بۆ تێگه‌یشتن له گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا،
بیر له یاری "تێتریس" بكه‌وه.
له‌م یارییه، یاری به
زه‌وی دەکرێ به خشتی كاربۆنی.
بەرگەھەوای ده‌وری زه‌وی ته‌نیوه به‌گازی
دوانۆكسیدی ده‌ردراو له بوركانه‌كان،
له‌ناوچوونی ڕووه‌كه‌كان،
هه‌ناسه‌ی بوونه‌وه‌ره‌كان
و ڕوخساری سه‌ر ده‌ریاكان.
ئه‌م گازانه به‌هۆی ڕۆشنهپێكهاتنهوه
به‌رگه هه‌وای زه‌وی جێ‌دێڵن،
ده‌چنه‌وه ناو زه‌ریاكان،
یان له‌نێو خاك و نیشتووه‌كان ده‌نیشنه‌وه.
یاری تێتریس به خولانه‌وه‌ی
كاربۆن ناوده‌برێت،
ئه‌مه دیله‌مۆی ژیانه.
په‌یوه‌ندی به كه‌ش و هه‌واوه چییه؟
به‌ڵام كاتێك دوانۆكسیدی كاربۆن لە هه‌وا،
چاوه‌ڕێده‌كات تاكو بمژرێت،
به‌شێك له گه‌رمی خۆڵ گڵده‌داته‌وه،
گه‌ر ئه‌م گازه نه‌با، ئه‌م
گه‌رمایه ده‌چووه ئاسمان.
بۆیه گازی دوانه ئۆكسیدی كاربۆن
به‌گازی بەرگەھەوا ناوده‌برێت.
پێخه‌فێكی گه‌رم بهخۆیدادهدات،
به‌كاریگه‌رییه‌كانی
بەرگەھەوا ناوده‌برێت،
كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی زه‌وی له
به‌ستان وه‌ك مه‌ریخ بپارێزێت.
تا ڕێژه‌ی دوانه ئۆكسیدی كاربۆن له به‌ر-
گهههوای زه‌وی چاوه‌رێ بكات تا بمژرێت،
ئه‌وه‌نده زه‌وی گه‌رمتر ده‌بێت.
سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كاربۆن
له به‌رگە هه‌وا
به‌درێژایی مێژوو به‌پێی چه‌رخه‌كان،
كاریگه‌ری ته‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی،
له ٨ هه‌زار ساڵی ڕابردوو جێگیر بووه،
كه ڕێگه‌ی بۆ گه‌شه‌ی شارستانییه‌كان
خۆش كردووه.
به‌ڵام له ٢٠٠ ساڵی ڕابردوودا،
ده‌ستمانكرد به هه‌ڵكۆڵینی ئه‌و
كاربۆنه‌ی كه له‌ناو خاكدا پارێزرا بوو،
سوته‌مه‌نی به‌ردی، خه‌ڵوز، نه‌وت و
گازی سروشتی
له پاشماوه‌ی ئاژه‌ڵ و ڕووه‌كه
مردووه‌كان دروست بوون
پێش ئه‌وه‌ی مرۆڤ دروست بوبێت مردوون.
ئه‌و وزه‌ی كه له‌ناویاندا هه‌یه
ده‌توانێت هێز
ببه‌خشێته كارگه‌كانمان،
ئۆتۆمبێل و ژیانمان.
به‌ڵام سوتاندنی ئه‌م سوته‌مه‌نییە ده‌بێته
هۆی ده‌ردانی كاربۆن بۆ ناو یاری تێتریسی
زه‌وی. له‌هه‌مانكاتدا، دارستانه‌كانمان
بۆ كشتوكاڵ پاك كردۆته‌وه،
توانای زه‌ویمان بۆ له‌ناوبردنی
به‌ربه‌سته‌كان.
له ساڵی ١٧٥٠ وه، ڕێژه‌ی كاربۆنی
ده‌ردراو بۆ ناو به‌رگی هه‌وا
به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ٤٠ زیاد بووه،
و هیچ ئاماژه‌یه‌كی خاوبوونه‌وه نییه.
هه‌روه‌ك تێتریس،
تا كاربۆنی زیاتر كه‌ڵه‌كه بێت،
جێگیربوونی كاربۆن له خاك
ئه‌سته‌متر ده‌بێت.
دوانه ئۆكسیدی كاربۆنی زیاده ده‌بێته هۆی
خێراكردنی كاریگه‌رییه‌كانی گوڵخانه
به گڵدانه‌وه‌ی گه‌رمی زیاتر له‌سه‌ر
ڕووی زه‌وی
كه ده‌بێته هۆی توانه‌وه‌ی
سه‌هۆڵی جه‌مسه‌ره‌كان.
تا زیاتر سه‌هۆڵ بتوێته‌وه،
كه‌متر ده‌توانن تیشكی خۆر بده‌نه‌وه،
دواتر ده‌بێته هۆی گه‌رمبوونی
زیاتری زه‌ریاكان.
ئاستی ئاوی زه‌ریاكان به‌رزده‌بێته‌وه،
تۆپهڵە مهرجانییەكان مه‌ترسی لافاویان
له‌سه‌ر ده‌بێت،
سیسته‌می زینده‌گی تیكدهشكێت،
و كه‌ش و هه‌وا به تێپه‌ڕبوونی كات
سه‌ختتر ده‌بێت.
گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا به‌ڕێگه‌ی جیاواز
كاریگه‌ری له‌سه‌ر دانیشتوانی جیهان هه‌یه.
به‌ڵام له‌كۆتاییدا، ئه‌مه یارییه‌كه
هه‌موومان ناچارین بیكه‌ین.
به پێچه‌وانه‌ی یاری تێتریس،
هه‌رگیز ناتوانین یاریه‌كه
له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه.