زۆر باشە، زۆر قسە هەیە بۆ کردن،
بەڵام پێم وایە بە ژەنین
دەست پێ دەکەم،
(مۆسیقا)
♫کاتێک کە ھەڵدەستم♫
♫لە بەیانیان دا♫
♫قاوەیەک ئامادە دەکەم ♫
♫ ڕۆژنامەکە دەخوێنمەوە♫
♫ و دواتر بە لەسەرخۆیانە♫
♫و زۆر بە نەرمانە♫
♫قاپەکان دەشۆم♫
♫ھەروەھا خواردن بە ماسیەکان دەدەم♫
♫گۆرانی ڕۆژی لە دایک بوونم بۆ دەڵێیت♫
♫وەک ئەوەی ئەوە ببێتە♫
♫کۆتا ڕۆژت♫
♫لێرە لەسەر زەوی♫
(چەپڵە لێدان)
زۆر باشە.
کەواتە، ئەمڕۆ ویستم شتێکی تایبەت بکەم.
دەمەوێت گۆرانیەکی نوێ بناسێنم
کە کارم لەسەر کردووە
لە پێنج بۆ شەش مانگی ڕابردوودا.
و هەندێک شتى بچووک هەن زیاتر دڵخۆشت دەکەن
زیاتر گۆرانى لێدان
بۆ یەکەمین جار لەبەردەم ئامادەبوواندا،
بە تایبەتی کە نیوەی تەواو بووە.
(پێکەنین)
ھیوا دەخوازم ھەندێ لە گفتوگۆکانی ئێرە
لەوانەیە یارمەتیم بدەن لە کۆتای پێھێنانی.
چونکە ئەوە دەچێتە نێو ھەموو جۆرەکانى
جیھانی شێتی.
و ئەمە گۆرانیەکەیە
دەربارەى دووبارە بوونەوە،
بەڵام نەک ئەو دووبارە بوونەوەى ئێرە.
ئەوان سەرنجی دووبارەبوونەوەن.
و لە جیهانى دەنگ دا
ئەوە کاتێک روودەدات کە بڵندگۆیەکە زۆر نزیک
دەبێتەوە
بۆ سەرچاوەى دەنگەکە،
و دواتر دەبێتە ئەم دەنگە دووبارە ناخۆشە
کە دەنگێکی زۆر ناخۆش درووست دەکات.
و من پیشانتانی دەدەم.
(پێکەنین)
خەمتان نەبێت. ئازارتان نادەم.
♫ئەوە دووبارەبوونەوەیە، سەرنجی دووبارە ♫
♫ئەوە دووبارەبوونەوەیە، سەرنجی دووبارە ♫
♫ئەوە دووبارەبوونەوەیە، سەرنجی دووبارە ♫
♫ئەوە دووبارەبوونەوەیە، سەرنجی دووبارە ♫
♫ئەوە دووبارەبوونەوەیە، سەرنجی دووبارە ♫
♫ئەوە دووبارەبوونەوەیە، سەرنجی دووبارە ♫
ئەوە...( سەرنجدان)ە
زۆر باشە، نازانم کە ئەوە پێویست
بوو تا پیشانتان بدەم--
(پێکەنین)
بەڵام مەبەستی من ئەوەیە
کە ئەوە دەنگی خۆ وێرانکردنە--
و دەربارەی ئەوە بیرم دەکردەوە
کە چۆن ئەوە چۆن دەخرێتە کار
لە ناو شەبەنگی جیھان،
لە، وتنی، ژینگەیی، باشە.
وا پێدەچێت یاسایەک ھەبێ لە سرووشتدا
کە ئەگەر زۆر نزیک ببیتەوە لەو
شوێنەی کە لێوەی هاتووى،
ئەوە ناشرین دەبێت.
بۆیە وەک ئەوەی، ناتوانیت مێشکی مانگا
دەرخواردی خۆیان بدەیت
ئەگەر کردت مانگاکە نەخۆش دەکەیت،
و ھاوسەرگیری لەگەڵ مەحرەم
و با ببینین،
ئەوەکەی تر چیە؟
زیندەوەرزانیانە- نەخۆشی دژە بەرگری ھەیە
کە جەستە ھێرش دەکاتە سەر خۆی
تۆزێک زۆر بە پەرۆشیەوە
و خانە خوێیکان لەناو دەبات،
یان خودی کەسەکە.
و دواتر-- باشە، ئەوە ئەو شوێنەیە
کە دەگەینە گۆرانیەکەمان --
بە جۆرێک بۆشایی ھەستت پڕ دەکەیتەوە.
چونکە لەگەڵ ئەوەشی کە
زاراوەی زانستیم بەکارھێناوە
لە گۆرانیەکاندا،
زۆر قورسە ھەندێ کات بیان کەیتە گۆرانی.
و ھەندێک شت ھەن
کە پێویست ناکات لە گۆرانیەکاندا ھەبن.
بۆیە ھەوڵ ئەدەم ئەو بۆشاییە پڕ بکەمەوە
لەنێوان ئەو بیرۆکەیە و ئەو ئاوازەدا.
و ھەروەھا، نازانم ئەگەر
ھەرگیز ئەوەتان ھەبووبێت،
بەڵام ھەندێک کات کە چاوەکانم دادەخەم
و ھەوڵ دەدەم بخەوم،
ناتوانم بوەستم لە بیر کردنەوە
لە چاوەکانی خۆم.
و ئەوە وەک ئەوەیە چاوەکانت
دەست بە فشار دەکەن تا خۆیان ببینن.
بۆ من ئاوا ھەست دەکەم.
ئەوە خۆش نیە.
بم بوورن ئەو بیرۆکەیەم خستە مێشکتانەوە.
(پێکەنین)
ئەستەمە، بێگومان, چاوەکانت خۆیان ببینن،
بەڵام وا پێدەچێت ھەوڵ بدەن.
و ئەوە تۆزێک زیاتر نزیکتر
دەبێتەوە لە ئەزموونی تاکە کەسی.
یان گوێیەکان بتوانن گوێ لە خۆیان بگرن--
ئەوە ئەستەمە.
ئەمە ئەو شتەیە.
بۆیە، من کارم لەسەر ئەو گۆرانیە کردووە
کە باس لەم شتانە دەکات
و ھەروەھا دواتر خەیاڵکردنی
کەسێک کە زۆر سەرکەووتوو بووە
لە بەرگری کردن لە دڵ شکاندنی
ئەوان جێماون بۆ ئەوەی خۆیان
ئەو کارە بکەن،
ئەگەر پێیان بکرێت.
و ئەوە ئەوەیە کە گۆرانیەکە داوای دەکات.
زۆر باشە.
ئەو تا ئێستا ناوێکی نیە.
(مۆسیقا)
♫بەردەوام بە و پیرۆزبای لە خۆت بکە♫
♫یارمەتی خۆت بدە، یارمەتیدان
دەستەکانی خۆتە♫
♫ و ئەو چاوەی کە چاودێری خۆی دەکا
چاوەکانی خۆتە♫
♫و ئەو گوێیەی کە گوێ لە خۆی دەگرێت نزیکە ♫
♫' لەبەر ئەوەی ئەوە گوێی خۆتە، ئۆھ ئۆھ♫
♫تۆ ئێستا شتێکی ئەستەمت ئەنجام دا♫
♫بەشداریت تیا کرد♫
♫تۆ خۆت بەھێز کرد♫
♫کەس ناتوانێت دڵت بشکێنێت♫
♫چونکە تۆ ماندووت کردووە♫
♫و گوشارت خستۆتە سەرى♫
♫بۆیە ماندووت کردووە♫
♫و تۆ خۆت دەیشکێنیت♫
♫خۆت دەیشکنیت، خودى خۆت دەیشکێنى♫
♫خۆت دەیشکنیت، خودى خۆت دەیشکێنى♫
♫خۆت دەیشکێنییت♫
(چەپڵەلێدان)
سوپاس.
(چەپڵەلێدان)
زۆر باشە.
ئەوە کەمێک خۆشە، نووسەری گۆرانی
دەتوانێت رابکات لەگەل بکوژەکە.
دەتوانی بیردۆزە شێتانیەکان
فرێ بدەیتە دەرەوە
و پێویست ناکات پشتڕاستی بکەیتەوە بەزانیاری
یان بە ھێڵکاری و توێژینەوە.
بەلام، دەزانن، پێم وایە
پەرۆشیەکی سەرشێتانە
ئەو شتەیە کە ئێستا جیھان پێویستیەتی،
تەنھا بەشێکی زۆر کەم.
(چەپڵەلێدان)
بە گۆرانیەکەی خۆم کۆتای پێ دێنم
پێی دەوترێت"سیستەمەکانی کەشوھەوا."
(مۆسیقا)
♫بێدەنگ♫
♫ئەو وتی، بێدەنگ بە♫
♫لەپشت سەری ئەوەوە قسەدەکات♫
♫لە لێواری جێگاکەوە، دەتوانم خوێنت
ببینم دەڕوات♫
♫ من دەتوانم بیبینم♫
♫ گەشەی خانەکانت♫
♫کەمێک دان بە خۆتدا بگرە♫
♫شەرابەکە مەڕژە ♫
♫دەتوانم ھەمووی لێرەوە ببینم ♫
♫ من دەتوانم بیبینم ♫
♫ ئۆھـ، من ♫
♫ دەتوانم بیبینم ♫
♫سیستەمەکانى کەش و ھەوا♫
♫کەش و ھەوای جیھان♫
♫سیستەمەکانى کەش و ھەوا♫
♫کەش و ھەوای جیھان♫
♫ ھەندێک شت کە تۆ دەیڵێیت♫
♫ بۆ فرۆشتن نین♫
♫لەو شوێنانە پارێزگارى لێدەکەم ♫
♫بریکارە سەربەستەکانمان بۆ ھەر شتێک♫
♫ترساون ♫
♫کەمێک دان بە خۆتدا بگرە ♫
♫شەرابەکە مەڕژە ♫
♫دەتوانم ھەموو شتێک لێرەوە ببینم ♫
♫ دەتوانم بیبینم ♫
♫ ئۆھـ، من ♫
♫ من دەتوانم بیبینم ♫
♫سیستەمەکانى کەش و ھەوای جیھان♫
♫سیستەمەکانى کەش و ھەوا♫
♫کەش و ھەوای جیھان ♫
سوپاس.
(چەپڵەلێدان)