هه‌ر كه‌سێك بچێته ناوه‌وه،
هيچ تروسكايیه‌كی هيوا نابينێت.
ئه‌م نووسینه له‌سه‌ر
ده‌رگەی دۆزه‌خ هه‌ڵكه‌ندراوه،
ئه‌م وشه هه‌ره‌شه‌ئامێزانه ئاماژه‌ی
داهاتويه‌كی ڕه‌ش به دانتی ده‌ده‌ن
كاتێك به‌ره‌و ئينفێرۆ ده‌چێته خواره‌وه.
سه‌ره‌ڕای تاريكی بارودۆخه‌كه،
ئه‌م پێشبينيیه بۆ گه‌وره‌ترين
چيرۆكی خۆشه‌ويستی ده‌گۆڕێت:
كه له گه‌وره‌ترين چيرۆكی
نێوان خودا و مرۆڤ پێكدێت.
به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی دانتی بگاته ڕزگاربوون،
سه‌ره‌تا پێويسته ڕێگه‌ی
دۆزه‌خ بدۆزێته‌وه.
ئه‌م بارودۆخه پڕ ئازاره
سروشتی ئينفێرنۆيه
كه به‌شێكه له سێ به‌شی هۆنراوه‌ی چيرۆكی
له لايه‌ن دانتی ئيليگيری
له سه‌ده‌ی 14 نووسراوه.
خۆی وه‌ك پاڵه‌وانی چيرۆكه ئاشكرا ده‌كات،
دانتي قوڵتر و قوڵتر ڕۆده‌چێته
ناو سه‌ختيیه‌كانی دۆزه‌خ،
كه گه‌واهی ئازارکێشان له نۆ
چينی دۆزەخ ده‌دات.
سه‌ره‌تا، چينی ناباوه‌ڕه‌كانی پێش مه‌سيح،
سه‌ردانی بازنه‌ی غه‌زه‌ب، چڵێسی، ته‌ماح،
گومڕابوون، توندوتيژی و
ته‌ڵه‌كه‌بازی، توڕه‌یی، كفر
و دواتر بۆ بازنه‌ی، ترسناكی و ناپاكی كردن،
كه تاوانكاره‌كان له ژێر چاودێری
ڕاسته‌وخۆی ئه‌هريمه‌ن بوون.
دوو بەشی داهاتوو، پورگارشیۆ و پارادایسۆ،
هەر سەبارەت بە گەشتەکەی دانتێیە،
کاتێک شاخی پاکبوونەوە دەپێوێت
و بۆ نۆ چینەکەی ئاسمان بەرز دەبێتەوە.
بەسەر یەکەوە لە ماوەی ١٠ ساڵ نووسراوە،
ئەم سێ بەشە کۆمیدیای خودایی پێکدەهێنن
کە چیرۆکێکی بەرجەستەکراوی
روحە بۆ لای خودا.
بەڵام کتێبی کۆمیدیای خودایی تەنها
چیرۆکێکی بەرجەستەکراوی ئاینی نییە.
چیرۆکێکی ڕەخنەئامێزە و ڕەخنە لە
سیاسەتمەدارە ئیتاڵییەکان دەگرێت.
وەک سەرباز و دەوڵەتمەدارێکی فلۆرەنسا،
دانتی لە ناخەوە پابەندی ئاین و خودا بوو،
بەڵام ڕەخنەی لە کڵێسەی
رۆمان کاتۆلیکی هەبوو.
بە تایبەت دژی خزمخزمێنە و کڕین و
فرۆشتنی پۆستەکانی ناو کڵێسە، یان
کڕین و فرۆشتن بە خزمەتگوزارییە ئاینییەکان
وەک لێبوردن لە تاوانە ئاینییەکان بوو.
چەندین گروپ سودیان
لەم بارودۆخە گەندەڵە دەبینی،
بەڵام بەشێکی کەم خەڵکی وەک گولیفە
ڕەش و سپییەکان پشتگیریان دەکردن.
ئەمە گروپێکی سیاسی و ئاینی بوون کە
دەیانویست دەسەڵاتی پاپا فراون بکەن.
دانتی ئەندامی گولیفە سپییەکان بوو،
کە باوەڕی وابوو فلۆرانس شایستەی
ئازادبوونە لە ژێر کاریگەری کڵێسەی ڕۆمانی.
وەک نوێنەری گولیفی سپی،
دانتی زوو زوو دژی دەسەڵاتی
پاوانخوازی پاپا قسەی دەکرد،
تا گەیشتە ئەوەی گولیفە ڕەشەکان
پۆستەکەی دانتی هەڵبوەشێننەوە
لە ساڵی ١٣٠٢ لە فلۆرانسی دووربخەنەوە.
بەڵام لە بری ئەوەی بێدەنگ بێت،
ئەم دورخستنەوەیە دەبێتە هۆکارێک
دانتی باشترین نووسینی بنووسێت.
ناوی زڕێندرا و هیوای گەڕانەوەشی کەم بوو،
نووسەر بە ئازادی ناخی دڵی خۆی بەرانبەر
بە کڵێسە بۆ کۆمەڵگەی ئیتاڵی ڕوون دەکردەوە.
نووسینی کۆمیدیای خودایی بە زمانی ئیتاڵی،
لە جێگەی زمانی لاتینی
باوی خەڵکی دەستەبژێر،
نووسینە ڕەخنە ئامێزەکانی دانتی
دەگەیشتە دەستی زۆرترین کەس.
لە بەشی دۆزەخ، بازنەی توڕەیی،
دانتی تاوانباران دەبینێت کە
ئەندامی گولیفە ڕەشەکان،
فلیپۆ ئارجینتی پارچە پارچە دەکەن.
لە بازنەی فێلبازیدا،
دانتی لەگەڵ کەسێک قسە دەکات کە
لە ناو گەرمترین ئاگردا دەسوتێت.
دواتر تێدەگات ئەمە
پاپا نیکۆڵاسی سێهەمە،
کە بە دانتی دەڵێت دوو پاپای دوای
خۆی لە هەمان شوێن دەسوتێنرێن
چونکە هەرسێکیان بە هۆی کڕینی
پۆستی کڵێسە و گەندەڵی تاوانبارن.
سەڕەرای هەندێک وێنەی
توندوتیژی و دڵتوندی لە دۆزەخ،
کۆمیدیای خودایی، چیرۆکێکی خۆشەویستیشە.
سەڕەڕای ئەوەی دانتی دەبوایە لەگەڵ کچی
خێزانێکی دەسەڵاتداری
فلۆرەنسا هاوسەرگیری بکات،
دانتی لەگەڵ کچێکیتر لە تەمەنی ٩
ساڵییەوە خۆشەویستی دەکرد:
بیترشیا پۆرتیناری.
سەرەڕای ئەوەی تەنها دوو جار یەکتریان
بینیبوو، دانتی سەرسامی ئەم کچە بوو،
دواتر دەبێتە سەرچاوەی
سروشی نووسینەکانی دانتی.
لە ڕاستیدا، بتریشیا هانی دانتی دەدات
گەشتێکی ئازایانە بەرەو ناخی دۆزەخ بکات
و دواتر بەرەو شاخی پاک بڕوات.
وەک ئافرەتێکی بەهێز و ئاسمانی وێنا کراوە،
ئەو ڕێنوێنی دانتی بۆ پارادایسۆ
و ناخی بەهەشت دەکات
تا دەگاتە ئاستی گەیشتن بە دیداری خودا.
چەندین سەدە دوای بڵاوکردنەوە،
بابەتی خۆشەویستی، تاوان و
تۆبە لە کۆمیدیای خودایی
سەرچاوەی سروشی چەندین هونەرمەندی وەک
ئۆگاستەس ڕۆدین، سالڤادۆر دالی،
ئێزرا پاوند و نیل گایمان بووە.
و شاعیر خۆشی لە ساڵی ٢٠٠٨
لێخۆشبوونێکی درەنگی بۆ دەرکرا
کاتێک شاری فلۆرەنسا
دوورخستنەوەکەی دانتێیان هەڵوەشاندەوە.