حەز دەکەین بیر لەشتی ڕۆمانسی بکەینەوە وەکو ئەو شتە وەسف نەکراو و لەخۆوانەی لە دڵەوە دێن. بەڵام لەڕاستیدا ئەمە مێشکتە کە زنجیرە خەمڵاندنێکی ئاڵۆز لە چرکە ساتە گرنگەکان بەڕێوە دەبات ئەمەش بەرپرسە لە دیاریکردنی سەرنج ڕاکێشان. ئایا ئەمە لە هەستێکی شاعیرانە ناچێت؟ بەڵام تەنها لەبەر ئەوەی خەمڵاندنەکان لە مێشکی تۆدا ڕوو دەدەن مانای ئەوە ناگەیەنێت ئەم هەستە گەرموگوڕانە هەمووی لەمێشکتەوە بێن. لە ڕاستیدا، هەر پێنج هەستەکەت ڕۆڵێک دەگێڕن، هە یەکیان توانای پەسەندکردن یان بەرپەرچدانەوەی فراوانکردنی سەرنجی هەیە. چاوەکان یەکەم بەشن لە سەرنج ڕاکێشاندا. زۆر بینین و دیدەنییە جوانەکان نموونەی جیاواز و هەمەجۆری نێوان کەلتور و سەردەمە، و نیشانەکانی جوانی و گەنجی بەرهەم و تەندروستییەکی باشە، وەکو هەبوونی قژێکی بریسکەدار، یاخود، پێستێکی ساف و دوور لەهەبوونی پەڵە، کە هەمیشە خواستیان لەسەرە چونکە ئەوانە پەیوەندارن بە توانای دووبارە بەرهەم ‌هێنانەوە. و کاتێک چاوەکان تیشک دەخەنە سەر شتێک کە دەیانەوێت، هەست و هۆشمان زیاتر نزیک دەبێتەوە ئاوا هەستەکانی تر دەتوانن پشکنین بکەن. بەشداریکردنی لووت لە ڕۆمانسییەتدا زۆر زیاترە لە بۆنکردنی بۆنێک. دەتوانێت ئاماژە سروشتییە کیمیایەکان هەڵبگڕێت کە ناسراوە بە دەردراو. ئەمە تەنها گرنگی تەنەکی یاخود زانیاری بۆماوەیی لە سەرچاوەکانیان ناگوێزنەوە بەڵکو دەتوانن لە وەرگرەکاندا فیسیۆلۆجی و وەڵامە کرداریەکان چالاک بکەن. لە توێژینەوەیەکدا، کۆمەڵێک ئافرەت لەکاتی ماوە جیاوازەکانی سووڕی مانگانەیاندا بۆ ماوەی سێ شەو هەمان کراسیان لەبەر بوو. پاش ئەوەی کۆمەڵێک پیاو بەشێوەی هەڕەمەکی دیاریکران بۆ بۆن کردنی کراسە لەبەرکراوەکان یاخود ئەوانەی لەبەر نەکراون، نموونەی ئاو و لیکاوەکان بەرزبونەوەی هۆڕمۆنی تێستۆستیڕۆنیان نیشاندا ئەوانەی کە بۆنی کراسی ئەو ئافرەتانەیان کرد کە لە سوڕی مانگانەدا بوون. بەرز بوونەوەی هۆڕمۆنی تێستۆستیڕۆن بۆ ڕازی کردنی ئافرەتێک دەکرێت سەرنج ڕاکێشانێک بە پیاوەکە ببەخشێت و بەپێچەوانەوە دەکرێت تێبینی نەکات و سەرنجی نەداتێ. لووتی ئافرەتان بەشێوەیەکی تایبەتی گونجێندراوە بۆ بچووکترین گەرد، کە بەکاردێن بۆ چارەسەری نەخۆشی لەم بارودۆخەدا، سەرنجی پێچەوانەکەی ڕادەکێشرێت. کاتێک داوایان لە ئافرەتەکان کرد بۆنی ئەو کراسانە بکەن کە پیاوەکان لەبەریان کردووە، بۆنی ئەوانەیان پەسەند کرد کە بڕێکی کەم لە هی ئەوان جیایان دەکاتەوە. ئەمە هەست دروست دەکات. جینەکان کە کاریگەری گەورەتریان هەیە لە جۆراوجۆری بەرگری دەشێ سوودێکی گرنگی مانەوەی ژیان بە بنەچەو نەوە ببەخشێت. گوێچکەکانیشمان سەرنج ڕاکێشان دیاری دەکەن. پیاوان دەنگی ئەو ئافرەتانەیان دەوێت کە بەرز-تیژن و هەناسەیان لەگەڵه، و لەگەڵ فراوانی شەپۆلی دەنگیان، پەیوەندبێت بە لاشەیەکی بچووکەوە. ئافرەتان دەنگی نزمیان لەپیاواندا دەوێت بە بچووکی بۆشایی گوستنەوەی شەپۆلەکانی دەنگ و لاشەیەکی گەورەتریشیان دەوێت. ئەمەش شتێکی سەسوڕهێنەر نیە، هەستی بەرکەوتن شتێکی زۆر گرنگە لە ڕۆمانسیەتدا. لەم تاقیکردنەوەیەدا، درک بە دەستپێکی توێژینەوەکە ناکات، بەژداربووەکان داوایان لێدەکرێت بۆ ماوەیەکی کورت کوپە قاوەکە هەڵبگرن، ئینجا سارد بێ یاخود گەرم. پاشان، بەشداربووەکان چیڕۆکێک دەربارەی کەسێکی خەیاڵی دەخوێننەوە، و داوایان لێ دەکرێت کەسەیەتییان هەڵبسەنگێنن. ئەوانەی کوپە قاوە گەرمەکەیان هەڵگرتبوو پێیان وابوو ئەو کەسەی ناو چیڕۆکەکە دڵخۆشترە، تێکەڵتره، بەخشندەترە و هەورەها زیاتر سروشتین لەوکەسانەی کە کە کوپە قاوە ساردەکەیان هەلگرتبوو، هەڵسەنگاندیان بۆ کەسەکە کردبوو کە کەسێکی سارد و بێباک و کارتێنەکراوە. گەر ئەم هاوڕێ شاراوەیە لە هەموو تاقیکردنەوەکاندا دەربچێت، تەنها یەک دانە دەمێنێت: یەکەم ماچی خراپ، و ئەو ئاڵوگۆڕە دەوڵەمەند و ئاڵۆزانەی بەرکەوتەکان و ئاماژە ماددە کیمیاییەکان، وەکو بۆنکردنی هەناسەی یەکتری، و تامکردنی دەمی یەکتر. ئەم ساتە جادووییە زۆر گرنگە کە زۆرینەی پیاوان و ئافرەتان سەرنج ڕاکێشانیان بۆ کەسێکی تر لە دەست دەدەن لە پاش یەکەم ماچی خراپ. کاتێک سەرنج ڕاکێشرا، خوێنی ناو دەمارەکان بەرز دەبێتەوە لەگەڵ نۆرئەپینەفرین، سیستەمی ململانێ یاخود خەیاڵ فرینت چالاک دەکات. ترپەکانی دڵت خێراتر لێدەدەن، بیلبیلەی چاوەکانت دەکشێن، و جەستەت گلوکۆزی زیاتر بۆ بەدەست هێنانی وزەی زیاتر دەردەدات، نەک لەبەر ئەوەی لە مەترسیدات بەڵکو لەبەر ئەوەی جەستەت بە تۆ دەڵێت شتێکی گرنگ ڕوودەدات. یارمەتیدەر دەبێت بۆ سەرنجدانی زیاتر، نۆرئەپینەفرین جۆرێک لە بینایی خەوشدار دروست دەکات، ژینگە داڕووخاوەکان دادەپۆشێت، تەنانەت دەشێت کاتی هەستی تێگەیشتن و زانینت تێکبدات، و یادگەت بەهێز دەکات. لەوانەیە لەبەر ئەمە بێت کە خەڵك یەکەم ماچیان لە یاد ناکەن. زۆری بیرۆکەی سەرنج ڕاکێشیمان لەلایەن ماددە کیمیاییەکان و گەشەسەندنی بایۆلۆژی کاری تێدەکرێت دەشێ سارد و زانستیانە دەربکەوێت وەک لەوەی رۆمانسی بێت، بەڵام بۆ دواتر کەسێک دەبینیت کە تۆ خۆشت دەوێت، هەوڵبدە تێبگەیت کە چۆن تەواوی جەستەت ئامادەی ئەم بەیەک گەیشتنە تازەیەیە بۆ ئەوەی بڕیاربدەیت ئایە ئەم کەسە نامۆیە بۆتۆ دروستە.