WEBVTT 00:00:07.073 --> 00:00:10.273 شێوگی ڕێزمانی ئەوەیە زمانەکان چۆن باسی کات دەکەن 00:00:10.273 --> 00:00:12.734 بەبێ ئاماژەدانی کاتە دیارکراوەکان 00:00:12.734 --> 00:00:17.014 لە جیاتی ئەوە، گۆڕانکاری بەسەر فەرمانەکان دێت بۆ دیاری کردنی کردار. 00:00:17.014 --> 00:00:20.484 کەواتە چەند جۆر کاتی چیاوازمان لە زمانێکی وەک ئینگلیزی هەیە ؟ 00:00:20.484 --> 00:00:22.685 لە سەرەتادا، وەڵامەکە زۆر ڕوونە: 00:00:22.685 --> 00:00:23.584 ڕابردوو هەیە، 00:00:23.584 --> 00:00:24.385 ڕانەبردوو هەیە، 00:00:24.385 --> 00:00:25.805 لەگەڵ داهاتوو. 00:00:25.805 --> 00:00:28.365 بەڵام بە هۆی شتێک کە ناسراوە بە شێوەی ڕێزمانی، 00:00:28.365 --> 00:00:32.034 لە ڕاستییدا، هەر یەک لەو ماوە کاتیانە زیاتر دابەش دەبێت. 00:00:32.034 --> 00:00:34.144 چوار جۆر شێوە هەیە. 00:00:34.144 --> 00:00:36.555 لە شێوەی بەردەوام یان ڕانەبردوو، 00:00:36.555 --> 00:00:39.885 فەرمانەکان لە ماوەی دیاریکراودا ڕوو دەدەن. 00:00:39.885 --> 00:00:43.905 شێوەی تەواو باسی ئەو فەرمانانە دەکات کە کۆتایی پێ هاتووە. 00:00:43.905 --> 00:00:46.437 شێوەی تەواوی بەردەوام تێکەڵەیە لە، 00:00:46.437 --> 00:00:49.967 باس کردنی بەشێکی کۆتایی هاتوو لە فەرمانێکی بەردەوام. 00:00:49.967 --> 00:00:52.446 لە کۆتاییدا، شێوەی سادە هەیە، 00:00:52.446 --> 00:00:55.945 بنچینەی ڕابردوو، ڕانەبردوو و هەروەها داهاتووش، 00:00:55.945 --> 00:00:59.936 کە تیایدا دیاری نەکراوە کە فەرمان بەردەوامە یان نا. 00:00:59.936 --> 00:01:03.616 ئەمانە هەندێک قورسە لێی تێبگەیت، بۆیە ڕوونی دەکەینەوە. 00:01:03.616 --> 00:01:06.827 با بڵێین هاوڕێکانت پێت دەڵێن کاری ژێر ئاوی نهێنی ئەنجام دەدەن 00:01:06.827 --> 00:01:09.567 بۆ کۆکردنەوەی بەڵگە لەسەر بوونەوەرێکی نامۆی دەریا. 00:01:09.567 --> 00:01:12.587 شێوگەکە دیاری دەکات کە فەرمانەکە لە ڕابردوودا بووە، 00:01:12.587 --> 00:01:15.016 بەڵام کە قووڵ بووینە لەوە دەبینین ئەگەری تر هەیە. 00:01:15.016 --> 00:01:17.658 هاوڕێکانت ڕەنگە بڵێن بوونەوەرێک هێرشی کردە سەر بەلەمەکە، 00:01:17.658 --> 00:01:20.617 ئەوە ڕابردووی سادەەیە، شێوەی گشتی و ناسراوە، 00:01:20.617 --> 00:01:23.287 کە هیچ زیاتر ڕوونکردنەوە نادات. 00:01:23.287 --> 00:01:25.577 نووستبوون کاتێک ڕوویدا، 00:01:25.577 --> 00:01:29.009 پڕۆسەیەکی بەردەوام بوو لەو بارودۆخەدا. 00:01:29.009 --> 00:01:32.387 دەکرێت بڵێین لە نانتەکێتەوە دەرچوون 00:01:32.387 --> 00:01:35.338 بۆ ڕوون کردنەوەی فەرمانێک کە پێشووتر ئەنجامدراوە. 00:01:35.338 --> 00:01:38.088 ئەمە نموونەی ڕابردووی تەواوە. 00:01:38.088 --> 00:01:41.198 یان دەڵێن بۆ سێ هەفتە بە دەریادا دەڕۆیشتن، 00:01:41.198 --> 00:01:44.389 فەرمانێک کە بەردەوام بوو تاکو ئەو کاتە دیاری کراوە. 00:01:44.389 --> 00:01:48.558 لە ئێستادا دەڵێن هێشتا بە دوای بوونەوەرەکە دەگەڕێن، 00:01:48.558 --> 00:01:50.840 فەرمانی ڕانەبردووی سادە. 00:01:50.840 --> 00:01:55.708 ڕەنگە لەکاتی قسە کردنیان پلانی داهاتوویان دابڕێژن. 00:01:55.708 --> 00:02:00.158 ژێرئاوگەڕێکی تایبەتیان درووست کردووە فەرمانێکی کۆتای هاتووە. 00:02:00.158 --> 00:02:04.803 هەروەها، ئەگەر بە دوای هێما و نیشانەی بوونەوەرەکە دەگەڕان، 00:02:04.803 --> 00:02:08.267 فەرمانێکە کە بۆ ماوەیەک دەیانکرد و هێشتاش دەیکەن 00:02:08.267 --> 00:02:11.469 کە ئەمەش ڕانەبردووی تەواوی بەردەوامە. 00:02:11.469 --> 00:02:13.722 کەواتە پلانی داهاتوویان چییە؟ 00:02:13.722 --> 00:02:18.138 دەزانێت هێشتا ڕووینەداوە چونکە هەفتەی داهاتوو دەردەچن، 00:02:18.138 --> 00:02:19.596 داهاتووی سادە. 00:02:19.596 --> 00:02:22.730 هاوڕێکانت بە دوای بوونەوەرە نامۆکە دەگەڕێن، 00:02:22.730 --> 00:02:25.899 فەرمانێکی بەردەوامی درێژ کراوەیە. 00:02:25.899 --> 00:02:30.517 دەڵێن مانگێکی تر ژێر ئاوگەڕەکە دەچێتە قووڵایی نەزانراو. 00:02:30.517 --> 00:02:31.989 پێشبینیەکی بەهێزە 00:02:31.989 --> 00:02:35.719 کە دیاری دەکات لە داهاتوودا چی ڕوو دەدات، 00:02:35.719 --> 00:02:39.059 کاتێکە کە ئەوان بۆ ماوەی سێ هەفتە گەشتیان دەکرد بە بەردەوامی 00:02:39.059 --> 00:02:41.409 لە داهاتووی تەواوی بەردەوام. 00:02:41.409 --> 00:02:44.009 ئەوەی گرنگە لەم هەموو شێوگە جیاوازانە 00:02:44.009 --> 00:02:47.631 ئەوەیە کە هەر ڕستەیەک لە ساتێکی دیاری کراودا ڕوو دەدات، 00:02:47.631 --> 00:02:50.900 ڕابردوو، ڕانەبردوو یان داهاتوو. 00:02:50.900 --> 00:02:54.159 گرنگی شێوەکان ئەوەیە کە پێت دەڵێن لە هەر ساتێکدا 00:02:54.159 --> 00:02:56.369 بارودۆخی فەرمانەکە چییە. 00:02:56.369 --> 00:03:00.059 هەمووی کۆ بکەیتەوە، دەکاتە دوانزە شێوەی جیاواز لە ئینگلیزیدا. 00:03:00.059 --> 00:03:01.940 ئەی زمانەکانی تر؟ 00:03:01.940 --> 00:03:03.219 وەکو فەڕەنسی، 00:03:03.219 --> 00:03:04.080 سواهیلی، 00:03:04.080 --> 00:03:06.749 لەگەڵ ڕووسی، هەمان یاسای زمانی ئینگلیزی دەگرنە بەر. 00:03:06.749 --> 00:03:10.091 لە زمانی تردا بە شێوەی جیاواز باسی کات دەکەن و بە جیاوازی دابەشی دەکەن. 00:03:10.091 --> 00:03:12.979 هەندێكیان وەکو ژاپۆنی شێوگی ڕێزمانیان کەمترە، 00:03:12.979 --> 00:03:16.730 کە تەنها ڕابردوو لە نەبوونی ڕابردوو جیا دەکەنەوە، 00:03:16.730 --> 00:03:18.482 بولی و توکانگ باسی، 00:03:18.482 --> 00:03:21.742 کە تەنها داهاتوو لەگەڵ نەبوونی داهاتوو جیا دەکەنەوە، 00:03:21.742 --> 00:03:26.192 هەروەها زمانی چینی ماندەرین کە هیچ شێوگێکی نییە، تەنها شێوەیە. 00:03:26.192 --> 00:03:31.622 زمانی تریشمان هەیە وەکو یاگوا کە ڕابردوو دەکەنە چەند بەشێکەوە، 00:03:31.622 --> 00:03:35.602 بۆ نموونە فەرمانێک چەند کاژێر، هەفتە، یان ساڵ پێش ئێستا ڕوویدا. 00:03:35.602 --> 00:03:39.592 لە زمانی تردا، شێوگەکان پەیوەستن بە هەستی پەلە کردن، 00:03:39.592 --> 00:03:40.706 پێویستی، 00:03:40.706 --> 00:03:42.902 یان ئەگەری ڕوودانی ڕووداوەکان. 00:03:42.902 --> 00:03:45.966 ئەمەش وەرگێڕانیان سەخت دەکات بەڵام ناماقووڵ نییە. 00:03:45.966 --> 00:03:50.215 قسەکەرانی زۆربەی زمانەکان بێ شێوگەکان دەتوانن هەمان بیرۆکە بەرجەستە بکەن 00:03:50.215 --> 00:03:53.767 بە وشەی یاریدەدەر، وەکو دەیکات یان کردی، 00:03:53.767 --> 00:03:55.876 یان بە دیاری کردنی ساتەکە. 00:03:55.876 --> 00:03:58.085 ئایە جیاوازیەکانی نێوان زمانەکان 00:03:58.085 --> 00:04:01.992 شێوەی جیاوازن بۆ ڕوون کردنەوەی هەمان ژیانی ڕاستەقینە؟ 00:04:01.992 --> 00:04:06.616 یاخوود بوونیادە چڕەکانیان شێوەی بیر کردنەوەی جیاواز دەردەخات 00:04:06.616 --> 00:04:08.337 سەبارەت بە جیهان و تەنانەت کاتیش؟ 00:04:08.337 --> 00:04:12.086 و ئەگەر وابێت، چەند جۆری تری تێگەیشتن لە کات هەیە؟