ئەمڕۆ شتێكی كەمێك جیاوازمان ھەیە.
دكتۆر جەین گوودئۆل
چیرۆكێكتان بۆ دەگێرێتەوە.
تا كۆتایی بینەری ڤیدیۆكە بن
بۆ ئەوەی فێربن چۆن ئەمە وەك
پەرتووكی منداڵان بە خۆرایی دابەزێنن.
ئایا ئامادەن؟
با دەست پێ بكەین.
وەك چرپەیەك دەست پێ دەكات،
وەك وشەیەك لە ھەوادا بوونی ھەیە.
ناتوانرێت ببیسترێت،
بەڵام تۆ دەزانی بوونی ھەیە.
ڕووناكە وەك تیشكی خۆر،
بەڵام پێداگر و بەھێزە،
لە ڕێگەكەی بەرەو دڵ،
ناتوانێت بەڵام لە پێناوی دەژێت
خەڵك بە دوای كارەكانی ڕۆژانەیان،
بە دوای ئیشی ڕۆژانەیان دەگەڕێن،
و ماسكی ڕۆژانەیان دەگەڕێن.
ئەوان بیستیان یان ھەستیان پێ كرد
ئەو شوێنەی چرپەكە دەیانبات،
و ئەوان بە چاوێكی زەق سەیریان كرد
ئەم شتە بۆ چی مەبەستێكە.
و كاتێك ئەوان توانییان ئەو شتە
ببینن، کار لە کار ترازابوو
بەرگری لە گورانییە خۆشەكە بكەن
كە قەرەبووی ئەو ھەستە خراپەی دەكاتەوە.
بەڵام ئەو ھەستەی
ھۆكاری یەكەم نیگایە
بە ئازار بوو،
تاكە شت چاویان لەو شوێنە
دەڕواند كە لێی دانیشتبوون
ئەو كاتەی بۆ دواجار یەكتریان دیت
وەك ئەوە وابوو خەون بووبێت،
ئەوان تاكە بوونەوەر بوون لەسەر
زەوی و ھەروەھا لە ناو دەریاش.
لەو كاتەی دارەكان نەمابوون،
ھەنگەكانیش كۆچیان كردبوو،
و بوونەوەرەكان لە ناو
توێكلەكانیان لە ڕۆخی دەریا
كەوتبوون.
و خەڵكەكە ھەستیان بە خەمباری كرد
كاتێك زەوییە تازەكەی خۆیان دیت،
بەڵام ئەوان دەیانزانی ئەمە بەم شێوەیەیە،
سروشت ھەلی دووبارە
ژیانەوەت پێ دەبەخشێت.
زەوییە نووێیەكە كون دەبێت،
تۆوەكان خلۆر دەبنە خوارەوە،
بۆنی زەوی لەسەر دەست و
نێوچاوانت دەكەیت.
ئێستا كاتی خەم و پەژارە نییە،
ئێمە داھاتوو بنیات دەنێین.
دەنگی ئەو شتانەی لە گەشەدان
لە دەورمان دەمێننەوە.
كاتێك سروشت دەست بە گەشە
دەكات، دارە بەرزەكان گەشە دەكەن،
و ئەو ھەستەی لە داھاتوویەك
دێت بۆ دیتنی تۆ
گەشە دەكات،
هیچ بوارێک نییە پشوو بدەین.
پێویستە ھەوڵی باشترین بدەین.
ئەو چرکە ساتانە
بیرەوەرییەکانمان بیردەخەنەوە،
ئەوە تاقیكردنەوەمانە.
وەك فیكەیەك دەست پێدەكات،
وەك وشەیەك لە ھەوادا.
ناتوانرێت بە تەواو گوێبیست بێ،
بەڵام تۆ دەزانی بوونی ھەیە.
بەڵام وەک بروسکە دەنگی دێت.
ھەتا ئێمە ھەموومان دەجوڵێین.
و ئێمە توانیمان.
و ئەنجامماندا.
بەم شێوەیە تەواو بووین.
دووبارە بۆ ژیان گەڕایەوە.
مینگە مینگ بگۆرە بۆ نەرەی شێر بە
هاوبەشیکردنی ئەم هۆنراوەیە بۆ خەڵکانی تر.
دەتوانن پەرتووكەكە بە خۆڕایی لەم
سایتە داونڵۆد بكەن ed.ted.com/whisper
یان ڕۆحت بە گوێگرتن لەم
هۆنراوە هەست بزوێنە ببوژێنەوە.