1 00:00:00,964 --> 00:00:02,404 کە تەمەنم ١١ ساڵان بوو، 2 00:00:02,404 --> 00:00:06,966 بیرمە لە خەو هەستام بە دەنگی پێکەنینێک کە ماڵەکەی پڕکرد بوو. 3 00:00:06,966 --> 00:00:09,437 باوکم بوو کە گوێی لە هەواڵەکانی BBC گرت بوو 4 00:00:09,437 --> 00:00:13,571 لە رادیۆ رەساسیە بچوکەکەی. 5 00:00:13,571 --> 00:00:16,487 زەردەخەنەیەکی گەورە لەسەر دەموچاوی بوو کە ئەو کات نائاسایی بوو، 6 00:00:16,487 --> 00:00:20,458 چونکە زۆربەی کاتەکان هەواڵەکان نائومێدیان دەکرد. 7 00:00:20,458 --> 00:00:25,343 باوکم هاواری کرد: تاڵیبان رۆشتن! 8 00:00:25,343 --> 00:00:27,931 نەمزانی ئەوە واتای چی دەگەیەنێت، 9 00:00:27,931 --> 00:00:33,117 بەڵام لەوە تێگەشتم کە باوکم بەراستی دڵخۆش بوو. 10 00:00:33,117 --> 00:00:41,628 پێی وتم: ئێستا دەتوانیت بچیتە قوتابخانەیەکی راستەقینەوە. 11 00:00:41,628 --> 00:00:46,797 ئەو رۆژەم هەرگیز لە یاد ناچێت. 12 00:00:46,797 --> 00:00:51,965 قوتابخانەیەکی راستەقینە. 13 00:00:51,965 --> 00:00:55,073 تەمەنم شەش ساڵان بوو کە تاڵیبان ئەفغانستانی داگیر کرد 14 00:00:55,073 --> 00:00:58,596 و قوتابخانەی لە کچان قەدەغە کرد. 15 00:00:58,596 --> 00:01:01,584 بۆیە لە ماوەی پێنج ساڵی دواتردا، وەکو کوڕێک جلوبەرگم دەپۆشی 16 00:01:01,584 --> 00:01:05,395 تاوەکو پاسەوانی خوشکە گەورەکەم بم لە کاتی چوونی بۆ قوتابخانەیەکی نهێنی 17 00:01:05,435 --> 00:01:09,599 چونکە چیتر بۆی نەبوو بەتەنها بچێتە دەرەوە 18 00:01:09,629 --> 00:01:14,254 ئەوە تاکە رێگە بوو تاوەکو هەردووکمان بخوێنین. 19 00:01:14,254 --> 00:01:17,488 هەموو رۆژێک، رێگەیەکی جیاوازمان دەگرتە بەر 20 00:01:17,488 --> 00:01:21,511 تاوەکو کەس گومان نەکات کە ئێمە بۆ کوێ دەچین. 21 00:01:21,511 --> 00:01:23,705 کتێبەکانمان لە عەلاگەی سەوزەدا هەڵدەگرت 22 00:01:23,705 --> 00:01:29,841 تاوەکو وەها دەربکەوێت کە تەنها بۆ بازاڕی هاتووینەتە دەر. 23 00:01:29,841 --> 00:01:32,217 قوتابخانەکە لە ماڵێکدا بوو، 24 00:01:32,217 --> 00:01:37,880 زیاتر لە ١٠٠ خوێندکار پێکەوە لە یەک ژووری بچووکدا بووین. 25 00:01:37,880 --> 00:01:43,730 لە زستاندا خۆش بوو، بەڵآم لە هاویندا زۆر گەرم بوو. 26 00:01:43,730 --> 00:01:46,251 دەمانزانی بەم کارە ژیانمان دەخەینە مەترسییەوە 27 00:01:46,251 --> 00:01:50,605 مامۆستاکە، خوێندکارەکان، و دایک و باوکمان. 28 00:01:50,605 --> 00:01:52,978 هەندێ جار، لە پڕ قوتابخانەکەمان دادەخرا 29 00:01:52,978 --> 00:01:56,864 بۆ ماوەی هەفتەیەک چونکە تاڵیبان گومانیان هەبوو. 30 00:01:56,864 --> 00:01:59,674 هەمیشە لە خۆمان دەپرسی ئایا ئەوان دەربارەی ئێمە چی دەزانن. 31 00:01:59,674 --> 00:02:02,706 ئایا ئێمە چاودێری دەکرێین؟ 32 00:02:02,706 --> 00:02:06,238 ئایا دەزانن لە کوێ دەژین؟ 33 00:02:06,238 --> 00:02:08,896 ئێمە ترسا بووین. 34 00:02:08,896 --> 00:02:15,822 بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەر دەمانویست بچینەوە قوتابخانە. 35 00:02:15,822 --> 00:02:19,562 من بەبەخت بووم کە لە خێزانێکدا گەورە بووم 36 00:02:19,562 --> 00:02:25,809 کە خوێندن بەهادار بوو، و کچانیش رێزلێگیراو بوون. 37 00:02:25,939 --> 00:02:30,720 باپیرم پیاوێکی ناوازە بوو لە سەردەمی خۆیدا. 38 00:02:30,812 --> 00:02:34,439 پیاوێکی سەربەخۆی ملکەچنەکەری ناوچەیەکی دوورەدەستی ئەفغانستان. 39 00:02:34,439 --> 00:02:37,935 سوور بوو لەوەی کچەکەی، کە دایکی منە، بچێتە قوتابخانە 40 00:02:38,005 --> 00:02:44,348 هەر لەبەر ئەوەش باوکی پەیوەندییەکانی لەگەڵی پچڕاند. 41 00:02:44,348 --> 00:02:47,858 و دایکە خوێندەوارەکەم بوو بە مامۆستا. 42 00:02:47,858 --> 00:02:50,884 ئەوە خۆیەتی. 43 00:02:50,884 --> 00:02:53,551 دوو ساڵ پێش ئێستا خانەنشین بوو، تەنها بۆ ئەوەی 44 00:02:53,551 --> 00:02:58,929 ماڵەکەمان بکات بە قوتابخانە بۆ کچان و ئافرەتانی گەڕەکەکەمان. 45 00:02:58,929 --> 00:03:03,317 و باوکیشم... ئەوە خۆیەتی... 46 00:03:03,317 --> 00:03:10,018 یەکەمین کەسی خێزانەکەی بوو کە بخرێتە بەر خوێندن. 47 00:03:10,218 --> 00:03:12,327 هیچ گومان لەوەدا نەبوو کە منداڵەکانی 48 00:03:12,417 --> 00:03:17,416 بچنە بەر خوێندن، بە کچەکانیشییەوە، 49 00:03:17,416 --> 00:03:21,836 سەرەڕای هەبوونی تاڵیبان، سەرەڕای هەموو مەترسییەکان. 50 00:03:21,836 --> 00:03:30,182 لای ئەو نەچوونی منداڵەکانی بۆ قوتابخانە مەترسیدارتر بوو. 51 00:03:30,182 --> 00:03:33,310 لە ماوی دەسەڵاتی تاڵیباندا، لە بیرمە 52 00:03:33,310 --> 00:03:38,403 هەندێ کات هەبوو کە زۆر بێزار دەبووم لەو ژیانەی تێیدا بووین 53 00:03:38,403 --> 00:03:42,355 کە هەمیشە ترسا بووین و داهاتوویەکی روونمان نەدەبینی. 54 00:03:42,355 --> 00:03:45,409 هەندێ جار دەمویست کۆڵ بدەم، 55 00:03:45,409 --> 00:03:48,545 بەڵام باوکم، 56 00:03:48,545 --> 00:03:51,054 پێی دەگووتم، 57 00:03:51,054 --> 00:03:53,159 گوێ بگرە کچەکەم، 58 00:03:53,159 --> 00:03:56,475 دەکرێت هەموو شتێکت لە دەست بدەیت لە ژیاندا. 59 00:03:56,475 --> 00:04:00,680 دەکرێت پارەت لێ بدزرێت، یاخود ناچار بکرێیت ماڵەکەت بەجێ بهێڵیت لە کاتی جەنگدا. 60 00:04:00,680 --> 00:04:03,461 بەڵام تاکە شت کە بۆ هەمیشە لەگەڵت دەمێنێتەوە 61 00:04:03,461 --> 00:04:06,769 ئەوەیە کە لێرەدایە. 62 00:04:06,769 --> 00:04:11,685 و ئەگەر پێویست بکات کە خوێنمان بفڕۆشین بۆ پێدانی تێچووی قوتابخانەکەت، 63 00:04:11,685 --> 00:04:14,906 ئەوا دەیکەین. 64 00:04:14,906 --> 00:04:19,988 کەوایە ئێستاش هەر ناتەوێت بەردەوام بیت؟ 65 00:04:19,988 --> 00:04:23,116 ئەمڕۆ من تەمەنم ٢٢ ساڵە. 66 00:04:23,116 --> 00:04:25,886 لە وڵاتێک گەورە بوومە کە دەیان ساڵی جەنگ 67 00:04:25,886 --> 00:04:29,056 بوونەتە هۆی رووخاندنی. 68 00:04:29,056 --> 00:04:34,117 کەمتر لە %٦ی ئافرەتانی هاوتەمەنم توانیویانە دوای خوێندنی ئامادەیی بەردەوام بن، 69 00:04:34,117 --> 00:04:36,862 و ئەگەر خیزانەکەم زۆر پابەند نەبوونایە بە خوێندنەکەمەوە، 70 00:04:36,862 --> 00:04:39,266 منیش یەکێک دەبووم لەوان. 71 00:04:39,266 --> 00:04:44,581 لە جێی ئەوە، ئێستا بە شانازییەوە وەکو دەرچوویەکی کۆلێژی میدڵبێریم راوەستاوم. 72 00:04:44,581 --> 00:04:54,594 (چەپڵە رێزان) 73 00:04:54,594 --> 00:04:57,542 کە گەڕامەوە ئەفغانستان، باپیرم، 74 00:04:57,542 --> 00:05:02,121 ئەو کورەی لە ماڵی باوکی دەرکرا بەهۆی ئەوەی کچەکانی خستەبەر خوێندن، 75 00:05:02,121 --> 00:05:05,615 یەکێک بوو لەوانەی پێش هەموو کەس پیرۆزبایی لێ کردم. 76 00:05:05,615 --> 00:05:08,245 ئەو تەنها بە بڕوانامەی کۆلێژەکەمەوە خۆی هەڵناکێشێت، 77 00:05:08,245 --> 00:05:10,454 بەڵکو ئەوەش کە یەکەم ئافرەت بوومە، 78 00:05:10,454 --> 00:05:12,176 و یەکەم ئافرەتیشم، 79 00:05:12,176 --> 00:05:15,678 کە بە ئۆتۆمبێل بیگەڕێنم بەناو شەقامەکانی کابوڵدا. 80 00:05:15,678 --> 00:05:21,040 (چەپڵە رێزان) 81 00:05:21,040 --> 00:05:23,689 خێزانەکەم بڕوایان پێمە. 82 00:05:23,689 --> 00:05:28,639 خەونی گەورە دەبینم، بەڵام خێزانەکەم لە خۆم زیاتر خەونی گەورەتریان هەیە بۆم. 83 00:05:28,639 --> 00:05:33,106 هەر بۆیە باڵوێزی جیهانی 10x10م. 84 00:05:33,106 --> 00:05:35,870 کە کەمپینێکی جیهانییە بۆ پەروەردەکردنی ئافرەتان. 85 00:05:35,870 --> 00:05:38,449 هەر بۆیە بە هاوبەشی خاوەندارێتی SOLAم کرد. 86 00:05:38,449 --> 00:05:40,916 یەکەم و رەنگە تاکە قوتابخانەی نیشتەجێبوون بێت 87 00:05:40,916 --> 00:05:42,645 تایبەت بە کچان لە ئەفغانستان. 88 00:05:42,645 --> 00:05:48,282 وڵاتێک کە تا ئێستاش مەترسیدارە بۆ کچان کە بچنە قوتابخانە. 89 00:05:48,282 --> 00:05:52,047 ئەوەی سەرسامکەرە ئەوەیە کە لە قوتابخانەکەمدا خوێندکاری وەها دەبینم 90 00:05:52,047 --> 00:05:57,675 کە ئامانجی بەرزیان هەیە و بە دوای هەلدا دەگەڕێن. 91 00:05:57,675 --> 00:06:00,602 و بەخێوکەرەکانیان و باوکیان دەبینم 92 00:06:00,602 --> 00:06:05,180 کە هەر وەکو باوکی من داکۆکیان لێ دەکەن، 93 00:06:05,180 --> 00:06:14,112 ئەمەش سەرەڕای هەبوونی دژایەتییە ورە روخێنەرەکان. 94 00:06:14,112 --> 00:06:16,818 هەر وەکو ئەحمەد، ئەمە ناوێکی خوازراوە، 95 00:06:16,818 --> 00:06:19,446 و ناشتوانم روخساری پیشانتان بدەم، 96 00:06:19,446 --> 00:06:23,091 بەڵام ئەحمەد باوکی یەکێک لە خوێندکارەکانمە. 97 00:06:23,091 --> 00:06:26,927 کەمتر لە مانگێک بەر لە ئێستا، خۆی و کچەکەی 98 00:06:26,927 --> 00:06:30,261 لە رێگە بوون لە قوتابخانەکەوە بەرەو لادێکەی خۆیان، 99 00:06:30,261 --> 00:06:36,754 لە هەوڵیکی کوشتن رزگاریان بوو 100 00:06:36,754 --> 00:06:41,536 بە بۆمبی لاڕێگە بە چەند خولەکێک. 101 00:06:41,536 --> 00:06:44,939 هەر کە گەشتە ماڵەوە، زەنگێکی موبایلی پێگەیشت 102 00:06:44,939 --> 00:06:47,634 دەنگێک هەڕەشەی لێ کرد 103 00:06:47,634 --> 00:06:51,029 کە ئەگەر کچەکەی بنێرێتەوە قوتابخانە، 104 00:06:51,029 --> 00:06:53,806 ئەوا دووبارە هەوڵی کوشتنی دەدەنەوە. 105 00:06:53,806 --> 00:06:57,708 ئەویش پێی گووتن: ئەگەر دەتانەوێت ئێستا بمکوژن، 106 00:06:57,708 --> 00:07:01,602 بەڵام من داهاتووی کچەکەم ناشێوێنم 107 00:07:01,602 --> 00:07:06,434 بەهۆی بیروبۆچونە کۆن و دواکەوتووەکانتانەوە. 108 00:07:06,434 --> 00:07:08,803 ئەو دەرەنجامەی پێی گەشتووم لەسەر ئەفغانستان، 109 00:07:08,803 --> 00:07:12,323 ئەمەش شتێکە زۆرجار لە رۆژئاوادا پشتگوێ خراوە، 110 00:07:12,323 --> 00:07:15,546 کە لە پشتی هەریەک لە ئێمەوە کە سەرکەوتوو دەبین 111 00:07:15,546 --> 00:07:22,909 باوکێک هەیە کە بەهای کچەکەی دەزانێت 112 00:07:22,909 --> 00:07:27,536 و سەرکەوتنی کچەکەی بە سەرکەوتنی خۆی دەزانێت. 113 00:07:27,536 --> 00:07:31,474 ئەمە مانای ئەوە نییە کە دایکەکانمان کلیلی سەرکەوتنی ئێمە نین. 114 00:07:31,474 --> 00:07:36,010 لە راستیدا، زۆرجار ئەوان گفتوگۆکەر و قایلپێکەری سەرەکین 115 00:07:36,010 --> 00:07:39,350 بۆ دابینکردنی داهاتوویەکی پرشنگ بۆ کچەکانیان، 116 00:07:39,350 --> 00:07:42,761 بەڵام لە تێگەشتنی کۆمەڵگەیەکی وەکو ئەفغانستان، 117 00:07:42,761 --> 00:07:46,181 دەبێت پاڵپشتی پیاوانمان بەدەست خستبێت. 118 00:07:46,181 --> 00:07:49,731 لەژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا، رێژەی ئەو کچانەی دەچوونە قوتابخانە 119 00:07:49,731 --> 00:07:51,523 یەک دانە بوو لە سەدان کچ... 120 00:07:51,523 --> 00:07:53,861 لە بیرتان بێت، نایاسایی بوو. 121 00:07:53,861 --> 00:07:59,353 بەڵام ئەمڕۆ، زیاتر لە ٣ میلیۆن کچ لە قوتابخانە دەخوێنن لە ئەفغانستان. 122 00:07:59,353 --> 00:08:06,600 (چەپڵە رێزان) 123 00:08:06,600 --> 00:08:12,751 ئەفغانستان زۆر جیاوازە لە ئەمریکا. 124 00:08:12,751 --> 00:08:17,723 ئەمریکییەکان گوڕانکارییەکان بێبەها دەبینن. 125 00:08:17,723 --> 00:08:20,773 دەترسم کە ئەم گۆڕانکارییانە نەمێننەوە 126 00:08:20,773 --> 00:08:25,265 لە دوای رۆشتنی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا. 127 00:08:25,265 --> 00:08:28,918 بەڵام کە دەگەڕێمەوە ئەفغانستان، 128 00:08:28,918 --> 00:08:33,703 کاتێک خوێندکارەکانی نێو قوتابخانەکەم دەبینم 129 00:08:33,703 --> 00:08:36,343 و دایک و باوکیان کە داکۆکیان لێ دەکەن، 130 00:08:36,343 --> 00:08:40,810 کە هانیان دەدەن، داهاتوویەکی گەش دەبینم 131 00:08:40,810 --> 00:08:44,110 و گۆڕانکارییەکی هەمیشەیی. 132 00:08:44,110 --> 00:08:52,577 بۆ من، ئەفغانستان وڵاتی هیوا و ئەگەری بێسنوورە. 133 00:08:52,577 --> 00:08:55,989 و هەموو رۆژێک 134 00:08:55,989 --> 00:08:59,397 کچەکانی SOLA ئەوەم بیر دەخەنەوە. 135 00:08:59,397 --> 00:09:02,604 هەر وەکو من، ئەوانیش خەونی گەورە دەبینن. 136 00:09:02,604 --> 00:09:04,315 سوپاس. 137 00:09:04,315 --> 00:09:15,192 (چەپڵە رێزان)