1 00:00:14,000 --> 00:00:17,000 هەرگیز تێبینی گرانی دەستپێکی پایدەر لێدانی پاسکیلەکەت کردووە 2 00:00:17,000 --> 00:00:20,000 بە بەراورد لەوکاتەی لە خێڕاییەکی بەردەوام دایت؟ 3 00:00:20,000 --> 00:00:23,000 یان پرسیوتە چ شتێک هۆی جوڵانی پاسکیلەکەتە؟ 4 00:00:23,000 --> 00:00:27,246 یان بیرت کردۆتەوە بۆچی بەرەوپێش دەڕوات لەبری ئەوەی بۆ دواوە یان بەلادا بکەوێت؟ 5 00:00:27,246 --> 00:00:30,259 ڕەنگە ئەوەت نەکردبێت و هەر تۆش وانیت. 6 00:00:30,259 --> 00:00:31,815 لە سەدەی 17 دا 7 00:00:31,815 --> 00:00:34,692 کە ئسحاق نیوتن وەسفی یاسا بنچینەییەکانی جوڵەی کرد و 8 00:00:34,692 --> 00:00:37,000 ئێمەش لەوەڵامی ئەو سێ پرسیارە گەیشتین. 9 00:00:37,000 --> 00:00:40,800 ئەوەی نیوین پەی پێ برد بریتی بوو لەوەی کە شتەکان بەردەم دەبن لە کردنی ئەو شتانەی 10 00:00:40,800 --> 00:00:43,692 کە پێشتر کردوویانە. بۆیە کاتێک پاسکیلەکەت دەوستێت، 11 00:00:43,692 --> 00:00:46,692 بەوەستاوی دەمینێتەوە و کاتێ لە ڕۆیشتندایە، 12 00:00:46,692 --> 00:00:48,000 بەردەوام دەبێت لە ڕۆیشتن. 13 00:00:48,000 --> 00:00:50,000 تەنە جوڵاوەکان بەزۆری لە جوڵەدا دەبن و 14 00:00:50,000 --> 00:00:53,815 تەنە وەستاوەکانیش بەزۆری لە وەستاندا دەمێننەوە. 15 00:00:53,815 --> 00:00:55,891 ئەوە یاسای یەکەمی نیوتنە. 16 00:00:55,891 --> 00:00:59,523 فیزیاگەران بەوە دەڵێن یاسای سستی، کە ڕێگەیەکە بۆ وتنی ئەوەی 17 00:00:59,523 --> 00:01:03,984 کە تەنە جوڵاوەکان لە خۆوە خێرا نابن، هێواش نابن و ئاڕاستەیان ناگۆڕن. 18 00:01:03,984 --> 00:01:09,000 ئەمە ئەو سستییەیە کە دەبێت بۆ جوڵاندنی پاسکیلەکەت بەسەریدا زاڵ بیت. 19 00:01:09,000 --> 00:01:12,000 ئیستا دەزانیت دەبێت بەسەر سستییەکەدا زاڵ بیت بۆ جوڵەی پاسکیلەکە، 20 00:01:12,000 --> 00:01:14,000 بەڵام ئەو شتە چییە ڕێگەت دەدات زاڵ بیت؟ 21 00:01:14,000 --> 00:01:18,076 وەڵامەکە بە یاسایی دووەمی نیوتن ڕووندەکرێتەوە. 22 00:01:18,076 --> 00:01:20,538 بەزمانی بیرکارییانە، یاسای دووەم دەڵێت: 23 00:01:20,538 --> 00:01:24,000 هێز یەکسانە بە بارستایی لێکدانی تاودان. 24 00:01:24,000 --> 00:01:27,000 بۆ زیاد کردنی خێرایی تەنێک، 25 00:01:27,000 --> 00:01:29,000 دەبێت هێز بەکاربهێندرێت. 26 00:01:29,000 --> 00:01:31,000 هەتا هێزی زیاتر بەکاربهێنیت، 27 00:01:31,000 --> 00:01:34,000 تاودانت خێرا دەبیت. هەروەها بارستایی پاسکیلەکە زیاد دەکات و 28 00:01:34,000 --> 00:01:36,000 هەروەها بارستایی خۆشت زیاتر دەبێت، 29 00:01:36,000 --> 00:01:39,830 هێزی زیاتر کە هەتە بۆ بەکارهێنان بۆ خێرا بوون بەهەمان بڕ. 30 00:01:39,830 --> 00:01:43,646 هەر لەبەرئەوەیە لێخوڕینی پاسکیلێک بەکێشی 10000 پاوەند، زۆر زەحمەت دەبێت. 31 00:01:43,646 --> 00:01:49,060 ئەوەش ئەو هێزەیە کە بەهۆی لاقەکانت بەرەو خوار پاڵدەنرێت لەسەر پایدەرەکان، و 32 00:01:49,060 --> 00:01:52,092 ڕێگەت دەدا بەسەر سستی یاسای نیوتن زاڵ بیت. 33 00:01:52,092 --> 00:01:54,969 هەتا توندتر پایدەرەکان پاڵ بنێی، هێزەکە زیاتر دەبێت و 34 00:01:54,969 --> 00:01:56,569 تاودانت خێراتر دەبێت. 35 00:01:56,569 --> 00:01:58,784 ئێستا با بچینە سەر پرسیاری سێیەم: 36 00:01:58,784 --> 00:02:00,661 کاتێک پاسکیلەکەت دەخەیتە باری جوڵە، 37 00:02:00,661 --> 00:02:03,000 بۆچی بەرەو پێش دەڕوات؟ 38 00:02:03,000 --> 00:02:05,000 بەپێی یاسای سێیەمی نیوتن، بۆ هەموو کارێک 39 00:02:05,000 --> 00:02:07,861 کاردانەوەیەکی یەکسان و پێچەوانە هەیە. 40 00:02:07,861 --> 00:02:12,292 بۆ تێگەیشتن لەوە، بیربکەوە چی ڕوودەدات کاتێک تۆپێکی هەڵبەزاوە بەردە دەیتەوە. 41 00:02:12,292 --> 00:02:13,953 کاتێک تۆپەکە بەر زەوی دەکەوێت، 42 00:02:13,953 --> 00:02:15,815 هێزێک لەسەر زەوی بەرەو خوار پەیدا دەبێ. 43 00:02:15,815 --> 00:02:17,876 ئەمە کارە. 44 00:02:17,876 --> 00:02:21,000 زەوییەکە کاردانەوەی بە پاڵنانی لەسەر تۆپەکە دەبێت بە هەمان هێز، 45 00:02:21,000 --> 00:02:24,000 بەڵام بە ئاڕاستەی پێچەوانە بەرەو سەرەوە، 46 00:02:24,000 --> 00:02:27,000 کە وا دەکات تۆپەکە بۆسەرەوە بۆلات هەڵ ببەزێتەوە. 47 00:02:27,000 --> 00:02:29,000 پێکەوە، زەوی و تۆپەکە شتێک پەیدا دەکەن 48 00:02:29,000 --> 00:02:32,000 پێی دەڵێن کار و کاردانەوە، کاتێک دێتە سەر باسی پاسکیلەکەت، 49 00:02:32,000 --> 00:02:35,569 کەمێک ئالۆزتر دەبێت. کاتێک ویلی پاسکیلەکەت بەئاڕاستەی کاتژمێر 50 00:02:35,569 --> 00:02:39,000 دەسوڕێنەوە، ئەوا هەربەشێکی تایەکان بەر زەوی دەکەوێت و 51 00:02:39,000 --> 00:02:41,000 بەرەو دواوە پاڵدەنێن بەپێچەوانەی زەوی: 52 00:02:41,000 --> 00:02:45,000 کارەکان: زەوی بەهەمان هێز بەرەو پێش پێچەوانەی هەر تایەیەک 53 00:02:45,000 --> 00:02:49,261 بەرەو پێشەوە پاڵدەنێت: کاردانەوەکان. 54 00:02:49,261 --> 00:02:53,000 چوونکە تۆ دوو تایەی پاسکیلت هەیە و هەریەکەیان کارو کاردانەوە درووست دەکات 55 00:02:53,000 --> 00:02:56,553 لەگەڵ زەوی. هەروەها لەبەرئەوەی زەوی بەڕاستی گەورەیە 56 00:02:56,553 --> 00:02:59,000 بە بەراورد بە پاسکیلەکەت زەوی زۆر کەم 57 00:02:59,000 --> 00:03:02,000 بەهۆی هێزی پەیدا بوو بەهۆی پاڵنانی تایەکان بەرەو دواوە، دەجوڵێت. 58 00:03:02,000 --> 00:03:11,795 بەڵام تۆ بەرەو پێشەوە پاڵ دەندرێیت.