به‌گشتی خه‌ڵك چی ده‌ڵێن كاتێك ده‌ته‌وێت
وتارێكی گشتی پێشكه‌ش بكه‌یت؟
ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌یه بێننه به‌رچاوتان
تهماشاكهرهكانت ڕووتن.
(پێكه‌نین)
زۆر باشه، ئه‌مشه‌و فێڵێكی جیاواز
ئه‌نجام ده‌ده‌م،
خۆمان دێنمه به‌رچاو
به‌بێ جوتیاره‌كان،
زۆر باشه، زۆر جیاواز نییه.
(به‌بێ جوتیاره‌كان برسی ،
ڕووت و به‌ئاگا ده‌بن)
(پێكه‌نین)
و جوتیاره‌كانمان زۆر زیاترمان بۆ ده‌كه‌ن
له‌وه‌ی ته‌نیا خواردن و پۆشاک و شتی
زۆرباشمان بۆ دابین ده‌كه‌ن بۆ خواردنه‌وه،
جوتیاره‌كانمان به‌شێكی گرنگی
كۆمه‌ڵگەكان مانن،
به‌دیاریكراوی كۆمه‌ڵگە لادێی یه‌كانمان.
و له‌وه زیاتر،
وەگەرخەرێكی به‌هێزی
ئابووری نه‌رمن.
به‌و ڕێگەیه بیری لی بكه‌نه‌وه:
كاتێ بیره دروستكه‌رێك گوڵی وشک
كراوه‌م لێ دەكڕێت كه له مینێسۆتا ڕوێنراون
له سه‌دا 90ی ئه‌و دۆلاره
له ویلایه‌ته‌كه‌مان ده‌مێنێته‌وه،
لە كاتێك ته‌نیا 10 له‌سه‌د
کاتێ له شوێنێكی تر ده‌یكڕن.
مانای وایه ئه‌مه زۆره.
ئه‌و 90 له سه‌ده واتا كاری ناوخۆیی.
به واتای ده‌ستكه‌وتی باج بۆ
قوتابخانه و ڕێگەی باشتر.
به واتای هاندانی هاوكاریكهرهكان و
میكانیكی یه‌كان،
هه‌موو كارمه‌ندانی
پێویست بۆ بوژانەوەی كێڵگه‌یه‌ك .
ئەوان باشترین خزمه‌تكاری خاكهكهمانن.
ئه‌م وته‌یه، به‌رجه‌سته‌ی ئه‌وه ده‌كات
كه جوتیاره‌كانمان بۆ ئێمه‌ی ده‌كه‌ن
له خزمه‌ت كردنی سه‌رچاوه
سروشتییه هاوبه‌شه‌كانمان.
"ئه‌و خاكه كۆمهڵەیهكه
چه‌مكی سه‌ره‌كیی ژینگه‌یه،
به‌ڵام ئه‌و خاكه پێویسته خۆشبویسترێ و
ڕێزی لێ بگیرێ وه‌كو درێژكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشت.
به‌دڵنیا یی یه‌وه، زۆر كاری
باشمان بۆ ده‌كه‌ن.
و جوتیاره‌كانمان گه‌وره‌ن، هه‌موومان ڕازین
هه‌ر چۆنێك بێت،
ئاراسته‌كانی كشتوكاڵ ئه‌مڕۆ ترسناكن.
ته‌مه‌نی ناوه‌ندیی
جوتیارێك له ئه‌مریكا،
به پێی نوێترین
--سه‌رژمێریی كشتوكاڵیی
58.3.
له هه‌موو جوتیاره‌كان،
له سه‌دا 33 ی 65 به‌سه‌ره‌وه‌ن.
ئه‌وه كاریكاتێرێكی بچووكی باپیره‌مه.
(پێكه‌نین)
هێشتا خه‌ریكی كشتوكاڵكردنه.
و زۆر له 65 ساڵی زیاتره.
به‌ڵام ئه‌مه له دیدگایه‌ك دابنێین ،
كارێكی تری خزمه‌تگوزاری گشتی،
فێركردن.
ته‌مه‌نی ناوه‌ندیی بۆ مامۆستاكان 42 ه.
له‌م وڵاته جوتیاره‌كانمان
زۆر پیرن.
و به‌داخه‌وه،
كاتێك خانه‌نشین ده‌بن،
ئه‌گه‌ر خانه‌نشین بن،
به‌ڕاستی کەس جێگایان ناگرێته‌وه.
له هه‌موو ئه‌و جوتیارانه‌ی كه
زیادمان كردوون له‌م وڵاته
له‌نێوان ساڵانی 2008 و 2012،
--له ته‌واوی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان
--بزانه ده‌توانیت جیاوازییه‌كه بزانیت
2000 مان زیادكرد
له ژێر ته‌مه‌نی 30 ساڵیی.
من یه‌كێكم له‌وانه.
گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌ن، له‌و نزیكانه ده‌بم
بۆ واژۆكردنی هه‌ندێك وێنه دواتر.
(پێكه‌نین)
به‌ڵام، ده‌زانن، جوتیاره‌كانمان
به‌ته‌مه‌نتر ده‌بن
--و ئێمه شوێنیان ناگرینه‌وه
چی ڕووده‌دات لێره؟
ئێمه چی بكه‌ین؟
وا بیرده‌كه‌مه‌وه هۆكارێك هه‌یه
خه‌ڵكی بۆی نایه‌ن،
ئه‌وه نرخه‌كانه.
دوو سڵایدی وه‌كو ئه‌مه داده‌نێین.
شیر: ئه‌مه تێكڕای نرخی تاكفرۆشی گاڵۆنێك
شیره له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان .
چوار دۆلار و چل و نۆ سه‌نت.
وا بیرده‌كه‌نه‌وه جوتیاره‌كه
چه‌ندی ده‌ست ده‌كه‌وێت؟
دۆلارێك و سی و دوو سه‌نت.
ئەم جارە نان.
تێكڕای نرخی تاكفرۆشی نان
له ئه‌مریكا، سێ و چل و نۆ سه‌نته.
جوتیار به‌ده‌ستی دێنێت...
دوانزه سه‌نت.
جه‌ماوه‌ر:ئۆۆ!
بۆیه چۆن وای دابنێین كێڵگه‌ی
ناوخۆیی به‌هێزمان هه‌یه
له‌و سیناریۆیه؟
پێویسته له سه‌رمان چی بكه‌ین ئه‌گه‌ر
هیچ جوتیارێكی ناوخۆیی نه‌مابێت؟
و ئه‌مه ته‌نیا كێشه‌ی جوتیار نییه،
ته‌نیا شتێك نییه بۆ كه‌مێك له
ئێمه‌ی جوتیاره‌كان ڕێكی بخه‌ین.
ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گشتیمانه .
ئه‌مه لادێیی و له‌سه‌رئاستی نه‌ته‌وه‌یی و
ئه‌مه‌ش شاری و له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌ت.
بۆیه له‌باره‌یه‌وه چی بكه‌ین؟
من ئه‌وه‌تان پێ ده‌ڵێم.
به‌ڵام سه‌ره‌تا، چیڕۆكێك.
جووڵه‌ی سه‌وز،هه‌موومان
به‌جۆرێك شاره‌زاییمان هه‌یه له‌باره‌ی ،
له شه‌سته‌كانه‌وه ده‌ستی پێكرد،
ڕوواندنی داره‌كان.
و ئێستا له‌و ڕێگه درێژه هاتووین.
سه‌وز به‌شێكه له ژیانی ڕۆژ به ڕۆژمان.
به‌شێكه له ژیانی ڕۆژ به ڕۆژی
بازرگانییه‌كانی (فۆرچن 500)
بابه‌تی په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه،
بابه‌تی گفتوگۆ سهركردایهتییهكانه.
من و تۆ، گڵۆپه‌كان ده‌گۆڕین،
جانتا دووباره به‌كارهاتووه‌كان
بهكاردێنین.
به‌شداری له جووڵه‌ی سه‌وز ده‌كه‌ین
هه‌موو ڕۆژێك.
هێشتاش...
ئه‌مه ئه‌وه‌یه چۆن بتوانین
بگه‌ینه بیرۆكه‌كه --
جووڵه‌ی خۆراك،
ڕیژهییانه بچووكتره، به‌ڵام ئه‌ویش
هه‌ندێك پێی ئاشنان، وای دێنمهبهرچاوم.
ده‌چیت بۆ كۆگای میوهفرۆشهكه،
ئاماژه‌یه‌ك ده‌بینیت نووسراوه
"خۆماڵی بكڕه."
ده‌ڕۆیت بۆ بازاڕی جوتیاره‌كان،
ده‌ڕۆیت بۆ هاوكاریكهرهكه،
په‌رتووكی نووسه‌ره دیاره‌كان
ده‌خوێنیته‌وه.
جووڵه‌ی خۆراك تاكو ئێستا
ده‌توانرێت كورت بكرێته‌وه
وه‌كو ده‌نگدان به چهتاڵهكهت.
بیرۆكه‌كه ئه‌مه‌یه: دۆلارێك له
جزدانه‌كه‌ت ده‌كه‌یته ده‌ره‌وه--
چۆن ئه‌و دۆلاره به‌كاردێنی
كار ده‌كاته سه‌ر سیسته‌می خۆراك.
هانی جوتیاره‌كان ده‌دات
له ماڵ نزیك بن.
ئاوا هه‌موو شتێك زۆر باشه،
به‌ڵام ئێمه بۆ كوێ ده‌ڕۆین؟
چۆن ده‌توانین بگه‌ین به
ساتی وزه‌ی نوێكراوه
هه‌روه‌ك چۆن جووڵه‌ی سه‌وز كردی؟
و ئه‌مه، وای بۆده‌چم، ئه‌وه‌یه كه
پێویسته بیكه‌ین.
ته‌نیا ده‌نگدان به چه‌تاڵه‌كانمان
چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه ناكات
كه جوتیاره‌كانمان ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه.
بۆیه پێویسته زیاتر له‌وه بكه‌ین.
باوه‌ڕم وایه پێویسته به‌رده‌وام بین له
ته‌نیا به چه‌تاڵه‌كانمان ده‌نگ بده‌ین
بۆ ده‌نگدان به ده‌نگه‌كانمان.
پێویسته دۆلاره‌كانمان هه‌ڵبگرین
و به‌رده‌وام له ناخۆ به‌كاری بهێنین.
هه‌روه‌ها پێویسته ئاماده بین له
سندووقی ده‌نگدان بۆ جوتیاره‌كانمان.
ئه‌مه گه‌وره‌تره له ته‌نیا كڕینی
شلیكی خۆماڵیی
ساڵی جارێك له هه‌ڵبژاردنی تایبه‌تی خۆت.
ئه‌مه هه‌وڵی درێژایی ساڵه
كه پێویسته پێكه‌وه بیده‌ین
بۆ دروست كردنی ئه‌و گۆڕانه‌ی
كه پێویستمانه.
گۆڕانی وه‌كو نرخی دادوه‌رانه
بۆ جوتیاره‌كان.
ئه‌وه به‌شه‌كانه،
به‌ڕێوه‌بردنی دابین كردن،
نرخی متمانه‌پێكراو.
گۆڕانی وه‌كو بازرگانیی
دادوه‌رانه و كراوه.
به‌مانای كۆتایی هێنان به
جه‌نگه بازرگانییه‌كان.
و به‌ڵێ، به‌دڵنیایی یه‌وه
به‌مانای ده‌نگدان دێت.
به‌ڕاستی ئێمه هه‌موومان ئه‌وه‌مان ده‌زانی
بۆ نموونه، ئیش ده‌كات.
سڵاو، ئه‌وه كێ یه؟
(پێكه‌نین)
ته‌نیا ئه‌م ساڵ له مینێسۆتا،
یه‌كه‌مین قه‌رزی باجی
مێژووییمان له وڵات تێپه‌ڕاند.
سه‌ره‌تای قه‌رزی باجی جوتیار.
هانی گواستنه‌وه‌ی خاكه‌كه‌مان ده‌دات
له نه‌وه‌ی ئێستا بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو.
ئه‌وه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی كه‌م له
ئێمه‌ی جوتیاره گه‌نجه‌كان ئه‌نجامدراوه
به‌دڵنیایی یه‌وه ئێمه پاره‌مان نییه،
پێشتر ئه‌وه‌تان بینی.
ئه‌زموونی سیاسیمان نییه.
به‌ڵام ده‌ركه‌وتین،
وامانكرد ده‌نگه‌كانمان ببیسترێت.
و سوپاس بۆ هاندانی جوتیارو
ناجوتیارهكان وه‌كو یه‌ك،
شتێكی باوه‌ڕ پێنهكراومان به‌ده‌ست هێنا
لێره له‌و وڵاته.
گه‌ر ئێمه بتوانین بیكه‌ین،
هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت بیكات.
ئه‌وه هه‌مووی ڕووناكی و لێڵی بوو
به‌ڕاستی دڵخۆش دیاره.
گومانكهرهكان له‌نێو جه‌ماوه‌ر،
ئێوه لێره‌ن.
ئه‌وه من ده‌بووم، گه‌ر لێره بوومایه.
گومانكهرهكان بیرده‌كه‌نه‌وه.
"سه‌یره، چیمان پێویسته كه له
سیسته‌می خۆراكیمان بیگۆڕین؟"
جوتیاره‌كان مه‌زنن.
ئێمه خۆراكی بێسنوورمان هه‌یه،
و زۆریش هه‌رزانه،
ئه‌مه مه‌زن نییه؟
باشه، به‌داخه‌وه،
له هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كان له‌و وڵاته،
به‌ره‌و ڕێگای سیاسه‌ت ڕۆیشتین
كه ده‌توانرێت وێنهبكرێت وه‌كو"گه‌وره
" به‌ده‌ست بێنه یان بڕۆده‌ره‌وه."
"گه‌وره به‌ده‌ست بێنه یان برۆ ده‌ره‌وه"
به‌مانای به‌رهه‌مهێنان گهورهدهكهیت
له‌كاتێكدا تێچووه‌كان كهمتردهكهیهوه.
له نرخی سه‌ر ڕووه‌كه‌ی،
زۆر ساده دیاره.
-له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و گۆڕانه جوتیاره
كانمانی گۆڕی له چینێكی به‌ڕێز
و چینێكی به‌نرخ له كۆمه‌ڵگاكه‌مان
بۆ به‌هایه‌ك كه بچووك بكرێته‌وه.
ئه‌و گۆڕانه وای كرد
له‌به‌ر ئه‌وه باپیری باپیرم،
كه هانی خێزانی خاوه‌ن شه‌ش مانگای دا،
هه‌مان ئه‌و شیره‌مه‌نییه،
به هه‌وڵی هاندانی خێزانه‌كه‌ی،
ده‌بێت ئه‌مڕۆ ببێته 600 مانگا.
شه‌ش هه‌زار مانگای شیرده‌ر
نه‌بیستراو نییه.
چی ڕووده‌دات كاتێك ته‌نیا
ئه‌و كێڵگه‌ی شیره‌مه‌نییه هه‌یه
له سه‌رانسه‌ری وڵاتێك،
كه پێشتر چه‌ند سه‌دێك بوو؟
هه‌مان شت له‌گه‌ڵ گه‌نمه‌شامی یان
پاقله‌ییه‌كان یان كێڵگه‌ی ده‌غڵ ڕاسته.
چ ڕووده‌دات كاتێك بۆ هه‌ر كه‌سێك 1000 دۆنم
ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی هانی خۆیانی پێ بده‌ن؟
كاتێك پێشتر ته‌نیا 40 یان ده‌برد.
ئێمه ده‌زانین چ ڕووده‌دات، له
هه‌واڵه‌كان ده‌رباره‌یان ده‌خوێنینه‌وه.
به‌گشتی یه‌كلاییكه‌ره‌وه،
پووكانه‌وه‌ی لادێیی،
به‌ڵام قوتابخانه‌كان داده‌خرێن،
قوتابخانه‌كان پشتگیری ده‌كه‌ن،
پۆسته كان داده‌خرێن،
كۆگای میوه فرۆشی داده‌خرێن،
خه‌ڵك ده‌ڕۆن،
كۆمه‌ڵگاكه ئازار ده‌چێژێ و ده‌ڕوات.
باوه‌ڕم وایه ئێمه هه‌موومان له‌و
جه‌ماوه‌ره له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌كانمان بۆ
مینوسۆتای لادێیی به‌باشی
ئه‌و چیڕۆكه ده‌زانین.
ئه‌مه كێشه‌یه‌ك نییه بتوانین به بازاڕی
جوتیاره‌كان و خواستی باش چاره‌ی بكه‌ین.
پێویسته له‌سه‌رمان زیاتر بۆ
جوتیاره‌كانمان بكه‌ین.
سیاسه‌ت ئێمه‌ی گه‌یانده ئه‌و گێژاوه،
و سیاسه‌ت ده‌توانێت ده‌رمان بێنێت.
جوتیاره ئه‌مریكییه‌كان ته‌نیا گه‌وره‌تر و
كهمترو پیرتر ده‌بن،
هێشتاش زۆر گرنگن بۆ وڵاته‌كه‌مان.
ئه‌وان ژێوهری كۆمه‌ڵگا لادێی یهكانمانن.
ئه‌وان لێخوڕی گه‌شه‌سه‌ندنی
ئابووری و جێگیر یین.
و ئه‌وان باشترین پارێزه‌ری
سه‌رچاوه هاوبهشهكانمانن
له خاك ،هه‌واو ئاو.
بۆیه پێویسته باشتربین بۆیان.
بۆیه وهرنهپاڵم، دێن؟
با شه‌ڕ بۆ جوتیاره‌كانمان بكه‌ین.
ده‌توانن بیبینن،
ئێمه پێشتر له مینوسۆتا ئه‌وه‌مان ده‌كرد
سه‌ركه‌وتنی باشمان به‌ده‌ست ده‌هێنا.
و به‌یه‌كه‌وه، ده‌توانین
هێشتا زیاتر بكه‌ین.
و پێویسته له‌سه‌رمان.
پێشتر به چه‌تاڵه‌كانمان
ده‌نگمان ده‌دا،
و ده‌مانه‌وێت به‌رده‌وام ئه‌وه بكه‌ین.
به‌ڵام گه‌ر بیرۆكه‌یه‌كم هه‌بوایه بۆ ئێوه
كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ خۆتان بیبه‌نه ماڵه‌وه
به ده‌نگدانی ئێوه ده‌نگدراوه.
بۆیه بۆ ئه‌و كۆتایه،
تاكو سێ ده‌ژمێرم،
حه‌ز ده‌كه‌م هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه بیڵێین
ئاماده‌ن؟
باشه، یه‌ك،
دوو،
سێ.
جه‌ماوه‌ر:به‌ده‌نگی خۆت ده‌نگ بده.
زۆر جوانه، سوپاس.
وابزانم تێگه‌یشتن.
(چه‌پڵه)