پێکەنین جادووی بڵاوبوونەوەی ھەیە. کاتێک من بۆ یەکەم جار چاوم بە کەسێک دەکەوێت، یەکسەر زەردەخەنە ئەکەم، پێش ئەوەی بڵێم، "سڵاو!" کاتێک کەسێک زەردەخەنەیەکم بۆ ئەکات، وا دەکات من ھەست بە باشی ئەکەم. ئەگەر من ڕۆژێکی خراپم ھەبێ، ئەوە ھەمیشە وام لێ دەکات ھەست بە باشتر بکەم. جارێکیان، منداڵێک کەیفی بە من نەھات و لێی نەگەڕام یاری بکەم. ھەستم بە خەمباری کرد تا ئەو کاتەی ھاوڕێیەکم ھات و داوای کرد یاری بکەم. لەو ساتەدا، زەردەخەنە و میھرەبانی ھاورێکەم دڵی منی بۆ خۆی برد. من حەز دەکەم زەردەخەنە بۆ خەڵک بکەم چونکە ھیچ شتێکی تێناچێت، شایەنی ملیۆنێکە. ھەر جارێک من زەردەخەنە بۆ کەسێک دەکەم، وایان لێ دەکات دڵ خۆش بن. ھەستێکی زۆر خۆشە. کاتێک باپیرم لە نەخۆشخانە بوو، ئەوان لێیان نەگەڕا سەردانی بکەم چونکە پەتای وەری ھەبوو. ئێمە زۆر بیری یەکتریمان کردبوو. بۆیە من بڕیارمدا بە ڤیدیۆ قسە بکەین. کاتێک وەڵامی دایەوە، ئێمە زەردەخەنەمان بۆ یەکتر کرد. خۆشەویستییەکی بێ وێنە بوو. زەردەخەنەیەک ناتوانرێت بکڕدڕێت، وەربگیرێت، یان بدزرێت، بەڵام نرخەکەی بێ سنوورە. ئێمە ھەموومان پێویستیمان بە تێروانینی ڕوخسارێکی ڕووخۆش ھەیە. ئەمە باشترین ھێزە. ئەگەر تۆ زەردەخەنەت کرد، دەتوانێ جیھان بکاتە شوێنێکی باشتر. بە ڕووخساری دەمووچاوی من دەناسرێت. جارێکی تر کە لەگەڵ کەسێک پیاسەت کرد، سەیریان بکە و زەردەخەنەکی جوانی ھاورێیانەیان بۆ بکە. چونکە ھەستێکی خۆشە بۆ ھەمووتان. ئێمە ھەرگیز نازانین لەوە تێبگەین ھێزی پێکەنین چەند گەورەیە. بۆیە زەردەخەنە لە ھەموو جیھان بڵاو بکەنەوە. (چەپڵەڕێزان) (کاتێکی خۆش)