بۆ تێگەیشتن لە گۆڕانی کەش و ھەوا
بیر لە یاری تێتریس بکەوە
لەم یارییە، یاری بە
زەوی کراوە بە خشتی کاربۆنی.
گوڵخانەی دەوری زەوی تەنیوە بە گازی
دوانە ئۆکسیدی دەردراو لە بورکانەکان،
لە ناو چوونی ڕووەکەکان،
هەناسەی بوونەوەرەکان
و ڕوخساری سەر دەریاکان.
ئەم گازە بەهۆی ڕۆشنەپێکهاتنەوە
بەرگە هەوای زەوی جێ دەهێڵن،
دەچنەوە ناو زەریاکان،
یان لە نێو خاک و نیشتووەکان دەنیشنەوە.
یاری تێرتیس بە خولانەوەی کاربۆن ناودەبرێت،
ئەمە دیلەمۆی ژیانە.
پەیوەندی بە کەش و هەوا چییە؟
بەلام، کاتێک دوانەئۆکسیدی کاربۆنی هەوا،
چاوەڕێ دەکات تاکو بمژرێت،
بەشێک لە گەرمی خۆر گڵ دەداتەوە،
گەر ئەم گازە نەبا، ئەم
گەرمایە دەچووە ئاسمان.
بۆیە گازی دوانە ئۆکسیدی
کاربۆن بە گازی گوڵخانە ناودەبرێت.
بەتانیەکی گەرم بە خۆی دادەدات،
بە کاریگەریەکانی
گوڵخانە ناو دەبرێت،
کە دەبێتە هۆی ئەوەی زەوی
لە بەستان وەک مەریخ بپارێزێت.
تا ڕێژەی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن لە
بەرگە هەوای زەوی چاوەڕێ بکەن تا بمژرێن
ئەوەندە زەوی گەرمتر دەبێت.
سەڕەڕایی ئەوەی ڕێژەی کاربۆن لە بەرگی هەوا
بە درێژایی مێژوو و بە پێی چەرخەکان،
کاریگەری تەنەکانی دەرەوەی زەوی،
لە ٨ هەزار ساڵی ڕابردوو
کەشوهەوا جێگیر بووە،
کە ڕێگەی بۆ گەشەی شارستانیەکان خۆش کردووە.
بەڵام لە ٢٠٠ ساڵی ڕابردوودا،
دەستمان کرد بە هەڵکۆڵینی ئەو
کاربۆنەی کە لە ناو خاکدا پارێزرا بوو.
سوتەمەنی بەردی، خەڵوز، نەوت و گازی سروشتی
لە پاشماوەی ئاژەڵ و ڕووەکە
مردووەکان درووست بوون
پێش ئەوەی مرۆڤ دروست بووبێت مردوون.
ئەو وزەی کە لە ناویان هەیە دەتوانێت هێز
ببەخشێتە کارگەکانمان، ئۆتۆمبێل و ژیانمان.
بەڵام سوتاندنی ئەم سوتەمەنیە دەبێتە هۆی
دەردانی کاربۆن بۆ ناو یاری تێتریسی زەوی.
لە هەمان کاتدا، دارستانەکانمان بۆ کشتوکاڵ
پاک کردۆتەوە،
توانایی زەویمان بۆ لە ناوبردنی
بهربهستهكان کەم کردۆتەوە.
لە ساڵی 1750وە ڕێژەی کاربۆنی
دەردراو بۆ ناو بەرگی هەوا
بە ڕێژەی سەدا ٤٠ زیاد بووە"
و هیچ ئاماژەیەکی خاو بوونەوە نییە.
هەر وەک تێتریس،
تا کاربۆنی زیاتر کەڵەکە بێت،
جێگیر بوونی کاربۆن لە خاک ئەستەمتر دەبێت.
دوانە ئۆکسیدی کاربۆنی زیادە دەبێتە هۆی
خێرا کردنی کاریگەریەکانی گوڵخانە
بە گڵدانەوەی گەرمی زیاتر لە سەر ڕووی زەوی
کە دەبێتە هۆی توانەوەی سەهۆڵی جەمسەرەکان.
تا زیاتر سەهۆڵ بتوێتەوە،
کەمتر دەتوانن تیشکی خۆر بدەنەوە،
دواتر دەبێتە هۆی گەرمبوونی
زیاتری زەریاکان.
ئاستی ئاوی زەریاکان بەرز دەبێتەوە، تۆپەڵە
مەرجانیەکان مەترسی لافاویان لە سەر دەبێت.
سیستەمی زیندەگی تێکدەشکێت،
و کەش و هەوا بە تێپەڕبوونی
کات سەختتر دەبێت.
گۆڕانی کەش و هەوا بە ڕێگەی جیاواز
کاریگەری لە سەر دانیشتوانی جیهان هەیە.
بەڵام لە کۆتاییدا، ئەمە یاریەکە
هەموومان ناچارین ئەم یاریە بکەین.
بە پێچەوانەوەی یاری تێتریس،
هەرگیز ناتوانین یاریەکە
لە سەرەتاوە دەستپێ بکەینەوە.