کۆتا جار کە شتێکت بە دەست نووسی کەی بوو؟ لەوانەیە ماوەیەک بێت. (بەم شێوازە ئیش دەکەین) تەکنەلۆژیا شێوازی پەیوەندی گرتنمانی گۆڕیوە. ئێمە ئیمێڵ دەنێرین نەک نامە، تەلەفۆن ناکەین، نامەی موبایل دەنێرین. لە شوێنی چێشت لێنان لە چێشتخانە، داوای گەیاندنی خواردن دەکەین. هەموو ئەوانە لە پێناو باشتر کردنە. بەڵام خاڵێک هەیە. تەنکنەلۆژیا پەیوەندیگرتنی ئاسان کردووە. بەڵام دروستکردنی پەیوەندی کەسی نێوان کەسەکانی ئاسان نەکردووە. من نهێنی دروستکردنی ئەم پەیوەندییەم لە جیهانی خێرا و تەکنەلۆژیای جیهانی ئێمە دۆزیوەتەوە، کە بریتیە لە ئەنجامدانی کۆمەڵێک شتی بچووک بە شێوەی کۆن. نامە بنووسە. من هەزاران نامەم بە دەست نوسیوە. بۆ سوپاسی ئامۆژگارییەکانی خەڵک و داوەتکردنم بۆ چاوپێکەوتنی ئیش. نەختێک زیاتر خۆت هیلاک بکە تا پیشانی خەڵک بدەیت تۆ بەهایان بۆ دادەنێت و کەم و زیادت لا ئاساییە. گەر ئامۆژگاری نووسینی نامەی باشت دەوێت، تەنها ڕوونی بکەرەوە ،بۆ ئەو کەسەی کە نامەی بۆ دەنێریت، کە کاریگەری لە سەر ژیانت دروست کردووە. باسی شتێکی تایبەت بکە. وەک: سوپاست دەکەم بۆ ئەم ئامۆژگارییەت. بەهۆی ئامۆژگارییەکەت، من فڵان ئیش دەکەم. خەڵک دەیانەوێت جیاوازی دروستبکەن. بۆیە، ئەگەر بتوانیت پێشانی کەسێک بدەیت کە کاریگەری لەسەر ژیانت هەبووە، ئەو ژیانەی کە خەونی پێوە دەبینیت، کاریگەری زۆر مەزنی دەبێت. تەلەفۆن هەڵبگرە و پەیوەندی بکە. ئێمە هەزاران فەرمانبەرمان دامەزراندووە. من خۆم، پەیوەندیم بە یەک بە یەکیان کردووە تا بەخێرهاتنیان بکەم بۆ کۆمپانیاکەمان. دەتوانم ئاوازی خواستراوی کۆمپانیاکەمان بنیات بنێم. کە خەڵک ئامادەن بۆ دورترین شوێن بڕۆن بۆ ئەوەی پێشوازی لە خەڵک بکەن و هەستی لە خۆ گرتنیان بۆ دروست بکەن. جار جار لە کۆتا ڕۆژی ئیش، پەیوەندی بە فەرمانبەران دەکەم. کاتێک خەڵک دەڕۆنەوە، زۆر ڕونتر قسە دەکەن بە بەراورد بەو کاتانەی لەسەر ئیشن. بۆیە ئەمە کاتێکی باشە بۆ زانینی تێڕوانینێک کە لە کاتیتر ئاسان نییە دەست بخرێت. پرسیاری سەرنج ڕاکێش و بەمانا بکە کاتێک لە ئۆفیس دەردەچیت. کاتێک وڵاتێک جێدەهێڵم، هەموو شەوێک نانی ئێوارە لەگەڵ خەڵک لە کۆمپانیا دەخۆم. پێم خۆشە پرسیاری وەک ئەم پرسیارە بکەم نهێنی هاندانت چییە؟ ئەم شتەی ئەم هەفتەیە ڕویدا کە بۆت زۆر گرنگ بوو چییە؟ کەسانی چواردەوریشت بە قسە دێن و لە دەوری یەکتر کۆدەبنەوە و بیرورا ئاڵوگۆر دەکەن، بەم شێوەیە ئاواز دەخوڵقێت. کاتێک خەڵکەکە دەگەڕێنەوە ئۆفیس یەکتر دەبینین و یەکتر باشتر و قوڵتر دەناسن. لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکان ڕاستگۆ بە. دەزانیت هەستت چۆنە کاتێک لە ناو ئەسانسۆریت کەسێک پرسیارت لێدەکات: پشووی هەفتەت چۆن بوو؟ لەوانەیە باشترین پشووی هەفتەت بووبێت، لەوانەیە چاوت بە ئەزیزترین کەست کەوتبێت، تۆش دەڵێیت: باش، ئەی پشووی تۆ چۆن بوو؟ ئەگەر دەتەوێت پەیوەندی لەگەڵ خەڵک دروست بکەیت، پێویستە ڕاشکاو بیت. من لەمەیان باش نیم، لەوانەیە خەڵکیش هەروا بێت. بەڵام ئەمە هۆکاری گرنگی ڕاشکاوییە، چونکە زۆربەی خەڵک ڕاشکاو نین. ڤیدیۆکە بە کار بخە. من هەمیشە ڤیدیۆ کۆنفڕانسم لە تەلەفۆنی موبایل پێ باشترە. چونکە لەم کاتەدا کەسایەتی دەردەکەوێت. کاتێک پەیوەندی ڤیدیۆی دەبەستیت، ئامادەگی نیشان دەدەیت. وەک هێزێکی میکانیک فشارت بۆ دەهێنیت تا ئامادە بیت. هیچ کەسێک بە تەنها سەرناکەوێت. تا زیاتر کات تەرخان بکەیت بۆ بەروپێشبردنی زیرەکی، سەرکردایەتی، زیاتر دەتوانیت خەونەکانت بە دەست بهێنیت. توانای سەرکێشی زیاترت دەبێت چونکە دەزانیت تۆڕێک لە خەڵک هەیە بۆ پشتگیری و دڵنەوایت.