1 00:00:17,028 --> 00:00:19,574 چ شتێک تەندروست و دڵخۆش دەمانهێڵێتەوە 2 00:00:19,574 --> 00:00:21,338 بەدرێژایی ژیانمان؟ 3 00:00:22,128 --> 00:00:24,684 گەر تۆ ئێستا وەبەرهێنان بکەیت 4 00:00:25,033 --> 00:00:26,796 بۆ داهاتوویەکی باشترت، 5 00:00:26,986 --> 00:00:30,628 لەکوێ کات و وزەی خۆت بەکار دەهێنیت؟ 6 00:00:31,647 --> 00:00:34,096 وەڵامی زۆر هەیە بۆ ئەمە. 7 00:00:34,323 --> 00:00:38,394 ئێمە دەوردراوین بەو پرسیارانەی کە چ شتێک گرنگترینە لە ژیاندا. 8 00:00:39,530 --> 00:00:42,767 میدیا پڕ بووە لە چیرۆکی ئەو کەسانەی کە دەوڵەمەند و 9 00:00:43,141 --> 00:00:45,862 بەناوبانگن و لە کارەکانیاندا لە لوتکەدان. 10 00:00:47,379 --> 00:00:49,352 ئێمەش متمانەمان بەم چیرۆکانە هەیە. 11 00:00:50,011 --> 00:00:52,736 ڕاپرسییەک کرا لەنێوان ئەو کەسانەی ٢٣ بۆ ٣٨ ساڵانن 12 00:00:52,760 --> 00:00:57,936 پرسیاریان لێکرا گرنگترین ئامانجی ژیانیان چی بووە، 13 00:00:58,260 --> 00:01:00,276 سەروو لەسەدا ٨٠ـیان وتیان 14 00:01:00,300 --> 00:01:04,436 سەرەکیترین ئامانجی ژیانیان دەوڵەمەند بوونە. 15 00:01:05,660 --> 00:01:09,996 هەروەها سەدا ٥٠ـی تری ئەم لاوە پێگەیشتوانە 16 00:01:10,020 --> 00:01:12,556 وتیان کە سەرەکیترین ئامانجی ژیانیان 17 00:01:12,580 --> 00:01:14,420 بەناوبانگ بوونە. 18 00:01:15,660 --> 00:01:16,876 (پێکەنین) 19 00:01:17,300 --> 00:01:23,956 ئێمەش بەردەوام پێمان دەوترێت بچنە سەر کار و سەختتر هەوڵ بدەن 20 00:01:23,980 --> 00:01:26,036 هەروەها زیاتریش بەدەست بهێنن. 21 00:01:26,060 --> 00:01:29,716 پێمان دەوترێت کە کۆمەڵێک شت هەن کە دەبێت جێبەجێیان بکەین 22 00:01:29,740 --> 00:01:31,556 بۆ ئەوەی ژیانێکی خۆشمان هەبێت. 23 00:01:32,445 --> 00:01:33,601 بەڵام ئایا ئەمە ڕاستە؟ 24 00:01:34,434 --> 00:01:38,267 هەر بەڕاست ئەمە خەڵک بە دڵخۆشی دەهێڵێتەوە بەدرێژایی ژیانیان؟ 25 00:01:39,980 --> 00:01:42,196 وێنای تەواوی ژیان، 26 00:01:42,220 --> 00:01:47,436 وێنای ئەو هەڵبژاردنانەی کە خەڵک دەیکەن چۆن ئەم هەڵبژاردانە بە ئامانجیان دەگەیەنێ، 27 00:01:47,460 --> 00:01:50,340 بەدەستهێنانی ئەمانە هەمووی نزیک لە مەحاڵەوەن. 28 00:01:51,580 --> 00:01:54,636 زۆربەی ئەوانەی کە دەربارەی ژیانی مرۆڤەوە دەیزانین 29 00:01:54,660 --> 00:01:58,116 لەڕێی پرسیارکردن لە ڕابردوویانەوە دەیانزانین، 30 00:01:58,640 --> 00:02:03,416 وەک دەزانین تێگەیشتن لە شتێک دوای ڕوودانی سوودی نییە. 31 00:02:03,440 --> 00:02:07,136 زۆربەی ئەو شتانە لەیاد دەکەین کە لەژیاندا بەسەرماندا دێن، 32 00:02:07,160 --> 00:02:10,039 هەندێک جاریش یادەوەرییەکان زیان بە داهێنان دەگەیەنن. 33 00:02:10,669 --> 00:02:12,438 مارک توەین لەمە تێگەیشتبوو. 34 00:02:13,780 --> 00:02:15,470 وەک خۆی دەڵێت، 35 00:02:16,244 --> 00:02:20,124 "هەندێک لە شتە خراپترینەکانی ژیانم تا ئێستا ڕوویان نەداوە." 36 00:02:20,184 --> 00:02:23,243 (پێکەنین) 37 00:02:23,776 --> 00:02:28,315 توێژینەوەیەک دەری خستووە کە ئێمە تاوەکو بەتەمەنتر بین، بەشێوەیەکی ئەرێنی 38 00:02:28,345 --> 00:02:29,501 ڕابردوومان دێتەوە یاد. 39 00:02:30,427 --> 00:02:33,172 ئەمە شتێکم بیر دەخاتەوە کە دەڵیت، 40 00:02:33,196 --> 00:02:36,196 "هەرگیز درەنگ نییە بۆ بەدەستهێنانی ژیانێکی منداڵیی خۆش." 41 00:02:36,228 --> 00:02:38,767 (پێکەنین) 42 00:02:39,600 --> 00:02:43,976 بەڵام ئەی چی گەر ئێمە بتوانین چاودێری تەواوی ژیانیان بکەین 43 00:02:44,000 --> 00:02:46,856 بە درێژایی کات؟ 44 00:02:46,880 --> 00:02:50,856 چی گەر توێژینەوە لە ژیانی خەڵک بکەین لەتەمەنی هەرزەکارییەوە 45 00:02:50,880 --> 00:02:53,616 تاوەکو گەیشتنیان بە تەمەنی پیری؟ 46 00:02:53,640 --> 00:02:57,000 بۆ بینینی ئەوەی کە چی خەڵک دڵخۆش و تەندروست دەهێڵێەوە؟ 47 00:02:58,217 --> 00:02:59,417 ئێمە ئەمەمان ئەنجام دا. 48 00:03:00,000 --> 00:03:02,656 توێژینەوەی هارڤار تایبەت بە گەشەسەندنی کەسانی باڵغ 49 00:03:02,680 --> 00:03:07,439 لەوەیە درێژترین توێژینەوەی ژیانی باڵغێک بووبێت کە تاوەکو ئێستا ئەنجام درابووبێت. 50 00:03:08,360 --> 00:03:14,480 بۆماوەی ٧٥ ساڵ، ئێمە بەشوێن ژیانی ٧٢٤ پیاوەوە بووین 51 00:03:16,160 --> 00:03:20,656 ساڵ دوای ساڵ پرسیارکردن لە کارەکەیان لە ژیانی ماڵەوەیان، لە تەندرووستییان، 52 00:03:20,680 --> 00:03:25,056 بێگومان ئەم پرسیارانەمان لێدەکردن بێ ئەوەی بزانین چیرۆکی ژیانیان 53 00:03:25,080 --> 00:03:26,520 چۆن دەبێت لەداهاتوودا. 54 00:03:28,080 --> 00:03:31,696 توێژینەوەی لەم جۆرە زۆر دەگمەنە. 55 00:03:31,720 --> 00:03:35,776 زۆرینەی پڕۆژەکانی لەم جۆرە بە دەیەیەک پەرتەوازە دەبێت 56 00:03:35,800 --> 00:03:38,976 چوونکە زۆر خەڵک لە توێژینەوەکە دێنە دەرەوە، 57 00:03:39,000 --> 00:03:41,896 یاخود هاوکاری دارایی توێژینەوەکە کورت دەهێنێت، 58 00:03:41,920 --> 00:03:44,176 یاخود توێژەرەکان ناتوانن بەردەوام بن، 59 00:03:44,200 --> 00:03:48,280 یاخود توێژەرەکان دەمرن و کەسێک نابێت بەردەوامی پێبدات. 60 00:03:49,080 --> 00:03:51,336 بەڵام بەهۆی بەخت و 61 00:03:51,360 --> 00:03:55,056 بوونی چەند جیلێکی جیاواز لە توێژەر، 62 00:03:55,080 --> 00:03:56,910 ئەم توێژینەوەیە ڕزگاری بووە لە نەمان. 63 00:03:57,320 --> 00:04:01,816 نزیکەی ٦٠ لەو ٧٢٤ پیاوە 64 00:04:01,840 --> 00:04:03,136 هێشتا لە ژیاندا ماون، 65 00:04:03,160 --> 00:04:05,336 هێشتا بەردەوامن لە توێژینەوەکە، 66 00:04:05,360 --> 00:04:07,400 زۆربەیان لە تەمەنی نەوەدەکانن. 67 00:04:08,360 --> 00:04:10,256 ئێستاش دەستمان کردووە بە توێژینەوە 68 00:04:10,280 --> 00:04:13,640 لە زیاترە لە ٢،٠٠٠ منداڵی ئەم پیاوانە. 69 00:04:14,480 --> 00:04:16,800 منیش چوارەم بەڕێوەبەری ئەم توێژینەوەیەم. 70 00:04:18,200 --> 00:04:22,936 لەساڵی ١٩٣٨ـەوە، چاودێری ژیانی دوو کۆمەڵە لە پیاوانمان کردووە. 71 00:04:22,960 --> 00:04:25,096 یەکەم کۆمەڵە کە دەستیان بە توێژینەوەکە کرد 72 00:04:25,120 --> 00:04:27,516 خوێندکارانی هارڤارد بوون. 73 00:04:27,802 --> 00:04:31,428 ئەو کۆمەڵەیە بوون کە تۆم برۆکاو بە "مەزنترین نەوە" ناوی دەبردن. 74 00:04:31,740 --> 00:04:34,556 هەموویان لەکاتی جەنگی دووەمی جیهانی کۆلێژیان تەواو کرد، 75 00:04:34,580 --> 00:04:37,020 دواتریش زۆربەیان ڕۆشتن بۆ خزمەتی سەربازیی. 76 00:04:37,980 --> 00:04:40,116 کۆمەڵەی دووەم کە چاودێریمان دەکردن 77 00:04:40,140 --> 00:04:44,316 کوڕانی هەژارترین ماڵەکانی بۆستن بوون، 78 00:04:44,340 --> 00:04:46,356 ئەو کوڕانە بە دیاریکراوی هەڵبژێردران 79 00:04:46,380 --> 00:04:49,716 چونکە ئەوان لە سەربەکێشەترین و 80 00:04:49,740 --> 00:04:51,596 خراپترین خێزانەکانەوە بوون 81 00:04:51,620 --> 00:04:54,356 لە بۆستن لە سییەکانی سەدەی ڕابردوو. 82 00:04:54,380 --> 00:04:58,980 زۆربەیان لە ئەپارتمانە خراپەکاندا دەژیان، بەبێ ئاوی ساردو گەرم لە وەرزە جیاوازەکان. 83 00:05:01,220 --> 00:05:03,116 کاتێک کە هاتنە ناو توێژینەوەکە، 84 00:05:03,140 --> 00:05:06,076 هەموو ئەو هەرزەکارانە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجام درا. 85 00:05:06,100 --> 00:05:08,316 تاقیکردنەوەی پزیشکییان پێ ئەنجام درا. 86 00:05:08,340 --> 00:05:11,876 ڕۆشتینە ماڵەکانیانەوە و چاوپێکەوتنمان لەگەڵ دایک و باوکیاندا ئەنجام دا. 87 00:05:11,900 --> 00:05:14,276 دواتر ئەم هەرزەکارانە گەورە بوون و باڵغ بوون 88 00:05:14,300 --> 00:05:16,716 هەموو دۆخەکانی ژیانیان بینی. 89 00:05:16,740 --> 00:05:22,836 بوون بە کرێکاری کارگەکان و پارێزەر و کرێکاری باڵەخانەکان و پزیشک، 90 00:05:22,860 --> 00:05:25,220 دانەیەکیان بوو بە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان. 91 00:05:26,860 --> 00:05:31,100 هەندێکیان ئاڵودەی خواردنەوە کحولییەکان بوون، هەندێکییان شیرزۆفینیا. 92 00:05:32,020 --> 00:05:34,316 هەندێکیان بەسەر پلیکانەی کۆمەڵایەتییەوە سەرکەوتن 93 00:05:34,340 --> 00:05:37,556 لە ژێری ژێرەوە بەرەو لوتکە، 94 00:05:37,580 --> 00:05:40,860 هەندێکیشییان ئەم گەشتەیان بە ئاڕاستەی پێچەوانەوە ئەنجام دا. 95 00:05:42,220 --> 00:05:45,156 دامەزرێنەرانی ئەم توێژینەوەیە 96 00:05:45,180 --> 00:05:47,196 بەخەونیش نەیان دەبینی 97 00:05:47,220 --> 00:05:51,756 کە دوای ٧٥ ساڵ کەسێکی وەک من لێرە دەوەستێت و 98 00:05:51,780 --> 00:05:54,860 پێتان دەڵێت توێژینەوەکە بەردەوامە. 99 00:05:55,980 --> 00:05:59,596 هەموو دوو ساڵێک بەشداربووەکان و ستافی توێژینەوەکە 100 00:05:59,620 --> 00:06:02,676 پەیوەندی پە پیاوەکانی ئێمەوە دەکەن و داوا دەکەن 101 00:06:02,700 --> 00:06:05,820 کۆمەڵێک پرسیاری تریان بۆ بنێرین دەربارەی ژیانیان. 102 00:06:06,740 --> 00:06:10,316 زۆربەی پیاوانی بۆستن پرسیارمان لێدەکەن، 103 00:06:10,340 --> 00:06:14,220 "بۆچی هێشتا دەتانەوێت توێژینەوە لەسەر من بکەن؟ ژیانم ئەوەندە جێی بایەخ نییە." 104 00:06:15,300 --> 00:06:17,676 پیاوانی هارڤارد هەرگیز ئەم پرسیارەیان نەدەکرد. 105 00:06:17,700 --> 00:06:22,900 (پێکەنین) 106 00:06:27,620 --> 00:06:30,476 بۆ بەدەستهێنانی وەڵامێکی باش دەربارەی ژیانیان، 107 00:06:30,500 --> 00:06:33,436 تەنها پرسیارمان بۆ نەدەناردن. 108 00:06:33,460 --> 00:06:36,496 بەڵکو لە ژووری دانیشتنەکەیان چاوپێکەوتنمان لەگەڵ ئەنجام دەدان. 109 00:06:36,640 --> 00:06:39,576 تۆماری تەندرووستیانمان لە پزیشکەکانەوە وەردەگرت. 110 00:06:39,600 --> 00:06:42,096 خوێنیان و وێنەی تیشکیی مێشکییانمان وەردەگرت، 111 00:06:42,120 --> 00:06:43,816 قسەمان بۆ منداڵەکانیان دەکرد. 112 00:06:43,840 --> 00:06:49,096 لەکاتی قسەکردنیان لەگەڵ ژنەکانیان لەسەر دژوارترین کێشەکانیان ڤیدیۆمان تۆمار دەکرد. 113 00:06:49,120 --> 00:06:52,656 دەیەی ڕابردوو، کاتێک داوامان لە ژنەکانیان کرد 114 00:06:52,680 --> 00:06:55,056 کە بێن و ببن بە ئەندامێک لە توێژینەوەکە، 115 00:06:55,080 --> 00:06:57,776 زۆربەی ئافرەتەکان وتیان: "دەزانن، ئێستا کاتیەتی." 116 00:06:57,800 --> 00:06:58,856 (پێکەنین) 117 00:07:00,580 --> 00:07:02,276 کەوایە چی فێر بووین؟ 118 00:07:02,300 --> 00:07:07,516 ئەو وانانە چین کە بەدەستهێنراون لە دەیان هەزار لاپەڕە 119 00:07:07,540 --> 00:07:10,596 لەو زانیارییانەی کە کۆمان کردوونەتەوە 120 00:07:10,620 --> 00:07:11,820 لەسەر ژیانیان؟ 121 00:07:12,820 --> 00:07:18,420 وانەکان دەربارەی زەنگینی و ناوبانگ و کارکردنی سەخت و سەختتر نین. 122 00:07:19,620 --> 00:07:25,916 ڕوونترین پەیام کە لەم توێژینەوە ٧٥ ساڵییەوە بەدەستمان هێناوە ئەمەیە: 123 00:07:25,940 --> 00:07:31,140 پەیوەندییە باشەکان دڵخۆشتر و تەندرووستتر دەمانهێڵنەوە. 124 00:07:32,100 --> 00:07:35,916 سێ وانەی گەورە فێربووین دەربارەی پەیوەندییەکان. 125 00:07:35,940 --> 00:07:40,036 یەکەمییان ئەوەیە کە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان زۆر باشن بۆ ئێمە، 126 00:07:40,060 --> 00:07:42,555 هەروەها تەنهایی دەتکوژێت. 127 00:07:43,180 --> 00:07:46,836 وا دەرکەوت کە ئەو کەسانەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان زیاترە 128 00:07:46,860 --> 00:07:49,956 بە خێزانەکانیانەوە، بە هاوڕێکانیانەوە، یاخود بە کۆمەڵگاکانیانەوە، 129 00:07:49,980 --> 00:07:54,676 دڵخۆشترن، جەستەیان تەندرووستترە و زیاتر دەژین 130 00:07:54,700 --> 00:07:58,076 لەو کەسانەی کە پەیوەندی کۆمەڵایەتییان کەمترە. 131 00:07:58,100 --> 00:08:01,516 هەروەها دەرکەوت کە ئەزموونی تەنهایی ژەهراوییە. 132 00:08:01,540 --> 00:08:06,676 ئەو کەسانەی کە زیاتر لەخەڵکەوە دوورن وەک لەوەی کە خۆیان دەیانەوێت 133 00:08:06,700 --> 00:08:09,916 بۆیان دەرکەوتووە کە کەمتر دڵخۆشن، 134 00:08:09,940 --> 00:08:12,876 تەندرووستییان لە ناوەڕاستی ژیانیان تێکدەچیت، 135 00:08:12,900 --> 00:08:15,116 کردارەکانی مێشکیان زووتر دەسەوتێت 136 00:08:15,140 --> 00:08:18,700 تەمەنیشییان کورتترە لەو کەسانەی کە تەنها نین. 137 00:08:19,740 --> 00:08:22,956 ڕاستییە خەمناکەکەش ئەوەیە کە لەهەموو کاتێکدا، 138 00:08:22,980 --> 00:08:27,580 لە هەموو پێنج ئەمریکییەک، زیاتر لە دانەیەکیان ڕایدەگەیەنێت کە تەنهایە. 139 00:08:28,740 --> 00:08:31,396 هەروەها دەشزانین کە دەکرێ لەناو قەرەباڵغیدا تەنها بیت 140 00:08:31,420 --> 00:08:34,076 دەکرێت لە ژیانی هاوسەرگیریدا تەنها بیت، 141 00:08:34,100 --> 00:08:36,236 بۆیە دووەم وانەی گەورە کە فێری بووین 142 00:08:36,260 --> 00:08:39,356 ئەوەیە کە ژمارەی هاوڕێکانیت گرنگ نییە، 143 00:08:39,380 --> 00:08:42,876 بوون و نەبوونت نییە لەناو پەیوەندییەکدا، 144 00:08:42,900 --> 00:08:47,540 بەڵکو جۆری پەیوەندییەکەیە کە گرنگە. 145 00:08:48,260 --> 00:08:53,036 وا دەرکەوت کە ژیانکردن لەناوەندی ناکۆکییەکاندا زۆر خراپە بۆ تەندرووستیمان. 146 00:08:53,060 --> 00:08:57,036 بۆ نموونە هاوسەرگیرییەکی پڕ ناکۆکی و بێ مەیل، 147 00:08:58,160 --> 00:09:03,936 زۆر خراپە بۆ تەندرووستیمان ئەو تێکچوونی تەندرووستییە لە جیابوونەوەش خراپترە. 148 00:09:03,960 --> 00:09:08,736 بەڵام ژیانکردن لەوپەڕی خۆشی و پەیوەندییەکی گەرم و گوڕدا وەک پارێزەرێک وایە. 149 00:09:08,760 --> 00:09:11,856 کاتێک کە چاودێری پیاوەکانمان کردن تاوەکو تەمەنی ٨٠ ساڵییان، 150 00:09:11,880 --> 00:09:14,896 ویستمان سەیرێکی ناوەڕاستەکانی ژیانیان بکەین 151 00:09:15,540 --> 00:09:17,296 ببینین بزانین دەتوانین پێشبینی بکەین 152 00:09:17,320 --> 00:09:21,296 کە کێ ژیانێکی خۆش و تەندروستی دەبێت و 153 00:09:21,320 --> 00:09:22,520 کێ نایبێت. 154 00:09:23,280 --> 00:09:27,496 کاتێکیش کە کۆبووینەوە، هەرشتێک دەمانزانی دەربارەیان 155 00:09:27,520 --> 00:09:28,880 لە تەمەنی ٥٠ ساڵییان دا، 156 00:09:29,680 --> 00:09:32,216 ڕێژەی کۆڵسترۆڵەکەیان نەبوو لە ناوەڕاستەکانی ژیانیاندا 157 00:09:32,240 --> 00:09:35,136 کە پێشبینی دەکرد چۆن گەشە دەکەن و پیر دەبن. 158 00:09:35,160 --> 00:09:38,615 بەڵکو ڕێژەی دڵخۆشییەکەیان لە پەیوەندیەکانیان دا بوو. 159 00:09:38,639 --> 00:09:43,536 ئەو کەسانەی کە دڵخۆشترین بوون لە پەیوەندییەکانیان دا لە تەمەنی ٥٠ ساڵی 160 00:09:43,560 --> 00:09:45,960 لە ٨٠ ساڵییدا تەندرووست تر بوون. 161 00:09:47,279 --> 00:09:50,456 پەیوەندییەکی نزیک و باش بەدوورمان دەخات 162 00:09:50,480 --> 00:09:53,240 لە ناڕەحەتییەکانی پیر بوون. 163 00:09:54,080 --> 00:09:58,056 دڵخۆشترین پیاو و ژنەکانمان 164 00:09:58,080 --> 00:10:00,135 لە تەمەنی ٨٠ ساڵییدا ڕایان گەیاند، 165 00:10:00,159 --> 00:10:03,096 لەو ڕۆژانەی کە ئازاری زیاتری جەستەیان هەبووە، 166 00:10:03,120 --> 00:10:05,080 جەویان بە خۆشی ماوەتەوە. 167 00:10:06,000 --> 00:10:09,256 بەڵام ئەو کەسانەی کە لە پەیوەندییەکی ناخۆشدا بوون، 168 00:10:09,280 --> 00:10:12,216 لەو ڕۆژانەی کە ئازاری جەستەیان زیاتر بووە، 169 00:10:12,240 --> 00:10:15,280 ئازارەکەیان زیاتر بووە بەهۆی ئازاری هەستەکانیانەوە. 170 00:10:17,460 --> 00:10:21,836 سێیەم وانەی گەورە کە دەربارەی پەیوەندییەکان و تەندرووستیمانەوە فێریبووین 171 00:10:21,860 --> 00:10:25,116 ئەوەیە کە پەیوەندییە باشەکان تەنها جەستەمان ناپارێزێت، 172 00:10:25,140 --> 00:10:26,620 بەڵکو مێشکیشمان دەپارێزێت. 173 00:10:27,540 --> 00:10:32,196 وا دەرکەوت کە بوونت لە پەیوەندییەکی پتەودا 174 00:10:32,220 --> 00:10:36,116 لەگەڵ کەسێکی تر لە هەشتاکانی تەمەنت دا پارێزەرە، 175 00:10:36,140 --> 00:10:38,116 ئەو کەسانەی لە پەیوەندی دان 176 00:10:38,140 --> 00:10:42,276 کە هەست دەکەن دەتوانن لە کاتە پێویستەکاندا پشت بەیەک ببەستن، 177 00:10:42,300 --> 00:10:45,996 یادەوەرییەکانی ئەم کەسانە زیاتر لە هزریان دەمێنێتەوە. 178 00:10:46,020 --> 00:10:47,516 ئەوکەسانەیشی لە پەیوەندی دان 179 00:10:47,540 --> 00:10:50,676 کە هەست ناکەن بتوانن پشت بەیەکتر ببەستن، 180 00:10:50,700 --> 00:10:54,580 ئەمانە ئەو کەسانەن کە ئەزموونی بیرچوونەوەی یادەوەرییەکان دەکەن. 181 00:10:55,620 --> 00:10:59,076 مەرج نییە هەموو پەیوەندییەکی باش، بێ کێشە و ناکۆکی بێت. 182 00:10:59,100 --> 00:11:02,676 هەندێک لە دووانەکانمان کە تەمەنیان لە هەشتاکاندایە گفتوگۆ لەگەڵ یەکتر دەکەن 183 00:11:02,700 --> 00:11:04,436 هەموو ڕۆژ نا ڕۆژێک، 184 00:11:04,460 --> 00:11:07,636 بەڵام هەر کە هەست بەوە دەکەن کە دەتوانن پشت بەیەکتر ببەستن 185 00:11:07,660 --> 00:11:09,476 کاتێک بار و دۆخ سەخت دەبێت، 186 00:11:09,500 --> 00:11:13,100 ئەم دەنگە دەنگ و گفتوگۆیانە کاریگەری لەسەر یادەوەرییەکانیان نابێت. 187 00:11:14,700 --> 00:11:17,436 بۆیە ئەم پەیامە، 188 00:11:17,460 --> 00:11:23,156 کە پەیوەندییەکی نزیک و باش بۆ تەندرووستی و باشبوونمان باشە، 189 00:11:23,180 --> 00:11:26,116 ژیرییە، کە بەقەد گردەکان تەمەنی هەیە. 190 00:11:26,170 --> 00:11:29,241 ئەمە ئامۆژگاری داپیرە و قەشەکانتانە. 191 00:11:30,075 --> 00:11:31,912 بۆچی بەدەست هێنانی ئەمە زۆر سەختە؟ 192 00:11:32,758 --> 00:11:35,384 بۆ نموونە، بەهۆی زەنگینییەوە، دەزانین 193 00:11:35,409 --> 00:11:38,334 کە هەرکات پێداویستییە سەرەتاییەکانت دابین بوون، 194 00:11:38,567 --> 00:11:39,996 زەنگینی دڵخۆشت ناکات. 195 00:11:40,059 --> 00:11:43,815 گەر تۆ لە پەیداکردنی ٧٥ هەزار دۆلاری ساڵانە 196 00:11:43,854 --> 00:11:45,466 بچیتە سەر ٧٥ ملیۆن دۆلاری ساڵانە، 197 00:11:45,847 --> 00:11:49,783 دەزانین کە تەندرووستیت و دڵخۆشیت زۆر کەم دەگۆڕێت، 198 00:11:49,831 --> 00:11:50,728 گەر هەر بگۆڕێت. 199 00:11:51,982 --> 00:11:53,479 کاتێکیش کە دێینە سەر ناوبانگ، 200 00:11:54,204 --> 00:11:56,418 پەستانی بەردەوامی میدیا 201 00:11:56,601 --> 00:11:58,166 لەگەڵ کەمی تایبەتییەکان 202 00:11:58,403 --> 00:12:01,403 زۆربەی کەسە بەناوبانگەکان کەمتر تەندرووست دەکات. 203 00:12:02,117 --> 00:12:04,770 بە دڵنیاییەوەش کەمتر دڵخۆشییان دەکات. 204 00:12:06,077 --> 00:12:08,594 سەبارەت بە کارکردنی سەخت و سەختتر، 205 00:12:09,426 --> 00:12:12,434 قسەیەکی باو هەیە کە دەڵیت هیچ کەسێک هەرگیز 206 00:12:12,434 --> 00:12:15,204 ئاواتی ئەوە ناخوازێ کاتی زیاتر لە نووسینگەکەی بەسەر بەرێت. 207 00:12:15,228 --> 00:12:16,370 (پێکەیین) 208 00:12:16,840 --> 00:12:20,680 بۆچێ ئەمە ئەوندە سەخت بەدەست دێت و ئەوەندە ئاسانیش پشتگوێ دەخرێت؟ 209 00:12:21,360 --> 00:12:22,816 باشە، ئێمە مرۆڤین. 210 00:12:22,840 --> 00:12:25,656 ئەوەی کە بەڕاستی حەزی پێدەکەین چاککردنێکی خێرایە، 211 00:12:25,680 --> 00:12:27,376 شتێک دەتوانین بەدەستی بهێنین 212 00:12:27,400 --> 00:12:30,160 کە ژیانمان باش دەکات بەو جۆرە دەیهێڵینەوە. 213 00:12:31,120 --> 00:12:34,456 پەیوەندییەکان بڵاو و ئاڵۆزن 214 00:12:34,480 --> 00:12:38,296 هەروەها سەخت کارکردن بۆ پەیوەست بوون بە خێزان و هاوڕێکانەوە، 215 00:12:38,320 --> 00:12:40,976 سەرنجڕاکێش یاخود شۆخوشەنگ نییە. 216 00:12:41,000 --> 00:12:44,336 بەڵکو ئەمە ژیانە. هەرگیز کۆتایی نایەت. 217 00:12:44,360 --> 00:12:49,416 ئەو کەسانەی لە توێژینەوە ٧٥ ساڵییەکەماندا بوون و کە لەکۆتاییدا دڵخۆشترین بوون 218 00:12:50,240 --> 00:12:56,056 ئەوانە بوون کە کاریان دەکرد بۆ گۆڕانکاری کردن لە هاوڕێی کارەوە بۆ هاوڕێی ڕۆحیی. 219 00:12:59,980 --> 00:13:02,956 وەکو ئەو کەسانەی کە لە ٢٣ بۆ ٣٨ ساڵیدا بوون لە ڕاپرسییەکەمان، 220 00:13:03,280 --> 00:13:06,896 زۆربەی پیاوەکان کە وەک لاوێکی باڵع بوو دەستیان پێکرد 221 00:13:06,920 --> 00:13:10,936 بەتەواوی پێیان وابوو کە ناوبانگ و زەنگینی و دەستکەوتی مەزن 222 00:13:11,460 --> 00:13:15,396 ئەوانە بوون کە دەیانویست بەدوایان بکەون بۆ بەدەستهێنانی ژیانێکی خۆش. 223 00:13:15,420 --> 00:13:19,596 بەڵام دواتر و دواتر، دوای ٧٥ ساڵ، توێژینەوەکەمان دەری خست 224 00:13:19,620 --> 00:13:25,276 کە ئەو کەسانەی کە باشترینیان بەدەست هێناوە ئەو کەسانە بوون کە لە پەیوەندیدا بوون، 225 00:13:25,300 --> 00:13:28,540 لەگەڵ خێزان و هاوڕێ و کۆمەڵگادا. 226 00:13:30,380 --> 00:13:32,356 کەوایە ئەی تۆ؟ 227 00:13:32,380 --> 00:13:36,140 با بڵێین تۆ ٢٥ یا ٤٠ یاخود ٦٠ ساڵیت. 228 00:13:37,100 --> 00:13:40,060 بوون لەناو پەیوەندییەکدا چۆن دەردەکەوێ بەلاتەوە؟ 229 00:13:41,060 --> 00:13:44,180 ئەگەرەکان ناکۆتان. 230 00:13:44,900 --> 00:13:50,996 لەوەیە شتێک بێت وەک گۆڕینی کات بەسەربردن بەدیار شاشەیەکەوە لەگەڵ خەڵک ئاسان بێت 231 00:13:51,020 --> 00:13:55,476 یاخود دووبارە هێنانەژیانەوەی پەیوەندییەک بە ئەنجامدانی شتێکی نوێ بەیەکەوە، 232 00:13:55,500 --> 00:13:57,700 ڕێکردنێکی درێژ ژوانی شەوانە، 233 00:13:58,660 --> 00:14:03,516 یاخود پەیوەندی بەو ئەندامەی خێزانەکەتەوە بکە کە چەندین ساڵە قسەتان نەکردووە، 234 00:14:03,540 --> 00:14:07,036 لەبەر ئەوەی ئەم ناخۆشییانە باون لەخێزان دا 235 00:14:07,060 --> 00:14:09,276 دڵت گەورە بێت 236 00:14:09,300 --> 00:14:11,380 بەرانبەر ئەو کەسانەی کە ڕق هەڵدەگرن. 237 00:14:13,300 --> 00:14:17,220 حەز دەکەم بە وتەیەکی تری مارک توەین کۆتایی پێ بهێنم. 238 00:14:18,880 --> 00:14:21,256 سەدەیەک زیاتری پێشوو، 239 00:14:21,280 --> 00:14:23,896 ئەو سەیری ژیانی ڕابردووی خۆی دەکرد، 240 00:14:23,920 --> 00:14:25,200 دواتر ئەمەی نووسی: 241 00:14:26,440 --> 00:14:30,136 "کات نییە، ژیان کورتە، 242 00:14:30,160 --> 00:14:35,320 "بۆ ناکۆکیی، داوای لێبوردن، دڵ شکاندن، و ڕوونکردنەوە." 243 00:14:36,320 --> 00:14:39,136 کات تەنها بۆ خۆشەویستی هەیە، 244 00:14:39,160 --> 00:14:42,880 بۆیە خێرا بە بۆ ئەمە." 245 00:14:44,360 --> 00:14:48,736 ژیانی باش بە پەیوەندی باش بنیاد دەنرێت. 246 00:14:48,945 --> 00:14:51,159 ئەم بیرۆکەیەش شایەنی بڵاوبوونەوەیە. 247 00:14:51,180 --> 00:14:52,396 سوپاس. 248 00:14:52,417 --> 00:14:58,040 (چەپڵەڵێدان)