WEBVTT 00:00:07.324 --> 00:00:11.064 هه‌ر كه‌سێك بچێته‌ ناوه‌وه‌، هيچ تروسكايیه‌كی هيوا نابينێت. 00:00:11.064 --> 00:00:13.564 ئه‌م نووسینه‌ له‌سه‌ر ده‌رگەی دۆزه‌خ هه‌ڵكه‌ندراوه‌، 00:00:13.564 --> 00:00:17.224 ئه‌م وشه‌ هه‌ره‌شه‌ئامێزانه‌ ئاماژه‌ی داهاتويه‌كی ڕه‌ش به‌ دانتی ده‌ده‌ن 00:00:17.224 --> 00:00:20.924 كاتێك به‌ره‌و ئينفێرۆ ده‌چێته‌ خواره‌وه‌. 00:00:20.924 --> 00:00:22.914 سه‌ره‌ڕای تاريكی بارودۆخه‌كه‌، 00:00:22.914 --> 00:00:28.204 ئه‌م پێشبينيیه‌ بۆ گه‌وره‌ترين چيرۆكی خۆشه‌ويستی ده‌گۆڕێت: 00:00:28.204 --> 00:00:32.684 كه‌ له‌ گه‌وره‌ترين چيرۆكی نێوان خودا و مرۆڤ پێكدێت. 00:00:32.684 --> 00:00:35.704 به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی دانتی بگاته‌ ڕزگاربوون، 00:00:35.704 --> 00:00:39.224 سه‌ره‌تا پێويسته‌ ڕێگه‌ی دۆزه‌خ بدۆزێته‌وه‌. 00:00:39.224 --> 00:00:43.224 ئه‌م بارودۆخه‌ پڕ ئازاره‌ سروشتی ئينفێرنۆيه‌ 00:00:43.224 --> 00:00:45.764 كه‌ به‌شێكه‌ له‌ سێ به‌شی هۆنراوه‌ی چيرۆكی 00:00:45.764 --> 00:00:49.764 له‌ لايه‌ن دانتی ئيليگيری له‌ سه‌ده‌ی 14 نووسراوه‌. 00:00:49.764 --> 00:00:52.144 خۆی وه‌ك پاڵه‌وانی چيرۆكه‌ ئاشكرا ده‌كات، 00:00:52.144 --> 00:00:56.094 دانتي قوڵتر و قوڵتر ڕۆده‌چێته‌ ناو سه‌ختيیه‌كانی دۆزه‌خ، 00:00:56.094 --> 00:01:01.304 كه‌ گه‌واهی ئازارکێشان له‌ نۆ چينی دۆزەخ ده‌دات. 00:01:01.304 --> 00:01:09.164 سه‌ره‌تا، چينی ناباوه‌ڕه‌كانی پێش مه‌سيح، سه‌ردانی بازنه‌ی غه‌زه‌ب، چڵێسی، ته‌ماح، 00:01:09.164 --> 00:01:12.533 گومڕابوون، توندوتيژی و ته‌ڵه‌كه‌بازی، توڕه‌یی، كفر 00:01:12.533 --> 00:01:15.673 و دواتر بۆ بازنه‌ی، ترسناكی و ناپاكی كردن، 00:01:15.673 --> 00:01:20.403 كه‌ تاوانكاره‌كان له‌ ژێر چاودێری ڕاسته‌وخۆی ئه‌هريمه‌ن بوون. 00:01:20.403 --> 00:01:25.905 دوو بەشی داهاتوو، پورگارشیۆ و پارادایسۆ، هەر سەبارەت بە گەشتەکەی دانتێیە، 00:01:25.911 --> 00:01:28.141 کاتێک شاخی پاکبوونەوە دەپێوێت 00:01:28.141 --> 00:01:32.271 و بۆ نۆ چینەکەی ئاسمان بەرز دەبێتەوە. 00:01:32.271 --> 00:01:37.750 بەسەر یەکەوە لە ماوەی ١٠ ساڵ نووسراوە، ئەم سێ بەشە کۆمیدیای خودایی پێکدەهێنن 00:01:37.750 --> 00:01:42.314 کە چیرۆکێکی بەرجەستەکراوی روحە بۆ لای خودا. 00:01:42.314 --> 00:01:46.413 بەڵام کتێبی کۆمیدیای خودایی تەنها چیرۆکێکی بەرجەستەکراوی ئاینی نییە. 00:01:46.413 --> 00:01:51.353 چیرۆکێکی ڕەخنەئامێزە و ڕەخنە لە سیاسەتمەدارە ئیتاڵییەکان دەگرێت. 00:01:51.353 --> 00:01:56.584 وەک سەرباز و دەوڵەتمەدارێکی فلۆرەنسا، دانتی لە ناخەوە پابەندی ئاین و خودا بوو، 00:01:56.584 --> 00:02:00.052 بەڵام ڕەخنەی لە کڵێسەی رۆمان کاتۆلیکی هەبوو. 00:02:00.052 --> 00:02:05.252 بە تایبەت دژی خزمخزمێنە و کڕین و فرۆشتنی پۆستەکانی ناو کڵێسە، یان 00:02:05.252 --> 00:02:10.438 کڕین و فرۆشتن بە خزمەتگوزارییە ئاینییەکان وەک لێبوردن لە تاوانە ئاینییەکان بوو. 00:02:10.438 --> 00:02:13.713 چەندین گروپ سودیان لەم بارودۆخە گەندەڵە دەبینی، 00:02:13.713 --> 00:02:19.433 بەڵام بەشێکی کەم خەڵکی وەک گولیفە ڕەش و سپییەکان پشتگیریان دەکردن. 00:02:19.433 --> 00:02:21.962 ئەمە گروپێکی سیاسی و ئاینی بوون کە 00:02:21.962 --> 00:02:25.522 دەیانویست دەسەڵاتی پاپا فراون بکەن. 00:02:25.522 --> 00:02:29.632 دانتی ئەندامی گولیفە سپییەکان بوو، 00:02:29.632 --> 00:02:33.941 کە باوەڕی وابوو فلۆرانس شایستەی ئازادبوونە لە ژێر کاریگەری کڵێسەی ڕۆمانی. 00:02:33.941 --> 00:02:36.631 وەک نوێنەری گولیفی سپی، 00:02:36.631 --> 00:02:39.671 دانتی زوو زوو دژی دەسەڵاتی پاوانخوازی پاپا قسەی دەکرد، 00:02:39.671 --> 00:02:42.781 تا گەیشتە ئەوەی گولیفە ڕەشەکان پۆستەکەی دانتی هەڵبوەشێننەوە 00:02:42.781 --> 00:02:46.511 لە ساڵی ١٣٠٢ لە فلۆرانسی دووربخەنەوە. 00:02:46.511 --> 00:02:48.321 بەڵام لە بری ئەوەی بێدەنگ بێت، 00:02:48.321 --> 00:02:53.971 ئەم دورخستنەوەیە دەبێتە هۆکارێک دانتی باشترین نووسینی بنووسێت. 00:02:53.971 --> 00:02:56.521 ناوی زڕێندرا و هیوای گەڕانەوەشی کەم بوو، 00:02:56.521 --> 00:03:01.761 نووسەر بە ئازادی ناخی دڵی خۆی بەرانبەر بە کڵێسە بۆ کۆمەڵگەی ئیتاڵی ڕوون دەکردەوە. 00:03:01.761 --> 00:03:04.121 نووسینی کۆمیدیای خودایی بە زمانی ئیتاڵی، 00:03:04.121 --> 00:03:07.711 لە جێگەی زمانی لاتینی باوی خەڵکی دەستەبژێر، 00:03:07.711 --> 00:03:13.701 نووسینە ڕەخنە ئامێزەکانی دانتی دەگەیشتە دەستی زۆرترین کەس. 00:03:13.701 --> 00:03:16.152 لە بەشی دۆزەخ، بازنەی توڕەیی، 00:03:16.152 --> 00:03:18.562 دانتی تاوانباران دەبینێت کە 00:03:18.562 --> 00:03:23.152 ئەندامی گولیفە ڕەشەکان، فلیپۆ ئارجینتی پارچە پارچە دەکەن. 00:03:23.152 --> 00:03:24.695 لە بازنەی فێلبازیدا، 00:03:24.695 --> 00:03:29.995 دانتی لەگەڵ کەسێک قسە دەکات کە لە ناو گەرمترین ئاگردا دەسوتێت. 00:03:29.995 --> 00:03:33.171 دواتر تێدەگات ئەمە پاپا نیکۆڵاسی سێهەمە، 00:03:33.171 --> 00:03:38.231 کە بە دانتی دەڵێت دوو پاپای دوای خۆی لە هەمان شوێن دەسوتێنرێن 00:03:38.231 --> 00:03:42.089 چونکە هەرسێکیان بە هۆی کڕینی پۆستی کڵێسە و گەندەڵی تاوانبارن. 00:03:42.089 --> 00:03:46.069 سەڕەرای هەندێک وێنەی توندوتیژی و دڵتوندی لە دۆزەخ، 00:03:46.069 --> 00:03:49.579 کۆمیدیای خودایی، چیرۆکێکی خۆشەویستیشە. 00:03:49.579 --> 00:03:51.479 سەڕەڕای ئەوەی دانتی دەبوایە لەگەڵ کچی 00:03:51.479 --> 00:03:54.539 خێزانێکی دەسەڵاتداری فلۆرەنسا هاوسەرگیری بکات، 00:03:54.539 --> 00:04:00.559 دانتی لەگەڵ کچێکیتر لە تەمەنی ٩ ساڵییەوە خۆشەویستی دەکرد: 00:04:00.559 --> 00:04:02.620 بیترشیا پۆرتیناری. 00:04:02.620 --> 00:04:08.220 سەرەڕای ئەوەی تەنها دوو جار یەکتریان بینیبوو، دانتی سەرسامی ئەم کچە بوو، 00:04:08.220 --> 00:04:12.355 دواتر دەبێتە سەرچاوەی سروشی نووسینەکانی دانتی. 00:04:12.355 --> 00:04:17.652 لە ڕاستیدا، بتریشیا هانی دانتی دەدات گەشتێکی ئازایانە بەرەو ناخی دۆزەخ بکات 00:04:17.652 --> 00:04:20.689 و دواتر بەرەو شاخی پاک بڕوات. 00:04:20.689 --> 00:04:23.389 وەک ئافرەتێکی بەهێز و ئاسمانی وێنا کراوە، 00:04:23.389 --> 00:04:27.569 ئەو ڕێنوێنی دانتی بۆ پارادایسۆ و ناخی بەهەشت دەکات 00:04:27.569 --> 00:04:31.771 تا دەگاتە ئاستی گەیشتن بە دیداری خودا. 00:04:31.771 --> 00:04:33.961 چەندین سەدە دوای بڵاوکردنەوە، 00:04:33.961 --> 00:04:37.761 بابەتی خۆشەویستی، تاوان و تۆبە لە کۆمیدیای خودایی 00:04:37.761 --> 00:04:40.471 سەرچاوەی سروشی چەندین هونەرمەندی وەک 00:04:40.471 --> 00:04:45.391 ئۆگاستەس ڕۆدین، سالڤادۆر دالی، ئێزرا پاوند و نیل گایمان بووە. 00:04:45.391 --> 00:04:51.112 و شاعیر خۆشی لە ساڵی ٢٠٠٨ لێخۆشبوونێکی درەنگی بۆ دەرکرا 00:04:51.112 --> 00:04:55.932 کاتێک شاری فلۆرەنسا دوورخستنەوەکەی دانتێیان هەڵوەشاندەوە.