WEBVTT 00:00:14.466 --> 00:00:16.336 سڵاوتان لێ بێت. 00:00:16.364 --> 00:00:17.514 ناوم ماریانایە. 00:00:17.583 --> 00:00:21.767 ئەمڕۆ من باسی ڕێزگرتن لە جیاوازییەکانی نێوان خەڵكتان بۆ دەكەم. 00:00:22.267 --> 00:00:26.087 چونكە ئەمە زۆر من توڕە و خەمبار دەكات 00:00:26.223 --> 00:00:30.302 كە ھەندێك خەڵك پێیان وایە ئەوان كەمتر گرنگ لە چاو ئەوانیتر 00:00:30.302 --> 00:00:32.752 چونکە ئەوان جیاوازن. 00:00:33.460 --> 00:00:36.620 ھەندێك خەڵك جیاوازییەکان و كێشە جیاوازەكانیان ھەیە. 00:00:36.631 --> 00:00:40.541 لەگەڵ ئەمەشدا، شایەنی ئەوەن بە ھەمان شێوە مامەڵەیان لەگەڵ بكرێ. 00:00:41.045 --> 00:00:42.845 ئێمە پێویستە یارمەتیان بدەین. 00:00:43.072 --> 00:00:44.872 پێویستە ھەڵێكیان پێببەخشین. 00:00:45.332 --> 00:00:49.250 ڕێگەیەكی زۆرباش بۆ ھاوكاری ته‌نیا ڕێزگرتنە لێیان. 00:00:49.250 --> 00:00:52.420 بۆ نمونە، پیانپێناکەنم 00:00:52.551 --> 00:00:54.821 بەڵكو لەگەڵیان پێدەکەنم. 00:00:55.307 --> 00:00:57.287 بەرگری لە خۆت بكە. 00:00:57.663 --> 00:00:59.573 ئەگەر تۆ بەو ڕادەیە ئازایت، 00:00:59.979 --> 00:01:01.699 ئەو كاتە بەرگری لەوانیش بكە. 00:01:02.552 --> 00:01:07.062 ھەروەھا، ھەموومان توانامان ھەیە، وایە؟ 00:01:07.124 --> 00:01:11.174 باشە، ئەمە یەكەم شتە پێویستە لە بارەیەوە بزانیت: 00:01:11.188 --> 00:01:15.491 توانای خۆت بدۆزەوە، و دوای ئەوە كار لەسەر خاڵە لاوازەكانت بكە. 00:01:16.198 --> 00:01:20.838 تێدەگەم ھەموومان ھەست بە ترسێكی زۆر یان شەرمێكی زۆر دەكەین 00:01:20.841 --> 00:01:23.461 کە بە یاریزانێکی تۆپی پێی ھاورێت دەڵێیت 00:01:23.480 --> 00:01:25.550 ئایا تۆ له‌ تۆپی پێ باشیت. 00:01:25.561 --> 00:01:27.851 بەڵام من شتێكتان پێ دەڵێم. 00:01:28.241 --> 00:01:29.791 بە نھێنی مەیھێلەوە. 00:01:29.809 --> 00:01:31.039 بەراوردكاری ڕابگرن، 00:01:31.045 --> 00:01:32.635 لە جیاتی ئەوە شتایشیان بكەن. 00:01:33.095 --> 00:01:35.915 لە بیرتان بێت، ئێمە ھەموومان جیاوازین. 00:01:41.479 --> 00:01:45.779 سەرەرای ئەوەش، ئێمە پێویستە لە ڕابردوویان تێبگەین. 00:01:46.240 --> 00:01:49.610 چەند لە ئێوە كوتراوە كاتێك منداڵ بوون؟ 00:01:50.055 --> 00:01:51.835 دەتوانم بڵێم ھەمووتان. 00:01:52.334 --> 00:01:55.612 دەتوانم بڵێم كە ئازاری زۆرتان ھەبووە. 00:01:55.631 --> 00:01:58.591 وەك ئەوەی من لە ڕابردووت تێدەگەم، 00:01:58.941 --> 00:02:01.761 ئێوەش پێویستە لە ڕابردووی كەسانیتر تێبگەن. 00:02:02.360 --> 00:02:04.600 ئێمە پێویستە لە کەلتوریان تێبگەین. 00:02:04.627 --> 00:02:07.337 بۆ نمونە، ھنیدییەكان مانگا ناخۆن. 00:02:07.776 --> 00:02:10.146 نمونەیەكیتر، ھەستیان. 00:02:10.249 --> 00:02:12.459 باشە، ئەگەر تۆ شڵەژاویت یان شەرمن، 00:02:12.480 --> 00:02:15.190 لەوانەیە ئارەقە بكەیت یان شتێكی ھاوشێوە، وایە؟ 00:02:16.500 --> 00:02:20.116 سەرەڕای ئەوەش، ئەوانیتر لەوانەیە چارەسەری پزیشكییان ھەبێت. 00:02:20.663 --> 00:02:23.793 ئایا سەیری "وۆندەر" ت کردووە، فیلمەكە سەبارەت بە ئۆگییە؟ 00:02:24.352 --> 00:02:28.842 باشە، ئەو لە زگماكەوە دەموچاوی کێشەی ھەبووە. 00:02:29.268 --> 00:02:34.388 ئێمەش دەكرێت كێشەی ھەبوونی تەنھا یەك قۆڵ یان یەك لاق 00:02:34.388 --> 00:02:36.318 یان بێ قۆڵ و بێ لاق 00:02:36.318 --> 00:02:37.708 یان تەنھا یەك گوێچكەمان ھەبێت. 00:02:38.687 --> 00:02:43.463 بەھەرحاڵ، ئێمە پێویستە بە ھەمان ڕێگەی بۆ خۆمان پێخۆشە مامەڵە لەگەڵ ئەوان بكەین. 00:02:44.712 --> 00:02:45.872 لە كۆتایی، 00:02:46.014 --> 00:02:47.454 وەكو پێشتر وتم، 00:02:47.482 --> 00:02:51.366 ھەندێک خەڵک کێشە، توانا و، خاڵی لاوازی جیاوازیان ھەیە 00:02:51.366 --> 00:02:53.776 كە ئێمە پێویستە تێیانبگەین و ڕێزیان بگرین. 00:02:54.039 --> 00:02:57.049 بەڵام بۆچی ئێمە پێویستە ڕێز له‌وانیتر بگرین؟ 00:02:57.623 --> 00:02:58.843 بە بڕوای من، 00:02:58.843 --> 00:03:00.457 ئێمە پێویستە ڕێزیان بگرین 00:03:00.492 --> 00:03:03.563 چونكە لە كۆتاییدا، ئێمە ھەموومان وەك یەك گرنگین. 00:03:03.563 --> 00:03:05.673 سوپاس بۆ گوێگرتن لە قسەكانم. 00:03:05.692 --> 00:03:08.377 (چەپڵەڕێزان) (خۆشی) 00:03:10.347 --> 00:03:11.347 سوپاس.