0:00:00.964,0:00:02.404 کە تەمەنم ١١ ساڵان بوو، 0:00:02.404,0:00:06.966 بیرمە لە خەو هەستام بە دەنگی پێکەنینێک[br]کە ماڵەکەی پڕکرد بوو. 0:00:06.966,0:00:09.437 باوکم بوو[br]کە گوێی لە هەواڵەکانی BBC گرت بوو 0:00:09.437,0:00:13.571 لە رادیۆ رەساسیە بچوکەکەی. 0:00:13.571,0:00:16.487 زەردەخەنەیەکی گەورە لەسەر دەموچاوی[br]بوو کە ئەو کات نائاسایی بوو، 0:00:16.487,0:00:20.458 چونکە زۆربەی کاتەکان [br]هەواڵەکان نائومێدیان دەکرد. 0:00:20.458,0:00:25.343 باوکم هاواری کرد: تاڵیبان رۆشتن! 0:00:25.343,0:00:27.931 نەمزانی ئەوە واتای چی دەگەیەنێت، 0:00:27.931,0:00:33.117 بەڵام لەوە تێگەشتم کە باوکم[br]بەراستی دڵخۆش بوو. 0:00:33.117,0:00:41.628 پێی وتم: ئێستا دەتوانیت بچیتە [br]قوتابخانەیەکی راستەقینەوە. 0:00:41.628,0:00:46.797 ئەو رۆژەم هەرگیز لە یاد ناچێت. 0:00:46.797,0:00:51.965 قوتابخانەیەکی راستەقینە. 0:00:51.965,0:00:55.073 تەمەنم شەش ساڵان بوو کە تاڵیبان[br]ئەفغانستانی داگیر کرد 0:00:55.073,0:00:58.596 و قوتابخانەی لە کچان قەدەغە کرد. 0:00:58.596,0:01:01.584 بۆیە لە ماوەی پێنج ساڵی دواتردا، وەکو [br]کوڕێک جلوبەرگم دەپۆشی 0:01:01.584,0:01:05.395 تاوەکو پاسەوانی خوشکە گەورەکەم بم لە کاتی[br]چوونی بۆ قوتابخانەیەکی نهێنی 0:01:05.435,0:01:09.599 چونکە چیتر بۆی نەبوو بەتەنها بچێتە دەرەوە 0:01:09.629,0:01:14.254 ئەوە تاکە رێگە بوو تاوەکو[br]هەردووکمان بخوێنین. 0:01:14.254,0:01:17.488 هەموو رۆژێک، رێگەیەکی جیاوازمان دەگرتە بەر 0:01:17.488,0:01:21.511 تاوەکو کەس گومان نەکات کە [br]ئێمە بۆ کوێ دەچین. 0:01:21.511,0:01:23.705 کتێبەکانمان لە عەلاگەی سەوزەدا هەڵدەگرت 0:01:23.705,0:01:29.841 تاوەکو وەها دەربکەوێت کە تەنها [br]بۆ بازاڕی هاتووینەتە دەر. 0:01:29.841,0:01:32.217 قوتابخانەکە لە ماڵێکدا بوو، 0:01:32.217,0:01:37.880 زیاتر لە ١٠٠ خوێندکار پێکەوە [br]لە یەک ژووری بچووکدا بووین. 0:01:37.880,0:01:43.730 لە زستاندا خۆش بوو، بەڵآم [br]لە هاویندا زۆر گەرم بوو. 0:01:43.730,0:01:46.251 دەمانزانی بەم کارە ژیانمان [br]دەخەینە مەترسییەوە 0:01:46.251,0:01:50.605 مامۆستاکە، خوێندکارەکان، و دایک و باوکمان. 0:01:50.605,0:01:52.978 هەندێ جار، لە پڕ قوتابخانەکەمان دادەخرا 0:01:52.978,0:01:56.864 بۆ ماوەی هەفتەیەک چونکە [br]تاڵیبان گومانیان هەبوو. 0:01:56.864,0:01:59.674 هەمیشە لە خۆمان دەپرسی ئایا ئەوان[br]دەربارەی ئێمە چی دەزانن. 0:01:59.674,0:02:02.706 ئایا ئێمە چاودێری دەکرێین؟ 0:02:02.706,0:02:06.238 ئایا دەزانن لە کوێ دەژین؟ 0:02:06.238,0:02:08.896 ئێمە ترسا بووین. 0:02:08.896,0:02:15.822 بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەر [br]دەمانویست بچینەوە قوتابخانە. 0:02:15.822,0:02:19.562 من بەبەخت بووم کە لە خێزانێکدا گەورە بووم 0:02:19.562,0:02:25.809 کە خوێندن بەهادار بوو، و [br]کچانیش رێزلێگیراو بوون. 0:02:25.939,0:02:30.720 باپیرم پیاوێکی ناوازە بوو [br]لە سەردەمی خۆیدا. 0:02:30.812,0:02:34.439 پیاوێکی سەربەخۆی ملکەچنەکەری [br]ناوچەیەکی دوورەدەستی ئەفغانستان. 0:02:34.439,0:02:37.935 سوور بوو لەوەی کچەکەی، کە دایکی منە،[br]بچێتە قوتابخانە 0:02:38.005,0:02:44.348 هەر لەبەر ئەوەش باوکی پەیوەندییەکانی[br]لەگەڵی پچڕاند. 0:02:44.348,0:02:47.858 و دایکە خوێندەوارەکەم بوو بە مامۆستا. 0:02:47.858,0:02:50.884 ئەوە خۆیەتی. 0:02:50.884,0:02:53.551 دوو ساڵ پێش ئێستا خانەنشین بوو، [br]تەنها بۆ ئەوەی 0:02:53.551,0:02:58.929 ماڵەکەمان بکات بە قوتابخانە بۆ کچان و[br]ئافرەتانی گەڕەکەکەمان. 0:02:58.929,0:03:03.317 و باوکیشم... ئەوە خۆیەتی... 0:03:03.317,0:03:10.018 یەکەمین کەسی خێزانەکەی بوو[br]کە بخرێتە بەر خوێندن. 0:03:10.218,0:03:12.327 هیچ گومان لەوەدا نەبوو کە منداڵەکانی 0:03:12.417,0:03:17.416 بچنە بەر خوێندن، بە کچەکانیشییەوە، 0:03:17.416,0:03:21.836 سەرەڕای هەبوونی تاڵیبان، [br]سەرەڕای هەموو مەترسییەکان. 0:03:21.836,0:03:30.182 لای ئەو نەچوونی منداڵەکانی[br]بۆ قوتابخانە مەترسیدارتر بوو. 0:03:30.182,0:03:33.310 لە ماوی دەسەڵاتی تاڵیباندا، لە بیرمە 0:03:33.310,0:03:38.403 هەندێ کات هەبوو کە زۆر بێزار دەبووم[br]لەو ژیانەی تێیدا بووین 0:03:38.403,0:03:42.355 کە هەمیشە ترسا بووین و داهاتوویەکی[br]روونمان نەدەبینی. 0:03:42.355,0:03:45.409 هەندێ جار دەمویست کۆڵ بدەم، 0:03:45.409,0:03:48.545 بەڵام باوکم، 0:03:48.545,0:03:51.054 پێی دەگووتم، 0:03:51.054,0:03:53.159 گوێ بگرە کچەکەم، 0:03:53.159,0:03:56.475 دەکرێت هەموو شتێکت لە [br]دەست بدەیت لە ژیاندا. 0:03:56.475,0:04:00.680 دەکرێت پارەت لێ بدزرێت، یاخود ناچار بکرێیت[br]ماڵەکەت بەجێ بهێڵیت لە کاتی جەنگدا. 0:04:00.680,0:04:03.461 بەڵام تاکە شت کە بۆ هەمیشە [br]لەگەڵت دەمێنێتەوە 0:04:03.461,0:04:06.769 ئەوەیە کە لێرەدایە. 0:04:06.769,0:04:11.685 و ئەگەر پێویست بکات کە خوێنمان بفڕۆشین [br]بۆ پێدانی تێچووی قوتابخانەکەت، 0:04:11.685,0:04:14.906 ئەوا دەیکەین. 0:04:14.906,0:04:19.988 کەوایە ئێستاش هەر ناتەوێت بەردەوام بیت؟ 0:04:19.988,0:04:23.116 ئەمڕۆ من تەمەنم ٢٢ ساڵە. 0:04:23.116,0:04:25.886 لە وڵاتێک گەورە بوومە کە دەیان ساڵی جەنگ 0:04:25.886,0:04:29.056 بوونەتە هۆی رووخاندنی. 0:04:29.056,0:04:34.117 کەمتر لە %٦ی ئافرەتانی هاوتەمەنم[br]توانیویانە دوای خوێندنی ئامادەیی بەردەوام بن، 0:04:34.117,0:04:36.862 و ئەگەر خیزانەکەم زۆر پابەند[br]نەبوونایە بە خوێندنەکەمەوە، 0:04:36.862,0:04:39.266 منیش یەکێک دەبووم لەوان. 0:04:39.266,0:04:44.581 لە جێی ئەوە، ئێستا بە شانازییەوە وەکو [br]دەرچوویەکی کۆلێژی میدڵبێریم راوەستاوم. 0:04:44.581,0:04:54.594 (چەپڵە رێزان) 0:04:54.594,0:04:57.542 کە گەڕامەوە ئەفغانستان، باپیرم، 0:04:57.542,0:05:02.121 ئەو کورەی لە ماڵی باوکی دەرکرا بەهۆی [br]ئەوەی کچەکانی خستەبەر خوێندن، 0:05:02.121,0:05:05.615 یەکێک بوو لەوانەی پێش هەموو کەس[br]پیرۆزبایی لێ کردم. 0:05:05.615,0:05:08.245 ئەو تەنها بە بڕوانامەی [br]کۆلێژەکەمەوە خۆی هەڵناکێشێت، 0:05:08.245,0:05:10.454 بەڵکو ئەوەش کە یەکەم ئافرەت بوومە، 0:05:10.454,0:05:12.176 و یەکەم ئافرەتیشم، 0:05:12.176,0:05:15.678 کە بە ئۆتۆمبێل بیگەڕێنم بەناو[br]شەقامەکانی کابوڵدا. 0:05:15.678,0:05:21.040 (چەپڵە رێزان) 0:05:21.040,0:05:23.689 خێزانەکەم بڕوایان پێمە. 0:05:23.689,0:05:28.639 خەونی گەورە دەبینم، بەڵام خێزانەکەم لە خۆم [br]زیاتر خەونی گەورەتریان هەیە بۆم. 0:05:28.639,0:05:33.106 هەر بۆیە باڵوێزی جیهانی 10x10م. 0:05:33.106,0:05:35.870 کە کەمپینێکی جیهانییە بۆ[br]پەروەردەکردنی ئافرەتان. 0:05:35.870,0:05:38.449 هەر بۆیە بە هاوبەشی خاوەندارێتی SOLAم کرد. 0:05:38.449,0:05:40.916 یەکەم و رەنگە تاکە قوتابخانەی[br]نیشتەجێبوون بێت 0:05:40.916,0:05:42.645 تایبەت بە کچان لە ئەفغانستان. 0:05:42.645,0:05:48.282 وڵاتێک کە تا ئێستاش مەترسیدارە[br]بۆ کچان کە بچنە قوتابخانە. 0:05:48.282,0:05:52.047 ئەوەی سەرسامکەرە ئەوەیە کە لە [br]قوتابخانەکەمدا خوێندکاری وەها دەبینم 0:05:52.047,0:05:57.675 کە ئامانجی بەرزیان هەیە و [br]بە دوای هەلدا دەگەڕێن. 0:05:57.675,0:06:00.602 و بەخێوکەرەکانیان و باوکیان دەبینم 0:06:00.602,0:06:05.180 کە هەر وەکو باوکی من داکۆکیان لێ دەکەن، 0:06:05.180,0:06:14.112 ئەمەش سەرەڕای هەبوونی[br]دژایەتییە ورە روخێنەرەکان. 0:06:14.112,0:06:16.818 هەر وەکو ئەحمەد، ئەمە ناوێکی خوازراوە، 0:06:16.818,0:06:19.446 و ناشتوانم روخساری پیشانتان بدەم، 0:06:19.446,0:06:23.091 بەڵام ئەحمەد باوکی [br]یەکێک لە خوێندکارەکانمە. 0:06:23.091,0:06:26.927 کەمتر لە مانگێک بەر لە ئێستا، خۆی و کچەکەی 0:06:26.927,0:06:30.261 لە رێگە بوون لە قوتابخانەکەوە [br]بەرەو لادێکەی خۆیان، 0:06:30.261,0:06:36.754 لە هەوڵیکی کوشتن رزگاریان بوو 0:06:36.754,0:06:41.536 بە بۆمبی لاڕێگە بە چەند خولەکێک. 0:06:41.536,0:06:44.939 هەر کە گەشتە ماڵەوە،[br]زەنگێکی موبایلی پێگەیشت 0:06:44.939,0:06:47.634 دەنگێک هەڕەشەی لێ کرد 0:06:47.634,0:06:51.029 کە ئەگەر کچەکەی بنێرێتەوە قوتابخانە، 0:06:51.029,0:06:53.806 ئەوا دووبارە هەوڵی کوشتنی دەدەنەوە. 0:06:53.806,0:06:57.708 ئەویش پێی گووتن: ئەگەر [br]دەتانەوێت ئێستا بمکوژن، 0:06:57.708,0:07:01.602 بەڵام من داهاتووی کچەکەم ناشێوێنم 0:07:01.602,0:07:06.434 بەهۆی بیروبۆچونە کۆن [br]و دواکەوتووەکانتانەوە. 0:07:06.434,0:07:08.803 ئەو دەرەنجامەی پێی [br]گەشتووم لەسەر ئەفغانستان، 0:07:08.803,0:07:12.323 ئەمەش شتێکە زۆرجار [br]لە رۆژئاوادا پشتگوێ خراوە، 0:07:12.323,0:07:15.546 کە لە پشتی هەریەک لە[br]ئێمەوە کە سەرکەوتوو دەبین 0:07:15.546,0:07:22.909 باوکێک هەیە کە بەهای کچەکەی دەزانێت 0:07:22.909,0:07:27.536 و سەرکەوتنی کچەکەی بە[br]سەرکەوتنی خۆی دەزانێت. 0:07:27.536,0:07:31.474 ئەمە مانای ئەوە نییە کە دایکەکانمان[br]کلیلی سەرکەوتنی ئێمە نین. 0:07:31.474,0:07:36.010 لە راستیدا، زۆرجار ئەوان [br]گفتوگۆکەر و قایلپێکەری سەرەکین 0:07:36.010,0:07:39.350 بۆ دابینکردنی داهاتوویەکی [br]پرشنگ بۆ کچەکانیان، 0:07:39.350,0:07:42.761 بەڵام لە تێگەشتنی کۆمەڵگەیەکی [br]وەکو ئەفغانستان، 0:07:42.761,0:07:46.181 دەبێت پاڵپشتی پیاوانمان بەدەست خستبێت. 0:07:46.181,0:07:49.731 لەژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا، رێژەی[br]ئەو کچانەی دەچوونە قوتابخانە 0:07:49.731,0:07:51.523 یەک دانە بوو لە سەدان کچ... 0:07:51.523,0:07:53.861 لە بیرتان بێت، نایاسایی بوو. 0:07:53.861,0:07:59.353 بەڵام ئەمڕۆ، زیاتر لە ٣ میلیۆن کچ [br]لە قوتابخانە دەخوێنن لە ئەفغانستان. 0:07:59.353,0:08:06.600 (چەپڵە رێزان) 0:08:06.600,0:08:12.751 ئەفغانستان زۆر جیاوازە لە ئەمریکا. 0:08:12.751,0:08:17.723 ئەمریکییەکان گوڕانکارییەکان بێبەها دەبینن. 0:08:17.723,0:08:20.773 دەترسم کە ئەم گۆڕانکارییانە نەمێننەوە 0:08:20.773,0:08:25.265 لە دوای رۆشتنی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا. 0:08:25.265,0:08:28.918 بەڵام کە دەگەڕێمەوە ئەفغانستان، 0:08:28.918,0:08:33.703 کاتێک خوێندکارەکانی[br]نێو قوتابخانەکەم دەبینم 0:08:33.703,0:08:36.343 و دایک و باوکیان کە داکۆکیان لێ دەکەن، 0:08:36.343,0:08:40.810 کە هانیان دەدەن، داهاتوویەکی گەش دەبینم 0:08:40.810,0:08:44.110 و گۆڕانکارییەکی هەمیشەیی. 0:08:44.110,0:08:52.577 بۆ من، ئەفغانستان وڵاتی هیوا[br]و ئەگەری بێسنوورە. 0:08:52.577,0:08:55.989 و هەموو رۆژێک 0:08:55.989,0:08:59.397 کچەکانی SOLA ئەوەم بیر دەخەنەوە. 0:08:59.397,0:09:02.604 هەر وەکو من، ئەوانیش خەونی گەورە دەبینن. 0:09:02.604,0:09:04.315 سوپاس. 0:09:04.315,0:09:15.192 (چەپڵە رێزان)