لە ساڵی 1992
کەشتیەکی بار یاری گەرماو هەڵدەگرێت
لە زریانێک گیری خوارد
دەفرەکانی بارکردن له ئاودا نقووم بوون،
و شەپۆلەکان 28,000 مراوی لاستیکیان ڕاماڵی
یارییەکانی تر بۆ ناو باکووری زه‌ریای ئارام
بەڵام پێکەوە نەلکان.
تەواو پێچەوانە-
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مراویەکان
به هەموو جیهاندا گه‌ڕاون
و توێژەرەوەکان رێوشوێنی خۆیان بەکارهێناوه
بۆ هێڵکاریکردنی تێگەیشتنێکی باشتر
لە شه‌پۆلی زەریاكان.
کۆمەڵە سەرچاوەیەک ده‌بنه هۆكاری
شه‌پۆله‌كانی زه‌ریا:
با، هەڵکشان، گۆڕانکاری لە چڕی ئاودا،
و سوڕانەوەی زەوی.
تۆبۆۆگرافیای زەوی زەریا
و کەنار دەریاکە ئەو جوڵەیانەی پێ دەپێون
دەبێتە هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م شه‌پۆلانه
خێرا ببن،
خاوببنەوە، یان ئاڕاستە بگۆڕن.
شه‌پۆله‌كانی زه‌ریا بۆ دوو به‌ش
دابه‌ش ده‌بن:
شه‌پۆله‌كانی سه‌رڕوو
و شه‌پۆله‌كانی قووڵایی زه‌ریا.
شه‌پۆله‌كانی سه‌رڕوو کۆنترۆڵی
لە 10% ی
جووڵه‌ی ئاوی زەریاکە ده‌كه‌ن،
لە کاتێکدا کە شه‌پۆله‌كانی قووڵایی زه‌ریا
90% ی ئه‌وانیتر ده‌جوڵێنن.
هەرچەندە هۆکاری جیاوازیان هەیە،
شه‌پۆله‌كانی ڕوکەش و قووڵایی زەریا
کاریگەرییان لەسەر یەکتر ده‌بێت
لە سەمایەکی ئاڵۆزی بەردەوام
كه هه‌موو زەریاکە دەجوڵێنێت.
لە نزیک کەنارەکە،
شه‌پۆله‌كانی سه‌رڕوو به هۆی با و
هه‌ڵكشان هانده‌درێن،
کە ئاو دەکێشێت بۆ دواوە و بەرەو پێش كاتێك
ئاستی ئاوەکە نزم دەبێتەوە و بەرز دەبێتەوە.
هاوکات لە زەریای کراوەدا با
هێزی سەرەکی لە پشت ئەم هەموو شه‌پۆلانه‌یه
کاتێک با بەسەر زەریادا هەڵدەکات،
چینەکانی سەرەوە له‌گه‌ڵ ئاو ڕائەکێشێت.
ئەو ئاوە جوڵاوه چینه‌كان هەڵئەکێشێ
بۆ ژێرەوە،
و ئەوانیش چینه‌كانی ژێرووتریان ده‌جووڵێنن.
لەڕاستیدا ئاو بە قوڵایی 400 مەتر
هێشتا با کاریگەری لەسەر دروست دەکات
لە ڕووی زەریاکە.
ئەگەر تۆ زووم بۆ سەیرکردنی شێوه‌كانی
شه‌پۆڵی سه‌رڕوو بكه‌یت لە هەموو زەویدا،
دەبینیت کە ئەوان ئەڵقەی گەورە
پێكدێنن پێی دەوترێت بازنه،
کە بە ئاڕاستەی کاتژمێر گەشت دەکەن
لە باکوری گۆی زەوی
و پێچەوانەی میلی کاتژمێر
لە بەشی باشوری گۆی زەوی.
لەبەر ئەو ڕێگایەی
خولانەوەی زەوی
کاریگەری لەسەر شێوازی با هەیە کە
بەرزبوونەوە بۆ ئەم شه‌پۆلانه ده‌دات.
ئەگەر زەوی نەسوڕابایەوە،
هەوا و ئاو بە سادەیی
ده‌جوڵان بۆ دواوە و بەرەو پێش
لە نێوان نزمی پەستان لە هێڵی یەکسانی
و فشاری زۆر لەسەر جەمسەرەکان.
بەڵام کاتێک زەوی دەخولێتهوه،
هەوای جوڵاو لە هێڵی یەکسانەوە بۆ
جەمسەری باکوور بەرەو ڕۆژهەڵات لاده‌دات،
وئه‌و هەوایهی بەرەو خوارەوە دەگەڕێ
بەرەو ڕۆژئاوا لاده‌دات.
وێنەی ئاوێنە روودەدات
لە بەشی باشوری گۆی زەوی،
بۆ ئەوەی شه‌پۆله سەرەکیەکانی با
شێوەی هاوشێوەی بازنەیی
لە دەوروبەری ژێر زەوی زەریاکان دروست بكه‌ن
ئەمە پێی دەوترێت کاریگەری کاریۆلیس
باکان پاڵ به زەریاکە ده‌نێن بۆ ژێرەوە
لە هەمان خولانەوەی ئەو دوو کەلەندەرانه
و لەبەر ئەوەی ئاو بە شێوەیەکی کاریگەرتر
لە هەوا گه‌رم ده‌بێت،
ئەم شه‌پۆلانه یارمەتی دووبارە دابەشکردنی
گەرمی لە سەرتاسەری جیهاندا ده‌ده‌ن.
جیاواز لە شه‌پۆلە ڕووکەشەکان،
شه‌پۆله قووڵه‌كان بە شێوەیەکی سەرەکی
بە گۆڕانکاری لە چڕی ئاوی دەریا دروست ده‌بن
کاتێک ئاو بەرەو جەمسەری باکوور دەڕوات،
ساردتر دەبێت.
هەروەها ڕێژه‌یه‌كی به‌رزتری
چڕكردنه‌وه‌ی خوێی هه‌یه،
چونکە کریستاڵی سەهۆڵەکە کە
ئاو ده‌گرێت لوكاتێكدا خوێیهكه جێدێڵێت.
ئەم ئاوە سارد‌و سوێرە چڕترە،
بۆیە نقوم دەبێت،
ئاوی ڕوکەش گەرمتر شوێنی ده‌گرێته‌وه،
ده‌بێته هۆی ئامادەکردنی شه‌پۆلێكی ستوونی
به‌ناوی سووڕانەوەی تەرمۆهالین.
سووڕانەوەی تهرمرهاڵینی ئاوی قوڵ
و شه‌پۆلی ڕووكه‌شی بالێدەر
یه‌كده‌گرن بۆ پێکهێنانی ئەڵقەیەکی پێچ
کە پێی دەڵێن (پشتێنه‌ی گوێزه‌ری جیهانیی).
هه‌ركه ئاو لە قووڵایی
زەریاکە بۆ سەر ڕووەکە ده‌جوڵێت،
چه‌ند خۆراكێك له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵده‌گرێت كه
خواردن ده‌داته ورده گیانله‌به‌ره‌كان
کە بناغەی زۆرێک لە
زنجیرەی خواردنی زەریا پێكدێنیت.
پشتێنی گوێزەری جیهانی
درێژترین شه‌پۆله لە جیهاندا،
لە هەموو جیهاندا
بەڵام تەنیا چه‌ند سانتیمه‌ترێك
له چركه‌یه‌كدا ده‌جوڵێت.
لەوانەیە هه‌زار ساڵ بخایه‌نێت تا
دڵۆپێك ئاو ئه‌و گه‌شته ته‌واو بكات.
لەگەڵ ئەوەشدا بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای
ده‌ریا دەبێتە هۆی ئه‌وه‌ی پشتێنی گوێزێنەر
به‌ڕواڵه‌ت خاو ببێته‌وه.
نموونه‌كان پێشانی ده‌ده‌ن ئه‌مه ده‌بێته
هۆی وێرانی له سیسته‌می كهشو هه‌وا
له هه‌ردوو لای زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی.
و کەس نازانێت چی ڕوودەدات ئەگەر
بەردەوام بێت لە خاوبوونه‌وه
یان ئەگەر بە ته‌واوی ڕابوه‌ستێت.
تاکە ڕێگە کە بتوانین پێشبینی بکەین به
دروستی و خۆمان بۆی ئامادە بکەین
به‌رده‌وامیدانه به لێكۆڵینه‌وه‌ی شه‌پۆ-
له‌كان و هێزە بەهێزەکان کە پێكیان دێنن.