لە چیرۆکێکی پاڵەوان ئاساییدا،
پاڵەوانەکە پلان دەست بە گەشتێکی
سەرکەشی دەکات،
گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا دێت،
و بە سەرکەوتووانە بۆ خاڵی
دەست پێکی گەشتەکە دەگەڕێتەوە.
لە ئەفسانەکانی ئیرلەندا،
ئەفسانەیەک هەیە بە ناوی ئاخچری،
گەشت کردن بۆ جیهانەکەی تر
بە نەگەڕانەوە کۆتایی دێت.
چەندین جۆری جیاوازی دونیایەکی دی
لە ئەفسانە ئێرلەندییەکان هەیە،
بەناوبانگترینیان لە چیرۆکی ئۆشین دایە.
ئۆشین کوڕی فیۆن مەکهوڵە کە
سەرکردەی کۆمەڵێک جەنگاوەری بتپەرستە
بە ناوی فیانا.
ڕۆژێک لە کاتی ڕێکردن لەگەڵ هاوەڵەکانی،
شازادە نیمف دەچێت بۆ لای،
هەردووکیان یەکسەر دەکەونە
داوی خۆشەویستی یەکتر
و نیمف ئۆشین دەخاتە سەر ئەسپە سپیەکەی
و بە یەکەوە تا لێواری ئاوەکانی
ئێرلەندا دەڕۆن.
کاتێک زۆر دوور دەکەونەوە،
خۆیان لە ناو تەمێکی زێڕین دەبیننەوە،
خۆیان لە لێواری شانشینێکی
گەشاوە دەبیننەوە بە ناوی تیر نا نۆگ.
ئەم شانشینە ماڵی تاتوها دی دانان دەبێت،
کە پێشوتر فەرمانڕەوای ئێرلەندا بوون
زۆر پێش ئۆشین.
لە یەکەم چرکەساتی گەیشتنی ئۆشین،
هەموو پێداویستییەکانی دابین دەکرێت.
لە ئاهەنگێکی مەزن
هاوسەرگیری لەگەڵ نیمف دەکات.
کاتێک ئارەزوی مۆسیقای دەبێت،
گوێیەکانی پڕ دەبن لە مۆسیقای ئەفسوناویی.
کاتێک برسی دەبێت، ڕاستەوخۆ
قاپی زێرینی پڕ خواردنی دێتە بەردەم.
پەسنی دیمەنی جوان و ئەو ڕەنگانەی دەدا
کە هیچ ناوێک نەبوو بۆ پەسن دانیان.
هەموو شتەکانی دەروبەری، خاک و مرۆڤ
ژیانێکی نایاب و بێ هاوتایان هەبوو.
بەڵام ئۆشین نەیدەزانی کە خاکی
تیر نا نۆگ خاکی گەنجێتی هەمیشەییە،
کە کات تیایدا وەستاوە و کەس پیر نابێت.
لە ماڵە نوێکەیدا، ئۆشین
وەک پێشوو خەریکی ڕاوو سەرکەشی بوو.
بەڵام لەم شارەدا، ئۆشین توانایەکی سەیری
دەست کەوتبوو کە
لە کۆتای هەموو ڕۆژێکی سەرکێشیدا،
برینەکانی ئۆشین لە کاتی خەوتنی لە
ئامێزی نیمف جادویانە چاک دەبوونەوە.
سەرەڕایی ئەوەی سەرکەوتن و
خۆشیی بە ئاسانی لەم خاکەدا بەدەستدەهێنرا،
ئۆشین بیری فیننا و
سەرکێشییەکانی ئیرلەندای دەکرد.
دوای سێ ساڵ مانەوە لە تیر نا نۆگ،
ئۆشین زۆر بیری ماڵەوە دەکات.
پێش ئەوەی بکەوێتە ڕێگە،
نیمف ئاگاداری کردەوە
کە پێویستە لە ئەسپەکەی نەیەتە خوارەوە
و قاچی بەر هیچ شتێکی زەوی نەکەوێت.
کاتێک ئۆشین دەگاتە لێواری خاکی ئیرلەندا،
هەست دەکات تارماییەک بەسەر جیهاندا کەوتوە.
لە سەر ئەو گردەی باوکی کۆشکی لێ بنیات
نابوو، تەنها وێرانەو پوش و گیای دەدی.
بانگکردنی هاوڕێ و خێزانەکەی
دەنگدانەوەی لە دیوارەکاندا دروست دەکرد.
پەشۆکاو بوو، بەردەوام بوو تا گەیشتە لای
کێڵگەیەک کە جوتیارەکان ئیشیان تێدا دەکرد.
جوتیارەکان بە دەست لانەبردنی
بەردێکەوە گیریان خواردبوو،
ئۆشین قسەکانی نیمفی لە یاد دەچێت،
ئۆسین لە ئەسپەکەی دێتە خوارێ،
بەھێزە سەرسوڕهێنەرەکەی بەردەکە لادەبات.
دڵخۆشی جوتیارەکان
زوو بۆ هاوار کردن دەگۆڕێت.
ئۆشینی گەنج، دەگۆڕێت بۆ پیاوێکی پیر
کە ڕیشی زەوی گسک دەدات و
قاچی لە بێهێزیان دەکەوێتە ژێر خۆی.
ئەو هاواری بۆ فین و فیننا دەکرد.
بەڵام خەڵک ئەم ناوانەیان
٣٠٠ ساڵ لەمەو بەر بەکار دەهێنا.
کات ناپاکی لە ئۆشین کرد
گەڕانەوە بۆ زەوی مرۆڤەکان، ئۆشین
بە شێوازێک پیر دەکات کە گەڕانەوەی نییە.
لە فۆلکلۆری ئیرلەندیدا،
لە قوڵایی بیرەکان خاکی گەنجی
دەبینرێت یان
لە لێواری ئاسۆی بینیندا،
یان لە تاریکی ئەشکەوتەکان دەبینرێت.
بەڵام ئەو کەسانەی شارەزایی
چیرۆکی ئۆشینن، چیرۆکێکیتر باس دەکەن،
میرخاتوونێکی گەشاوە کە لە
سەر ئەسپێکی سپی لە دوورەوە
هێستا چاوەڕێی گەڕانەوەی
خۆشەویستە تێکشکاوەکەی دەکات.