WEBVTT 00:00:07.525 --> 00:00:09.815 لە ساڵی ١٣٢ی زاینیدا، 00:00:09.815 --> 00:00:12.145 زانایی چینی زانگ هێنگ 00:00:12.145 --> 00:00:15.585 تازەترین داهێنانی لە دیوەخانی هان پێشکەش کرد. 00:00:15.585 --> 00:00:17.675 ئەو دەڵێت، ئەو ئینجانە گەورەیە، 00:00:17.675 --> 00:00:21.325 دەتوانێت کاتی ڕوودانی بوومەلەرزە لە شانشینەکەیان پێشبینی بکات 00:00:21.325 --> 00:00:24.445 لەگەڵ ئاڕاستەی ئەو شوێنانەی کە دەبێت هاوکاری بۆ بنێرن. 00:00:24.445 --> 00:00:26.555 دانیشتووانی دیوەخان تاڕادەیەک بە گوومان بوون، 00:00:26.555 --> 00:00:31.005 بە تایبەت کاتێک ئامێرەکە لە دوانیوەڕۆیەکی ئارامدا ئاماژەی بۆ بومەلەرزە کرد. 00:00:31.005 --> 00:00:34.054 بەڵام دوای چەند ڕۆژێک، نامەبەرەکان بۆ داواکردنی یارمەتی گەیشتن، 00:00:34.054 --> 00:00:36.614 گومانی دەربار بۆ سوپاس گوزاری گۆڕدرا. 00:00:36.614 --> 00:00:41.114 ئەمڕۆ، قابلەمەکان چیتر لە دیاریکردنی ڕووداوەکانی بومەلەرزە پشتیان پێ نابەسترێت، 00:00:41.114 --> 00:00:46.150 بەڵام کاتی دەست نیشانکردنی بومەلەرزە ئەرکێکی زۆر سەختە بۆ کەشناسەکان. 00:00:46.150 --> 00:00:49.139 کەواتە بۆچی پێشبینی بوومەلەرزەکان کارێکی زۆر گرانە، 00:00:49.139 --> 00:00:52.039 ئەی چۆن دەتوانین لە پێشبینی کردنی بومەلەرزە پێش بکەوین؟ 00:00:52.039 --> 00:00:53.099 بۆ وەڵام دانەوەی ئەوە، 00:00:53.099 --> 00:00:57.539 دەبێت لە چەند بیردۆزێک تێبگەین کە چۆن بوومەلەرزە ڕوودەدات. 00:00:57.539 --> 00:01:01.794 توێکڵی زەوی لەچەند چینە بەردێکی گەورە و ڕەق و پان دروست بووە. 00:01:01.794 --> 00:01:03.749 پێیان دەوترێت چینە تەک تۆنیکییەکان، 00:01:03.749 --> 00:01:08.479 هەریەکەیان کەوتووەتە سەر چینێکی گەرم کە بەشێکی لە دۆخی شلیدایە لە چینەکانی زەوی. 00:01:08.479 --> 00:01:11.289 ئەوەش وا لە چینەکان دەکات بە ئەندازی ۱ تا ۲۱ سانتیمەتر 00:01:11.289 --> 00:01:14.839 لەهەر ساڵێکدا بەهێواشی لە یەک جیا ببنەوە. 00:01:14.839 --> 00:01:17.289 بەڵام ئەم جوڵە بچووکانە بەڕادەیەک بەهێزن 00:01:17.289 --> 00:01:20.799 کە دەبنە هۆکاری درووست بوونی تێکشکانی قووڵ لە ناو چینەکان. 00:01:20.799 --> 00:01:22.399 هەروەها لە شوێنە ناجێگیرەکانیش، 00:01:22.399 --> 00:01:27.219 فشارە بەتینەکە ڕەنگە لەکۆتایدا بوومەلەرزەیەک دروست بکات. 00:01:27.219 --> 00:01:30.249 ئەم جوڵە زۆر بچوکانە قورسە چاودێری بکرێت، 00:01:30.249 --> 00:01:35.589 بەڵام ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆکاری ئەم جوڵانانە زۆر هەمەچەشنن. 00:01:35.589 --> 00:01:38.399 کەلێنە جیاوازەکانی ڕووی زەوی بەردی ناهاوشێوە لای یەک دادەنێن 00:01:38.399 --> 00:01:42.269 کە هەندێکیان لەژێر فشاردا بەهێزترن یاخود بێ هێزترن. 00:01:42.269 --> 00:01:46.979 هەروەها بەردە جیاوازەکان کاردانەوەی جیایان بۆ ئەو هێزە و پلە گەرمییە بەرزە دەبێت. 00:01:46.979 --> 00:01:50.431 هەندێکیان بە شێکی لێ دەتوێنەوە و شلەیەکی چەور دەردەدەن. 00:01:50.431 --> 00:01:52.230 کە لە ماددی کیمیایی زۆرگەرم پێکهاتووە 00:01:52.230 --> 00:01:54.420 کە هێزی کەلێنەکان کەم دەکەنەوە. 00:01:54.420 --> 00:01:56.370 بەڵام هەندێکیان وشکن، 00:01:56.370 --> 00:01:59.140 تووشی زیادبوونی فشارێکی مەترسیدار دەبن. 00:01:59.140 --> 00:02:03.680 هەموو ئەم کەلێنانە گۆڕانی هێزی"هێزە لێک نزیک کەرەوەکانیان" بەسەردا دێت، 00:02:03.680 --> 00:02:08.531 لەگەڵ هەڵڕژانی بەردە گەرمەکان و جوڵەیان بەناو چینەکانی زەویدا. 00:02:08.531 --> 00:02:11.755 کەواتە کام لەم گۆڕانە شاراوانە دەبێت شیبکەینەوە و 00:02:11.755 --> 00:02:15.955 چۆن لەگەڵ ئامرازە پێشبینی کارەکانمان دەگونجێن؟ 00:02:15.955 --> 00:02:19.829 چونکە هەندێک لەو هێزانە بە پێوانەیەکی بەردەوامی گەورە ڕوودەدەن، 00:02:19.829 --> 00:02:23.159 ڕەوشتی چینەکان تاڕادەیەک خولییە. 00:02:23.159 --> 00:02:27.609 ئەمڕۆ زۆرێک لە نیشانە باوەڕ پێکراوەکانمان لە پێشبینییە درێژمەوداکانەوە سەرچاوە دەگرن 00:02:27.609 --> 00:02:31.893 کە پەیوەندی بە کات و شوێنی بومەلەرزەکانی پێشووترەوە هەیە کە ڕوویانداوە. 00:02:31.893 --> 00:02:33.573 پێوەری مەلەنیا، 00:02:33.573 --> 00:02:37.533 ڕێگەمان دەدات پێشبینی کاتی کەلێنە چالاکەکان بکەین، 00:02:37.533 --> 00:02:38.873 بۆ نموونە سان ئەندریاس، 00:02:38.873 --> 00:02:41.943 کە پێشبینیەکان دواکەوتن بۆ ڕوودانی بومەلەرزەیەکی گەورە. 00:02:41.943 --> 00:02:44.193 بەڵام بەهۆی ئەوەی گۆڕانێکی جیاواز لە خۆدەگرێت، 00:02:44.193 --> 00:02:47.783 ئەم ڕێبازە دەتوانێت تەنها پێشبینی مەودای زۆر نەچەسپاو بکات. 00:02:47.783 --> 00:02:49.693 بۆ پێشبینی کردنی ڕوداوە لەناکاوەکان، 00:02:49.693 --> 00:02:55.303 توێژەران توێژینەوەیان لە جوڵانەوەکانی زەوی پێش لەرزین کردووە. 00:02:55.303 --> 00:02:57.990 زەویناسان ئامێری لەرزەپێویان بۆماوەیەکی زۆر بەکارهێناوە 00:02:57.990 --> 00:03:01.920 بۆ گەڕان و دیاریکردنی جوڵە بچووکەکانی ناو توێکڵی زەوی. 00:03:01.920 --> 00:03:04.910 لە ئەمڕۆشدا، زۆرێک لە مۆبایلە زیرەکەکان لە توانایاندا هەیە 00:03:04.910 --> 00:03:07.670 کە تۆماری شەپۆلە بومەلەرزەییەکان بکەن. 00:03:07.670 --> 00:03:09.740 بەهۆی بوونی تۆڕێکی پەیوەندی بەدەوری جیهان، 00:03:09.740 --> 00:03:12.680 زاناکان دەتوانن بەهۆی هەرەوەزی هەمەچەشنەوە 00:03:12.680 --> 00:03:16.945 سیستەمێکی وریاکردنەوەی ورد کە خەڵک لەو لەرزەییەی دێت ئاگادار بکاتەوە. 00:03:16.945 --> 00:03:21.325 بەڵام بەداخەوە، تەلەفونەکان ڕەنگە نەتوانن ئەو تێبینییە پێشوەختەی پێویستە ببەخشن 00:03:21.325 --> 00:03:23.355 بەهۆی سەلامەتی پرۆتۆکۆلەکان. 00:03:23.355 --> 00:03:26.075 بەڵام ئەم خوێندنەوە وردە هێشتا دەکرێت سوودی هەبێت 00:03:26.075 --> 00:03:29.425 بۆ ئامێرەکانی پێشبینیکردن وەک نەرمەواڵای لەرزەیی ناسا، 00:03:29.425 --> 00:03:32.255 کە دەتوانێت تێکەڵەیەکی چڕ لە زانیاری زەویناسی بەکار بهێنێت 00:03:32.255 --> 00:03:34.765 بۆ دەستنیشان کردنی ئەو ناوچانەی لە مەترسیدان. 00:03:34.765 --> 00:03:36.765 بەهەرحاڵ، توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن 00:03:36.765 --> 00:03:41.635 ئاشکراترین ئاماژەکانی لەرزەیەک ڕەنگە بۆ هەریەک لەم هەستەوەرانە نادیاربێت. 00:03:41.635 --> 00:03:43.005 لە ساڵی ۲۰۱۱ دا، 00:03:43.005 --> 00:03:46.265 پێش ئەوەی بوومەلەرزەیەک لە کەناری ڕۆژهەڵاتی ژاپۆن بدات، 00:03:46.265 --> 00:03:50.065 توێژەرەکانی نزیک ناوچەکە، بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەرانە بڕێکی گەورەیان لە 00:03:50.065 --> 00:03:54.425 جووتێک لە تیشکی ناوەکی کە بریتین لە "ڕادۆن و ثۆرۆن" تۆمار کرد. 00:03:54.425 --> 00:03:58.167 هەر کە پەستان پێش بومەلەرزەکە لەناو توێکڵی زەوی بەزبێتەوە، 00:03:58.167 --> 00:04:02.317 درزە بچوکەکان ڕێگە بەو گازانە دەدەن تا بگەنە سەر ڕووی زەوی. 00:04:02.317 --> 00:04:06.732 زانایانە پێیان وایە ئەگەر تۆڕێکی گەورەی دیاریکردنی ڕادۆن و ثۆرۆن درووست بکرێت 00:04:06.732 --> 00:04:09.212 لەسەر ڕووی ئەو ناوچانەی کە چالاکی بوومەلەرزە بەرزە، 00:04:09.212 --> 00:04:11.602 دەتوانێت ببێت بە سیستەمێکی ئاگادارکردنەوەی کاریگەر 00:04:11.602 --> 00:04:14.532 بۆ پێشبینیکردنی بوومەلەرزە هەفتەیەک زووتر پێش ڕوودانی. 00:04:14.532 --> 00:04:15.232 بێ گومان، 00:04:15.232 --> 00:04:17.612 هیچ کام لەم تەکنەلۆژییایانە یارمەتیدەر نین بە قەدەر 00:04:17.612 --> 00:04:20.572 سەیرکردنی ناوەخنی خودی چینەکانی زەوی. 00:04:20.572 --> 00:04:22.242 بەتێگەیشتنێکی قوڵترەوە ڕەنگە بتوانین 00:04:22.242 --> 00:04:26.852 پێشبینی و چاودێری گۆڕانی گەورە لە ناخی زەوی لە کاتی گونجاو بکەین، 00:04:26.852 --> 00:04:30.024 کە دەکرێت ژیانی دەیان هەزار کەس لەهەر ساڵێک ڕزگاربکات. 00:04:30.024 --> 00:04:30.874 بەڵام بۆ ئێستا، 00:04:30.874 --> 00:04:35.694 ئەم تەکنەلۆژیایانە دەکرێت یارمەتیدەربن کە ئامادەبین و زوو بەهانای ناوچەکان بگەین 00:04:35.800 --> 00:04:38.697 بێ ئەوەی چاوەڕێی ئینجانەیەک بکەین تا ئاڕاستەمان پێ بدات.