1 00:00:01,254 --> 00:00:04,979 تواناى گەشتكردن ديارييەكى تايبەتە، 2 00:00:05,003 --> 00:00:07,096 لە جیهاندا بێ هاوتایە. 3 00:00:07,120 --> 00:00:13,802 چیتر هەستێكم نەماوە پاڵنەرم بێت وەك لە بەجێهێشتنی بەندەرەكە 4 00:00:13,826 --> 00:00:18,223 دەزانم دەتوانم تيپەكەم و بەلەمەكەم ببەم 5 00:00:18,247 --> 00:00:20,712 بە سەلامەتى لە بەندەرێكەوە بۆ يەكێكى تر، 6 00:00:20,736 --> 00:00:24,336 بە نزيكەى سێ، چوار، پێنج، شەش هەزار ميل دوور. 7 00:00:25,019 --> 00:00:27,297 بوونم لە دەريا ... 8 00:00:27,321 --> 00:00:28,859 ئازاديەكى ڕەهايە، 9 00:00:28,883 --> 00:00:34,007 و هەلێكى نمونەييە بۆ ئەوەى خۆت بيت، 10 00:00:34,031 --> 00:00:35,746 چوونكە ناتوانيت هيچ شتێكى تر بيت. 11 00:00:35,770 --> 00:00:38,577 لە بەلەمەكە لەبەردەم هاوڕێكانت ڕووتىيت. 12 00:00:38,601 --> 00:00:40,025 ئەمە ناووچەيەكى بچووكە. 13 00:00:40,049 --> 00:00:42,284 بەلەكەى مايدن ٥٨ مەتر درێژە. 14 00:00:42,308 --> 00:00:44,707 ١٢ ئافرەت لە بەلەمە ٥٨ مەتريكە هەيە. 15 00:00:44,731 --> 00:00:47,475 مەبەستم، بەتەواوى دژايەتى يەكتريان دەكرد، 16 00:00:47,499 --> 00:00:49,955 كەواتە دەبێت خۆت بيت. 17 00:00:49,979 --> 00:00:53,254 خۆشترين سات بۆ من كاتێك گەشت دەكەم 18 00:00:53,278 --> 00:00:56,317 ئەو كاتەيە كە ووشكانى ديار نامينێت. 19 00:00:56,341 --> 00:00:59,185 ئەو ساتە وەسف ناكرێت-- 20 00:00:59,209 --> 00:01:00,303 (چێژ بەخشە) 21 00:01:00,327 --> 00:01:03,834 سەركێشى و كۆڵنەدان، 22 00:01:03,858 --> 00:01:08,175 تەنها خۆت و بەلەمێك و پێكهاتەكانى سروشت. 23 00:01:08,199 --> 00:01:11,936 خۆزگە هەموو كىسێك بۆ جارێك ئەو ئەزموونەى لە ژيانيدا تاقيدەكردەوە. 24 00:01:11,960 --> 00:01:14,016 تاوەكو لە وشكانى دوورتر بكەويتەوە، 25 00:01:14,040 --> 00:01:16,794 زياتر لەگەڵ خۆت دەگوونجێيت. 26 00:01:16,818 --> 00:01:18,048 ئەوە تۆيت، 27 00:01:18,072 --> 00:01:19,665 چۆن بە شوێنى داهاتوو دەگەيت، 28 00:01:19,689 --> 00:01:21,144 چۆن لە ژيان دەمێنينەوە، 29 00:01:21,168 --> 00:01:23,770 چۆن ئاگامان لەيەكترى دەبێت، 30 00:01:23,794 --> 00:01:26,214 و چى بكەبت تاوەكو بە لايەكەى تر بگەيت. 31 00:01:26,670 --> 00:01:30,374 ئەو پرسيارەى زۆرجار لەكاتى ڕۆيشتن و ئاخاوتن دەپرسم 32 00:01:30,398 --> 00:01:34,262 ئەوەيە "چۆن لە پێشبڕكێى زەريايدا ببيت بە دەرياوان" 33 00:01:34,286 --> 00:01:36,016 ئەوە پرسيارێكى زۆر باشە. 34 00:01:36,040 --> 00:01:39,453 هەروەها هەميشە دەمويست بڵێم "تێڕوانينم هەبوو، 35 00:01:39,477 --> 00:01:40,682 كە بوون بە خەون، 36 00:01:40,706 --> 00:01:43,165 بوون بە خوليا، 37 00:01:43,189 --> 00:01:45,205 بەڵام، بێگومان، ژيان بەو شێوەيە نييە، 38 00:01:45,229 --> 00:01:48,805 و تاكە شتێك كە مايەى نيگەرانيە ئەوەيە خەڵك لەبارەيەوە بزانن 39 00:01:48,829 --> 00:01:51,560 ئەوەيە كە ژيانم لە ا بۆ ب ناجوڵێت -- 40 00:01:51,584 --> 00:01:54,743 چەند كەس ژيانيان بەئاسانى لە ا بۆ ب جوڵاوە: 41 00:01:54,767 --> 00:01:58,744 وابير دەكەنەوە، "ئەوە تەواو دەكەم،" و ئەوانيش بە ئاسانى ئەنجامى دەدەن؟ 42 00:01:58,953 --> 00:02:00,509 بۆيە ڕاستيەكە دەڵێم. 43 00:02:00,533 --> 00:02:03,967 و ڕاستيەكە ئەوەيە كاتێك ١٥ ساڵ بووم لە خوێندنگا دەركرام، 44 00:02:03,991 --> 00:02:08,644 و بەڕێوبەرە ئازار چەشتوەكەم تێبينيەكى درێژخايەنى نارد 45 00:02:08,668 --> 00:02:10,010 بۆ دايكە ئازار چەشتووەكەم، 46 00:02:10,034 --> 00:02:14,692 بە ڕوونى دەڵێتن ئەگەر تراسى دووبارە دەرگاى خۆێندنگا بكاتەوە، 47 00:02:14,716 --> 00:02:16,422 پەيوەندى بە پۆليسەوە دەكەين. 48 00:02:16,446 --> 00:02:20,231 دايكم منى برد و گووتى، 49 00:02:20,255 --> 00:02:23,457 "ئازيزم، فێربوون بۆ هەموو كەسێك نييە." 50 00:02:23,481 --> 00:02:27,223 دواتر باشترين ئامۆژگارى پێدام كە تا ئێستا لە كەسێكەوە وەرم گرتبێت. 51 00:02:27,247 --> 00:02:30,565 گووتى، " هەريەكێك لە ئێمە لە شتێك باشە، 52 00:02:30,589 --> 00:02:33,403 تەنها پێوستە ئەو شتە بدۆزيتەوە." 53 00:02:33,427 --> 00:02:37,155 لە تەمەنى ١٦ ساڵى، ڕێگەيدام بە كۆڵە پشتێكەوە بۆ يۆنان بچم. 54 00:02:37,715 --> 00:02:40,716 كاركردنم لەسەر بەلەم كۆتايى پێهێنا، ئەمە باش بوو-- 55 00:02:40,740 --> 00:02:44,058 لە تەمەنى ١٧ ساڵيم، بەڕاستى نەمدەزانى دەمەوێت چى بكەم، 56 00:02:44,082 --> 00:02:45,902 پياسەم دەكرد. 57 00:02:45,926 --> 00:02:48,637 هەروەها لە دووەم گەشتى زەرياى ئەتڵەسى، 58 00:02:48,661 --> 00:02:51,065 پاپۆڕگێڕەكە پێى گووتم، "دەتوانيت بچيت؟" 59 00:02:51,089 --> 00:02:53,022 گووتم، " بێگومان ناتوانم بچم، 60 00:02:53,046 --> 00:02:54,809 پێش ئەوەى فێربم لە خوێندنگا دەركرام" 61 00:02:54,833 --> 00:02:57,460 هەروەها گووتى، " پێتوا نييە پێويستە ببيت بە دەرياگەر ؟ 62 00:02:57,460 --> 00:02:59,570 چى ڕوودەدات ئەگەر بەلايەكى بەلەمەكەدا كەوتم؟ 63 00:02:59,594 --> 00:03:01,508 لە سەيركردنى زنجيرەى ژيانت بوەستە، 64 00:03:01,532 --> 00:03:03,425 لە سەيركردنى ئەشتانەى كە دەيكەيت بوەستە 65 00:03:03,449 --> 00:03:05,171 ڕۆڵێكى كارا بگێڕە." 66 00:03:05,839 --> 00:03:09,379 ئەم ڕۆژە، بۆ من ئەو ڕۆژە بوو كە هەموو ژيانم دەستى پێكرد. 67 00:03:09,403 --> 00:03:11,420 لە ماوەى دوو ڕۆژ فێربووم گەشت بكەم -- 68 00:03:11,444 --> 00:03:13,523 هەرچوندە ڕقم لە ژمارەكانە 69 00:03:13,547 --> 00:03:15,165 و وەك پيتى هيڕۆگليفى دەيانبينم. 70 00:03:15,872 --> 00:03:20,116 ئەو هەل و ڕێگەيانەى بۆ كردمەوە كە هەرگيز خەياڵم نەدەكرد. 71 00:03:20,140 --> 00:03:23,865 لە ڕاستيدا توانيم سوارى بەلەمى پێشبڕكێى جيهانى ببم. 72 00:03:23,889 --> 00:03:26,974 من لەگەڵ ١٧ پياوى باشوورى ئەفريقا بووم. 73 00:03:26,998 --> 00:03:28,883 ٢١ ساڵان بووم، 74 00:03:28,907 --> 00:03:31,052 ئەمە درێژترين نۆ مانگى ژيانم بوو. 75 00:03:31,076 --> 00:03:32,750 وەك چێشتلێنەر بەشداريم كرد، 76 00:03:32,774 --> 00:03:34,483 توانيم تاوەكو كۆتايى بجەنگم، 77 00:03:34,507 --> 00:03:36,238 كاتێك گەيشتمە كۆتايى پێشبڕكێيەكە، 78 00:03:36,262 --> 00:03:40,102 زانيم ٢٣٠ دەستە لەم پێشبڕكێيەدا هەيە، 79 00:03:40,126 --> 00:03:41,292 و سێ ئافرەت، 80 00:03:41,316 --> 00:03:42,467 و من يەكێك لەوانە بووم. 81 00:03:42,491 --> 00:03:44,094 من چێشتلێنەرێكى بەدكارم. 82 00:03:44,118 --> 00:03:45,862 بەڕاستى دەرياوانێكى باش بووم. 83 00:03:46,759 --> 00:03:51,388 پێموايە دووەم كاريگەرترين بيرۆكەى ژيانم ئەوەبوو: 84 00:03:51,412 --> 00:03:56,983 "هيچ پياوێك ڕێگەى پێنەدەدام لە بەلەمەكەى ببم بە دەرياوان." 85 00:03:57,393 --> 00:03:59,292 ئەمڕۆ ئەم حاڵەتە هەر ماوە. 86 00:03:59,316 --> 00:04:01,073 لە ٣٥ ساڵى پێشبڕكێى بەلەمى جيهانى, 87 00:04:01,097 --> 00:04:04,736 تەنها دوو ئافرەتى دەرياگەر هەبوون بەشدارى دەستەى ئافرەتانيان نەكردبوو، 88 00:04:04,736 --> 00:04:06,548 لەبەئەوە بەلەمەكەى مايدن دامەزرا. 89 00:04:06,572 --> 00:04:10,065 ئەو كاتەبوو كە بيرم كردەوە، "شتێكم هەيە تاوەكو لەپێناوى بجەنگم" 90 00:04:10,089 --> 00:04:13,918 هەروەها هيچ بيرۆكەيەكم نەبوو كە ويستم ئەو شەڕە بكەم، 91 00:04:13,942 --> 00:04:18,442 و ئەوە شتێك بوو كە بە سروشتى باشترم كرد. 92 00:04:18,932 --> 00:04:23,490 هەندێك شتم لە خۆمدا دۆزيەوە كە نەمدەزانى بوونى هەيە. 93 00:04:23,836 --> 00:04:26,329 ئاشكرامكرد گيانێكى شەڕانگێزم هەيە، 94 00:04:26,353 --> 00:04:28,105 بۆم دەركەوت كە پێشبڕكێ كارم -- 95 00:04:28,129 --> 00:04:29,742 هەرگيز پێشتر نەمزانيبوو-- 96 00:04:29,766 --> 00:04:33,370 هەروەها ئارەزووى دووەمم دۆزيەوە، 97 00:04:33,394 --> 00:04:35,625 ئەويش يەكسانى بوو. 98 00:04:35,649 --> 00:04:37,967 نەمدەتوانى بهێڵم ئەمە بێ تێبينى بێت. 99 00:04:37,991 --> 00:04:41,538 هەروەها ئەوە تەنها ئارەزووى من نەبوو گەشتێك لەسەر بەلەمێك ببەمەوە 100 00:04:41,562 --> 00:04:43,764 و دەستەى خۆم پێكەوە كۆبكەمەوە 101 00:04:43,788 --> 00:04:45,163 هەروەها تيپەكەشم، 102 00:04:45,187 --> 00:04:47,304 پارەكانم كۆ بكەمەوە، بەلەمەكەم بدۆزمەوە، 103 00:04:47,328 --> 00:04:49,239 تاوەكو ببمە دەرياوان. 104 00:04:49,263 --> 00:04:50,828 ئەمە بۆ هەموو ئافرەتان بوو. 105 00:04:50,852 --> 00:04:53,018 و ئەوە ڕوويدا، كاتێك زانيم 106 00:04:53,042 --> 00:04:56,894 لەوانەيە ئەمەبێت كە تەواوى ژيانمى لەگەڵ بەسەر دەبەم. 107 00:04:56,918 --> 00:04:58,763 بۆ دۆزينەوەى پارەكە كاتێكى زۆرى پێچوو 108 00:04:58,787 --> 00:05:01,419 بۆ بەشدارى كردن لە پێشبركێى جيهانى ساڵى ١٩٨٩. 109 00:05:01,443 --> 00:05:03,452 و لەو كاتەى سەيرى تيپە گەورەكانمان دەكرد، 110 00:05:03,476 --> 00:05:07,226 مليۆنان پاوەند، هەموو پڕۆژە نێرينەكانى دەورووبەرمان، 111 00:05:07,250 --> 00:05:11,085 لەكەڵ بەلەمە نوێيە درەوشاوەكان كە بۆ پێشبڕكێيەكە ئامادەكرابوون، 112 00:05:11,109 --> 00:05:13,871 بڕوامان وابوو ىئێمە پێيى ناگەين. 113 00:05:13,891 --> 00:05:16,154 بەدرێژايى ڕۆيشتنەكەمان پێويست بوو بەردەوامبين. 114 00:05:16,178 --> 00:05:19,135 كەس باوەڕى پێمان نەبوو تاوەكو ئەوەندە پارەمان پێبدات، 115 00:05:19,159 --> 00:05:20,511 بۆيە خانووەكەم بە بارمتەدا، 116 00:05:20,535 --> 00:05:23,707 و پارچە ڕەسەن و كۆنەكانمان دۆزيەوە، 117 00:05:23,721 --> 00:05:25,015 بەلەمێكى ويتبريدى كۆن - 118 00:05:25,019 --> 00:05:27,479 كە ئەمەش دووجار گەشتى بەدەورى جيهاندا كردبووە -- 119 00:05:27,479 --> 00:05:28,751 لە باشوورى ئەفريقا. 120 00:05:28,775 --> 00:05:31,371 كەسانێكمان قايل كرد تاوەكو بچێتە ناو كەشتيەكە 121 00:05:31,395 --> 00:05:33,774 و لە بەریتانیاوە بۆمان بگەڕێننەوە. 122 00:05:33,798 --> 00:05:37,255 کچەکان لە دۆخی ئەو کەشتیە تۆقی بوون. 123 00:05:37,632 --> 00:05:39,442 شوێنێكى ئازادمان لە ناوچەكە هەيە. 124 00:05:39,466 --> 00:05:42,684 بۆيە هەڵمانوەشاندەوە و دووبارە نەخشەمان بۆ داڕشتەوە، 125 00:05:42,708 --> 00:05:44,151 لەت لەتمان كرد، 126 00:05:44,175 --> 00:05:46,479 هەموو كارەكان خۆمان كردمان. 127 00:05:46,503 --> 00:05:49,805 ئەوە یەکەم جار بوو ئافرەتێک لە كەشتيگەيەك ببینرێت، 128 00:05:49,829 --> 00:05:51,412 بۆيە مايەى ئاسوودەى بوو. 129 00:05:51,436 --> 00:05:53,428 هەموو بەیانیەک پیاسەمان دەکرد، 130 00:05:53,452 --> 00:05:55,435 هەموویان بەرامبەرمان ئەبلەق دەبوون. 131 00:05:55,459 --> 00:05:59,206 بەڵام قازانجیشی هەبوو، چونکە هەموان زۆر يارمەتيدەر بوون. 132 00:05:59,230 --> 00:06:01,404 هەندێک تازەگەریمان کرد. 133 00:06:01,428 --> 00:06:04,239 دەزانیت، مۆليدە و مەكينەيان پێداين -- 134 00:06:04,263 --> 00:06:05,680 "ئەو پەتە کۆنەت دەوێت؟" 135 00:06:05,704 --> 00:06:06,886 "بەڵێ." 136 00:06:06,910 --> 00:06:08,080 "ئەو چارۆگە کۆنە؟" 137 00:06:08,104 --> 00:06:09,266 "بەڵێ، دەيبەين." 138 00:06:09,290 --> 00:06:11,481 بۆيە بەدرێژايى ڕێگەكە ئەنجاممان دا. 139 00:06:11,505 --> 00:06:15,632 پێموایە، گەورەترین سودمان لێ بينى، 140 00:06:15,656 --> 00:06:18,568 دەزانیت، پێشتر هیچ بیرۆکەیەک نەبوو 141 00:06:18,592 --> 00:06:21,522 دەربارەی چۆن دەستەی ئافرەتان گەشتێک بە دەوری جیهان دەکەن. 142 00:06:21,546 --> 00:06:24,013 ئەوەی ئێمە ئەنجاماندا باش بوو. 143 00:06:24,037 --> 00:06:28,056 هەروەها ئەوەى كردمان بۆ ڕاكێشانى خەڵك بوو. 144 00:06:28,080 --> 00:06:29,231 تەنها ئافرەتان نا -- 145 00:06:29,255 --> 00:06:31,669 پياوانيش، هەموو ئەوانەى پێيان وترابوو، 146 00:06:31,693 --> 00:06:34,492 "ناتوانيت هيچ شتێك بكەيت چونكە وەك پێويست باش نيت" -- 147 00:06:34,516 --> 00:06:37,519 لە مافى ڕەگەزى يان نەژاد و ڕەنگ و هەرشتێكى تر. 148 00:06:37,543 --> 00:06:40,366 مايدن ڕووبەڕووى ئازارێكى زۆر هات. 149 00:06:40,390 --> 00:06:43,553 ئەستەم بوو پارەكە بەرز بكاتەوە -- 150 00:06:43,577 --> 00:06:45,659 سەدان كۆمپانيا پشگيريان نەكردين. 151 00:06:45,683 --> 00:06:48,016 پێيان گووتين ئەوە ناكەين، 152 00:06:48,040 --> 00:06:50,498 خەڵك وا بيرى دەكردەوە ئێمە لەناودەچين .. 153 00:06:50,522 --> 00:06:53,072 دەزانيت، گەنجەكان دەقاو دەق پێيان دەگووتم، 154 00:06:53,096 --> 00:06:54,296 "تۆ لەناودەچيت." 155 00:06:54,320 --> 00:06:57,600 بيرم كردەوە، "ئەمە كارى منە، نەك كارى ئەوان." 156 00:06:57,948 --> 00:07:00,568 لە كۆتايدا، شا حوسێنى ئوردن پشتگيرى مايدنى كرد، 157 00:07:00,592 --> 00:07:03,031 شتێكى سەرسووڕهێنەر بوو -- 158 00:07:03,055 --> 00:07:05,586 كاتى خۆى پێشبڕكێيەك بوو دەربارەى يەكسانى. 159 00:07:05,610 --> 00:07:08,680 بە دروشمى يەكسانى و ئاشتى گەشتمان بەدەورى جيهان كرد. 160 00:07:08,704 --> 00:07:12,212 تاكە بەلەم بووين لە پێشبڕكێيەكە بە پەيامى هەمەجۆز. 161 00:07:12,236 --> 00:07:14,594 دوو قۆناغى پێشبڕكێى وايتبرێدمان بردەوە -- 162 00:07:14,618 --> 00:07:16,261 لە دوو قۆناغى قورسدا -- 163 00:07:16,285 --> 00:07:17,920 پلەى دووەمان بەدەست هێنا. 164 00:07:17,944 --> 00:07:22,419 لە ساڵى ١٩٧٧ تاوەكو ئێستا ئەمە باشترين ئەنجامى بەلەمێكى بەڕيتانييە. 165 00:07:22,443 --> 00:07:24,152 ئەمە خەڵكى زۆر بێزار كرد. 166 00:07:24,176 --> 00:07:26,028 پێموايە ئەوكات كاريگەريەكەيمان -- 167 00:07:26,052 --> 00:07:27,296 نەدەزانى. 168 00:07:27,320 --> 00:07:30,509 دەزانيت، ئێمە هێڵى كۆتايمان بەزاند، ئەنجامێكى باوەڕپێنەكراو بوو -- 169 00:07:30,533 --> 00:07:33,378 لە سۆلێنت ٦٠٠ بەلەممان لەگەڵ بوو؛ 170 00:07:33,402 --> 00:07:40,354 كاتێك ئێمە گەشتمان دەكرد ٥٠٠٠٠ كەسى گوندى زەريا گۆرانى "مايدن، مايدن" دەگووت. 171 00:07:40,378 --> 00:07:43,179 بەم شێوەيە زانيمان ئێمە شتێكمان كرد كە دەمانويست بيكەين 172 00:07:43,203 --> 00:07:45,966 هيوامان وابوو شتێكى باش بەدەست بهێنين، 173 00:07:45,990 --> 00:07:51,290 بەڵام ئەوكات هيچ بيرۆكەيەكمان نەبوو ژيانى چەند ئافرەتمان گۆڕى. 174 00:07:52,018 --> 00:07:53,923 زەرياى باشوور زەرياى دڵخوازمە. 175 00:07:53,947 --> 00:07:55,574 هەر زەريايەك كەسيەتيەكى هەيە. 176 00:07:55,598 --> 00:07:58,454 بۆيە زەرياى باكوورى ئەتڵەسى زەريايەكى پڕ لە فشارە. 177 00:07:58,478 --> 00:08:02,495 ئەمە جۆرێكە لە خۆشى، پێويستى بە پەرۆشييە -- 178 00:08:02,519 --> 00:08:04,248 زەريايەكى خۆشە. 179 00:08:04,272 --> 00:08:07,979 باشوورى زەريايەكە بكووژ و ترسناكە. 180 00:08:08,003 --> 00:08:12,199 و دەزانيت ئەو كاتەى دەچييە ناو زەرياى باشوورەوە -- 181 00:08:12,223 --> 00:08:13,887 درێژ و فراوانە -- 182 00:08:13,911 --> 00:08:15,491 كاتێك لەوێيت دەزانيت، 183 00:08:15,515 --> 00:08:17,086 شەپۆڵەكان بەهێزتر دەبن، 184 00:08:17,110 --> 00:08:19,641 لە سەرەوە دەست بە دروستكردنى كەفى سپى دەكەن، 185 00:08:19,665 --> 00:08:21,118 و بەتەواوى خۆڵەمێشى دەبێت، 186 00:08:21,142 --> 00:08:23,193 دەست بە دابەشكردنى هەستەكانت دەكەيت. 187 00:08:23,556 --> 00:08:28,437 زۆر جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە تۆ كێيت و چيت. 188 00:08:28,461 --> 00:08:31,738 لەو چۆڵەوانيەى دەورووبەرت. 189 00:08:32,118 --> 00:08:33,269 شوێنێكى چۆڵە. 190 00:08:33,293 --> 00:08:36,714 گەورەيە و زۆر چۆڵە. 191 00:08:37,297 --> 00:08:40,155 باڵندەى ئەڵبەرتووس دەبينى بەدەورى بەلەمەكە دەسوڕێتەوە. 192 00:08:40,179 --> 00:08:43,132 چوار ڕۆژى ويست تاوەكو بەناو ئەو هەرێمە تێپەڕين، 193 00:08:43,156 --> 00:08:45,655 كەواتە بۆماوەى چوار ڕۆژ هەمان ئەلبەرتووس دەبينى. 194 00:08:45,679 --> 00:08:47,394 ئێمەيان پێ نوێ بوو، 195 00:08:47,418 --> 00:08:52,814 سوارى ئەو بايە دەبن كە لە چارۆگە سەرەكيەكەوە دێتە دەرەوە 196 00:08:52,838 --> 00:08:55,624 خۆيان بە پشت بەلەمەكە هەڵدەواسن، 197 00:08:55,648 --> 00:08:57,514 و هەست دەكەيت بەپشتەوەتە، 198 00:08:57,538 --> 00:08:58,723 كە سوڕايەوە، 199 00:08:58,747 --> 00:09:00,831 دەبينى ئەڵبارتووسەكە دەدۆزيتەوە. 200 00:09:00,855 --> 00:09:02,835 لە كۆتايى پێشبڕكێيەكە مايدنمان فرۆشت -- 201 00:09:02,859 --> 00:09:04,229 ئێستاش هەر پارەمان پێنەبوو. 202 00:09:04,253 --> 00:09:06,301 پێنج ساڵ پێش ئێستا ئەو بەلەمەمان بينيەوە، 203 00:09:06,325 --> 00:09:08,904 لەهەمان كاتدا دەرهێنەرى فيلمەكە بڕياريدا 204 00:09:08,928 --> 00:09:11,745 دەيويست بەڵگەنامەيەك دەربارەى مايدن دروست بكات. 205 00:09:11,769 --> 00:09:12,920 مايدنمان دۆزيەوە، 206 00:09:12,944 --> 00:09:14,321 گەڕايەوە ناو ژيانم 207 00:09:14,345 --> 00:09:17,663 و ئەو شتانەى كە لەبيرم كردبوو بەبيرى هێنامەوە، 208 00:09:17,687 --> 00:09:18,983 لەماوەى ئەو چەند ساڵە، 209 00:09:19,007 --> 00:09:21,635 دڵ و تێڕوانينم 210 00:09:21,659 --> 00:09:24,126 لەڕاستيدا بوون بە بەشێك لە گەردوون. 211 00:09:24,150 --> 00:09:28,249 هەمووشتێك لە ژياندا بەگرينگيەوە دەيدۆزمەوە، 212 00:09:28,273 --> 00:09:29,948 مايدنى بۆ گەڕاندمەوە. 213 00:09:29,972 --> 00:09:32,059 دووبارە ڕزگارمان كرد -- 214 00:09:32,083 --> 00:09:33,256 كۆمەكمان كرد -- 215 00:09:33,280 --> 00:09:35,302 لە سيشێڵ ڕزگارمان كرد. 216 00:09:35,326 --> 00:09:37,634 خاتوو هايە، خوشكى شا حوسێن، 217 00:09:37,658 --> 00:09:41,263 كەشتيەكەى گەڕاندەوە بەڕيتانيا و نوايى نوێيكردەوە. 218 00:09:41,287 --> 00:09:43,102 هەموو ئەندامانى دەستەكە بەشداريان كرد. 219 00:09:43,126 --> 00:09:45,074 جارێكى تر تيمى سەرەكيمان كۆكردەوە. 220 00:09:45,640 --> 00:09:48,438 دواتر بڕيارماندا، لەگەڵ مايدن چيبكەين؟ 221 00:09:48,462 --> 00:09:51,216 بۆ من, ئەمە ساتى ژيانم بوو 222 00:09:51,240 --> 00:09:54,336 لەو شوێنەوە سەيرى ئەو كارانەم دەكرد كە كردبووم -- 223 00:09:54,360 --> 00:09:56,502 هەموو پلانێك و هەموو هەستێك، 224 00:09:56,526 --> 00:09:59,550 هەموو سۆزێك و هەموو جەنگێك و هەموو تێكۆشانێك -- 225 00:09:59,574 --> 00:10:02,686 و بڕيارمدا مايدن ئەو شەڕە تەواو بكات 226 00:10:02,710 --> 00:10:04,229 بۆ نەوەى داهاتوو. 227 00:10:04,253 --> 00:10:07,785 لە گەشتێكى پێنج ساڵەدا بەلەمەكەى مايدن بە چواردەورى جيهاندا دەسۆڕێتەوە. 228 00:10:07,819 --> 00:10:11,713 لە هەموو جيهاندا ئێمە پشگيرى لە هەزاران كچ دەكەين. 229 00:10:11,737 --> 00:10:16,308 پشتگيرى لە بەرنامەكانى كۆمەڵگا دەكەين كە بەشدارى لە خوێندنى كچان دەكەن. 230 00:10:16,332 --> 00:10:19,453 پەروەردە تەنها ماناى لە پۆل دانيشتن نييە. 231 00:10:19,477 --> 00:10:24,080 بۆ من ئەوەيە كچان فێر بكەين نەك تەنها بەشێوەيەك دەركەوێت، 232 00:10:24,120 --> 00:10:26,413 پێويست ناكات بە ڕێگايەكى دياريكراو هەست بكەن، 233 00:10:26,413 --> 00:10:28,694 پێويست ناكات بەڕێگايەكى ديارىكراو ڕەفتار بكەن. 234 00:10:28,694 --> 00:10:29,877 دەتوانيت سەركەوتووبيت، 235 00:10:29,877 --> 00:10:31,490 دەتوانيت دواى خەونەكانت بكەويت. 236 00:10:31,490 --> 00:10:33,041 هەروەها دەتوانيت شەڕى بۆ بكەيت. 237 00:10:33,041 --> 00:10:34,690 ژيان بە ئاسانى لە ا بۆ ب ناجوڵێت. 238 00:10:34,714 --> 00:10:35,872 ئەوە بێ سەرووبەرييە. 239 00:10:35,896 --> 00:10:38,708 ژيانم لەسەرەتاوە تاوەكو كۆتايى بێسەرووبەر بوو، 240 00:10:38,732 --> 00:10:41,349 بەڵام بەجۆرێك كەوتمە ناو ئامانجەكانەوە. 241 00:10:41,373 --> 00:10:45,144 داهاتوو بۆ ئێمە و مايدن زۆر سەرنجڕاكێش ديارە. 242 00:10:45,168 --> 00:10:46,496 هەروەها بۆ من، 243 00:10:46,506 --> 00:10:49,315 هەموو شتێك بريتيە لە كۆتايى هێنان بەوشتەى كەدەستمان پێكرد. 244 00:10:49,315 --> 00:10:52,358 دەربارەى كۆتايهێنان بەوەي لەگەڵ بەلەمەكەى مايدن دەستمان پێكرد 245 00:10:52,378 --> 00:10:54,815 و بەكاريبهێنە بۆ ئەوەى بە كچان بڵێيت 246 00:10:54,815 --> 00:10:56,642 ئەگەر كەسێك باوەڕى پێت هەيە 247 00:10:56,666 --> 00:10:58,401 دەتوانيت مەحاڵ بكەيت.