،وەک مامۆستایەکی قوتابخانەی بنەرەتی دایکم هەموو شتێکی دەکرد تا .توانایەکی باشی خوێندنەوەم هەبێت کۆتایی هەفتەکان لەسەر مێزی چێشتخانە وانەی خوێندنەوەمان دەخوێند لەکاتێکدا ھاوڕێکانم .لەدەرەوە یاریان دەکرد ،توانای خوێندنەوەم گەشەی دەکرد بەڵام ئەم وانانە هاندەرم .بۆ خۆشەویستیم خوێندنەوە نەبوون .خوێندنگەی ئامادەیی ھەموو شتێکی گۆری چیرۆک خوێندنەوە و تاقیکردنەوەی ڕێنوس .لە وانەی ئینگلیزی پۆلی دەییەمم بوو بێزار بووم و داوای .گواستننەوەم بۆ پۆلێکیتر کرد ،لە وەرزی دووەمی خوێندنمدا .گەیشتمە ئاستی ئینگلیزی پێشکەوتوو (پێکەنین) لەم سیمیستەرەدا، دوو رۆمانمان خوێندەوە و .دوو ڕاپۆرتیشمان نووسی جیاوازی سەرنج ڕاکێشی نێوان ئەو دوو پۆلە ئینگلیزیە .توڕەی کردم و پرسیارگەلێکی لا دروست کردم :وەک ئایا ئەو ھەموو سپی پێستانە لە کوێوە ھاتوون؟ (پێکەنین) لە خوێندنگەکەمان، 70% فێرخواز ،پێست ڕەش و لاتینیەکان بوون بەڵام پۆلەکەی من زیاتر .فێرخوازی سپی پێستی بوون ئەم ڕووبەڕوبوونەم لەگەڵ ڕەگەزپەرستی ڕێکخراو .پەیوەندی من لەگەل خوێندنەوە بۆ ئەبەد گۆڕی ،فێربووم کە تەنھا پشت بە قوتابخانە مامۆستا یان پرۆگرامی خوێندن نەبەستم تا .فێرم بکات پێویستە چی فێر ببم ،حەزم لە سەرکێشیە وەک لەوەی ببم بە کەسێکی ڕۆشنبیر بڕیارمدا ڕێگە بە خەڵک نەدەم فەرمانم لەسەر بکەن .کەی و چی دەخوێنمەوە ،بێ ئەوەی هەست بە خۆم بکەم بەربەستێک بووم لەبەردەم .هاندانی خوێندنەوەی منداڵان .ناسنامە لە بڕى گرنکیدان بە کاڕامەیی و ،یارمەتی بەرزبوونەوەی ئاستی فێرخوازان ناچارکردنی فێرخوازان بە ،لەبەر کردنی لیستێک لە وشە قورسەکان :پێویستە ئەو پڕسیارە لە خۆمان بکەین چۆن دەتوانین وا لە منداڵان بکەین ببن خوێنەر؟ دەیشان (یاریزانێکە)، لە بڕۆنکس ،وانەم پی وتووە بلیمەت بوو .یارمەتیدا چۆن شێوەکان بناسمەوە ،ڕۆژێک لە وانەی بیرکاریدا خۆم گەیاندە دەیشان، پێم گوت ".دیشان، تۆ لە بیرکاری لێهاتوویت" ،ئەویش سەیری کردم و وەڵامی دامەوە "!من تەنها لێهاتوو نیم، بەڵکو بلیمەتم" (پێکەنین) باشە دەیشان، ڕاستە؟ خوێندنەوە؟ .چیرۆکێکی تەواو جیاوازە .بەڕێز ئایرەبی، ناتوانم بخوێنمەوە" ".ھەرگیز فێری خوێندنەوە نابم .من دەیشانم فێری خوێندنەوە کرد بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە ڕەش پێستەکان .گیریان بە دەست نەخوێندەواری خواردووە بەگوێرەی وەزارەتی پەروەردەی ،ویلایەتە یەکگرتوەکان زیاتر لە 85% فێرخوازە .کوڕە ڕەش پێستەکانی دەرچووی پۆڵی چوارەم .خوێنەرێکی باش نین !٪٨٥ ،بۆ ئەوەی منداڵانمان فێری خوێندنەوە بکەین .دەبێت کلتورێکی ڕۆشنیر و بەتوانامان ھەبێت مونلایتنگ بۆماوەی هەشت ساڵە ،وەک کۆمیدی وەستاوی سەر ستەیج کاردەکات تێگەیشتم گرنگترین لایەنی کەلتورێکی سەرکەوتوو ئەوەیە کە توانای وەرگێڕانی ئەوەی هەبێت کە کەسێک چی دەزانێت و چی دەتوانێ بکات .لەبارەی پەیوەندی یان ئەزموونی منداڵی ،پێش ئەوەی بێنمە سەر شانۆ .ئامادەبوان ھەڵدەسەنگێنم ئایا سپی پێستن، یا خەڵکی لاتینین؟ پیرن، گەنجن، شارەزا و کۆنەپەرستن؟ پاشان خۆم ڕێکدەخەمەوە و نوکتەکانم دەگۆڕم .بە شێوازێک زۆرترین پێبکەنن لە کەنیسە چەند جارێک نوکتەی بێمانام گوت .بەڵام کەس پێنەکەنی (پێکەنین) لە کۆمەڵگەدا، ئەزمونی خۆێندنەوە ،بۆ منداڵان دروست دەکەین .کە ھاوتای نوکتە گێرانەوەی ناو کەنیسە بێت پاشان دەپرسین بۆچی .زۆربەی منداڵان ناخوێنەوە مامۆستا و فەیلەسوف پاولۆ فرێیر باوەڕی وایە فێرکردن و .وانە گوتنەوە پێویستی بە دوو ڕێگەیە فێرخواز نابێ وەک سەتڵێکی بەتاڵ سەیر بکرێت و بە زانست پڕ بکرێتەوە .بەڵکو خوڵقێنەری زانستن پرۆگرامەکانی خوێندن و سیاسەتی خوێندنگەکان داوا لە قوتابیەکان دەکەن بە ڕێک و پێکی دابنیشن .یان بە بێ دەنگی کار بکەن ئەم دۆخە حەزی و ئارەزووی کەسی .شارەزای تایبەتی فێرخوا پشتگوێ دەخات .بەتایبەتی فێرخوازە ڕەشپێستەکان زۆربەی پەرتوکەکانی منداڵان ڤێرژنی ڕەش پێستەکانیان هەیە ،جەخت لەسەر بابەتیەکانی وەک: کۆیلایەتی مافەکانی شارستانی و ژیاننامە دەکەنەوە کەمتر لە ٪٢ مامۆستاکانی ئەمریکا .ڕەش پێست و لە ڕەگەزی نێرن زۆربەی ئەو کوڕانە لە لایەن .دایک و بەبێ باوک بەخێوکراون لە ژیانیاندا پیاوێکی .ڕەش پێستیان نەبینیوە بخوێنێتەوە یان هەرگیز لە لایەن پیاوێکی .ڕەش پێست هاننەرداون تا بخوێننەوە چ هۆکارێکی کەلتوری یان کۆمەڵایەتی هەیە تا هاندەری کوڕە ڕەشەکان بێت تێبگەن خوێندنەوە گرنگە؟ .ھەربۆیە سەرتاشخانەی پەرتوکم دروست کرد شوێنێکی قازانج نەویستی نوسین و خویندنەوەیە شوێنێکی خوێندنەوەی ئارام لە ،ناو سەرتاشخانەکان بەردەست دەکات :ئەرکەکە ڕوونە .وا لە گەنجەکان بکەین بخوێننەوە زۆربەی گەنجەکان مانگی .جارێک یان دوو جار دەچنە سەرتاشخانە ھەندێکیان ئەوەندەی .سەرتاش دەبینن ئەوەندە باوکیان نابینن سەرتاشخانەکە گۆڕاوە بۆ شوێنی خوێندنەوە کوڕەکان کۆمەڵێک گەنج و پیاوی ڕەش پێست هاتنە ناو ئەم پڕۆسەیە کە پێشتر هیچ ئەزمونێکیان نەبوو ئەم پرۆگرامە ڕەگەزییە لیستک کتێبی منداڵان بەکارھێنا کە .لەلایەن منداڵە ڕەش پێستەکان پێشنیاز کراون .ئەم پەڕتوکانە پەڕتوکی دڵخوازیان بوو ڕاپۆرتی خێزان و منداڵان لە ٢٠١٦ :بۆمان ئاشکرا دەکات منداڵان لە کاتی ھەڵبژاردنی پەرتوک چاو بۆ یەک شت دەگێرن .ئەویش ئەو کتێبەیە کە دڵخۆشیان دەكات ئەگەر لە یارمەتیدانی ڕەش پێست و منداڵان بۆ خوێندنەوە ،بۆ خوێندنەوەی دەرەکی پێویستە کتێبی تایبەت بە کورە ڕەشپێستەکان دیاریبکەین بۆ خوێندنەوەی سەرەتایی ھەندێک لەو پەرتوکانەی ھەرزەکار حەزی لێیە بگۆردرێن بۆ پەرتوکی گاڵتە ئامێز پێکەنیناوی و ترسناکی وەک گرۆس گرێج (پێکەنین) پێی دەڵێن چڵکن" "گرێج پێیان دەڵێ وەک شەکر بە تامە (پێکەنین) ئەم پێکەنینە، کاردانەوە ئەرێنیە ،یا کاردانەوە پۆخڵەی هەندێک لە ئێوە کردتان (پێکەنین) ڕەش پێستەکان شایەنی ئەوەن .و پێویستیان بەم هاندانە هەیە بۆ لە ناوبردنی نایەکسانی و ناحەقی کە سیستەمی خوێندی ئەمریکی داگیرکردووە .دەبێت ئەزموونی خوێندندنەوە دابمەرێنین تا وا لە منداڵەکان بکەین سێ شت بڵێن .من خوێنەرم .سوپاستان دەکەم (چەپڵە) (چەپڵە)