1 00:00:07,826 --> 00:00:09,581 لە چیرۆکێکی پاڵەوان ئاساییدا، 2 00:00:09,581 --> 00:00:11,770 پاڵەوانەکە پلان دەست بە گەشتێکی سەرکەشی دەکات، 3 00:00:11,770 --> 00:00:13,150 گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا دێت، 4 00:00:13,150 --> 00:00:15,741 و بە سەرکەوتووانە بۆ خاڵی دەست پێکی گەشتەکە دەگەڕێتەوە. 5 00:00:15,741 --> 00:00:18,360 لە ئەفسانەکانی ئیرلەندا، ئەفسانەیەک هەیە بە ناوی ئاخچری، 6 00:00:18,360 --> 00:00:22,533 گەشت کردن بۆ جیهانەکەی تر بە نەگەڕانەوە کۆتایی دێت. 7 00:00:22,533 --> 00:00:26,252 چەندین جۆری جیاوازی دونیایەکی دی لە ئەفسانە ئێرلەندییەکان هەیە، 8 00:00:26,252 --> 00:00:29,941 بەناوبانگترینیان لە چیرۆکی ئۆشین دایە. 9 00:00:29,941 --> 00:00:33,349 ئۆشین کوڕی فیۆن مەکهوڵە کە سەرکردەی کۆمەڵێک جەنگاوەری بتپەرستە 10 00:00:33,349 --> 00:00:35,351 بە ناوی فیانا. 11 00:00:35,351 --> 00:00:37,349 ڕۆژێک لە کاتی ڕێکردن لەگەڵ هاوەڵەکانی، 12 00:00:37,349 --> 00:00:40,807 شازادە نیمف دەچێت بۆ لای، 13 00:00:40,807 --> 00:00:43,001 هەردووکیان یەکسەر دەکەونە داوی خۆشەویستی یەکتر 14 00:00:43,001 --> 00:00:45,248 و نیمف ئۆشین دەخاتە سەر ئەسپە سپیەکەی 15 00:00:45,248 --> 00:00:48,168 و بە یەکەوە تا لێواری ئاوەکانی ئێرلەندا دەڕۆن. 16 00:00:48,168 --> 00:00:51,949 کاتێک زۆر دوور دەکەونەوە، خۆیان لە ناو تەمێکی زێڕین دەبیننەوە، 17 00:00:51,949 --> 00:00:55,828 خۆیان لە لێواری شانشینێکی گەشاوە دەبیننەوە بە ناوی تیر نا نۆگ. 18 00:00:55,828 --> 00:00:59,660 ئەم شانشینە ماڵی تاتوها دی دانان دەبێت، کە پێشوتر فەرمانڕەوای ئێرلەندا بوون 19 00:00:59,660 --> 00:01:02,497 زۆر پێش ئۆشین. 20 00:01:02,497 --> 00:01:05,792 لە یەکەم چرکەساتی گەیشتنی ئۆشین، هەموو پێداویستییەکانی دابین دەکرێت. 21 00:01:05,792 --> 00:01:09,610 لە ئاهەنگێکی مەزن هاوسەرگیری لەگەڵ نیمف دەکات. 22 00:01:09,610 --> 00:01:13,720 کاتێک ئارەزوی مۆسیقای دەبێت، گوێیەکانی پڕ دەبن لە مۆسیقای ئەفسوناویی. 23 00:01:13,720 --> 00:01:17,909 کاتێک برسی دەبێت، ڕاستەوخۆ قاپی زێرینی پڕ خواردنی دێتە بەردەم. 24 00:01:17,909 --> 00:01:22,560 پەسنی دیمەنی جوان و ئەو ڕەنگانەی دەدا کە هیچ ناوێک نەبوو بۆ پەسن دانیان. 25 00:01:22,560 --> 00:01:28,370 هەموو شتەکانی دەروبەری، خاک و مرۆڤ ژیانێکی نایاب و بێ هاوتایان هەبوو. 26 00:01:28,370 --> 00:01:32,050 بەڵام ئۆشین نەیدەزانی کە خاکی تیر نا نۆگ خاکی گەنجێتی هەمیشەییە، 27 00:01:32,050 --> 00:01:35,802 کە کات تیایدا وەستاوە و کەس پیر نابێت. 28 00:01:35,802 --> 00:01:39,990 لە ماڵە نوێکەیدا، ئۆشین وەک پێشوو خەریکی ڕاوو سەرکەشی بوو. 29 00:01:39,990 --> 00:01:44,429 بەڵام لەم شارەدا، ئۆشین توانایەکی سەیری دەست کەوتبوو کە 30 00:01:44,429 --> 00:01:46,209 لە کۆتای هەموو ڕۆژێکی سەرکێشیدا، 31 00:01:46,209 --> 00:01:51,350 برینەکانی ئۆشین لە کاتی خەوتنی لە ئامێزی نیمف جادویانە چاک دەبوونەوە. 32 00:01:51,350 --> 00:01:55,601 سەرەڕایی ئەوەی سەرکەوتن و خۆشیی بە ئاسانی لەم خاکەدا بەدەستدەهێنرا، 33 00:01:55,601 --> 00:01:59,500 ئۆشین بیری فیننا و سەرکێشییەکانی ئیرلەندای دەکرد. 34 00:01:59,500 --> 00:02:03,999 دوای سێ ساڵ مانەوە لە تیر نا نۆگ، ئۆشین زۆر بیری ماڵەوە دەکات. 35 00:02:03,999 --> 00:02:06,661 پێش ئەوەی بکەوێتە ڕێگە، نیمف ئاگاداری کردەوە 36 00:02:06,661 --> 00:02:11,304 کە پێویستە لە ئەسپەکەی نەیەتە خوارەوە و قاچی بەر هیچ شتێکی زەوی نەکەوێت. 37 00:02:11,304 --> 00:02:13,271 کاتێک ئۆشین دەگاتە لێواری خاکی ئیرلەندا، 38 00:02:13,271 --> 00:02:16,597 هەست دەکات تارماییەک بەسەر جیهاندا کەوتوە. 39 00:02:16,597 --> 00:02:21,861 لە سەر ئەو گردەی باوکی کۆشکی لێ بنیات نابوو، تەنها وێرانەو پوش و گیای دەدی. 40 00:02:21,861 --> 00:02:25,481 بانگکردنی هاوڕێ و خێزانەکەی دەنگدانەوەی لە دیوارەکاندا دروست دەکرد. 41 00:02:25,481 --> 00:02:30,253 پەشۆکاو بوو، بەردەوام بوو تا گەیشتە لای کێڵگەیەک کە جوتیارەکان ئیشیان تێدا دەکرد. 42 00:02:30,253 --> 00:02:33,023 جوتیارەکان بە دەست لانەبردنی بەردێکەوە گیریان خواردبوو، 43 00:02:33,023 --> 00:02:34,611 ئۆشین قسەکانی نیمفی لە یاد دەچێت، 44 00:02:34,611 --> 00:02:39,256 ئۆسین لە ئەسپەکەی دێتە خوارێ، بەھێزە سەرسوڕهێنەرەکەی بەردەکە لادەبات. 45 00:02:39,256 --> 00:02:42,092 دڵخۆشی جوتیارەکان زوو بۆ هاوار کردن دەگۆڕێت. 46 00:02:42,092 --> 00:02:45,682 ئۆشینی گەنج، دەگۆڕێت بۆ پیاوێکی پیر کە ڕیشی زەوی گسک دەدات و 47 00:02:45,682 --> 00:02:47,853 قاچی لە بێهێزیان دەکەوێتە ژێر خۆی. 48 00:02:47,853 --> 00:02:50,474 ئەو هاواری بۆ فین و فیننا دەکرد. 49 00:02:50,474 --> 00:02:55,803 بەڵام خەڵک ئەم ناوانەیان ٣٠٠ ساڵ لەمەو بەر بەکار دەهێنا. 50 00:02:55,803 --> 00:02:57,761 کات ناپاکی لە ئۆشین کرد 51 00:02:57,761 --> 00:03:02,724 گەڕانەوە بۆ زەوی مرۆڤەکان، ئۆشین بە شێوازێک پیر دەکات کە گەڕانەوەی نییە. 52 00:03:02,724 --> 00:03:04,354 لە فۆلکلۆری ئیرلەندیدا، 53 00:03:04,354 --> 00:03:08,443 لە قوڵایی بیرەکان خاکی گەنجی دەبینرێت یان 54 00:03:08,443 --> 00:03:10,602 لە لێواری ئاسۆی بینیندا، 55 00:03:10,602 --> 00:03:13,012 یان لە تاریکی ئەشکەوتەکان دەبینرێت. 56 00:03:13,012 --> 00:03:16,905 بەڵام ئەو کەسانەی شارەزایی چیرۆکی ئۆشینن، چیرۆکێکیتر باس دەکەن، 57 00:03:16,905 --> 00:03:22,604 میرخاتوونێکی گەشاوە کە لە سەر ئەسپێکی سپی لە دوورەوە 58 00:03:22,604 --> 00:03:26,254 هێستا چاوەڕێی گەڕانەوەی خۆشەویستە تێکشکاوەکەی دەکات.