تواناى گەشتكردن ديارييەكى تايبەتە، لە جیهاندا بێ هاوتایە. چیتر هەستێكم نەماوە پاڵنەرم بێت وەك لە بەجێهێشتنی بەندەرەكە دەزانم دەتوانم تيپەكەم و بەلەمەكەم ببەم بە سەلامەتى لە بەندەرێكەوە بۆ يەكێكى تر، بە نزيكەى سێ، چوار، پێنج، شەش هەزار ميل دوور. بوونم لە دەريا ... ئازاديەكى ڕەهايە، و هەلێكى نمونەييە بۆ ئەوەى خۆت بيت، چوونكە ناتوانيت هيچ شتێكى تر بيت. لە بەلەمەكە لەبەردەم هاوڕێكانت ڕووتىيت. ئەمە ناووچەيەكى بچووكە. بەلەكەى مايدن ٥٨ مەتر درێژە. ١٢ ئافرەت لە بەلەمە ٥٨ مەتريكە هەيە. مەبەستم، بەتەواوى دژايەتى يەكتريان دەكرد، كەواتە دەبێت خۆت بيت. خۆشترين سات بۆ من كاتێك گەشت دەكەم ئەو كاتەيە كە ووشكانى ديار نامينێت. ئەو ساتە وەسف ناكرێت-- (چێژ بەخشە) سەركێشى و كۆڵنەدان، تەنها خۆت و بەلەمێك و پێكهاتەكانى سروشت. خۆزگە هەموو كىسێك بۆ جارێك ئەو ئەزموونەى لە ژيانيدا تاقيدەكردەوە. تاوەكو لە وشكانى دوورتر بكەويتەوە، زياتر لەگەڵ خۆت دەگوونجێيت. ئەوە تۆيت، چۆن بە شوێنى داهاتوو دەگەيت، چۆن لە ژيان دەمێنينەوە، چۆن ئاگامان لەيەكترى دەبێت، و چى بكەبت تاوەكو بە لايەكەى تر بگەيت. ئەو پرسيارەى زۆرجار لەكاتى ڕۆيشتن و ئاخاوتن دەپرسم ئەوەيە "چۆن لە پێشبڕكێى زەريايدا ببيت بە دەرياوان" ئەوە پرسيارێكى زۆر باشە. هەروەها هەميشە دەمويست بڵێم "تێڕوانينم هەبوو، كە بوون بە خەون، بوون بە خوليا، بەڵام، بێگومان، ژيان بەو شێوەيە نييە، و تاكە شتێك كە مايەى نيگەرانيە ئەوەيە خەڵك لەبارەيەوە بزانن ئەوەيە كە ژيانم لە ا بۆ ب ناجوڵێت -- چەند كەس ژيانيان بەئاسانى لە ا بۆ ب جوڵاوە: وابير دەكەنەوە، "ئەوە تەواو دەكەم،" و ئەوانيش بە ئاسانى ئەنجامى دەدەن؟ بۆيە ڕاستيەكە دەڵێم. و ڕاستيەكە ئەوەيە كاتێك ١٥ ساڵ بووم لە خوێندنگا دەركرام، و بەڕێوبەرە ئازار چەشتوەكەم تێبينيەكى درێژخايەنى نارد بۆ دايكە ئازار چەشتووەكەم، بە ڕوونى دەڵێتن ئەگەر تراسى دووبارە دەرگاى خۆێندنگا بكاتەوە، پەيوەندى بە پۆليسەوە دەكەين. دايكم منى برد و گووتى، "ئازيزم، فێربوون بۆ هەموو كەسێك نييە." دواتر باشترين ئامۆژگارى پێدام كە تا ئێستا لە كەسێكەوە وەرم گرتبێت. گووتى، " هەريەكێك لە ئێمە لە شتێك باشە، تەنها پێوستە ئەو شتە بدۆزيتەوە." لە تەمەنى ١٦ ساڵى، ڕێگەيدام بە كۆڵە پشتێكەوە بۆ يۆنان بچم. كاركردنم لەسەر بەلەم كۆتايى پێهێنا، ئەمە باش بوو-- لە تەمەنى ١٧ ساڵيم، بەڕاستى نەمدەزانى دەمەوێت چى بكەم، پياسەم دەكرد. هەروەها لە دووەم گەشتى زەرياى ئەتڵەسى، پاپۆڕگێڕەكە پێى گووتم، "دەتوانيت بچيت؟" گووتم، " بێگومان ناتوانم بچم، پێش ئەوەى فێربم لە خوێندنگا دەركرام" هەروەها گووتى، " پێتوا نييە پێويستە ببيت بە دەرياگەر ؟ چى ڕوودەدات ئەگەر بەلايەكى بەلەمەكەدا كەوتم؟ لە سەيركردنى زنجيرەى ژيانت بوەستە، لە سەيركردنى ئەشتانەى كە دەيكەيت بوەستە ڕۆڵێكى كارا بگێڕە." ئەم ڕۆژە، بۆ من ئەو ڕۆژە بوو كە هەموو ژيانم دەستى پێكرد. لە ماوەى دوو ڕۆژ فێربووم گەشت بكەم -- هەرچوندە ڕقم لە ژمارەكانە و وەك پيتى هيڕۆگليفى دەيانبينم. ئەو هەل و ڕێگەيانەى بۆ كردمەوە كە هەرگيز خەياڵم نەدەكرد. لە ڕاستيدا توانيم سوارى بەلەمى پێشبڕكێى جيهانى ببم. من لەگەڵ ١٧ پياوى باشوورى ئەفريقا بووم. ٢١ ساڵان بووم، ئەمە درێژترين نۆ مانگى ژيانم بوو. وەك چێشتلێنەر بەشداريم كرد، توانيم تاوەكو كۆتايى بجەنگم، كاتێك گەيشتمە كۆتايى پێشبڕكێيەكە، زانيم ٢٣٠ دەستە لەم پێشبڕكێيەدا هەيە، و سێ ئافرەت، و من يەكێك لەوانە بووم. من چێشتلێنەرێكى بەدكارم. بەڕاستى دەرياوانێكى باش بووم. پێموايە دووەم كاريگەرترين بيرۆكەى ژيانم ئەوەبوو: "هيچ پياوێك ڕێگەى پێنەدەدام لە بەلەمەكەى ببم بە دەرياوان." ئەمڕۆ ئەم حاڵەتە هەر ماوە. لە ٣٥ ساڵى پێشبڕكێى بەلەمى جيهانى, تەنها دوو ئافرەتى دەرياگەر هەبوون بەشدارى دەستەى ئافرەتانيان نەكردبوو، لەبەئەوە بەلەمەكەى مايدن دامەزرا. ئەو كاتەبوو كە بيرم كردەوە، "شتێكم هەيە تاوەكو لەپێناوى بجەنگم" هەروەها هيچ بيرۆكەيەكم نەبوو كە ويستم ئەو شەڕە بكەم، و ئەوە شتێك بوو كە بە سروشتى باشترم كرد. هەندێك شتم لە خۆمدا دۆزيەوە كە نەمدەزانى بوونى هەيە. ئاشكرامكرد گيانێكى شەڕانگێزم هەيە، بۆم دەركەوت كە پێشبڕكێ كارم -- هەرگيز پێشتر نەمزانيبوو-- هەروەها ئارەزووى دووەمم دۆزيەوە، ئەويش يەكسانى بوو. نەمدەتوانى بهێڵم ئەمە بێ تێبينى بێت. هەروەها ئەوە تەنها ئارەزووى من نەبوو گەشتێك لەسەر بەلەمێك ببەمەوە و دەستەى خۆم پێكەوە كۆبكەمەوە هەروەها تيپەكەشم، پارەكانم كۆ بكەمەوە، بەلەمەكەم بدۆزمەوە، تاوەكو ببمە دەرياوان. ئەمە بۆ هەموو ئافرەتان بوو. و ئەوە ڕوويدا، كاتێك زانيم لەوانەيە ئەمەبێت كە تەواوى ژيانمى لەگەڵ بەسەر دەبەم. بۆ دۆزينەوەى پارەكە كاتێكى زۆرى پێچوو بۆ بەشدارى كردن لە پێشبركێى جيهانى ساڵى ١٩٨٩. و لەو كاتەى سەيرى تيپە گەورەكانمان دەكرد، مليۆنان پاوەند، هەموو پڕۆژە نێرينەكانى دەورووبەرمان، لەكەڵ بەلەمە نوێيە درەوشاوەكان كە بۆ پێشبڕكێيەكە ئامادەكرابوون، بڕوامان وابوو ىئێمە پێيى ناگەين. بەدرێژايى ڕۆيشتنەكەمان پێويست بوو بەردەوامبين. كەس باوەڕى پێمان نەبوو تاوەكو ئەوەندە پارەمان پێبدات، بۆيە خانووەكەم بە بارمتەدا، و پارچە ڕەسەن و كۆنەكانمان دۆزيەوە، بەلەمێكى ويتبريدى كۆن - كە ئەمەش دووجار گەشتى بەدەورى جيهاندا كردبووە -- لە باشوورى ئەفريقا. كەسانێكمان قايل كرد تاوەكو بچێتە ناو كەشتيەكە و لە بەریتانیاوە بۆمان بگەڕێننەوە. کچەکان لە دۆخی ئەو کەشتیە تۆقی بوون. شوێنێكى ئازادمان لە ناوچەكە هەيە. بۆيە هەڵمانوەشاندەوە و دووبارە نەخشەمان بۆ داڕشتەوە، لەت لەتمان كرد، هەموو كارەكان خۆمان كردمان. ئەوە یەکەم جار بوو ئافرەتێک لە كەشتيگەيەك ببینرێت، بۆيە مايەى ئاسوودەى بوو. هەموو بەیانیەک پیاسەمان دەکرد، هەموویان بەرامبەرمان ئەبلەق دەبوون. بەڵام قازانجیشی هەبوو، چونکە هەموان زۆر يارمەتيدەر بوون. هەندێک تازەگەریمان کرد. دەزانیت، مۆليدە و مەكينەيان پێداين -- "ئەو پەتە کۆنەت دەوێت؟" "بەڵێ." "ئەو چارۆگە کۆنە؟" "بەڵێ، دەيبەين." بۆيە بەدرێژايى ڕێگەكە ئەنجاممان دا. پێموایە، گەورەترین سودمان لێ بينى، دەزانیت، پێشتر هیچ بیرۆکەیەک نەبوو دەربارەی چۆن دەستەی ئافرەتان گەشتێک بە دەوری جیهان دەکەن. ئەوەی ئێمە ئەنجاماندا باش بوو. هەروەها ئەوەى كردمان بۆ ڕاكێشانى خەڵك بوو. تەنها ئافرەتان نا -- پياوانيش، هەموو ئەوانەى پێيان وترابوو، "ناتوانيت هيچ شتێك بكەيت چونكە وەك پێويست باش نيت" -- لە مافى ڕەگەزى يان نەژاد و ڕەنگ و هەرشتێكى تر. مايدن ڕووبەڕووى ئازارێكى زۆر هات. ئەستەم بوو پارەكە بەرز بكاتەوە -- سەدان كۆمپانيا پشگيريان نەكردين. پێيان گووتين ئەوە ناكەين، خەڵك وا بيرى دەكردەوە ئێمە لەناودەچين .. دەزانيت، گەنجەكان دەقاو دەق پێيان دەگووتم، "تۆ لەناودەچيت." بيرم كردەوە، "ئەمە كارى منە، نەك كارى ئەوان." لە كۆتايدا، شا حوسێنى ئوردن پشتگيرى مايدنى كرد، شتێكى سەرسووڕهێنەر بوو -- كاتى خۆى پێشبڕكێيەك بوو دەربارەى يەكسانى. بە دروشمى يەكسانى و ئاشتى گەشتمان بەدەورى جيهان كرد. تاكە بەلەم بووين لە پێشبڕكێيەكە بە پەيامى هەمەجۆز. دوو قۆناغى پێشبڕكێى وايتبرێدمان بردەوە -- لە دوو قۆناغى قورسدا -- پلەى دووەمان بەدەست هێنا. لە ساڵى ١٩٧٧ تاوەكو ئێستا ئەمە باشترين ئەنجامى بەلەمێكى بەڕيتانييە. ئەمە خەڵكى زۆر بێزار كرد. پێموايە ئەوكات كاريگەريەكەيمان -- نەدەزانى. دەزانيت، ئێمە هێڵى كۆتايمان بەزاند، ئەنجامێكى باوەڕپێنەكراو بوو -- لە سۆلێنت ٦٠٠ بەلەممان لەگەڵ بوو؛ كاتێك ئێمە گەشتمان دەكرد ٥٠٠٠٠ كەسى گوندى زەريا گۆرانى "مايدن، مايدن" دەگووت. بەم شێوەيە زانيمان ئێمە شتێكمان كرد كە دەمانويست بيكەين هيوامان وابوو شتێكى باش بەدەست بهێنين، بەڵام ئەوكات هيچ بيرۆكەيەكمان نەبوو ژيانى چەند ئافرەتمان گۆڕى. زەرياى باشوور زەرياى دڵخوازمە. هەر زەريايەك كەسيەتيەكى هەيە. بۆيە زەرياى باكوورى ئەتڵەسى زەريايەكى پڕ لە فشارە. ئەمە جۆرێكە لە خۆشى، پێويستى بە پەرۆشييە -- زەريايەكى خۆشە. باشوورى زەريايەكە بكووژ و ترسناكە. و دەزانيت ئەو كاتەى دەچييە ناو زەرياى باشوورەوە -- درێژ و فراوانە -- كاتێك لەوێيت دەزانيت، شەپۆڵەكان بەهێزتر دەبن، لە سەرەوە دەست بە دروستكردنى كەفى سپى دەكەن، و بەتەواوى خۆڵەمێشى دەبێت، دەست بە دابەشكردنى هەستەكانت دەكەيت. زۆر جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە تۆ كێيت و چيت. لەو چۆڵەوانيەى دەورووبەرت. شوێنێكى چۆڵە. گەورەيە و زۆر چۆڵە. باڵندەى ئەڵبەرتووس دەبينى بەدەورى بەلەمەكە دەسوڕێتەوە. چوار ڕۆژى ويست تاوەكو بەناو ئەو هەرێمە تێپەڕين، كەواتە بۆماوەى چوار ڕۆژ هەمان ئەلبەرتووس دەبينى. ئێمەيان پێ نوێ بوو، سوارى ئەو بايە دەبن كە لە چارۆگە سەرەكيەكەوە دێتە دەرەوە خۆيان بە پشت بەلەمەكە هەڵدەواسن، و هەست دەكەيت بەپشتەوەتە، كە سوڕايەوە، دەبينى ئەڵبارتووسەكە دەدۆزيتەوە. لە كۆتايى پێشبڕكێيەكە مايدنمان فرۆشت -- ئێستاش هەر پارەمان پێنەبوو. پێنج ساڵ پێش ئێستا ئەو بەلەمەمان بينيەوە، لەهەمان كاتدا دەرهێنەرى فيلمەكە بڕياريدا دەيويست بەڵگەنامەيەك دەربارەى مايدن دروست بكات. مايدنمان دۆزيەوە، گەڕايەوە ناو ژيانم و ئەو شتانەى كە لەبيرم كردبوو بەبيرى هێنامەوە، لەماوەى ئەو چەند ساڵە، دڵ و تێڕوانينم لەڕاستيدا بوون بە بەشێك لە گەردوون. هەمووشتێك لە ژياندا بەگرينگيەوە دەيدۆزمەوە، مايدنى بۆ گەڕاندمەوە. دووبارە ڕزگارمان كرد -- كۆمەكمان كرد -- لە سيشێڵ ڕزگارمان كرد. خاتوو هايە، خوشكى شا حوسێن، كەشتيەكەى گەڕاندەوە بەڕيتانيا و نوايى نوێيكردەوە. هەموو ئەندامانى دەستەكە بەشداريان كرد. جارێكى تر تيمى سەرەكيمان كۆكردەوە. دواتر بڕيارماندا، لەگەڵ مايدن چيبكەين؟ بۆ من, ئەمە ساتى ژيانم بوو لەو شوێنەوە سەيرى ئەو كارانەم دەكرد كە كردبووم -- هەموو پلانێك و هەموو هەستێك، هەموو سۆزێك و هەموو جەنگێك و هەموو تێكۆشانێك -- و بڕيارمدا مايدن ئەو شەڕە تەواو بكات بۆ نەوەى داهاتوو. لە گەشتێكى پێنج ساڵەدا بەلەمەكەى مايدن بە چواردەورى جيهاندا دەسۆڕێتەوە. لە هەموو جيهاندا ئێمە پشگيرى لە هەزاران كچ دەكەين. پشتگيرى لە بەرنامەكانى كۆمەڵگا دەكەين كە بەشدارى لە خوێندنى كچان دەكەن. پەروەردە تەنها ماناى لە پۆل دانيشتن نييە. بۆ من ئەوەيە كچان فێر بكەين نەك تەنها بەشێوەيەك دەركەوێت، پێويست ناكات بە ڕێگايەكى دياريكراو هەست بكەن، پێويست ناكات بەڕێگايەكى ديارىكراو ڕەفتار بكەن. دەتوانيت سەركەوتووبيت، دەتوانيت دواى خەونەكانت بكەويت. هەروەها دەتوانيت شەڕى بۆ بكەيت. ژيان بە ئاسانى لە ا بۆ ب ناجوڵێت. ئەوە بێ سەرووبەرييە. ژيانم لەسەرەتاوە تاوەكو كۆتايى بێسەرووبەر بوو، بەڵام بەجۆرێك كەوتمە ناو ئامانجەكانەوە. داهاتوو بۆ ئێمە و مايدن زۆر سەرنجڕاكێش ديارە. هەروەها بۆ من، هەموو شتێك بريتيە لە كۆتايى هێنان بەوشتەى كەدەستمان پێكرد. دەربارەى كۆتايهێنان بەوەي لەگەڵ بەلەمەكەى مايدن دەستمان پێكرد و بەكاريبهێنە بۆ ئەوەى بە كچان بڵێيت ئەگەر كەسێك باوەڕى پێت هەيە دەتوانيت مەحاڵ بكەيت.