1 00:00:07,324 --> 00:00:11,064 هه‌ر كه‌سێك بچێته‌ ناوه‌وه‌، هيچ تروسكايیه‌كی هيوا نابينێت. 2 00:00:11,064 --> 00:00:13,564 ئه‌م نووسینه‌ له‌سه‌ر ده‌رگەی دۆزه‌خ هه‌ڵكه‌ندراوه‌، 3 00:00:13,564 --> 00:00:17,224 ئه‌م وشه‌ هه‌ره‌شه‌ئامێزانه‌ ئاماژه‌ی داهاتويه‌كی ڕه‌ش به‌ دانتی ده‌ده‌ن 4 00:00:17,224 --> 00:00:20,924 كاتێك به‌ره‌و ئينفێرۆ ده‌چێته‌ خواره‌وه‌. 5 00:00:20,924 --> 00:00:22,914 سه‌ره‌ڕای تاريكی بارودۆخه‌كه‌، 6 00:00:22,914 --> 00:00:28,204 ئه‌م پێشبينيیه‌ بۆ گه‌وره‌ترين چيرۆكی خۆشه‌ويستی ده‌گۆڕێت: 7 00:00:28,204 --> 00:00:32,684 كه‌ له‌ گه‌وره‌ترين چيرۆكی نێوان خودا و مرۆڤ پێكدێت. 8 00:00:32,684 --> 00:00:35,704 به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی دانتی بگاته‌ ڕزگاربوون، 9 00:00:35,704 --> 00:00:39,224 سه‌ره‌تا پێويسته‌ ڕێگه‌ی دۆزه‌خ بدۆزێته‌وه‌. 10 00:00:39,224 --> 00:00:43,224 ئه‌م بارودۆخه‌ پڕ ئازاره‌ سروشتی ئينفێرنۆيه‌ 11 00:00:43,224 --> 00:00:45,764 كه‌ به‌شێكه‌ له‌ سێ به‌شی هۆنراوه‌ی چيرۆكی 12 00:00:45,764 --> 00:00:49,764 له‌ لايه‌ن دانتی ئيليگيری له‌ سه‌ده‌ی 14 نووسراوه‌. 13 00:00:49,764 --> 00:00:52,144 خۆی وه‌ك پاڵه‌وانی چيرۆكه‌ ئاشكرا ده‌كات، 14 00:00:52,144 --> 00:00:56,094 دانتي قوڵتر و قوڵتر ڕۆده‌چێته‌ ناو سه‌ختيیه‌كانی دۆزه‌خ، 15 00:00:56,094 --> 00:01:01,304 كه‌ گه‌واهی ئازارکێشان له‌ نۆ چينی دۆزەخ ده‌دات. 16 00:01:01,304 --> 00:01:09,164 سه‌ره‌تا، چينی ناباوه‌ڕه‌كانی پێش مه‌سيح، سه‌ردانی بازنه‌ی غه‌زه‌ب، چڵێسی، ته‌ماح، 17 00:01:09,164 --> 00:01:12,533 گومڕابوون، توندوتيژی و ته‌ڵه‌كه‌بازی، توڕه‌یی، كفر 18 00:01:12,533 --> 00:01:15,673 و دواتر بۆ بازنه‌ی، ترسناكی و ناپاكی كردن، 19 00:01:15,673 --> 00:01:20,403 كه‌ تاوانكاره‌كان له‌ ژێر چاودێری ڕاسته‌وخۆی ئه‌هريمه‌ن بوون. 20 00:01:20,403 --> 00:01:25,905 دوو بەشی داهاتوو، پورگارشیۆ و پارادایسۆ، هەر سەبارەت بە گەشتەکەی دانتێیە، 21 00:01:25,911 --> 00:01:28,141 کاتێک شاخی پاکبوونەوە دەپێوێت 22 00:01:28,141 --> 00:01:32,271 و بۆ نۆ چینەکەی ئاسمان بەرز دەبێتەوە. 23 00:01:32,271 --> 00:01:37,750 بەسەر یەکەوە لە ماوەی ١٠ ساڵ نووسراوە، ئەم سێ بەشە کۆمیدیای خودایی پێکدەهێنن 24 00:01:37,750 --> 00:01:42,314 کە چیرۆکێکی بەرجەستەکراوی روحە بۆ لای خودا. 25 00:01:42,314 --> 00:01:46,413 بەڵام کتێبی کۆمیدیای خودایی تەنها چیرۆکێکی بەرجەستەکراوی ئاینی نییە. 26 00:01:46,413 --> 00:01:51,353 چیرۆکێکی ڕەخنەئامێزە و ڕەخنە لە سیاسەتمەدارە ئیتاڵییەکان دەگرێت. 27 00:01:51,353 --> 00:01:56,584 وەک سەرباز و دەوڵەتمەدارێکی فلۆرەنسا، دانتی لە ناخەوە پابەندی ئاین و خودا بوو، 28 00:01:56,584 --> 00:02:00,052 بەڵام ڕەخنەی لە کڵێسەی رۆمان کاتۆلیکی هەبوو. 29 00:02:00,052 --> 00:02:05,252 بە تایبەت دژی خزمخزمێنە و کڕین و فرۆشتنی پۆستەکانی ناو کڵێسە، یان 30 00:02:05,252 --> 00:02:10,438 کڕین و فرۆشتن بە خزمەتگوزارییە ئاینییەکان وەک لێبوردن لە تاوانە ئاینییەکان بوو. 31 00:02:10,438 --> 00:02:13,713 چەندین گروپ سودیان لەم بارودۆخە گەندەڵە دەبینی، 32 00:02:13,713 --> 00:02:19,433 بەڵام بەشێکی کەم خەڵکی وەک گولیفە ڕەش و سپییەکان پشتگیریان دەکردن. 33 00:02:19,433 --> 00:02:21,962 ئەمە گروپێکی سیاسی و ئاینی بوون کە 34 00:02:21,962 --> 00:02:25,522 دەیانویست دەسەڵاتی پاپا فراون بکەن. 35 00:02:25,522 --> 00:02:29,632 دانتی ئەندامی گولیفە سپییەکان بوو، 36 00:02:29,632 --> 00:02:33,941 کە باوەڕی وابوو فلۆرانس شایستەی ئازادبوونە لە ژێر کاریگەری کڵێسەی ڕۆمانی. 37 00:02:33,941 --> 00:02:36,631 وەک نوێنەری گولیفی سپی، 38 00:02:36,631 --> 00:02:39,671 دانتی زوو زوو دژی دەسەڵاتی پاوانخوازی پاپا قسەی دەکرد، 39 00:02:39,671 --> 00:02:42,781 تا گەیشتە ئەوەی گولیفە ڕەشەکان پۆستەکەی دانتی هەڵبوەشێننەوە 40 00:02:42,781 --> 00:02:46,511 لە ساڵی ١٣٠٢ لە فلۆرانسی دووربخەنەوە. 41 00:02:46,511 --> 00:02:48,321 بەڵام لە بری ئەوەی بێدەنگ بێت، 42 00:02:48,321 --> 00:02:53,971 ئەم دورخستنەوەیە دەبێتە هۆکارێک دانتی باشترین نووسینی بنووسێت. 43 00:02:53,971 --> 00:02:56,521 ناوی زڕێندرا و هیوای گەڕانەوەشی کەم بوو، 44 00:02:56,521 --> 00:03:01,761 نووسەر بە ئازادی ناخی دڵی خۆی بەرانبەر بە کڵێسە بۆ کۆمەڵگەی ئیتاڵی ڕوون دەکردەوە. 45 00:03:01,761 --> 00:03:04,121 نووسینی کۆمیدیای خودایی بە زمانی ئیتاڵی، 46 00:03:04,121 --> 00:03:07,711 لە جێگەی زمانی لاتینی باوی خەڵکی دەستەبژێر، 47 00:03:07,711 --> 00:03:13,701 نووسینە ڕەخنە ئامێزەکانی دانتی دەگەیشتە دەستی زۆرترین کەس. 48 00:03:13,701 --> 00:03:16,152 لە بەشی دۆزەخ، بازنەی توڕەیی، 49 00:03:16,152 --> 00:03:18,562 دانتی تاوانباران دەبینێت کە 50 00:03:18,562 --> 00:03:23,152 ئەندامی گولیفە ڕەشەکان، فلیپۆ ئارجینتی پارچە پارچە دەکەن. 51 00:03:23,152 --> 00:03:24,695 لە بازنەی فێلبازیدا، 52 00:03:24,695 --> 00:03:29,995 دانتی لەگەڵ کەسێک قسە دەکات کە لە ناو گەرمترین ئاگردا دەسوتێت. 53 00:03:29,995 --> 00:03:33,171 دواتر تێدەگات ئەمە پاپا نیکۆڵاسی سێهەمە، 54 00:03:33,171 --> 00:03:38,231 کە بە دانتی دەڵێت دوو پاپای دوای خۆی لە هەمان شوێن دەسوتێنرێن 55 00:03:38,231 --> 00:03:42,089 چونکە هەرسێکیان بە هۆی کڕینی پۆستی کڵێسە و گەندەڵی تاوانبارن. 56 00:03:42,089 --> 00:03:46,069 سەڕەرای هەندێک وێنەی توندوتیژی و دڵتوندی لە دۆزەخ، 57 00:03:46,069 --> 00:03:49,579 کۆمیدیای خودایی، چیرۆکێکی خۆشەویستیشە. 58 00:03:49,579 --> 00:03:51,479 سەڕەڕای ئەوەی دانتی دەبوایە لەگەڵ کچی 59 00:03:51,479 --> 00:03:54,539 خێزانێکی دەسەڵاتداری فلۆرەنسا هاوسەرگیری بکات، 60 00:03:54,539 --> 00:04:00,559 دانتی لەگەڵ کچێکیتر لە تەمەنی ٩ ساڵییەوە خۆشەویستی دەکرد: 61 00:04:00,559 --> 00:04:02,620 بیترشیا پۆرتیناری. 62 00:04:02,620 --> 00:04:08,220 سەرەڕای ئەوەی تەنها دوو جار یەکتریان بینیبوو، دانتی سەرسامی ئەم کچە بوو، 63 00:04:08,220 --> 00:04:12,355 دواتر دەبێتە سەرچاوەی سروشی نووسینەکانی دانتی. 64 00:04:12,355 --> 00:04:17,652 لە ڕاستیدا، بتریشیا هانی دانتی دەدات گەشتێکی ئازایانە بەرەو ناخی دۆزەخ بکات 65 00:04:17,652 --> 00:04:20,689 و دواتر بەرەو شاخی پاک بڕوات. 66 00:04:20,689 --> 00:04:23,389 وەک ئافرەتێکی بەهێز و ئاسمانی وێنا کراوە، 67 00:04:23,389 --> 00:04:27,569 ئەو ڕێنوێنی دانتی بۆ پارادایسۆ و ناخی بەهەشت دەکات 68 00:04:27,569 --> 00:04:31,771 تا دەگاتە ئاستی گەیشتن بە دیداری خودا. 69 00:04:31,771 --> 00:04:33,961 چەندین سەدە دوای بڵاوکردنەوە، 70 00:04:33,961 --> 00:04:37,761 بابەتی خۆشەویستی، تاوان و تۆبە لە کۆمیدیای خودایی 71 00:04:37,761 --> 00:04:40,471 سەرچاوەی سروشی چەندین هونەرمەندی وەک 72 00:04:40,471 --> 00:04:45,391 ئۆگاستەس ڕۆدین، سالڤادۆر دالی، ئێزرا پاوند و نیل گایمان بووە. 73 00:04:45,391 --> 00:04:51,112 و شاعیر خۆشی لە ساڵی ٢٠٠٨ لێخۆشبوونێکی درەنگی بۆ دەرکرا 74 00:04:51,112 --> 00:04:55,932 کاتێک شاری فلۆرەنسا دوورخستنەوەکەی دانتێیان هەڵوەشاندەوە.