زۆر باشە، زۆر قسە هەیە بۆ کردن، بەڵام وا بیردەکەمەوە بۆ دەست پێکردن من تەنھا دەژەنم، (مۆسیقا) ♫کاتێک کە ھەڵدەستم♫ ♫لە بەیانیان دا♫ ♫قاوەیەک ئامادە دەکەم ♫ ♫ ڕۆژنامەکە دەخوێنمەوە♫ ♫ و دواتر بە لەسەرەخۆیانە♫ ♫و زۆر بە نەرمانە♫ ♫قاپەکان دەشۆم♫ ♫ھەروەھا خواردنیش بە ماسیەکان دەدەم♫ ♫گۆرانی ڕۆژی لە دایک بوونم بۆ دەڵێیت♫ ♫وەک ئەوەی ئەوە ببێتە♫ ♫کۆتا ڕۆژت♫ ♫لێرە لەسەر زەوی♫ (چەپڵە لێدان) زۆر باشە. کەواتە، ئەمڕۆ ویستم شتێکی تایبەت بکەن. دەمەوێت یەکەم دەرکەوتنى گۆرانیە نوێکە کە کارم لەسەر دەکرد دربخەم لە کۆتای ئەو پێنج یان شەش مانگانەدا. و هەندێک شتى بچووک هەن زیاتر دڵخۆشت دەکەن لە جیاتى گۆرانى لێدان بۆ یەکەمین جار لەبەردەم ئامادەبوواندا، بەتایبەتی کاتێک کە نیوەی تەواو بووە. (پێکەنین) ھیوا دەخوازم ھەندێ لە گفتوگۆکانی ئێرە لەوانەیە یارمەتیم بدەن لە کۆتای پێھێنانی. لەبەر ئەوەی ئەوە دەچێتە ھەموو جۆرەکانى جیھانی شێتی. و ئەوە بەشێوەیەکی بنچینەی گۆرانیەکە دەربارەى دووبارەبوونەوە، بەڵام نەک ئەو دووبارەبوونەوەى لێرە دەیکەم. ئەوان سەرنجی دووبارەبوونەوەن. و لە جیهانى دەنگ دا ئەوە کاتێک روودەدات کە بڵندگۆیەکە زۆر نزیک دەبێتەوە بۆ سەرچاوەى دەنگەکە و دواترئەو دەنگە دووبارە ناخۆش دەستدەکەوێت کە دەنگێکی زۆر ناخۆش درووست دەکات بۆتانی دەسەلمێنم یان پیشانتان دەدەم. (پێکەنین) خەمتان نەبێت. ئازارتان نادەم. ♫ئەوە دووبارەبوونەوەیە، سەرنجی دووبارە ♫ ♫ئەوە دووبارەبوونەوەیە، سەرنجی دووبارە ♫ ♫ئەوە دووبارەبوونەوەیە، سەرنجی دووبارە ♫ ♫ئەوە دووبارەبوونەوەیە، سەرنجی دووبارە ♫ ♫ئەوە دووبارەبوونەوەیە، سەرنجی دووبارە ♫ ♫ئەوە دووبارەبوونەوەیە، سەرنجی دووبارە ♫ ئەوە...( سەرنجدان)ە زۆر باشە، نازانم کە ئەوە پێویست بوو تا پیشانتان بدەم-- (پێکەنین) بەڵام ئامانجی من ئەوەیە کە ئەوە دەنگی ناخۆشە-- و دەربارەی ئەوە بیرم دەکردەوە کە چۆن ئەوە بە درێژای شەبەنگی جیھان جێبەجێ دەکرێت, لەسەر قسەکانی، ژینگەی، باشە. وا پێدەچێت یاسایەک ھەبێ لە سرووشتدا ئەوەیە ئەگەر زۆر نزیک ببیەوە لەو شوێنەی کە لێوەی هاتووى, ئەوە ناشرین دەبێت. بۆیە،ناتوانیت خواردن بە خودی مێشکی مانگاکان بدەیت یان نەخۆشی مانگایەکی شێت بەدەست دەھێنیت, و ھاوسەرگیری خزمەکان و نا یاسای و با ببینین، ئەوەکەی تر چیە؟ زیندەوەرزانیانە- نەخۆشی دژە بەرگری ھەیە کە جەستە ھێرش دەکاتە سەر خۆی تۆزێک زۆر بە پەرۆشیەوە و خانە خوێیەکان لەناو دەبات، یان خودی کەسەکە. و دواتر-- باشە، ئەوە ئەو شوێنەیە کە گۆرانیەکەی لێبەدەستھێنین-- جۆرێکە لە پرد بۆ بۆشایی سۆز و خۆشەویستی. چونکە لەگەڵ ئەوەشی کە زاراوەی زانستیم بەکارھێناوە لە گۆرانیەکاندا، زۆر قورسە ھەندێ کات بیانکەیتە گۆرانی. و ھەندێک شت ھەن کە پێویست ناکات لە گۆرانیەکاندا ھەبێت. بۆیە ھەوڵ ئەدەم ئەو بۆشاییە پڕ بکەمەوە لەنێوان ئەو بیرۆکەیە و ئەو ئاوازەدا. و ھەروەھا، نازانم ئەگەر ھەرگیز ئەوەتان ھەبووبێت، بەڵام ھەندێک کات کە چاوەکانم دادەخەم و ھەوڵ دەدەم بخەوم، ناتوانم بوەستم لە بیر کردنەوە لە چاوەکانی خۆم. و وەک چاوەکانی خۆت وایە دەست بە فشار دەکەن تا خۆیان ببینن. بۆ من ئاوا ھەست دەکەم. ئەوە خۆش نیە. بم بوورن کە ئەو بیرۆکەیەم خستە مێشکتانەوە. (پێکەنین) ئەستەمە، بێگومان, چاوەکانت خۆیان ببینن، بەڵام وا پێدەچێت ھەوڵ بدەن. و ئەوە تۆزێک زیاتر نزیکتر ئەبێتەوە لە ئەزموونی تاکە کەسی. یان گوێیەکان بتوانن گوێ لە خۆیان بگرن-- ئەوە ئەستەمە. ئەو شتەکەیە. کەواتە من کارم لەسەر ئەو گۆرانیەدەکەم کە ئەو شتانە بە بیردەخاتەوە و ھەروەھا دواتر خەیاڵکردنی کەسێک کە زۆر سەرکەووتوو بووە لە بەرگری کردن خۆیان لە دڵ شکاندن بۆخۆیان ڕێگەیان داوە ئەو کارە بە خۆیان بکەن, ئەگەر ئەوە دەگونجێت. و ئەوە ئەویە کە گۆرانیەکە داوای ئەکا. زۆر باشە. ئەوە تاوەکو ئێستا ناوێکی نیە. (مۆسیقا) ♫بەردەوام بە و پیرۆزبای لە خۆت بکە♫ ♫یارمەتی خۆت بدە، یارمەتیدان دەستەکانی خۆتە♫ ♫ و ئەو چاوەی کە چاودێری خۆی دەکا چاوەکانی خۆتە♫ ♫و ئەو گوێیەی کە گوێ کە خۆی دەگرێت نزیکە ♫ ♫' لەبەر ئەوەی ئەوە گوێی خۆتە،ئۆھ ئۆھ♫ ♫تۆ ئێستا شتێکی ئەستەمت ئەنجام دا♫ ♫بەشداریت تیا کرد♫ ♫تۆ خۆت ئازار دەدەیت♫ ♫کەس ناتوانێت دڵت بشکێنێت♫ ♫چونکە تۆ ماندووت کردووە♫ ♫و گوشارت خستیتە سەرى♫ ♫کەواتە دڵی خۆت دەشکێنی♫ ♫و تۆ دڵی خۆت دەشکێنی♫ ♫خۆت دەیشکنیت, خودى خۆت دەیشکێنى♫ ♫خۆت دەیشکنیت, خودى خۆت دەیشکێنى♫ ♫خۆت دەیشکنیت♫ (چەپڵەلێدان) سوپاس. (چەپڵەلێدان) زۆر باشە. ئەوە کەمێک خۆشە، نووسەری گۆرانی دەتوانێت رابکات لەگەل بکوژەکە دەتوانی بیردۆزە شێتانیەکان فرێ بدەیتە دەرەوە و پێویست ناکات نوسخەیەک زانیارى ھەڵبگریتەوە یان روونی بکەیتەوە یان بەدوایان دا بگەرێیت بەلام، دەزانن، پێم وابێت زانینخوازێکی کەمتەرخەم دەبێتە ئەو شتەی کە ئێستا جیھان پێویستیەتی، تەنھا تۆزێک زیاتر. (چەپڵەلێدان) بە گۆرانیەکەی خۆم کۆتای بەوە دێنم پێی دەوترێت" سیستەمەکانی کەش و ھەوا." (مۆسیقا) ♫بێدەنگ♫ ♫ئەو وتی، بێدەنگ بە♫ ♫لەپشت سەری ئەوەوە قسەدەکات♫ ♫لە لێواری جێگاکەوە،دەتوانم خوێنەکەت بدینم دەڕژێتە خوارەوە♫ ♫ من دەتوانم ببینم♫ ♫ خانەکانت گەشەیان کردووە♫ ♫کەمێک دان بە خۆتدا بگرە ♫ ♫شەرابەکە مەڕێژە ♫ ♫دەتوانم ھەموو شتێک لێرەوە ببینم ♫ ♫ من دەتوانم بیبینم ♫ ♫ ئۆھـ، من ♫ ♫ دەتوانم بیبینم ♫ ♫سیستەمەکانى کەش و ھەوا♫ ♫کەش و ھەوای جیھان♫ ♫سیستەمەکانى کەش و ھەوا♫ ♫کەش و ھەوای جیھان♫ ♫ ھەندێک شت کە تۆ دەیڵێیت♫ ♫ بۆ فرۆشتن نین♫ ♫لەو شوێنانە پارێزگارى لێدەکەم کە ♫ ♫بریکارە سەربەستەکانمان لە ھەر جۆرێک بن♫ ♫ترساون ♫ ♫کەمێک دان بە خۆتدا بگرە ♫ ♫شەرابەکە مەڕێژە ♫ ♫دەتوانم ھەموو شتێک لێرەوە ببینم ♫ ♫ دەتوانم بیبینم ♫ ♫ ئۆھـ، من ♫ ♫ من دەتوانم بیبینم ♫ ♫سیستمەکانى کەش و ھەوای جیھان♫ ♫سیستەمەکانى کەش و ھەوا♫ ♫کەش و ھەوای جیھان ♫ سوپاس. (چەپڵەلێدان)