هەرگیز تێبینی گرانی دەستپێکی پایدەر لێدانی پاسکیلەکەت کردووە بە بەراورد لەوکاتەی لە خێڕاییەکی بەردەوام دایت؟ یان پرسیوتە چ شتێک هۆی جوڵانی پاسکیلەکەتە؟ یان بیرت کردۆتەوە بۆچی بەرەوپێش دەڕوات لەبری ئەوەی بۆ دواوە یان بەلادا بکەوێت؟ ڕەنگە ئەوەت نەکردبێت و هەر تۆش وانیت. لە سەدەی 17 دا کە ئسحاق نیوتن وەسفی یاسا بنچینەییەکانی جوڵەی کرد و ئێمەش لەوەڵامی ئەو سێ پرسیارە گەیشتین. ئەوەی نیوین پەی پێ برد بریتی بوو لەوەی کە شتەکان بەردەم دەبن لە کردنی ئەو شتانەی کە پێشتر کردوویانە. بۆیە کاتێک پاسکیلەکەت دەوستێت، بەوەستاوی دەمینێتەوە و کاتێ لە ڕۆیشتندایە، بەردەوام دەبێت لە ڕۆیشتن. تەنە جوڵاوەکان بەزۆری لە جوڵەدا دەبن و تەنە وەستاوەکانیش بەزۆری لە وەستاندا دەمێننەوە. ئەوە یاسای یەکەمی نیوتنە. فیزیاگەران بەوە دەڵێن یاسای سستی، کە ڕێگەیەکە بۆ وتنی ئەوەی کە تەنە جوڵاوەکان لە خۆوە خێرا نابن، هێواش نابن و ئاڕاستەیان ناگۆڕن. ئەمە ئەو سستییەیە کە دەبێت بۆ جوڵاندنی پاسکیلەکەت بەسەریدا زاڵ بیت. ئیستا دەزانیت دەبێت بەسەر سستییەکەدا زاڵ بیت بۆ جوڵەی پاسکیلەکە، بەڵام ئەو شتە چییە ڕێگەت دەدات زاڵ بیت؟ وەڵامەکە بە یاسایی دووەمی نیوتن ڕووندەکرێتەوە. بەزمانی بیرکارییانە، یاسای دووەم دەڵێت: هێز یەکسانە بە بارستایی لێکدانی تاودان. بۆ زیاد کردنی خێرایی تەنێک، دەبێت هێز بەکاربهێندرێت. هەتا هێزی زیاتر بەکاربهێنیت، تاودانت خێرا دەبیت. هەروەها بارستایی پاسکیلەکە زیاد دەکات و هەروەها بارستایی خۆشت زیاتر دەبێت، هێزی زیاتر کە هەتە بۆ بەکارهێنان بۆ خێرا بوون بەهەمان بڕ. هەر لەبەرئەوەیە لێخوڕینی پاسکیلێک بەکێشی 10000 پاوەند، زۆر زەحمەت دەبێت. ئەوەش ئەو هێزەیە کە بەهۆی لاقەکانت بەرەو خوار پاڵدەنرێت لەسەر پایدەرەکان، و ڕێگەت دەدا بەسەر سستی یاسای نیوتن زاڵ بیت. هەتا توندتر پایدەرەکان پاڵ بنێی، هێزەکە زیاتر دەبێت و تاودانت خێراتر دەبێت. ئێستا با بچینە سەر پرسیاری سێیەم: کاتێک پاسکیلەکەت دەخەیتە باری جوڵە، بۆچی بەرەو پێش دەڕوات؟ بەپێی یاسای سێیەمی نیوتن، بۆ هەموو کارێک کاردانەوەیەکی یەکسان و پێچەوانە هەیە. بۆ تێگەیشتن لەوە، بیربکەوە چی ڕوودەدات کاتێک تۆپێکی هەڵبەزاوە بەردە دەیتەوە. کاتێک تۆپەکە بەر زەوی دەکەوێت، هێزێک لەسەر زەوی بەرەو خوار پەیدا دەبێ. ئەمە کارە. زەوییەکە کاردانەوەی بە پاڵنانی لەسەر تۆپەکە دەبێت بە هەمان هێز، بەڵام بە ئاڕاستەی پێچەوانە بەرەو سەرەوە، کە وا دەکات تۆپەکە بۆسەرەوە بۆلات هەڵ ببەزێتەوە. پێکەوە، زەوی و تۆپەکە شتێک پەیدا دەکەن پێی دەڵێن کار و کاردانەوە، کاتێک دێتە سەر باسی پاسکیلەکەت، کەمێک ئالۆزتر دەبێت. کاتێک ویلی پاسکیلەکەت بەئاڕاستەی کاتژمێر دەسوڕێنەوە، ئەوا هەربەشێکی تایەکان بەر زەوی دەکەوێت و بەرەو دواوە پاڵدەنێن بەپێچەوانەی زەوی: کارەکان: زەوی بەهەمان هێز بەرەو پێش پێچەوانەی هەر تایەیەک بەرەو پێشەوە پاڵدەنێت: کاردانەوەکان. چوونکە تۆ دوو تایەی پاسکیلت هەیە و هەریەکەیان کارو کاردانەوە درووست دەکات لەگەڵ زەوی. هەروەها لەبەرئەوەی زەوی بەڕاستی گەورەیە بە بەراورد بە پاسکیلەکەت زەوی زۆر کەم بەهۆی هێزی پەیدا بوو بەهۆی پاڵنانی تایەکان بەرەو دواوە، دەجوڵێت. بەڵام تۆ بەرەو پێشەوە پاڵ دەندرێیت.