ئەمانە کرمن.
نەک ئەو جۆرەی بە سکەخشکێ
دەجوڵێنەوە لە ناو خۆڵدا.
ئەمانە کرمی ئەڵقەیی مشەخۆرن.
لە ناو ریخۆڵەکانی مرۆڤدا دەژین.
هەریەک لەم کرمانە دەتوانن تا ١٢سم درێژبن.
ئەم قووتووە ٢٠٠ دانە کرمی
تێدایە لەبەر هۆکارێک
ئەمە ژمارەی ئەو کرمانەیە کە
بە شێوەیەکی گشتی
لە ناو سکی منداڵێکی
توشبوودا دەدۆزرێتەوە.
تووشبوون بە کرم بە درێژایی
هەزاران ساڵ بوونیان هەبووە.
کاریگەرییان هەبووە لەسەر
ئاکامەکانی جەنگ،
و بوونەتە کۆسپی درێژخایەن
بۆ تەندروستی مرۆڤ.
کرمی ئەڵقەیی، کرمی قولاپی،
کرمی قامچیدار، و کرمی بیلهارزیا
تووش بوون بەم کرمانە دەبێتە
هۆی ناڕەحەتی و ئازار.
ماددە خۆراکییەکان و وزە دەدزن
گەشەی جەستەیی و مێشکی لە کار دەخەن.
لە زۆربەی حاڵەتەکاندا
ئەم کرمانە کوشندە نین،
بەڵام بە پێچەوانەوە، کە
ئەمەش بەشێکە لە کێشەکە.
واتە زۆرێک لە وڵاتان هێشتا
نەیانتوانیوە بایەخێکی تەواو بە
دەستەبەرکردنی دەرمانەکان بدەن.
ئەمەش نرخێکی کۆمەڵایەتی هەیە:
ئەو منداڵانەی بێبەش دەبن لە
دەرمانی لە ناوبردنی کرمەکان،
کەمتر ئامادە بن لە قوتابخانەدا.
ئەوانەشی گەورە دەبن بەبێ
دەرمانی لە ناوبردنی کرمەکان،
کەمتر بە بەرهەم دەبن،
و داهاتی کەمتریان دەبێت بەدرێژایی ژیانیان.
ئەوەی کرمی ریخۆڵە
دەیکات لە راستیدا
کارێکی کەم توانایە.
لە ئێستادا، ١،٧ ملیار مرۆڤ
لە ژێر مەترسی کرمی ریخۆڵەدان.
٦٠٠ ملیۆن دانەیان لە ئەفریقایە.
هەر دۆلارێک لە کۆنتڕۆڵ کردن
و رێگری کردن لە کرم بەکارهێنراوە،
وڵاتە ئەفریقیەکان لە بەرامبەردا
٤٢ دۆلار قازانجیان کردووە.
هەواڵە باشەکە ئەوەیە کە چارەسەری
لەناو بردنی کرمەکان زۆر ئاسانە.
وەرگرتنی یەک بۆ سێ دانە حەب
یەک، دوو جار لە ساڵێکدا
بەسە بۆ لەناو بردنی سەرجەم کرمەکان
و بۆ پاراستنیان لە ئەگەری
تووشبوونەوە لە داهاتوودا.
لەو کۆمەڵگەیانەی بڵاوبوونەوەی
کرمەکان زۆر باوە،
چارەسەرەکان هەر لە
قوتابخانەکاندا ئەنجام دەدرێن.
ئەم پرۆسەیە زۆر خێرا و ئاسانە.
بۆ نمونە لە ئەسیوبیا، ٢٠ میلیۆن
منداڵ چارەسەر وەردەگرن
تەنها لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا.
جیهان هەنگاوی گەورەی ناوە
لە بەدەست خستنی دەرمانی لە ناوبردنی
کرمەکان بۆ ئەوانەی پێویستیانە.
و حکومەتە ئەفریقیەکان
چاویان لە هاوکاری زیاترە.
ئێستاش کاتی هاتنەدی ئامانجەکانیانە.
رێکخراوی END Fund بەمزووانە
کار لەگەڵ حکومەتدا دەکات
لە دانانی پلانێک بۆ بە تەواوەتی کەمکردنەوەی
ئەو بارگرانییەی ئەم نەخۆشییە دروستی کردووە.
پێکەوە کار دەکەن بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی
ڕێکارەکانی رێگری کردن و چارەسەر کردن
لە خزمەتی هەموواندا دەبێت.
رێکخراوی END Fund
بیرۆکەیەکی ئازایانەی پێیە:
بڕوایان وایە کە ئێمە ئەو نەوەیەین تووشبوون
بەم نەخۆشییە بۆ هەمیشە کۆتایی پێدەهێنین.
كلیلی چارەسەر ئەوە نییە
سەر لە نوێ بەرنامەی نوێ دابڕێژرێتەوە،
بەڵکو درێژەدان بە رەنجی
بەرنامەکانی تر کە دەمێکە دەست بەکاربوونە.
لە رێگەی لێکۆڵینەوە لەو
رێگایانەی نەخۆشییەکە دەگوازرێتەوە،
رێکخراوی END Fund پێنج رێگای سەرەکی
دیاریکردووە بۆ دەستکردن بە چاکسازی:
یەکەم: دابەزاندنی نرخی چارەسەر.
چەندین کۆمپانیای دەرمانسازی
چارەسەرەکان بەخۆڕایی دابین دەکەن،
کەوایە رێکخراوەکە هاوبەشی چاکی هەیە
لە رێکخستنی گەیاندنی شتومەکەکان.
بەردوامیش دەبن لە چاودێری
کردنی بەخشینی دەرمان
لە ئەگەری مەترسی تووشبوونی نوێدا.
لە ئێستادا توانراوە تێچووی دەرمان بۆ هەر
منداڵێک کەمتر لە ٢٥سەنت بێت لە ساڵیکدا.
دووەم: تیشک خستنەسەر رێگریکردن.
END Fund داوا لە هاوکارەکانی دەکات
بۆ پەروەردەکردنی کۆمەڵگاکان
دەربارەی پاکوخاوێنی
تاوەکو هەڵسوکەوتی خەڵکەکە بگۆڕن
بۆ نمونە دەربارەی دەستشۆردن،
و بەکارهێنانی ئاودەست.
بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی خەڵکەکە
دووبارە و دووبارە تووشنابنەوە.
سێیەم: وەبەرهێنان لە بیرۆکەی نوێ.
END Fund هاوکار بووە
لە لەناوبردنی کرمەکان
لە رێگەی هێنانەکایەی تەکنیکی داهێنەرانە
کە کاریگەرانە چارەسەری خەڵک دەکەن.
کە دەبنە هۆی تاقیکردنەوەی
رێگای نوێی گەیاندن،
کردنە ئامانجی ژینگەی گەشەکردنی مشەخۆرەکان
و هاندانی گۆڕانکاری لە هەڵسوکەوتدا.
چوارەم: چاودێری کردن و هەڵسەنگاندن
END Fund بە بەردەوامی داتای ورد و درشت
کۆدەکاتەوە لە سەرجەم بەرنامەکانیدا
تاوەکو ئاستیان باشتر و باشتر
بێت بە تێپەڕینی کات.
پێنجەم: زیادکردنی خاوەندارێتی ناوخۆیی
لە سەرجەم پایەکانی پرۆسەکەدا.
END Fund کاردەکات لەگەڵ
حکومەت و پشکدارە ناوخۆکایەکاندا
بۆ هاندانی وەبەرهێنانی هاوبەش بە مەبەستی
پشتگیری لە هەوڵەکانی لەناوبردنی کرمەکان.
هەورەها کارکردن لەگەڵ
خێرخوازە ئەفریقییەکان
و سەرکردە خاوەنکارەکان بۆ
بەشداری کردن لەم هەوڵانەدا.
هەلێکی گەورە هەیە بۆ کارکردن
بە هەرەوەزی بۆ دروستکردنی سیستەمێکی نوێ
لە پێناو بنبڕکردنی نەخۆشی بۆ
دەیەی داهاتوو و دەیەکانی دوتریش.
بەشێک لەو پارەیەی END Fund پێویستیەتی
راستەوخۆ دەڕوات بۆ دابەشکردنی
چارەسەری لەناوبردنی کرمەکان
بۆ ئەو ناوچانەی پێویستیانە
و بەشێکی تر دەڕوات بۆ کارئاسانی
لە دەستاودەست کردنی بەرنامەکان
بۆ خاوەنداریتی ناوخۆیی.
پێکەوە، ئەم هەوڵانە دەبنە هۆی دروستبوونی
بەرنامەکانی رێگریکردن و چارەسەرکردن
کە بە هەمیشەیی دەمێننەوە لە داهاتوودا.
ئەگەر ئەم پلانە بە تەواوی پارەی بۆ
تەرخانبکرێت لە شەش ساڵی داهاتوودا،
دەیان میلیۆن کەس چارەسەری
لەناوبردنی کرمەکانی پێدەگات.
لەگەڵ ئەمەشدا، وڵاتان دەتوانن سوڕی
بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان بپچڕێنن
لە سەرجەم ئاستەکاندا.
لە هەمووشی گرنگتر، خەڵکی
بەرەوپێشچونێکی بەرچاو ئەزموون دەکەن
لە رووی تەندووستی دەروونی،
جەستەیی، و کۆمەڵایەتییەوە.
ئەو ئەگەرە بهێنە پێشچاوی خۆت
کە خەڵکی چیتر خەمی ئەم شتانە ناخۆن
و دەتوانن وزەکانیان
لەم شتانەدا بەکاربهێنن.
(دەنگی پێکداچووی خوێندکاران)
(چەپڵەلێدان و گۆرانی گوتن)
(دڵخۆشی)