لە شوباتی ١٩٤٢، جوتیارێکی مەکسیکی بەناوی دایۆمسیۆ پیولیدۆ هەستی بە بیستنی دەنگێک لە کێڵگەی گەنمەشامیەکەیدا کرد. بەڵام ئەم دەنگە لە ئاسمانەوە نەدەهات. لە سەرچاوەیەکی گەورەوە، دوکەڵ و گاز و بەردەکان دەردەپەڕین. ئەم قڵیش و درزانە بە بوڕکانی پاریکوتین ناسراوە، لەماوەی ٩ ساڵی دواتر، گڕکانە خۆڵەمێشیەکان ڕوبەری زیاتر لە ٢٠٠کم چوارگۆشەیان داپۆشی. بەڵام ئەم بوڕکانە نوێیە لە کوێوە هات، ئەمە چ تەقینەوەیەک بوو لەگەڵ هەڵ چوونێکی بوڕکانی چاوەڕوان نەکراو ؟ چیڕۆکی دەست پێکردنی هەر بوڕکانێک لە بەردی تواوە دەست پێ داکات. زۆرجار، ئەم بەردە تواوانە لەو شوێنانەن کە ئاوی زەریاکان دەتوانێت بخزێتە بەشی ناوەوەی زەوی و تاوەکو نزمترین خاڵی توانەوەی. بەتایبەتی، ئەنجامی توانەوەی بەردەکان لەسەر ڕووی زەوی دەمێنێتەوە بەهۆی ئەو هاوسەنگییە وردەی هەر سێ هۆکارەکەی جیۆلۆجی. یەکەمیان پەستانی سەر بەرد. ئەمە وەزن و قورسایی توێکڵی دەرەوەی زەویە کە پاڵی پێوە دەنێت بۆ بنەوەی ماگما. لە هۆکاری دووەمدا، ماگما بەرپەرچ دەدرێتەوە کە پێی دەگوترێت پەستانی شلەوەبوو. جەنگی نێوان ئەم دوو هێزە دەبێتە هۆی پێکهێنانی هۆکاری سێیەم: بەرگەگرتن و هێزی بەردی توێکڵی دەرەوەی زەوی. بەگشتی، بەردەکە قورس و بەهێزە ئەمەش بۆ پاراستنی ماگما لە شوێنی خۆی. بەڵام کاتێک ئەم هاوسەنگییە نەمێنێت، ئەوا دەشێت زنجیرەکە بتەقێتەوە. یەکێک لەزۆرترین هۆکارە باوەکانی هەڵ چوونی گڕکان زیاد بوونی پەستانی شلەوەبووە. ماگما لە چەندین توخم و ئاوێتەی جۆراو جۆر پێکدێت، زۆرێکیان لەناو بەردە تواوەکان دەتوێنەوە، لە خەستبوونەوەیەکی بەرزدا، پێکهاتەکانی وەکو ئاو و گۆگرد چیتر ناتوێنەوە. لەجیاتی ئەمە شێوەی بڵقی گاز بە پەستانێکی زۆر بەرز دەردەچێت. کاتێک ئەم بڵقانە دەگەنە سەرەوە، دەکرێت بتەقن بە مەودای هێزی تەقینی تفەنگێک. کاتێک بە ملیۆنان بڵق بە شێوەی زنجیرە یەک لەدوای یەک دەتەقن، ئەوا ئەم وزەیە دەتوانێت خۆڵەمێشی بە کۆمەڵ بۆ ناو بەرگە هەوا بنێرێت. بەڵام پێش تەقینەوە، وەک بڵقی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن لە بیکاربۆناتی سۆدەدا کار دەکەن. بوونیان چڕی ماگما کەم دەکاتەوە، و بەرزبوونەوەی پاڵ هێزی شلە بەرەو سەرەوەی توێکڵی دەرەوە پاڵی پێوە دەنێت. زۆرێک لە زەویناسەکان پێیان وایە ئەم قۆناغە لە پشت هەڵ چوونی گڕکانەکانی پاریکوتین لە مەکسیک بووە. دوو هۆکاری سروشتی هەیە بۆ هاتنە دەرەوەو سەرکەوتنی ئەو بڵقانە. هەندێکجار، ماگمای نوێ لە قوڵایی زەویەوە دروست دەبێت ئاویتەی گازی زیاتر بۆ ناو تێکەلەکە دەهێنێت. بەڵام بڵقەکانیش دەکرێ پێک بهێندرێن کاتێک ماگما بەرەو سەردابوونەوە دەچێت. لەم دۆخی توانەوەیەدا، ماگما تێکەڵەی گازی تواوە و کانزای تواوەیە ئەم بەردە تواوە، هەندێ لەم کانزایانە رەق دەکات و پاشان یەک دەگرن و دەبنە کریستاڵ. ئەم کردارە زۆرێک لە گازە تواوەکان پێکیان ناگرێتەوە. ئەنجامی خەست بوونەوەیەکی بەزری ئاوێتەکانە ئەم پێکهاتەیش دەبێتە هۆی تەقینەوەی بڵقەکان. هەموو هەڵ چوونە گڕکانییەکان نابێتە هۆی بەرز بوونەوەی پەستانی شلەوەبوو - هەندێکجار لەسەرەوە کێشی بەردەکە مەترسی کەم دەکاتەوە. هەرەسی زەوی دەتوانێت بڕێکی زۆری ئەو بەردانە لەسەر بەردی شلەوەبووەکان لاببات هاتنە خوارەوەی پەستانی سەر بەردەکان و هەروەها تەقینەوەی بوڕکانەکان. ئەم کردارە بە "هەڵڕشتن" ناسراوە و بەرپرسیارە لە ژمارەیەکی زۆری هەڵ چوونە گڕکانییەکان، کە تەقینەوە لەناکاوەکەی چیای بوڕکانی ماونت سیت هێڵێنس بوو لەساڵی ١٩٨٠. بەڵام ئەم کرداری هەڵڕشتنە دەکرێت بۆ ماوەیەکی درێژ ڕووبدات بەهۆی داڕوشاندن و ڕاماڵین یاخود توانەوەی سەهۆڵەکان. لەڕاستیدا، زۆرێک لە زەویناسەکان لەسەر توانەوەی سەهۆڵەکان نیگەرانن بەهۆی گۆڕانی کەش وهەواوە دەکرێت ببێتە هۆی بەرز بونەوەی چالاکی گڕکانەکان لەکۆتاییدا، گڕکانەکان دەکرێ ڕووبدەن کاتێک توێژی بەردەکان هێزی پێویستیان نابێت بۆ گەڕانەوە و وەستاندنی بەردی تواوەی ژێرەوە. گازە ترشەکان و گەرمی لە ماگمە ڕزگاریان دەبێت دەتوانێت لەمیانەی کرداری بەرەو دوا هاتنی ئاوی گەرم بەردەکان دابخورێنێت. وردە وردە بەردە رەقەکە دەگۆڕێت بۆ قوڕی ساز ونەرم. توێژی بەردەکە دەکرێ لاواز ببێت بەهۆی چالاکیەکانی گۆڕانی توێکی زەوی. بومەلەرزەکان دەتوانن درز دروست بکەن و ڕێگە بە ماگما بدەن بێنە سەرەوە، و توێکڵی دەرەوەی زەوی دەکرێت فراوان و تەنک ببێت وەک چینێکی نیشتو لە یەکتر جیادەبنەوە. بەداخەوە، زانین دەربارەی ئەوەی چ شتێک دەبێتە هۆی هەڵچوونە گڕکانییەکان وا ناکات کە پێشبینی کردنیان ئاسان بێت. لە کاتێکدا زاناکان بەنزیکەیی ئاستی کێش و هێزی توێکڵی دەرەوەی زەویان دیاری کردووە، قوڵی و گەرمی بەردە شلەوەبووەکان و نیشتەنییەکان پێوانەکان دەگۆڕن ئەمەش لە پەستانی بەردە شلەوەبوەکان زۆر قورس دەبێت. زانا گڕکان ناسەکان بە بەردەوامی بەدوای زانستی زانیاری نوێدا دەگەڕێن بۆ شکاندن و کپ کردنی ناوچە بەردەڵانییەکان. گەشەسەندن لە درک کردنی گەرمی ڕێگە بە زانایان دەدات تاوەکو توێژینەوە لە ناوچە گەرمەکانی ژێر زەوی بکەن. زاناکان دەتوانن لێکۆڵینەوە لەو گازانە بکەن کە ماگما بە هۆیانەوە دێتە دەر. لێزەرییەکان دەتوانن کاریگەری بەرزبوونەوەی ماگما لەسەر شێوەی بوڕکانەکان دیاری بکەن. خۆشبەختانە، ئەم ئامێرانە یارمەتیمان دەدەن تا زیاتر لەو هەڵچوونانە تێبگەین و هەروەها تەقینەوەی هەڵچوونە بوڕکانیەکانیش.