میوانەکان پێیان وابوو جوانترین
ئاهەنگی هاوسەرگیرییە.
ئۆرفیوس، گەورەترین و باشترینی
شاعیر و مۆسیقارەکان دەبێت.
یوریدیەس، حۆری دار، بووک دەبێت.
هەموو خەڵک دەیانزانی
کە ئەم دووانە سەرشێتانە عاشقن.
لە ناکاو، یوریدیەس دەلەرزێت و
دەکەوێتە سەر زەوی.
تا ئۆرفیوس دەگاتە لای، یوریدیەس دەمرێت،
و دواتر ئەو مارەی کە
پێوەیداوە بە ناو گژوگیا ڕادەکات.
دوای ناشتنی یوریدیەس،
ئۆرفیوس بە دەست ئازارێکەوە
دەناڵێنێت کە لە خەیاڵی مرۆڤ نەبوو،
بۆیە بڕیار دەدات بەرەو
جیهانی مردووەکان گەشت بکات،
جیهانێک بەهیچ شێوەیەک زیندووەکان ناتوانن
بگەڕێنەوە، بۆ ڕزگارکردنی خۆشەویستەکانیان.
کاتێک ئۆرفیوس دەگاتە دەرگەی
جیهانی مردووەکان، چەنگەکەی دەژەنێت.
دەنگی چەنگەکە ئەوەندە جوانە، سيربيروس
سەگە سێ سەرەی پاسەوانی دەرگەکەی مەست دەبێ،
لە کاتی تێپەڕینی نیئۆفیوس بێدەنگ دەبێت.
کەیرۆن، ئەو کاپتنەی مافی پەڕینەوە لە
ڕوباری ستیکس لە ڕوحەکان وەردەگرێت،
ئەوەندە بە مۆسیقاکە کاریگەر دەبێت
ئۆرفیوس بە خۆڕایی دەپەڕێنێتەوە.
کاتێک ئۆرفیوس دەگاتە ناو کۆشکی
هەیدیەس و وبيرسيفون،
شا و شاژنی مردووەکان،
دەست بە گۆرانی چڕین دەکات.
گۆرانی ئەوین دەچڕێت و باسی
ئەوە دەکات خۆشەویستەکەی زوو فڕێندراوە.
ئەو ڕۆژە دێت کە ئەو
وەک هەموو بونەوەرە زیندوەکانیتر،
کە بۆ هەمیشە ژیانی لە جیهانی
مردووەکان بەسەر دەبات،
ئایا هەیدیەس ناتوانێت چەند ساڵێکیتر بە
خۆشەویستەکەی لە سەر زەوی ببەخشێت؟
کاتێک ئۆرفیوس تەواو بوو،
دۆزەخیش بێدەنگ دەوەستێت.
سيسيفوس لە بردنە سەرەوەی بەردەکە دەوەستێت.
تانتالوس چیتر هەوڵی گەیشتن بەو
ئاوەی کە هەرگیز پێی ناگات نادات
تەنانەت فیوریەسیش،
خواوەندی تۆڵە، فرمێسکی دێتە خوار.
هەیدیەس و وبيرسيفون داواکەی
ئۆرفیوس بە مەرجێک جێبەجێ دەکەن.
کاتێک ئۆرفیوس بەرەو
سەر ڕووی زەوی بەرز دەبێتەوە،
نابێت سەیری دواوەی خۆی بکات بۆ
ئەوەی بزانێت یوریدیەس لە پشتی دێت یان نا.
ئەگەر ئاوڕ بداتەوە، یوریدیەس
بۆ هەمیشە دەگەڕێتەوە دۆزەخ.
ئۆرفیوس بەرەو سەرەوە بەڕێ دەکەوێت.
لەگەڵ هەر هەنگاوێک،
دوودڵتر دەبێت سەبارەت بە هاتنی
یوریدیەس لە دوای خۆی.
گوێ لە هیچ نابێت،
بۆ دەنگی هەنگاوەکانی یوریدیەس نایەت؟
لە کۆتایدا، لە کۆتا هەنگاوی
چوونە دەرەوە لە جیهانی مردووەکان
و بینینی ڕوناکی سەر زەوی
فریو دەخوات.
ئۆرفیوس دەیەوێت دیسان بگەڕێتەوە جیهانی
مردووەکان، بەڵام ڕێگەی پێنادرێت.
دوای جیابوونەوەی هەمیشەیی لە خۆشەویستەکەی،
ئۆرفیوس بڕیار دەدات
کە جارێکیتر خۆشەویستی نەکات.
لە ناو باخی گوڵەکان دادەنیشت
و گۆرانی بۆ خۆشەویستان دەچرێت.
کوڕێک دەبێت، غانيمادس، ئەرکی هەڵگرتنی مەی
خوداوەندەکانی پێدەسپێرێت لە لایەن زیۆسەوە.
کچێک دەبێت بە ناوی میرا، کە
بەهۆی خۆشەویستی بۆ باوکی سزا دەدرێت،
و پجماليون کە ژنە دڵخوازەکەی
لە عاج دەنەخشێنێت،
دواتر لە ڤینۆس دەپاڕێتەوە تا
روح بە پەیکەرەکە ببەخشێت.
و ڤینۆسیش
خۆشەویستەکەی، ئەدۆنیس
لە لایەن بەرازێکی کێوی دەکوژرێت.
خۆشەویستی و لەدەستانی
خۆشەویستەکەی وا لەئۆرفیوس دەکات
کە لە هەست و دڵی خواوەند و مرۆڤەکان
لە هەموو شوێنێک تێبگات.
بۆ هەندێک خەڵک، هۆنراوە بەس نییە.
گروپێک لە ژن بە ناوی میانادس دەبێت
نەیاندەتوانی باوەڕ بکەن کە شاعیرێک
بە باشی گۆرانی خۆشەویستی بچڕێت
ئەوانی خۆشنەوێت.
ئیرەیی هانیان دەدات شێتانە
ئۆرفیوسی داماو تێکبشکێنن.
باڵندەکان، گۆرانیبێژانی سروشت،
بۆ ئۆرفیوس غەمبار دەبن.
ڕوبارەکانیش کە ڕۆیشتنیان
مۆسیقا دروست دەکەن، غەمبار بوون.
جیهان دوو ڕوحی باڵا لەدەست دەدات.
ئۆرفیوس و یوریدیەس بە شێوەیەک
یەکتریان خۆشدەویست کاتێک لێک دادەبڕێن،
ئۆرفیوس لە خۆشی خۆشەویستی خۆشەویستان
لە هەموو شوێنێک هەست پێ دەکرد،
جۆرێکی تازەی هۆنرەوە لە
دایک دەبێت، هۆنراوەی خۆشەویستی.
کاتێک خەڵک دڵگران دەبێت، ئۆرفیوس دڵخۆش
دەبێت چونکە بە خۆشەویستەکەی شاد دەبیتەوە.
تا ڕۆژگاری ئەمرۆش، دوو عاشقەکە
بە لێواری ڕوباری ستیکس پیاسە دەکەن.
جار جار هاوشانن،
جاری وا هەیە یوریدیەس پێش ئۆرفیوس دەکەوێت
جاری واش هەیە، ئۆرفیوس لە پێش یوریدیەس
دەڕوات و هەروەک خویەک ئاوڕێک دەداتەوە.