ناوم محمد ئەغیورلییە
وەرگێڕی خۆبەخشم لە TED.
خەڵکی سوریام،
خەڵکی شاری حەلەبم کەوتۆتە باکور.
--شارێکی زور کۆنە، لە ڕاستیدا
٣,٠٠٠ساڵە هەیە.
بەڵام ئێستا، بە چوارساڵ،
هەموو شتێک لەناوچوو.
زۆربەی شوێن، یادگاری، بیناکانی خۆشمدەویستن
کاول بوون.
سوتێنران یان تەقێنرانەوە، تێکدران.
ئەم شوێنانە نەماون ئێستا.
زۆر چیرۆک بۆ ئادەم دەگێڕینەوە،
لەڕاستییدا، زۆر قورسە بۆ
ئێمە ناتوانێت لەوێ بژی.
لە دڵمدەدا، وەکو، ژن و وەکو دایک...
کە منداڵەکەم توانای سەردانکردنی نیە...
شوێنی دایکی یان باوک.
بۆیە، بەڵێ.
من و براکەم ئەندازیاری شارستانین
خەونی ئەوەمان هەبوو ئۆفیسێکمان هەبێ لەوێ
بەڵام شوێندانراو بۆ ئۆفیس
لە ناوچەی گەرمبوو،
بۆیە زۆربەی لەناوچوو.
بۆیە پێموایە خەیاڵی داهاتووتان
کاولکرا یان لەناوبرا.
پێنج ساڵم لە کوێت بەسەربرد،
دواتر لە ۲۰۱٥ هاتمە ئوستراڵیا.
هاتینە ئێرە لە ۲ی نۆڤەمبەر، ساڵی پار.
هەموو شتێک تاریک بوو.
کە ڕۆژ هەڵات، ژیانێکی نوێ بوو.
هەموو شتێک جوان دیاربوو،
هەموو سەوزبوو، گوڵی زۆر.
نوڕ حاج یەحیا: دەمانەوێ
ئادەم لە جیهانێکی باشتر بژی.
دەمانەوێ ژیانێکی مەزنی هەبێ.
پێموایە هۆکاری سەرەکی بوو
کە بڕیاری کۆچکردنمان دا.
بڕیارێکی ئاسان نەبوو.
ڕۆشتن بۆ وڵاتێکی تر
تەواو جیاوازبوو لەوەی ڕاهاتبووین لەسەری
ئەوەندە ئاسان نەبوو.
ئێستا زۆر دڵخۆشین،
دەزانین شتێکی باشمان کردووە
بۆ خۆمان و ئادەم.
محمد ئەغیۆرلی:
لە شوبات، تا ئۆگێست دەستم پێکرد،
دەگەڕام و هەموو ڕۆژێک
۱۰ یان ۱۲ سیڤیم دەنارد.
لەڕاستیدا، باشترین ئامۆژگاری
گۆڕینی ناوەکم بوو،
چونکە "محمد" زۆر نەریتیی و باوە.
دووەم ئامۆژگاری
پێیان دەگوتم شوێنی لەدایکبونم بشارمەوە
و بنەڕەتی بڕوانامەکەم.
پێان گوتم ، "هیج مەڵێ دەربارەی سوریا."
ئەو وڵاتەم هەڵنەبژارد کە لێی لەدایکبووم.
ناوی خۆم هەڵنەبژارد.
بۆیە هەڵیاندەسنگاندم
بەو شتانەی هەڵمنەبژاردوون.
زانیم چۆن لەگەڵ کێشەکان هەڵکەم.
و بوونی بیرۆکەی نوێی باش
شتێکی گرنگە بۆ ئەو کەسانەی
لە شوێنی جەنگەوە دێن
یان لە شوێنی لەدەستچوو
تێد بیرۆکەی نوێت پێدەدا
لە زۆر کەس لە هەموو جیهان.
دەتوانی ئەو کەسە ببینی کە
هەمان کێشەی هەیە،
پەیوەندیت هەبێ بەوەی تازە کۆچی کردووە،
پەیوەندیت هەبێ بەوەی
تازە خێزانی دەسپێکردووە،
کەسێک کێشەی هەیە.
محمد هێزێکی زۆری هەیە لەخۆشویستن و بەخشین.
__ پێموایە خۆبەخشی
(گریانی منداڵ)
ڕێگەیەکی خۆشویستن و بەخشینە.
وەرگێڕان لە زمانێک بۆ زمانێکی تر
هێزێکی مەزنە.
محمد ئەغیۆرلی وەرگێری عەرەبی تێد
لە ۲۰۰۹وە ٤۷٤
وەرگێڕانی کردووە.