1 00:00:07,828 --> 00:00:12,526 دەیەیەک دەبێت زاناکان بە دوای سەرچاوەی ڤایرۆسێکی نوێی کوشندە دەگەڕێن 2 00:00:12,526 --> 00:00:16,526 لە شاخە بەرزەکان و ئەشکەوتە دورەدەستەکانی چین. 3 00:00:16,526 --> 00:00:21,256 لە کۆتاییدا ڤایرۆسەکە لە شەمشەمەکوێرەکانی ئەشکەوتی شیتۆ دۆزرایەوە. 4 00:00:21,256 --> 00:00:23,486 ئەم ڤایرۆسە پێی دەوترێت ڤایرۆسی کۆڕۆنا 5 00:00:23,486 --> 00:00:27,489 کە دەبێتە ھۆی بڵاوبوونەوەی پەتایەک کە کێشە بۆ سیستەمی ھەناسەدان درووست دەکات، 6 00:00:27,489 --> 00:00:30,739 پێی دەوترێت سارس، لە ٢٠٠٣. 7 00:00:30,739 --> 00:00:32,889 ڤایرۆسەكانی کۆڕۆنا، گروپی خێزانێکی ڤایرۆسن 8 00:00:32,889 --> 00:00:36,433 کە بە پڕۆتینی شێوە دڕک داپۆشراون لە شێوەی تاجی شاھانە 9 00:00:36,433 --> 00:00:38,233 لە کۆڕۆنای لاتینیەوە ھاتووە. 10 00:00:38,233 --> 00:00:41,213 سەدان جۆری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ھەیە کە نەدۆزراونەتەوە. 11 00:00:41,213 --> 00:00:45,320 حەوت جۆریان توشی مرۆڤ دەبن و ھەندێک جار کوشندەن. 12 00:00:45,320 --> 00:00:51,866 ڤایرۆشی كۆرۆنای SARS-CoV ده‌بێته‌ هۆی SARS و MERS-CoV ده‌بێته‌ هۆی MERS< 13 00:00:51,866 --> 00:00:56,859 و ھۆکاری COVID-19 بریتیە لە SARS-CoV-2. 14 00:00:56,859 --> 00:01:01,229 لە حەوت ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە توشی مرۆڤ دەبن، چواریان دەبنە ھۆی ھەڵامەت، 15 00:01:01,229 --> 00:01:05,323 نەخۆشی گوازراوەی خاو یان توندی قورگ و لووت. 16 00:01:05,323 --> 00:01:10,081 دووانیان کێشە بۆ سییەکان درووست دەکەن و کێشەی تەندرووستیتر درووست دەکەن. 17 00:01:10,081 --> 00:01:14,571 حەوتەمیان کە دەبێتە ھۆی کۆڤید ١٩، دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی ھەموو نیشانەکان: 18 00:01:14,571 --> 00:01:18,929 بە ئاسانی بڵاو دەبێتەوە و کاریگەری خراپی گەورەی لەسەر سییەکان ھەیە. 19 00:01:18,929 --> 00:01:23,661 کاتێک کەسی تووشبوو دەکۆخێت، پڕشکی دەرپەڕی دەبێتە ھۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە. 20 00:01:23,661 --> 00:01:28,496 کاتێک پرشکی نەخۆشێک دەچێتە ناو لووت و دەمی کەسێکیتر، ڤایرۆسەکە دەگوازرێتەوە. 21 00:01:28,496 --> 00:01:31,536 لە شوێنە داخراوەکان، ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە ئاسانتر دەگوازرێتەوە، 22 00:01:31,536 --> 00:01:33,456 بە تایبەت لە وشوێنانەی خەڵک لەیەک نزیکن. 23 00:01:33,456 --> 00:01:36,866 کەشوھەوای سارد یارمەتیدەرە بۆ وشک نەبوونەوەی ئاوی پڕشکەکان، 24 00:01:36,866 --> 00:01:40,156 کە ھۆکاری مانەوەی زیاتری ڤایرۆسەکەیە تا بۆ کەسێکیتر دەگوازرێتەوە، 25 00:01:40,156 --> 00:01:43,744 پێش ئەوەی تیشکی سەرو بنەوشەیی ڤایرۆسەکە تێک بشکێنێت. 26 00:01:43,744 --> 00:01:47,484 گۆڕانکاری وەرزی کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ڤایرۆسەکە ھەیە. 27 00:01:47,484 --> 00:01:50,394 بەڵام بەھۆی ئەوەی تا ئێستا کەس لەم ڤایرۆسە پارێزراو نییە، 28 00:01:50,394 --> 00:01:55,393 ڤایرۆسەکە چەندین خانەخوێی ھەیە کە یارمەتی بڵاوبوونەوەی دەدەن. 29 00:01:55,393 --> 00:01:59,746 لە ناو جەستەدا، پڕۆتینە شێوە دڕکەکان بە لاشەی خانەخوێ دەلکێت 30 00:01:59,746 --> 00:02:02,896 و ڕێگە بۆ دەست بەسەر داگرتنی لاشەی خانەخوێ بۆ ڤایرۆسەکە خۆش دەکات 31 00:02:02,896 --> 00:02:05,536 تا بتوانێت جینی خۆی چەند ھێندە لێ بکات. 32 00:02:05,536 --> 00:02:08,616 ڤایرۆسی کۆڕۆنە جینی خۆی لە ناو ئار ئێن ئەی ھەڵدەگرێت. 33 00:02:08,616 --> 00:02:12,683 گشت ڤایرۆسەکان یان ڤایرۆسی دی ئێن ئەی یا ئار ئێن ئەین. 34 00:02:12,683 --> 00:02:15,704 ڤایرۆسی ئار ئێن ئەی بچوکترن و جینی کەمتریان ھەیە، 35 00:02:15,704 --> 00:02:20,259 ئەمەش ڕێگە خۆشکەرە بۆ ئەوەی بتوانن بچنە ناو لاشەی زۆرترین خانەخوێ و گەشە بکەن. 36 00:02:20,259 --> 00:02:24,460 بە شێوەیەکی گشتی، ڤایرۆسی ئار ئێن ئەی توانایی چاک کردنەوەی ھەڵەکانی نییە، 37 00:02:24,460 --> 00:02:27,060 بە پێچەوانەی ڤایرۆسی دی ئێن ئەی. 38 00:02:27,060 --> 00:02:29,360 بۆیە کاتێک ڤایرۆسی ئار ئێن ئەی دوو ھێندە دەبێت، 39 00:02:29,360 --> 00:02:33,405 ئەگەری ھەڵە زۆرە، بەم ھەڵانە دەوترێت گۆڕانی جینی. 40 00:02:33,405 --> 00:02:37,037 بەشێکی زۆر لەم گۆڕانە جینیانە بێ سوود و ته‌نانه‌ت زیان به‌خشن. 41 00:02:37,037 --> 00:02:40,467 بەڵام بەشێکیان دەبنە ھۆی گونجانی زیاتری ڤایرۆسەکان لەگەڵ ژینگە سەختەکان، 42 00:02:40,467 --> 00:02:42,957 وەک خانەخوێیەکی تازە. 43 00:02:42,957 --> 00:02:47,429 درم بە ھۆی گواستنەوەی ڤایرۆس لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ درووست دەبێت. 44 00:02:47,429 --> 00:02:49,973 ئەمه‌ لە حالەتەکانی ئەو ڤایرۆسانەی کە بوونە ھۆی 45 00:02:49,973 --> 00:02:55,536 حاڵەتەکانی درمی ئیبۆڵا، زیکا و سارس و پەتایی کۆڤید -١٩ ڕاست بوو. 46 00:02:55,536 --> 00:02:58,736 کاتێک لە ناو جەستەی مڕۆڤن، ئەم ڤایرۆسانە گۆڕانی جینی درووست دەکەن 47 00:02:58,736 --> 00:03:01,586 بەڵام بە ڕێژەیەک نییە ببێتە ھۆی درووست بوونی ڤایرۆسێکی تازە. 48 00:03:01,586 --> 00:03:05,321 بەڵام بە ڕێژەیەکە گۆڕان بە سەر ڤایرۆسە ڕەسەنەکە دادێت. 49 00:03:05,321 --> 00:03:09,975 ڤایرۆسی کۆڕۆنا جیاوازیەكی کەمی لەگەڵ ڤایرۆسەکانی ئار ئێن ئەی ھەیە. 50 00:03:09,975 --> 00:03:13,333 ئەوان یەکێکن لە ڤایرۆسە گەورەکان، واتا جینی زۆریان ھەیە. 51 00:03:13,333 --> 00:03:16,931 کە دەبێتە گۆڕانکاری جینی زیان بەخش بە خودی ڤایرۆسەکەش. 52 00:03:16,931 --> 00:03:21,067 بۆ ڕێگەگرتن لە زیان گەیاندن بە ڤایرۆسەکە، کۆڕۆنا تایبه‌تمه‌ندیه‌كی ناوازه‌ی هه‌یه‌: 53 00:03:21,067 --> 00:03:25,067 ئەنزیمێک دەردەدات کە ھەڵە و کێشەکانی زۆر بوون چارەسەر دەکات. 54 00:03:25,067 --> 00:03:27,757 ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا زیاتر جێگیر بێت، 55 00:03:27,757 --> 00:03:31,367 ڕێژەی گۆڕانی جینی خاوتر بێت لە چاوی ڤایرۆسە ئێن ئار ئەیەکانیتر. 56 00:03:31,367 --> 00:03:33,637 لەگەڵ ئەوەی ترسێنەر دێتە بەر چاو، 57 00:03:33,637 --> 00:03:36,617 ڕێژەی کەمی گۆڕانی جینی نیشانەیەکی موژدەبەخشە 58 00:03:36,617 --> 00:03:38,857 کاتێک بمانەوێت ئەم ڤایرۆسە لە ناو ببەین. 59 00:03:38,857 --> 00:03:42,017 دوای تووش بوون بەم ڤایرۆسە، سیستەمی بەرگریمان میکڕۆبەکان دەناسێتەوە 60 00:03:42,017 --> 00:03:45,447 لە ناویان دەبەن و بە ئاسانی تێکیان دەشکێنن ئەگەر دووبارە تووشمان ببێتەوە 61 00:03:45,447 --> 00:03:47,397 بۆیە دووبارە تووشی نەخۆشیمان ناکەنەوە. 62 00:03:47,397 --> 00:03:51,137 گۆڕانکاری جینی دەبێتە ھۆی نەناسراوی ڤایرۆسەکان لە لایەن سیستەمی بەرگریمانەوە 63 00:03:51,137 --> 00:03:53,717 بۆیە لەناوبردنیان ئەستەم دەبێت. 64 00:03:53,717 --> 00:03:57,617 دەبێتە ھۆی ئەوەی پێکوتە و دژەڤایرۆسەکان کەمتر کاریگەر و بە سوود بن، 65 00:03:57,617 --> 00:04:01,167 چونکە پێکوتە و دژە ڤایرۆسەکان بۆ ڤایرۆسێکی تایبەت بەرھەم دێت. 66 00:04:01,167 --> 00:04:04,417 بۆیە، ھەموو ساڵێک پێویستمان بە دژەڤایرۆسێکی تایبەت بۆ ھەڵامەت ھەیە، 67 00:04:04,417 --> 00:04:09,248 ئەنفلەوەنزا بە ڕێژەیەک گۆڕانی جینی بەسەر دادێت ھەمیشە شێوەی نوێ بەرھەم دەھێنێت. 68 00:04:09,248 --> 00:04:11,938 ڕێژەی کەمی گۆڕانی جینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا واتا 69 00:04:11,938 --> 00:04:14,678 سیستەمی بەرگریمان، دەرمان و پێکوتەکان 70 00:04:14,678 --> 00:04:18,166 بتوانن ڤایرۆسەکە بناسنەوە دوای ئەوەی دێنە ناو لاشەمانەوە، 71 00:04:18,166 --> 00:04:21,026 بۆیە، باشتر دەتوانن پارێزگاریمان لێ بکەن. 72 00:04:21,026 --> 00:04:25,710 لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە دڵنیا نین جەستە تا کەی دەتوانێت لەبەرامبەر کۆڕۆنا پارێزراو بێت. 73 00:04:25,710 --> 00:04:29,291 تا ئێستا ھیچ پێکوتەیەکی پەسند کراو بۆ چارەسەری ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەردەست نییە. 74 00:04:29,291 --> 00:04:32,581 گرنگیمان بە دۆزینەوەی پێکوتەی لە ناو بردنی ڤایرۆسی ھەڵامەت نەداوە، 75 00:04:32,581 --> 00:04:36,091 لەگەڵ ئەوەی زانایان خەریکن چارەسەری سارس و میرس گەشە پێدەدەن، 76 00:04:36,091 --> 00:04:40,367 درمەکە پێش تاقی کردنەوەی دەرمانەکان کۆتایی ھات. 77 00:04:40,367 --> 00:04:43,487 لەگەڵ داگیر کردنی ژینگەی ئاژەڵە جیاوازەکان، 78 00:04:43,487 --> 00:04:48,620 گواستنەوەی جۆرێکیتری ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ مروڤ چاوەڕوان کراوە، 79 00:04:48,620 --> 00:04:53,548 ئەگەر توێژینەوە لە نەزانراوەکان بکەین، لەوەیە ڕێگە لە کوشندەیی ڤارۆسەکە بگرین.