1 00:00:00,482 --> 00:00:02,065 ئەمانە کرمن. 2 00:00:02,089 --> 00:00:04,675 نەک ئەو جۆرەی بە سکەخشکێ دەجوڵێنەوە لە ناو خۆڵدا. 3 00:00:04,697 --> 00:00:06,882 ئەمانە کرمی ئەڵقەیی مشەخۆرن. 4 00:00:06,882 --> 00:00:08,777 لە ناو ریخۆڵەکانی مرۆڤدا دەژین. 5 00:00:08,777 --> 00:00:11,887 هەریەک لەم کرمانە دەتوانن تا ١٢سم درێژبن، 6 00:00:12,091 --> 00:00:14,503 ئەم قووتووە ٢٠٠ دانە کرمی تێدایە لەبەر هۆکارێک، 7 00:00:14,517 --> 00:00:16,961 ئەمە ژمارەی ئەو کرمانەیە کە بە شێوەیەکی گشتی 8 00:00:16,961 --> 00:00:19,266 لە ناو سکی منداڵێکی توشبوودا دەدۆزرێتەوە. 9 00:00:19,276 --> 00:00:21,971 تووشبوون بە کرم بە درێژایی هەزاران ساڵ بوونیان هەبووە. 10 00:00:22,043 --> 00:00:23,996 کاریگەرییان هەبووە لەسەر ئاکامەکانی جەنگ، 11 00:00:24,000 --> 00:00:26,097 و بوونەتە کۆسپی درێژخایەن بۆ تەندروستی مرۆڤ. 12 00:00:26,097 --> 00:00:27,652 کرمی ئەڵقەیی، کرمی قولاپی، 13 00:00:27,652 --> 00:00:29,692 کرمی قامچیدار، و کرمی بیلهارزیا 14 00:00:29,704 --> 00:00:32,827 تووش بوون بەم کرمانە دەبێتە هۆی ناڕە‌حەتی و ئازار. 15 00:00:32,827 --> 00:00:34,941 ماددە خۆراکییەکان و وزە دەدزن 16 00:00:34,945 --> 00:00:37,447 گەشەی جەستەیی و مێشکی لە کار دەخەن. 17 00:00:37,447 --> 00:00:40,196 لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەم کرمانە کوشندە نین، 18 00:00:40,196 --> 00:00:42,432 بەڵام بە پێچەوانەوە، کە ئەمەش بەشێکە لە کێشەکە. 19 00:00:42,432 --> 00:00:43,994 واتە زۆرێک لە وڵاتان هێشتا 20 00:00:43,994 --> 00:00:46,949 نەیانتوانیوە بایەخێکی تەواو بە دەستەبەرکردنی دەرمانەکان بدەن. 21 00:00:46,949 --> 00:00:48,331 ئەمەش نرخێکی کۆمەڵایەتی هەیە: 22 00:00:48,331 --> 00:00:50,954 ئەو منداڵانەی بێبەش دەبن لە دەرمانی لە ناوبردنی کرمەکان 23 00:00:50,954 --> 00:00:52,446 کەمتر ئامادە بن لە قوتابخانەدا. 24 00:00:52,446 --> 00:00:54,966 ئەوانەشی گەورە دەبن بەبێ دەرمانی لە ناوبردنی کرمەکان، 25 00:00:54,966 --> 00:00:57,968 کەمتر بە بەرهەم دەبن، و داهاتی کەمتریان دەبێت بەدرێژایی ژیانیان. 26 00:00:57,968 --> 00:00:59,725 ئەوەی کرمی ریخۆڵە دەیکات لە ڕاستیدا 27 00:00:59,739 --> 00:01:01,178 کارێکی کەم توانایە. 28 00:01:01,178 --> 00:01:05,384 لە ئێستادا، ١،٧ ملیار مرۆڤ لە ژێر مەترسی کرمی ریخۆڵەدان. 29 00:01:05,434 --> 00:01:07,909 ٦٠٠ ملیۆن دانەیان لە ئەفریقایە. 30 00:01:07,909 --> 00:01:11,050 هەر دۆلارێک لە کۆنتڕۆڵ کردن و ڕێگری کردن لە کرم بەکارهێنراوە، 31 00:01:11,050 --> 00:01:15,004 وڵاتە ئەفریقیەکان لە بەرامبەردا ٤٢ دۆلار قازانجیان کردووە. 32 00:01:15,004 --> 00:01:18,040 هەواڵە باشەکە ئەوەیە کە چارەسەری لەناو بردنی کرمەکان زۆر ئاسانە. 33 00:01:18,040 --> 00:01:20,594 وەرگرتنی یەک بۆ سێ دانە حەب یەک یان دوو جار لە ساڵێکدا 34 00:01:20,594 --> 00:01:23,627 بەسە بۆ لەناو بردنی سەرجەم کرمەکان 35 00:01:23,627 --> 00:01:26,057 و بۆ پاراستنیان لە ئەگەری تووشبوونەوە لە داهاتوودا. 36 00:01:26,107 --> 00:01:28,670 لەو کۆمەڵگەیانەی بڵاوبوونەوەی کرمەکان زۆر باوە، 37 00:01:28,670 --> 00:01:31,108 چارەسەرەکان هەر لە قوتابخانەکاندا ئەنجام دەدرێن. 38 00:01:31,108 --> 00:01:33,214 ئەم پرۆسەیە زۆر خێرا و ئاسانە. 39 00:01:33,214 --> 00:01:36,310 بۆ نمونە لە ئەسیوبیا، ٢٠ میلیۆن منداڵ چارەسەر وەردەگرن 40 00:01:36,362 --> 00:01:38,120 تەنها لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا. 41 00:01:38,120 --> 00:01:39,579 جیهان هەنگاوی گەورەی ناوە 42 00:01:39,579 --> 00:01:42,759 لە بەدەست خستنی دەرمانی لە ناوبردنی کرمەکان بۆ ئەوانەی پێویستیانە. 43 00:01:42,759 --> 00:01:45,115 و حکومەتە ئەفریقیەکان چاویان لە هاوکاری زیاترە. 44 00:01:45,115 --> 00:01:47,310 ئێستاش کاتی هاتنەدی ئامانجەکانیانە. 45 00:01:47,310 --> 00:01:49,771 رێکخراوی END Fund بەمزووانە کار لەگەڵ حکومەتدا دەکات 46 00:01:49,771 --> 00:01:54,249 لە دانانی پلانێک بۆ کەمکردنەوەی ئەو بارگرانییەی ئەم نەخۆشییە دروستی کردووە. 47 00:01:54,249 --> 00:01:57,851 پێکەوە کار دەکەن بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی ڕێکارەکانی رێگری کردن و چارەسەر کردن 48 00:01:57,851 --> 00:01:59,140 لە خزمەتی هەموواندا دەبێت. 49 00:01:59,140 --> 00:02:01,240 ڕێکخراوی END Fund بیرۆکەیەکی ئازایانەی پێیە: 50 00:02:01,240 --> 00:02:05,525 بڕوایان وایە کە ئێمە ئەو نەوەیەین تووشبوون بەم نەخۆشییە بۆ هەمیشە کۆتایی پێدەهێنین. 51 00:02:05,525 --> 00:02:08,747 كلیلی چارەسەر ئەوە نییە سەر لە نوێ بەرنامەی نوێ دابڕێژرێتەوە، 52 00:02:08,747 --> 00:02:12,399 بەڵکو درێژەدان بە رەنجی بەرنامەکانی تر کە دەمێکە دەست بەکاربوونە. 53 00:02:12,399 --> 00:02:15,549 لە رێگەی لێکۆڵینەوە لەو رێگایانەی نەخۆشییەکە دەگوازرێتەوە، 54 00:02:15,549 --> 00:02:20,022 ڕێکخراوی END Fund پێنج رێگای سەرەکی دیاریکردووە بۆ دەستکردن بە چاکسازی: 55 00:02:20,022 --> 00:02:22,481 یەکەم: دابەزاندنی نرخی چارەسەر. 56 00:02:22,481 --> 00:02:25,580 چەندین کۆمپانیای دەرمانسازی چارەسەرەکان بەخۆڕایی دابین دەکەن، 57 00:02:25,580 --> 00:02:27,721 کەوایە ڕێکخراوەکە هاوبەشی چاکی هەیە 58 00:02:27,721 --> 00:02:29,315 لە ڕێکخستنی گەیاندنی شتومەکەکان. 59 00:02:29,315 --> 00:02:31,756 بەردەوامیش دەبن لە چاودێری کردنی بەخشینی دەرمان 60 00:02:31,756 --> 00:02:34,964 لە ئەگەری مەترسی تووشبوونی نوێدا. 61 00:02:34,964 --> 00:02:39,120 لە ئێستادا توانراوە تێچووی دەرمان بۆ هەر منداڵێک کەمتر لە ٢٥سەنت بێت لە ساڵیکدا. 62 00:02:39,120 --> 00:02:41,566 دووەم: تیشک خستنەسەر ڕێگریکردن. 63 00:02:41,566 --> 00:02:44,599 END Fund داوا لە هاوکارەکانی دەکات بۆ پەروەردەکردنی کۆمەڵگەکان 64 00:02:44,599 --> 00:02:46,185 دەربارەی پاکوخاوێنی 65 00:02:46,185 --> 00:02:49,044 تاوەکو هەڵسوکەوتی خەڵکەکە بگۆڕن بۆ نمونە دەربارەی دەستشۆردن، 66 00:02:49,044 --> 00:02:50,137 و بەکارهێنانی ئاودەست، 67 00:02:50,137 --> 00:02:52,946 بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی خەڵکەکە دووبارە و دووبارە تووشنابنەوە. 68 00:02:52,946 --> 00:02:55,536 سێیەم: وەبەرهێنان لە بیرۆکەی نوێ. 69 00:02:55,536 --> 00:02:57,771 END Fund هاوکار بووە لە لەناوبردنی کرمەکان 70 00:02:57,771 --> 00:03:01,712 لە ڕێگەی هێنانەکایەی تەکنیکی داهێنەرانە کە کاریگەرانە چارەسەری خەڵک دەکەن. 71 00:03:01,712 --> 00:03:03,761 کە دەبنە هۆی تاقیکردنەوەی ڕێگای نوێی گەیاندن، 72 00:03:03,761 --> 00:03:06,140 کردنە ئامانجی ژینگەی گەشەکردنی مشەخۆرەکان 73 00:03:06,140 --> 00:03:07,803 و هاندانی گۆڕانکاری لە هەڵسوکەوتدا. 74 00:03:07,803 --> 00:03:10,528 چوارەم: چاودێری کردن و هەڵسەنگاندن 75 00:03:10,528 --> 00:03:14,350 END Fund بە بەردەوامی داتای ورد و درشت کۆدەکاتەوە لە سەرجەم بەرنامەکانیدا 76 00:03:14,350 --> 00:03:17,122 تاوەکو ئاستیان باشتر و باشتر بێت بە تێپەڕینی کات. 77 00:03:17,122 --> 00:03:19,831 پێنجەم: زیادکردنی خاوەندارێتی ناوخۆیی. 78 00:03:19,831 --> 00:03:21,588 لە سەرجەم پایەکانی پرۆسەکەدا، 79 00:03:21,588 --> 00:03:24,746 END Fund کاردەکات لەگەڵ حکومەت و پشکدارە ناوخۆکایەکاندا 80 00:03:24,746 --> 00:03:28,602 بۆ هاندانی وەبەرهێنانی هاوبەش بە مەبەستی پشتگیری لە هەوڵەکانی لەناوبردنی کرمەکان. 81 00:03:28,602 --> 00:03:30,779 هەورەها کارکردن لەگەڵ خێرخوازە ئەفریقییەکان 82 00:03:30,779 --> 00:03:33,661 و سەرکردە خاوەنکارەکان بۆ بەشداری کردن لەم هەوڵانەدا. 83 00:03:33,661 --> 00:03:37,403 هەلێکی گەورە هەیە بۆ کارکردن بە هەرەوەزی بۆ دروستکردنی سیستەمێکی نوێ 84 00:03:37,403 --> 00:03:40,578 لە پێناو بنبڕکردنی نەخۆشی بۆ دەیەی داهاتوو و دەیەکانی دوتریش. 85 00:03:40,608 --> 00:03:42,419 بەشێک لەو پارەیەی END Fund پێویستیەتی 86 00:03:42,419 --> 00:03:45,083 ڕاستەوخۆ دەڕوات بۆ دابەشکردنی چارەسەری لەناوبردنی کرمەکان 87 00:03:45,083 --> 00:03:46,530 بۆ ئەو ناوچانەی پێویستیانە 88 00:03:46,530 --> 00:03:49,805 و بەشێکی تر دەڕوات بۆ کارئاسانی لە دەستاودەست کردنی بەرنامەکان 89 00:03:49,805 --> 00:03:51,094 بۆ خاوەنداریتی ناوخۆیی. 90 00:03:51,104 --> 00:03:54,770 پێکەوە، ئەم هەوڵانە دەبنە هۆی دروستبوونی بەرنامەکانی ڕێگریکردن و چارەسەرکردن 91 00:03:54,810 --> 00:03:57,342 کە بە هەمیشەیی دەمێننەوە لە داهاتوودا. 92 00:03:57,342 --> 00:04:00,849 ئەگەر ئەم پلانە بە تەواوی پارەی بۆ تەرخانبکرێت لە شەش ساڵی داهاتوودا، 93 00:04:00,849 --> 00:04:04,850 دەیان میلیۆن کەس چارەسەری لەناوبردنی کرمەکانی پێدەگات. 94 00:04:04,870 --> 00:04:08,502 لەگەڵ ئەمەشدا، وڵاتان دەتوانن سوڕی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان بپچڕێنن 95 00:04:08,564 --> 00:04:09,747 لە سەرجەم ئاستەکاندا. 96 00:04:09,787 --> 00:04:13,698 لە هەمووشی گرنگتر، خەڵکی بەرەو پێشچونێکی بەرچاو ئەزموون دەکەن 97 00:04:13,698 --> 00:04:16,676 لە ڕووی تەندووستی دەروونی، جەستەیی، و کۆمەڵایەتییەوە. 98 00:04:16,706 --> 00:04:18,995 ئەو ئەگەرە بهێنە پێش چاوی خۆت 99 00:04:19,035 --> 00:04:21,654 کە خەڵکی چیتر خەمی ئەم شتانە ناخۆن 100 00:04:21,804 --> 00:04:25,003 و دەتوانن وزەکانیان لەم شتانەدا بەکاربهێنن. 101 00:04:25,164 --> 00:04:26,957 (دەنگی پێکداچووی خوێندکاران) 102 00:04:27,067 --> 00:04:29,597 (چەپڵەلێدان و گۆرانی گوتن) 103 00:04:30,247 --> 00:04:33,027 (دڵخۆشی)