دەیەیەک دەبێت زاناکان بە دوای
سەرچاوەی ڤایرۆسێکی نوێی کوشندە دەگەڕێن
لە شاخە بەرزەکان و ئەشکەوتە
دورەدەستەکانی چین.
لە کۆتاییدا ڤایرۆسەکە لە
شەمشەمەکوێرەکانی ئەشکەوتی شیتۆ دۆزرایەوە.
ئەم ڤایرۆسە پێی دەوترێت ڤایرۆسی کۆڕۆنا
کە دەبێتە ھۆی بڵاوبوونەوەی پەتایەک کە کێشە
بۆ سیستەمی ھەناسەدان درووست دەکات،
پێی دەوترێت سارس، لە ٢٠٠٣.
ڤایرۆسەكانی کۆڕۆنا، گروپی خێزانێکی ڤایرۆسن
کە بە پڕۆتینی شێوە دڕک داپۆشراون
لە شێوەی تاجی شاھانە
لە کۆڕۆنای لاتینیەوە ھاتووە.
سەدان جۆری ڤایرۆسی کۆڕۆنا
ھەیە کە نەدۆزراونەتەوە.
حەوت جۆریان توشی مرۆڤ دەبن
و ھەندێک جار کوشندەن.
ڤایرۆشی كۆرۆنای SARS-CoV دهبێته هۆی
SARS و MERS-CoV دهبێته هۆی MERS<
و ھۆکاری COVID-19 بریتیە
لە SARS-CoV-2.
لە حەوت ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە توشی مرۆڤ دەبن،
چواریان دەبنە ھۆی ھەڵامەت،
نەخۆشی گوازراوەی خاو
یان توندی قورگ و لووت.
دووانیان کێشە بۆ سییەکان درووست دەکەن
و کێشەی تەندرووستیتر درووست دەکەن.
حەوتەمیان کە دەبێتە ھۆی کۆڤید ١٩، دەبێتە
ھۆی سەرھەڵدانی ھەموو نیشانەکان:
بە ئاسانی بڵاو دەبێتەوە و کاریگەری
خراپی گەورەی لەسەر سییەکان ھەیە.
کاتێک کەسی تووشبوو دەکۆخێت، پڕشکی
دەرپەڕی دەبێتە ھۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە.
کاتێک پرشکی نەخۆشێک دەچێتە ناو لووت و
دەمی کەسێکیتر، ڤایرۆسەکە دەگوازرێتەوە.
لە شوێنە داخراوەکان، ڤایرۆسی
کۆڕۆنا بە ئاسانتر دەگوازرێتەوە،
بە تایبەت لە وشوێنانەی خەڵک لەیەک نزیکن.
کەشوھەوای سارد یارمەتیدەرە بۆ وشک
نەبوونەوەی ئاوی پڕشکەکان،
کە ھۆکاری مانەوەی زیاتری ڤایرۆسەکەیە
تا بۆ کەسێکیتر دەگوازرێتەوە،
پێش ئەوەی تیشکی سەرو بنەوشەیی
ڤایرۆسەکە تێک بشکێنێت.
گۆڕانکاری وەرزی کاریگەری ڕاستەوخۆی
لەسەر ڤایرۆسەکە ھەیە.
بەڵام بەھۆی ئەوەی تا ئێستا کەس
لەم ڤایرۆسە پارێزراو نییە،
ڤایرۆسەکە چەندین خانەخوێی ھەیە
کە یارمەتی بڵاوبوونەوەی دەدەن.
لە ناو جەستەدا، پڕۆتینە شێوە دڕکەکان
بە لاشەی خانەخوێ دەلکێت
و ڕێگە بۆ دەست بەسەر داگرتنی لاشەی
خانەخوێ بۆ ڤایرۆسەکە خۆش دەکات
تا بتوانێت جینی خۆی
چەند ھێندە لێ بکات.
ڤایرۆسی کۆڕۆنە جینی خۆی لە
ناو ئار ئێن ئەی ھەڵدەگرێت.
گشت ڤایرۆسەکان یان ڤایرۆسی
دی ئێن ئەی یا ئار ئێن ئەین.
ڤایرۆسی ئار ئێن ئەی بچوکترن
و جینی کەمتریان ھەیە،
ئەمەش ڕێگە خۆشکەرە بۆ ئەوەی بتوانن بچنە
ناو لاشەی زۆرترین خانەخوێ و گەشە بکەن.
بە شێوەیەکی گشتی، ڤایرۆسی ئار ئێن ئەی
توانایی چاک کردنەوەی ھەڵەکانی نییە،
بە پێچەوانەی ڤایرۆسی دی ئێن ئەی.
بۆیە کاتێک ڤایرۆسی ئار ئێن
ئەی دوو ھێندە دەبێت،
ئەگەری ھەڵە زۆرە، بەم ھەڵانە
دەوترێت گۆڕانی جینی.
بەشێکی زۆر لەم گۆڕانە
جینیانە بێ سوود و تهنانهت زیان بهخشن.
بەڵام بەشێکیان دەبنە ھۆی گونجانی
زیاتری ڤایرۆسەکان لەگەڵ ژینگە سەختەکان،
وەک خانەخوێیەکی تازە.
درم بە ھۆی گواستنەوەی ڤایرۆس لە
ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ درووست دەبێت.
ئەمه لە حالەتەکانی ئەو
ڤایرۆسانەی کە بوونە ھۆی
حاڵەتەکانی درمی ئیبۆڵا، زیکا و
سارس و پەتایی کۆڤید -١٩ ڕاست بوو.
کاتێک لە ناو جەستەی مڕۆڤن، ئەم
ڤایرۆسانە گۆڕانی جینی درووست دەکەن
بەڵام بە ڕێژەیەک نییە ببێتە ھۆی
درووست بوونی ڤایرۆسێکی تازە.
بەڵام بە ڕێژەیەکە گۆڕان بە سەر
ڤایرۆسە ڕەسەنەکە دادێت.
ڤایرۆسی کۆڕۆنا جیاوازیەكی کەمی لەگەڵ
ڤایرۆسەکانی ئار ئێن ئەی ھەیە.
ئەوان یەکێکن لە ڤایرۆسە گەورەکان،
واتا جینی زۆریان ھەیە.
کە دەبێتە گۆڕانکاری جینی زیان
بەخش بە خودی ڤایرۆسەکەش.
بۆ ڕێگەگرتن لە زیان گەیاندن بە ڤایرۆسەکە،
کۆڕۆنا تایبهتمهندیهكی ناوازهی ههیه:
ئەنزیمێک دەردەدات کە ھەڵە و
کێشەکانی زۆر بوون چارەسەر دەکات.
ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی
ڤایرۆسی کۆڕۆنا زیاتر جێگیر بێت،
ڕێژەی گۆڕانی جینی خاوتر بێت
لە چاوی ڤایرۆسە ئێن ئار ئەیەکانیتر.
لەگەڵ ئەوەی ترسێنەر دێتە بەر چاو،
ڕێژەی کەمی گۆڕانی جینی
نیشانەیەکی موژدەبەخشە
کاتێک بمانەوێت ئەم ڤایرۆسە لە ناو ببەین.
دوای تووش بوون بەم ڤایرۆسە، سیستەمی
بەرگریمان میکڕۆبەکان دەناسێتەوە
لە ناویان دەبەن و بە ئاسانی تێکیان
دەشکێنن ئەگەر دووبارە تووشمان ببێتەوە
بۆیە دووبارە تووشی نەخۆشیمان ناکەنەوە.
گۆڕانکاری جینی دەبێتە ھۆی نەناسراوی
ڤایرۆسەکان لە لایەن سیستەمی بەرگریمانەوە
بۆیە لەناوبردنیان ئەستەم دەبێت.
دەبێتە ھۆی ئەوەی پێکوتە و دژەڤایرۆسەکان
کەمتر کاریگەر و بە سوود بن،
چونکە پێکوتە و دژە ڤایرۆسەکان بۆ
ڤایرۆسێکی تایبەت بەرھەم دێت.
بۆیە، ھەموو ساڵێک پێویستمان
بە دژەڤایرۆسێکی تایبەت بۆ ھەڵامەت ھەیە،
ئەنفلەوەنزا بە ڕێژەیەک گۆڕانی جینی بەسەر
دادێت ھەمیشە شێوەی نوێ بەرھەم دەھێنێت.
ڕێژەی کەمی گۆڕانی جینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا واتا
سیستەمی بەرگریمان، دەرمان و پێکوتەکان
بتوانن ڤایرۆسەکە بناسنەوە دوای
ئەوەی دێنە ناو لاشەمانەوە،
بۆیە، باشتر دەتوانن پارێزگاریمان لێ بکەن.
لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە دڵنیا نین جەستە تا کەی
دەتوانێت لەبەرامبەر کۆڕۆنا پارێزراو بێت.
تا ئێستا ھیچ پێکوتەیەکی پەسند کراو بۆ
چارەسەری ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەردەست نییە.
گرنگیمان بە دۆزینەوەی پێکوتەی لە
ناو بردنی ڤایرۆسی ھەڵامەت نەداوە،
لەگەڵ ئەوەی زانایان خەریکن چارەسەری
سارس و میرس گەشە پێدەدەن،
درمەکە پێش تاقی کردنەوەی
دەرمانەکان کۆتایی ھات.
لەگەڵ داگیر کردنی ژینگەی
ئاژەڵە جیاوازەکان،
گواستنەوەی جۆرێکیتری ڤایرۆسی کۆڕۆنا
بۆ مروڤ چاوەڕوان کراوە،
ئەگەر توێژینەوە لە نەزانراوەکان بکەین،
لەوەیە ڕێگە لە کوشندەیی ڤارۆسەکە بگرین.