سڵاوتان لێ بێت.
ناوم ماریانایە.
ئەمڕۆ من باسی ڕێزگرتن لە
جیاوازییەکانی نێوان خەڵكتان بۆ دەكەم.
چونكە ئەمە زۆر من توڕە و خەمبار دەكات
كە ھەندێك خەڵك پێیان وایە ئەوان
كەمتر گرنگ لە چاو ئەوانیتر
چونکە ئەوان جیاوازن.
ھەندێك خەڵك جیاوازییەکان و
كێشە جیاوازەكانیان ھەیە.
لەگەڵ ئەمەشدا، شایەنی ئەوەن بە ھەمان
شێوە مامەڵەیان لەگەڵ بكرێ.
ئێمە پێویستە یارمەتیان بدەین.
پێویستە ھەڵێكیان پێببەخشین.
ڕێگەیەكی زۆرباش بۆ ھاوكاری
تهنیا ڕێزگرتنە لێیان.
بۆ نمونە، پیانپێناکەنم
بەڵكو لەگەڵیان پێدەکەنم.
بەرگری لە خۆت بكە.
ئەگەر تۆ بەو ڕادەیە ئازایت،
ئەو كاتە بەرگری لەوانیش بكە.
ھەروەھا، ھەموومان توانامان ھەیە، وایە؟
باشە، ئەمە یەكەم شتە
پێویستە لە بارەیەوە بزانیت:
توانای خۆت بدۆزەوە، و دوای ئەوە
كار لەسەر خاڵە لاوازەكانت بكە.
تێدەگەم ھەموومان ھەست بە ترسێكی
زۆر یان شەرمێكی زۆر دەكەین
کە بە یاریزانێکی تۆپی پێی ھاورێت دەڵێیت
ئایا تۆ له تۆپی پێ باشیت.
بەڵام من شتێكتان پێ دەڵێم.
بە نھێنی مەیھێلەوە.
بەراوردكاری ڕابگرن،
لە جیاتی ئەوە شتایشیان بكەن.
لە بیرتان بێت، ئێمە ھەموومان جیاوازین.
سەرەرای ئەوەش، ئێمە
پێویستە لە ڕابردوویان تێبگەین.
چەند لە ئێوە كوتراوە كاتێك منداڵ بوون؟
دەتوانم بڵێم ھەمووتان.
دەتوانم بڵێم كە ئازاری زۆرتان ھەبووە.
وەك ئەوەی من لە ڕابردووت تێدەگەم،
ئێوەش پێویستە لە ڕابردووی كەسانیتر تێبگەن.
ئێمە پێویستە لە کەلتوریان تێبگەین.
بۆ نمونە، ھنیدییەكان مانگا ناخۆن.
نمونەیەكیتر، ھەستیان.
باشە، ئەگەر تۆ شڵەژاویت یان شەرمن،
لەوانەیە ئارەقە بكەیت یان
شتێكی ھاوشێوە، وایە؟
سەرەڕای ئەوەش، ئەوانیتر لەوانەیە
چارەسەری پزیشكییان ھەبێت.
ئایا سەیری "وۆندەر" ت کردووە،
فیلمەكە سەبارەت بە ئۆگییە؟
باشە، ئەو لە زگماكەوە
دەموچاوی کێشەی ھەبووە.
ئێمەش دەكرێت كێشەی
ھەبوونی تەنھا یەك قۆڵ یان یەك لاق
یان بێ قۆڵ و بێ لاق
یان تەنھا یەك
گوێچكەمان ھەبێت.
بەھەرحاڵ، ئێمە پێویستە بە ھەمان ڕێگەی
بۆ خۆمان پێخۆشە مامەڵە لەگەڵ ئەوان بكەین.
لە كۆتایی،
وەكو پێشتر وتم،
ھەندێک خەڵک کێشە، توانا و،
خاڵی لاوازی جیاوازیان ھەیە
كە ئێمە پێویستە تێیانبگەین و ڕێزیان بگرین.
بەڵام بۆچی ئێمە پێویستە
ڕێز لهوانیتر بگرین؟
بە بڕوای من،
ئێمە پێویستە ڕێزیان بگرین
چونكە لە كۆتاییدا، ئێمە
ھەموومان وەك یەك گرنگین.
سوپاس بۆ گوێگرتن لە قسەكانم.
(چەپڵەڕێزان) (خۆشی)
سوپاس.