WEBVTT 00:00:17.028 --> 00:00:19.574 چ شتێک تەندروست و دڵخۆش دەمانهێڵێتەوە 00:00:19.574 --> 00:00:21.338 بەدرێژایی ژیانمان؟ 00:00:22.128 --> 00:00:24.684 گەر تۆ ئێستا وەبەرهێنان بکەیت 00:00:25.033 --> 00:00:26.796 بۆ داهاتوویەکی باشترت، 00:00:26.986 --> 00:00:30.628 لەکوێ کات و وزەی خۆت بەکار دەهێنیت؟ 00:00:31.647 --> 00:00:34.096 وەڵامی زۆر هەیە بۆ ئەمە. 00:00:34.323 --> 00:00:38.394 ئێمە دەوردراوین بەو پرسیارانەی کە چ شتێک گرنگترینە لە ژیاندا. 00:00:39.530 --> 00:00:42.767 میدیا پڕ بووە لە چیرۆکی ئەو کەسانەی کە دەوڵەمەند و 00:00:43.141 --> 00:00:45.862 بەناوبانگن و لە کارەکانیاندا لە لوتکەدان. 00:00:47.379 --> 00:00:49.352 ئێمەش متمانەمان بەم چیرۆکانە هەیە. 00:00:50.011 --> 00:00:52.736 ڕاپرسییەک کرا لەنێوان ئەو کەسانەی ٢٣ بۆ ٣٨ ساڵانن 00:00:52.760 --> 00:00:57.936 پرسیاریان لێکرا گرنگترین ئامانجی ژیانیان چی بووە، 00:00:58.260 --> 00:01:00.276 سەروو لەسەدا ٨٠ـیان وتیان 00:01:00.300 --> 00:01:04.436 سەرەکیترین ئامانجی ژیانیان دەوڵەمەند بوونە. 00:01:05.660 --> 00:01:09.996 هەروەها سەدا ٥٠ـی تری ئەم لاوە پێگەیشتوانە 00:01:10.020 --> 00:01:12.556 وتیان کە سەرەکیترین ئامانجی ژیانیان 00:01:12.580 --> 00:01:14.420 بەناوبانگ بوونە. 00:01:15.660 --> 00:01:16.876 (پێکەنین) 00:01:17.300 --> 00:01:23.956 ئێمەش بەردەوام پێمان دەوترێت بچنە سەر کار و سەختتر هەوڵ بدەن 00:01:23.980 --> 00:01:26.036 هەروەها زیاتریش بەدەست بهێنن. 00:01:26.060 --> 00:01:29.716 پێمان دەوترێت کە کۆمەڵێک شت هەن کە دەبێت جێبەجێیان بکەین 00:01:29.740 --> 00:01:31.556 بۆ ئەوەی ژیانێکی خۆشمان هەبێت. 00:01:32.445 --> 00:01:33.601 بەڵام ئایا ئەمە ڕاستە؟ 00:01:34.434 --> 00:01:38.267 هەر بەڕاست ئەمە خەڵک بە دڵخۆشی دەهێڵێتەوە بەدرێژایی ژیانیان؟ 00:01:39.980 --> 00:01:42.196 وێنای تەواوی ژیان، 00:01:42.220 --> 00:01:47.436 وێنای ئەو هەڵبژاردنانەی کە خەڵک دەیکەن چۆن ئەم هەڵبژاردانە بە ئامانجیان دەگەیەنێ، 00:01:47.460 --> 00:01:50.340 بەدەستهێنانی ئەمانە هەمووی نزیک لە مەحاڵەوەن. 00:01:51.580 --> 00:01:54.636 زۆربەی ئەوانەی کە دەربارەی ژیانی مرۆڤەوە دەیزانین 00:01:54.660 --> 00:01:58.116 لەڕێی پرسیارکردن لە ڕابردوویانەوە دەیانزانین، 00:01:58.640 --> 00:02:03.416 وەک دەزانین تێگەیشتن لە شتێک دوای ڕوودانی سوودی نییە. 00:02:03.440 --> 00:02:07.136 زۆربەی ئەو شتانە لەیاد دەکەین کە لەژیاندا بەسەرماندا دێن، 00:02:07.160 --> 00:02:10.039 هەندێک جاریش یادەوەرییەکان زیان بە داهێنان دەگەیەنن. 00:02:10.669 --> 00:02:12.438 مارک توەین لەمە تێگەیشتبوو. 00:02:13.780 --> 00:02:15.470 وەک خۆی دەڵێت، 00:02:16.244 --> 00:02:20.124 "هەندێک لە شتە خراپترینەکانی ژیانم تا ئێستا ڕوویان نەداوە." 00:02:20.184 --> 00:02:23.243 (پێکەنین) 00:02:23.776 --> 00:02:28.315 توێژینەوەیەک دەری خستووە کە ئێمە تاوەکو بەتەمەنتر بین، بەشێوەیەکی ئەرێنی 00:02:28.345 --> 00:02:29.501 ڕابردوومان دێتەوە یاد. 00:02:30.427 --> 00:02:33.172 ئەمە شتێکم بیر دەخاتەوە کە دەڵیت، 00:02:33.196 --> 00:02:36.196 "هەرگیز درەنگ نییە بۆ بەدەستهێنانی ژیانێکی منداڵیی خۆش." 00:02:36.228 --> 00:02:38.767 (پێکەنین) 00:02:39.600 --> 00:02:43.976 بەڵام ئەی چی گەر ئێمە بتوانین چاودێری تەواوی ژیانیان بکەین 00:02:44.000 --> 00:02:46.856 بە درێژایی کات؟ 00:02:46.880 --> 00:02:50.856 چی گەر توێژینەوە لە ژیانی خەڵک بکەین لەتەمەنی هەرزەکارییەوە 00:02:50.880 --> 00:02:53.616 تاوەکو گەیشتنیان بە تەمەنی پیری؟ 00:02:53.640 --> 00:02:57.000 بۆ بینینی ئەوەی کە چی خەڵک دڵخۆش و تەندروست دەهێڵێەوە؟ 00:02:58.217 --> 00:02:59.417 ئێمە ئەمەمان ئەنجام دا. 00:03:00.000 --> 00:03:02.656 توێژینەوەی هارڤار تایبەت بە گەشەسەندنی کەسانی باڵغ 00:03:02.680 --> 00:03:07.439 لەوەیە درێژترین توێژینەوەی ژیانی باڵغێک بووبێت کە تاوەکو ئێستا ئەنجام درابووبێت. 00:03:08.360 --> 00:03:14.480 بۆماوەی ٧٥ ساڵ، ئێمە بەشوێن ژیانی ٧٢٤ پیاوەوە بووین 00:03:16.160 --> 00:03:20.656 ساڵ دوای ساڵ پرسیارکردن لە کارەکەیان لە ژیانی ماڵەوەیان، لە تەندرووستییان، 00:03:20.680 --> 00:03:25.056 بێگومان ئەم پرسیارانەمان لێدەکردن بێ ئەوەی بزانین چیرۆکی ژیانیان 00:03:25.080 --> 00:03:26.520 چۆن دەبێت لەداهاتوودا. 00:03:28.080 --> 00:03:31.696 توێژینەوەی لەم جۆرە زۆر دەگمەنە. 00:03:31.720 --> 00:03:35.776 زۆرینەی پڕۆژەکانی لەم جۆرە بە دەیەیەک پەرتەوازە دەبێت 00:03:35.800 --> 00:03:38.976 چوونکە زۆر خەڵک لە توێژینەوەکە دێنە دەرەوە، 00:03:39.000 --> 00:03:41.896 یاخود هاوکاری دارایی توێژینەوەکە کورت دەهێنێت، 00:03:41.920 --> 00:03:44.176 یاخود توێژەرەکان ناتوانن بەردەوام بن، 00:03:44.200 --> 00:03:48.280 یاخود توێژەرەکان دەمرن و کەسێک نابێت بەردەوامی پێبدات. 00:03:49.080 --> 00:03:51.336 بەڵام بەهۆی بەخت و 00:03:51.360 --> 00:03:55.056 بوونی چەند جیلێکی جیاواز لە توێژەر، 00:03:55.080 --> 00:03:56.910 ئەم توێژینەوەیە ڕزگاری بووە لە نەمان. 00:03:57.320 --> 00:04:01.816 نزیکەی ٦٠ لەو ٧٢٤ پیاوە 00:04:01.840 --> 00:04:03.136 هێشتا لە ژیاندا ماون، 00:04:03.160 --> 00:04:05.336 هێشتا بەردەوامن لە توێژینەوەکە، 00:04:05.360 --> 00:04:07.400 زۆربەیان لە تەمەنی نەوەدەکانن. 00:04:08.360 --> 00:04:10.256 ئێستاش دەستمان کردووە بە توێژینەوە 00:04:10.280 --> 00:04:13.640 لە زیاترە لە ٢،٠٠٠ منداڵی ئەم پیاوانە. 00:04:14.480 --> 00:04:16.800 منیش چوارەم بەڕێوەبەری ئەم توێژینەوەیەم. 00:04:18.200 --> 00:04:22.936 لەساڵی ١٩٣٨ـەوە، چاودێری ژیانی دوو کۆمەڵە لە پیاوانمان کردووە. 00:04:22.960 --> 00:04:25.096 یەکەم کۆمەڵە کە دەستیان بە توێژینەوەکە کرد 00:04:25.120 --> 00:04:27.516 خوێندکارانی هارڤارد بوون. 00:04:27.802 --> 00:04:31.428 ئەو کۆمەڵەیە بوون کە تۆم برۆکاو بە "مەزنترین نەوە" ناوی دەبردن. 00:04:31.740 --> 00:04:34.556 هەموویان لەکاتی جەنگی دووەمی جیهانی کۆلێژیان تەواو کرد، 00:04:34.580 --> 00:04:37.020 دواتریش زۆربەیان ڕۆشتن بۆ خزمەتی سەربازیی. 00:04:37.980 --> 00:04:40.116 کۆمەڵەی دووەم کە چاودێریمان دەکردن 00:04:40.140 --> 00:04:44.316 کوڕانی هەژارترین ماڵەکانی بۆستن بوون، 00:04:44.340 --> 00:04:46.356 ئەو کوڕانە بە دیاریکراوی هەڵبژێردران 00:04:46.380 --> 00:04:49.716 چونکە ئەوان لە سەربەکێشەترین و 00:04:49.740 --> 00:04:51.596 خراپترین خێزانەکانەوە بوون 00:04:51.620 --> 00:04:54.356 لە بۆستن لە سییەکانی سەدەی ڕابردوو. 00:04:54.380 --> 00:04:58.980 زۆربەیان لە ئەپارتمانە خراپەکاندا دەژیان، بەبێ ئاوی ساردو گەرم لە وەرزە جیاوازەکان. 00:05:01.220 --> 00:05:03.116 کاتێک کە هاتنە ناو توێژینەوەکە، 00:05:03.140 --> 00:05:06.076 هەموو ئەو هەرزەکارانە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجام درا. 00:05:06.100 --> 00:05:08.316 تاقیکردنەوەی پزیشکییان پێ ئەنجام درا. 00:05:08.340 --> 00:05:11.876 ڕۆشتینە ماڵەکانیانەوە و چاوپێکەوتنمان لەگەڵ دایک و باوکیاندا ئەنجام دا. 00:05:11.900 --> 00:05:14.276 دواتر ئەم هەرزەکارانە گەورە بوون و باڵغ بوون 00:05:14.300 --> 00:05:16.716 هەموو دۆخەکانی ژیانیان بینی. 00:05:16.740 --> 00:05:22.836 بوون بە کرێکاری کارگەکان و پارێزەر و کرێکاری باڵەخانەکان و پزیشک، 00:05:22.860 --> 00:05:25.220 دانەیەکیان بوو بە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان. 00:05:26.860 --> 00:05:31.100 هەندێکیان ئاڵودەی خواردنەوە کحولییەکان بوون، هەندێکییان شیرزۆفینیا. 00:05:32.020 --> 00:05:34.316 هەندێکیان بەسەر پلیکانەی کۆمەڵایەتییەوە سەرکەوتن 00:05:34.340 --> 00:05:37.556 لە ژێری ژێرەوە بەرەو لوتکە، 00:05:37.580 --> 00:05:40.860 هەندێکیشییان ئەم گەشتەیان بە ئاڕاستەی پێچەوانەوە ئەنجام دا. 00:05:42.220 --> 00:05:45.156 دامەزرێنەرانی ئەم توێژینەوەیە 00:05:45.180 --> 00:05:47.196 بەخەونیش نەیان دەبینی 00:05:47.220 --> 00:05:51.756 کە دوای ٧٥ ساڵ کەسێکی وەک من لێرە دەوەستێت و 00:05:51.780 --> 00:05:54.860 پێتان دەڵێت توێژینەوەکە بەردەوامە. 00:05:55.980 --> 00:05:59.596 هەموو دوو ساڵێک بەشداربووەکان و ستافی توێژینەوەکە 00:05:59.620 --> 00:06:02.676 پەیوەندی پە پیاوەکانی ئێمەوە دەکەن و داوا دەکەن 00:06:02.700 --> 00:06:05.820 کۆمەڵێک پرسیاری تریان بۆ بنێرین دەربارەی ژیانیان. 00:06:06.740 --> 00:06:10.316 زۆربەی پیاوانی بۆستن پرسیارمان لێدەکەن، 00:06:10.340 --> 00:06:14.220 "بۆچی هێشتا دەتانەوێت توێژینەوە لەسەر من بکەن؟ ژیانم ئەوەندە جێی بایەخ نییە." 00:06:15.300 --> 00:06:17.676 پیاوانی هارڤارد هەرگیز ئەم پرسیارەیان نەدەکرد. 00:06:17.700 --> 00:06:22.900 (پێکەنین) 00:06:27.620 --> 00:06:30.476 بۆ بەدەستهێنانی وەڵامێکی باش دەربارەی ژیانیان، 00:06:30.500 --> 00:06:33.436 تەنها پرسیارمان بۆ نەدەناردن. 00:06:33.460 --> 00:06:36.496 بەڵکو لە ژووری دانیشتنەکەیان چاوپێکەوتنمان لەگەڵ ئەنجام دەدان. 00:06:36.640 --> 00:06:39.576 تۆماری تەندرووستیانمان لە پزیشکەکانەوە وەردەگرت. 00:06:39.600 --> 00:06:42.096 خوێنیان و وێنەی تیشکیی مێشکییانمان وەردەگرت، 00:06:42.120 --> 00:06:43.816 قسەمان بۆ منداڵەکانیان دەکرد. 00:06:43.840 --> 00:06:49.096 لەکاتی قسەکردنیان لەگەڵ ژنەکانیان لەسەر دژوارترین کێشەکانیان ڤیدیۆمان تۆمار دەکرد. 00:06:49.120 --> 00:06:52.656 دەیەی ڕابردوو، کاتێک داوامان لە ژنەکانیان کرد 00:06:52.680 --> 00:06:55.056 کە بێن و ببن بە ئەندامێک لە توێژینەوەکە، 00:06:55.080 --> 00:06:57.776 زۆربەی ئافرەتەکان وتیان: "دەزانن، ئێستا کاتیەتی." 00:06:57.800 --> 00:06:58.856 (پێکەنین) 00:07:00.580 --> 00:07:02.276 کەوایە چی فێر بووین؟ 00:07:02.300 --> 00:07:07.516 ئەو وانانە چین کە بەدەستهێنراون لە دەیان هەزار لاپەڕە 00:07:07.540 --> 00:07:10.596 لەو زانیارییانەی کە کۆمان کردوونەتەوە 00:07:10.620 --> 00:07:11.820 لەسەر ژیانیان؟ 00:07:12.820 --> 00:07:18.420 وانەکان دەربارەی زەنگینی و ناوبانگ و کارکردنی سەخت و سەختتر نین. 00:07:19.620 --> 00:07:25.916 ڕوونترین پەیام کە لەم توێژینەوە ٧٥ ساڵییەوە بەدەستمان هێناوە ئەمەیە: 00:07:25.940 --> 00:07:31.140 پەیوەندییە باشەکان دڵخۆشتر و تەندرووستتر دەمانهێڵنەوە. 00:07:32.100 --> 00:07:35.916 سێ وانەی گەورە فێربووین دەربارەی پەیوەندییەکان. 00:07:35.940 --> 00:07:40.036 یەکەمییان ئەوەیە کە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان زۆر باشن بۆ ئێمە، 00:07:40.060 --> 00:07:42.555 هەروەها تەنهایی دەتکوژێت. 00:07:43.180 --> 00:07:46.836 وا دەرکەوت کە ئەو کەسانەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان زیاترە 00:07:46.860 --> 00:07:49.956 بە خێزانەکانیانەوە، بە هاوڕێکانیانەوە، یاخود بە کۆمەڵگاکانیانەوە، 00:07:49.980 --> 00:07:54.676 دڵخۆشترن، جەستەیان تەندرووستترە و زیاتر دەژین 00:07:54.700 --> 00:07:58.076 لەو کەسانەی کە پەیوەندی کۆمەڵایەتییان کەمترە. 00:07:58.100 --> 00:08:01.516 هەروەها دەرکەوت کە ئەزموونی تەنهایی ژەهراوییە. 00:08:01.540 --> 00:08:06.676 ئەو کەسانەی کە زیاتر لەخەڵکەوە دوورن وەک لەوەی کە خۆیان دەیانەوێت 00:08:06.700 --> 00:08:09.916 بۆیان دەرکەوتووە کە کەمتر دڵخۆشن، 00:08:09.940 --> 00:08:12.876 تەندرووستییان لە ناوەڕاستی ژیانیان تێکدەچیت، 00:08:12.900 --> 00:08:15.116 کردارەکانی مێشکیان زووتر دەسەوتێت 00:08:15.140 --> 00:08:18.700 تەمەنیشییان کورتترە لەو کەسانەی کە تەنها نین. 00:08:19.740 --> 00:08:22.956 ڕاستییە خەمناکەکەش ئەوەیە کە لەهەموو کاتێکدا، 00:08:22.980 --> 00:08:27.580 لە هەموو پێنج ئەمریکییەک، زیاتر لە دانەیەکیان ڕایدەگەیەنێت کە تەنهایە. 00:08:28.740 --> 00:08:31.396 هەروەها دەشزانین کە دەکرێ لەناو قەرەباڵغیدا تەنها بیت 00:08:31.420 --> 00:08:34.076 دەکرێت لە ژیانی هاوسەرگیریدا تەنها بیت، 00:08:34.100 --> 00:08:36.236 بۆیە دووەم وانەی گەورە کە فێری بووین 00:08:36.260 --> 00:08:39.356 ئەوەیە کە ژمارەی هاوڕێکانیت گرنگ نییە، 00:08:39.380 --> 00:08:42.876 بوون و نەبوونت نییە لەناو پەیوەندییەکدا، 00:08:42.900 --> 00:08:47.540 بەڵکو جۆری پەیوەندییەکەیە کە گرنگە. 00:08:48.260 --> 00:08:53.036 وا دەرکەوت کە ژیانکردن لەناوەندی ناکۆکییەکاندا زۆر خراپە بۆ تەندرووستیمان. 00:08:53.060 --> 00:08:57.036 بۆ نموونە هاوسەرگیرییەکی پڕ ناکۆکی و بێ مەیل، 00:08:58.160 --> 00:09:03.936 زۆر خراپە بۆ تەندرووستیمان ئەو تێکچوونی تەندرووستییە لە جیابوونەوەش خراپترە. 00:09:03.960 --> 00:09:08.736 بەڵام ژیانکردن لەوپەڕی خۆشی و پەیوەندییەکی گەرم و گوڕدا وەک پارێزەرێک وایە. 00:09:08.760 --> 00:09:11.856 کاتێک کە چاودێری پیاوەکانمان کردن تاوەکو تەمەنی ٨٠ ساڵییان، 00:09:11.880 --> 00:09:14.896 ویستمان سەیرێکی ناوەڕاستەکانی ژیانیان بکەین 00:09:15.540 --> 00:09:17.296 ببینین بزانین دەتوانین پێشبینی بکەین 00:09:17.320 --> 00:09:21.296 کە کێ ژیانێکی خۆش و تەندروستی دەبێت و 00:09:21.320 --> 00:09:22.520 کێ نایبێت. 00:09:23.280 --> 00:09:27.496 کاتێکیش کە کۆبووینەوە، هەرشتێک دەمانزانی دەربارەیان 00:09:27.520 --> 00:09:28.880 لە تەمەنی ٥٠ ساڵییان دا، 00:09:29.680 --> 00:09:32.216 ڕێژەی کۆڵسترۆڵەکەیان نەبوو لە ناوەڕاستەکانی ژیانیاندا 00:09:32.240 --> 00:09:35.136 کە پێشبینی دەکرد چۆن گەشە دەکەن و پیر دەبن. 00:09:35.160 --> 00:09:38.615 بەڵکو ڕێژەی دڵخۆشییەکەیان لە پەیوەندیەکانیان دا بوو. 00:09:38.639 --> 00:09:43.536 ئەو کەسانەی کە دڵخۆشترین بوون لە پەیوەندییەکانیان دا لە تەمەنی ٥٠ ساڵی 00:09:43.560 --> 00:09:45.960 لە ٨٠ ساڵییدا تەندرووست تر بوون. 00:09:47.279 --> 00:09:50.456 پەیوەندییەکی نزیک و باش بەدوورمان دەخات 00:09:50.480 --> 00:09:53.240 لە ناڕەحەتییەکانی پیر بوون. 00:09:54.080 --> 00:09:58.056 دڵخۆشترین پیاو و ژنەکانمان 00:09:58.080 --> 00:10:00.135 لە تەمەنی ٨٠ ساڵییدا ڕایان گەیاند، 00:10:00.159 --> 00:10:03.096 لەو ڕۆژانەی کە ئازاری زیاتری جەستەیان هەبووە، 00:10:03.120 --> 00:10:05.080 جەویان بە خۆشی ماوەتەوە. 00:10:06.000 --> 00:10:09.256 بەڵام ئەو کەسانەی کە لە پەیوەندییەکی ناخۆشدا بوون، 00:10:09.280 --> 00:10:12.216 لەو ڕۆژانەی کە ئازاری جەستەیان زیاتر بووە، 00:10:12.240 --> 00:10:15.280 ئازارەکەیان زیاتر بووە بەهۆی ئازاری هەستەکانیانەوە. 00:10:17.460 --> 00:10:21.836 سێیەم وانەی گەورە کە دەربارەی پەیوەندییەکان و تەندرووستیمانەوە فێریبووین 00:10:21.860 --> 00:10:25.116 ئەوەیە کە پەیوەندییە باشەکان تەنها جەستەمان ناپارێزێت، 00:10:25.140 --> 00:10:26.620 بەڵکو مێشکیشمان دەپارێزێت. 00:10:27.540 --> 00:10:32.196 وا دەرکەوت کە بوونت لە پەیوەندییەکی پتەودا 00:10:32.220 --> 00:10:36.116 لەگەڵ کەسێکی تر لە هەشتاکانی تەمەنت دا پارێزەرە، 00:10:36.140 --> 00:10:38.116 ئەو کەسانەی لە پەیوەندی دان 00:10:38.140 --> 00:10:42.276 کە هەست دەکەن دەتوانن لە کاتە پێویستەکاندا پشت بەیەک ببەستن، 00:10:42.300 --> 00:10:45.996 یادەوەرییەکانی ئەم کەسانە زیاتر لە هزریان دەمێنێتەوە. 00:10:46.020 --> 00:10:47.516 ئەوکەسانەیشی لە پەیوەندی دان 00:10:47.540 --> 00:10:50.676 کە هەست ناکەن بتوانن پشت بەیەکتر ببەستن، 00:10:50.700 --> 00:10:54.580 ئەمانە ئەو کەسانەن کە ئەزموونی بیرچوونەوەی یادەوەرییەکان دەکەن. 00:10:55.620 --> 00:10:59.076 مەرج نییە هەموو پەیوەندییەکی باش، بێ کێشە و ناکۆکی بێت. 00:10:59.100 --> 00:11:02.676 هەندێک لە دووانەکانمان کە تەمەنیان لە هەشتاکاندایە گفتوگۆ لەگەڵ یەکتر دەکەن 00:11:02.700 --> 00:11:04.436 هەموو ڕۆژ نا ڕۆژێک، 00:11:04.460 --> 00:11:07.636 بەڵام هەر کە هەست بەوە دەکەن کە دەتوانن پشت بەیەکتر ببەستن 00:11:07.660 --> 00:11:09.476 کاتێک بار و دۆخ سەخت دەبێت، 00:11:09.500 --> 00:11:13.100 ئەم دەنگە دەنگ و گفتوگۆیانە کاریگەری لەسەر یادەوەرییەکانیان نابێت. 00:11:14.700 --> 00:11:17.436 بۆیە ئەم پەیامە، 00:11:17.460 --> 00:11:23.156 کە پەیوەندییەکی نزیک و باش بۆ تەندرووستی و باشبوونمان باشە، 00:11:23.180 --> 00:11:26.116 ژیرییە، کە بەقەد گردەکان تەمەنی هەیە. 00:11:26.170 --> 00:11:29.241 ئەمە ئامۆژگاری داپیرە و قەشەکانتانە. 00:11:30.075 --> 00:11:31.912 بۆچی بەدەست هێنانی ئەمە زۆر سەختە؟ 00:11:32.758 --> 00:11:35.384 بۆ نموونە، بەهۆی زەنگینییەوە، دەزانین 00:11:35.409 --> 00:11:38.334 کە هەرکات پێداویستییە سەرەتاییەکانت دابین بوون، 00:11:38.567 --> 00:11:39.996 زەنگینی دڵخۆشت ناکات. 00:11:40.059 --> 00:11:43.815 گەر تۆ لە پەیداکردنی ٧٥ هەزار دۆلاری ساڵانە 00:11:43.854 --> 00:11:45.466 بچیتە سەر ٧٥ ملیۆن دۆلاری ساڵانە، 00:11:45.847 --> 00:11:49.783 دەزانین کە تەندرووستیت و دڵخۆشیت زۆر کەم دەگۆڕێت، 00:11:49.831 --> 00:11:50.728 گەر هەر بگۆڕێت. 00:11:51.982 --> 00:11:53.479 کاتێکیش کە دێینە سەر ناوبانگ، 00:11:54.204 --> 00:11:56.418 پەستانی بەردەوامی میدیا 00:11:56.601 --> 00:11:58.166 لەگەڵ کەمی تایبەتییەکان 00:11:58.403 --> 00:12:01.403 زۆربەی کەسە بەناوبانگەکان کەمتر تەندرووست دەکات. 00:12:02.117 --> 00:12:04.770 بە دڵنیاییەوەش کەمتر دڵخۆشییان دەکات. 00:12:06.077 --> 00:12:08.594 سەبارەت بە کارکردنی سەخت و سەختتر، 00:12:09.426 --> 00:12:12.434 قسەیەکی باو هەیە کە دەڵیت هیچ کەسێک هەرگیز 00:12:12.434 --> 00:12:15.204 ئاواتی ئەوە ناخوازێ کاتی زیاتر لە نووسینگەکەی بەسەر بەرێت. 00:12:15.228 --> 00:12:16.370 (پێکەیین) 00:12:16.840 --> 00:12:20.680 بۆچێ ئەمە ئەوندە سەخت بەدەست دێت و ئەوەندە ئاسانیش پشتگوێ دەخرێت؟ 00:12:21.360 --> 00:12:22.816 باشە، ئێمە مرۆڤین. 00:12:22.840 --> 00:12:25.656 ئەوەی کە بەڕاستی حەزی پێدەکەین چاککردنێکی خێرایە، 00:12:25.680 --> 00:12:27.376 شتێک دەتوانین بەدەستی بهێنین 00:12:27.400 --> 00:12:30.160 کە ژیانمان باش دەکات بەو جۆرە دەیهێڵینەوە. 00:12:31.120 --> 00:12:34.456 پەیوەندییەکان بڵاو و ئاڵۆزن 00:12:34.480 --> 00:12:38.296 هەروەها سەخت کارکردن بۆ پەیوەست بوون بە خێزان و هاوڕێکانەوە، 00:12:38.320 --> 00:12:40.976 سەرنجڕاکێش یاخود شۆخوشەنگ نییە. 00:12:41.000 --> 00:12:44.336 بەڵکو ئەمە ژیانە. هەرگیز کۆتایی نایەت. 00:12:44.360 --> 00:12:49.416 ئەو کەسانەی لە توێژینەوە ٧٥ ساڵییەکەماندا بوون و کە لەکۆتاییدا دڵخۆشترین بوون 00:12:50.240 --> 00:12:56.056 ئەوانە بوون کە کاریان دەکرد بۆ گۆڕانکاری کردن لە هاوڕێی کارەوە بۆ هاوڕێی ڕۆحیی. 00:12:59.980 --> 00:13:02.956 وەکو ئەو کەسانەی کە لە ٢٣ بۆ ٣٨ ساڵیدا بوون لە ڕاپرسییەکەمان، 00:13:03.280 --> 00:13:06.896 زۆربەی پیاوەکان کە وەک لاوێکی باڵع بوو دەستیان پێکرد 00:13:06.920 --> 00:13:10.936 بەتەواوی پێیان وابوو کە ناوبانگ و زەنگینی و دەستکەوتی مەزن 00:13:11.460 --> 00:13:15.396 ئەوانە بوون کە دەیانویست بەدوایان بکەون بۆ بەدەستهێنانی ژیانێکی خۆش. 00:13:15.420 --> 00:13:19.596 بەڵام دواتر و دواتر، دوای ٧٥ ساڵ، توێژینەوەکەمان دەری خست 00:13:19.620 --> 00:13:25.276 کە ئەو کەسانەی کە باشترینیان بەدەست هێناوە ئەو کەسانە بوون کە لە پەیوەندیدا بوون، 00:13:25.300 --> 00:13:28.540 لەگەڵ خێزان و هاوڕێ و کۆمەڵگادا. 00:13:30.380 --> 00:13:32.356 کەوایە ئەی تۆ؟ 00:13:32.380 --> 00:13:36.140 با بڵێین تۆ ٢٥ یا ٤٠ یاخود ٦٠ ساڵیت. 00:13:37.100 --> 00:13:40.060 بوون لەناو پەیوەندییەکدا چۆن دەردەکەوێ بەلاتەوە؟ 00:13:41.060 --> 00:13:44.180 ئەگەرەکان ناکۆتان. 00:13:44.900 --> 00:13:50.996 لەوەیە شتێک بێت وەک گۆڕینی کات بەسەربردن بەدیار شاشەیەکەوە لەگەڵ خەڵک ئاسان بێت 00:13:51.020 --> 00:13:55.476 یاخود دووبارە هێنانەژیانەوەی پەیوەندییەک بە ئەنجامدانی شتێکی نوێ بەیەکەوە، 00:13:55.500 --> 00:13:57.700 ڕێکردنێکی درێژ ژوانی شەوانە، 00:13:58.660 --> 00:14:03.516 یاخود پەیوەندی بەو ئەندامەی خێزانەکەتەوە بکە کە چەندین ساڵە قسەتان نەکردووە، 00:14:03.540 --> 00:14:07.036 لەبەر ئەوەی ئەم ناخۆشییانە باون لەخێزان دا 00:14:07.060 --> 00:14:09.276 دڵت گەورە بێت 00:14:09.300 --> 00:14:11.380 بەرانبەر ئەو کەسانەی کە ڕق هەڵدەگرن. 00:14:13.300 --> 00:14:17.220 حەز دەکەم بە وتەیەکی تری مارک توەین کۆتایی پێ بهێنم. 00:14:18.880 --> 00:14:21.256 سەدەیەک زیاتری پێشوو، 00:14:21.280 --> 00:14:23.896 ئەو سەیری ژیانی ڕابردووی خۆی دەکرد، 00:14:23.920 --> 00:14:25.200 دواتر ئەمەی نووسی: 00:14:26.440 --> 00:14:30.136 "کات نییە، ژیان کورتە، 00:14:30.160 --> 00:14:35.320 "بۆ ناکۆکیی، داوای لێبوردن، دڵ شکاندن، و ڕوونکردنەوە." 00:14:36.320 --> 00:14:39.136 کات تەنها بۆ خۆشەویستی هەیە، 00:14:39.160 --> 00:14:42.880 بۆیە خێرا بە بۆ ئەمە." 00:14:44.360 --> 00:14:48.736 ژیانی باش بە پەیوەندی باش بنیاد دەنرێت. 00:14:48.945 --> 00:14:51.159 ئەم بیرۆکەیەش شایەنی بڵاوبوونەوەیە. 00:14:51.180 --> 00:14:52.396 سوپاس. 00:14:52.417 --> 00:14:58.040 (چەپڵەڵێدان)