1 00:00:06,730 --> 00:00:09,950 میوانەکان پێیان وابوو جوانترین ئاهەنگی هاوسەرگیرییە. 2 00:00:09,950 --> 00:00:14,430 ئۆرفیوسی زاوا، گەورەترین و باشترینی شاعیر و مۆسیقارەکان دەبێت. 3 00:00:14,430 --> 00:00:17,471 یوریدیەس، حۆری دار، بووک دەبێت. 4 00:00:17,471 --> 00:00:22,540 هەموو خەڵک دەیانزانی کە ئەم دووانە سەرشێتانە عاشقن. 5 00:00:22,540 --> 00:00:27,090 لە ناکاو، یوریدیەس دەلەرزێت و دەکەوێتە سەر زەوی. 6 00:00:27,090 --> 00:00:30,622 تا ئۆرفیوس دەگاتە لای، یوریدیەس دەمرێت، 7 00:00:30,622 --> 00:00:35,631 و دواتر ئەو مارەی کە پێوەیداوە بە ناو گژوگیا ڕادەکات. 8 00:00:35,631 --> 00:00:37,531 دوای ناشتنی یوریدیەس، 9 00:00:37,531 --> 00:00:42,861 ئۆرفیوس بە دەست ئازارێکەوە دەناڵێنێت کە لە خەیاڵی مرۆڤ نەبوو، 10 00:00:42,861 --> 00:00:46,391 بۆیە بڕیار دەدات بەرەو جیهانی مردووەکان گەشت بکات، 11 00:00:46,391 --> 00:00:53,902 جیهانێک بەهیچ شێوەیەک زیندووەکان ناتوانن بگەڕێنەوە، بۆ ڕزگارکردنی خۆشەویستەکانیان. 12 00:00:53,902 --> 00:00:58,624 کاتێک ئۆرفیوس دەگاتە دەرگەی جیهانی مردووەکان، چەنگەکەی دەژەنێت. 13 00:00:58,624 --> 00:01:04,007 دەنگی چەنگەکە ئەوەندە جوانە، سيربيروس سەگە سێ سەرەی پاسەوانی دەرگەکەی مەست دەبێ، 14 00:01:04,007 --> 00:01:06,883 لە کاتی تێپەڕینی ئۆرفیوس بێدەنگ دەبێت. 15 00:01:06,883 --> 00:01:11,988 کەیرۆن، ئەو کاپتنەی مافی پەڕینەوە لە ڕوباری ستیکس لە ڕوحەکان وەردەگرێت، 16 00:01:11,988 --> 00:01:17,878 ئەوەندە بە مۆسیقاکە کاریگەر دەبێت ئۆرفیوس بە خۆڕایی دەپەڕێنێتەوە. 17 00:01:17,878 --> 00:01:21,399 کاتێک ئۆرفیوس دەگاتە ناو کۆشکی هەیدیەس و وبيرسيفون، 18 00:01:21,399 --> 00:01:23,346 شا و شاژنی مردووەکان، 19 00:01:23,346 --> 00:01:25,228 دەست بە گۆرانی چڕین دەکات. 20 00:01:25,228 --> 00:01:30,097 گۆرانی ئەوین دەچڕێت و باسی ئەوە دەکات خۆشەویستەکەی زوو فڕێندراوە. 21 00:01:30,097 --> 00:01:33,468 ئەو ڕۆژە دێت کە ئەو وەک هەموو بونەوەرە زیندوەکانیتر، 22 00:01:33,468 --> 00:01:36,789 کە بۆ هەمیشە ژیانی لە جیهانی مردووەکان بەسەر دەبات، 23 00:01:36,789 --> 00:01:41,759 ئایا هەیدیەس ناتوانێت چەند ساڵێکیتر بە خۆشەویستەکەی لە سەر زەوی ببەخشێت؟ 24 00:01:41,759 --> 00:01:46,131 کاتێک ئۆرفیوس تەواو بوو، دۆزەخیش بێدەنگ دەوەستێت. 25 00:01:46,131 --> 00:01:48,937 سيسيفوس لە بردنە سەرەوەی بەردەکە دەوەستێت. 26 00:01:48,937 --> 00:01:53,007 تانتالوس چیتر هەوڵی گەیشتن بەو ئاوەی کە هەرگیز پێی ناگات نادات 27 00:01:53,007 --> 00:01:58,031 تەنانەت فیوریەسیش، خواوەندی تۆڵە، فرمێسکی دێتە خوار. 28 00:01:58,031 --> 00:02:03,291 هەیدیەس و وبيرسيفون داواکەی ئۆرفیوس بە مەرجێک جێبەجێ دەکەن. 29 00:02:03,291 --> 00:02:05,658 کاتێک ئۆرفیوس بەرەو سەر ڕووی زەوی بەرز دەبێتەوە، 30 00:02:05,658 --> 00:02:10,299 نابێت سەیری دواوەی خۆی بکات بۆ ئەوەی بزانێت یوریدیەس لە پشتی دێت یان نا. 31 00:02:10,299 --> 00:02:15,580 ئەگەر ئاوڕ بداتەوە، یوریدیەس بۆ هەمیشە دەگەڕێتەوە دۆزەخ. 32 00:02:15,580 --> 00:02:17,451 ئۆرفیوس بەرەو سەرەوە بەڕێ دەکەوێت. 33 00:02:17,451 --> 00:02:18,580 لەگەڵ هەر هەنگاوێک، 34 00:02:18,580 --> 00:02:23,050 دوودڵتر دەبێت سەبارەت بە هاتنی یوریدیەس لە دوای خۆی. 35 00:02:23,050 --> 00:02:26,546 گوێ لە هیچ نابێت، بۆ دەنگی هەنگاوەکانی یوریدیەس نایەت؟ 36 00:02:26,546 --> 00:02:29,889 لە کۆتایدا، لە کۆتا هەنگاوی چوونە دەرەوە لە جیهانی مردووەکان 37 00:02:29,889 --> 00:02:31,901 و بینینی ڕوناکی سەر زەوی 38 00:02:31,901 --> 00:02:34,840 فریو دەخوات. 39 00:02:34,840 --> 00:02:38,862 ئۆرفیوس دەیەوێت دیسان بگەڕێتەوە جیهانی مردووەکان، بەڵام ڕێگەی پێنادرێت. 40 00:02:38,862 --> 00:02:40,991 دوای جیابوونەوەی هەمیشەیی لە خۆشەویستەکەی، 41 00:02:40,991 --> 00:02:44,650 ئۆرفیوس بڕیار دەدات کە جارێکیتر خۆشەویستی نەکات. 42 00:02:44,650 --> 00:02:49,343 لە ناو باخی گوڵەکان دادەنیشێت و گۆرانی بۆ خۆشەویستان دەچرێت. 43 00:02:49,343 --> 00:02:54,392 کوڕێک دەبێت، غانيمادس، ئەرکی هەڵگرتنی مەی خوداوەندەکانی پێدەسپێرێت لە لایەن زیۆسەوە. 44 00:02:54,392 --> 00:02:58,713 کچێک دەبێت بە ناوی میرا، کە بەهۆی خۆشەویستی بۆ باوکی سزا دەدرێت، 45 00:02:58,713 --> 00:03:02,581 و پجماليون کە ژنە دڵخوازەکەی لە عاج دەنەخشێنێت، 46 00:03:02,581 --> 00:03:07,072 دواتر لە ڤینۆس دەپاڕێتەوە تا روح بە پەیکەرەکە ببەخشێت. 47 00:03:07,072 --> 00:03:08,732 و ڤینۆسیش 48 00:03:08,732 --> 00:03:12,923 خۆشەویستەکەی، ئەدۆنیس لە لایەن بەرازێکی کێوی دەکوژرێت. 49 00:03:12,923 --> 00:03:15,653 خۆشەویستی و لەدەستانی خۆشەویستەکەی وا لە ئۆرفیوس دەکات 50 00:03:15,653 --> 00:03:21,312 کە لە هەست و دڵی خواوەند و مرۆڤەکان لە هەموو شوێنێک تێبگات. 51 00:03:21,312 --> 00:03:24,803 بۆ هەندێک خەڵک، هۆنراوە بەس نییە. 52 00:03:24,803 --> 00:03:27,284 گروپێک لە ژن بە ناوی میانادس دەبێت 53 00:03:27,284 --> 00:03:31,872 نەیاندەتوانی باوەڕ بکەن کە شاعیرێک بە باشی گۆرانی خۆشەویستی بچڕێت 54 00:03:31,872 --> 00:03:34,265 ئەوانی خۆشنەوێت. 55 00:03:34,265 --> 00:03:38,934 ئیرەیی هانیان دەدات شێتانە ئۆرفیوسی داماو تێکبشکێنن. 56 00:03:38,934 --> 00:03:42,143 باڵندەکان، گۆرانیبێژانی سروشت، بۆ ئۆرفیوس غەمبار دەبن. 57 00:03:42,143 --> 00:03:46,062 ڕوبارەکانیش کە به‌ ڕۆیشتنیان مۆسیقا دروست دەکەن، غەمبار بوون. 58 00:03:46,062 --> 00:03:49,204 جیهان دوو ڕوحی باڵا لەدەست دەدات. 59 00:03:49,204 --> 00:03:53,885 ئۆرفیوس و یوریدیەس بە شێوەیەک یەکتریان خۆشدەویست کاتێک لێک دادەبڕێن، 60 00:03:53,885 --> 00:03:58,696 ئۆرفیوس خۆشی و ئازاری خۆشەویستانی لە هەموو شوێنێک هەست پێ دەکرد، 61 00:03:58,696 --> 00:04:02,555 جۆرێکی تازەی هۆنراوە لە دایک دەبێت، هۆنراوەی خۆشەویستی. 62 00:04:02,555 --> 00:04:08,705 کاتێک خەڵک دڵگران دەبێت، ئۆرفیوس دڵخۆش دەبێت چونکە بە خۆشەویستەکەی شاد دەبێتەوە. 63 00:04:08,705 --> 00:04:14,594 تا ڕۆژگاری ئەمرۆش، دوو عاشقەکە بە لێواری ڕوباری ستیکس پیاسە دەکەن. 64 00:04:14,594 --> 00:04:16,984 جار جار هاوشانن، 65 00:04:16,984 --> 00:04:19,135 جاری وا هەیە یوریدیەس پێش ئۆرفیوس دەکەوێت 66 00:04:19,135 --> 00:04:24,085 جاری واش هەیە، ئۆرفیوس لە پێش یوریدیەس دەڕوات و هەروەک خویەک ئاوڕێک دەداتەوە.