WEBVTT 00:00:10.785 --> 00:00:13.610 پێکەنین جادووی بڵاوبوونەوەی ھەیە. 00:00:13.633 --> 00:00:18.038 کاتێک بۆ یەکەم جار چاوم بە کەسێک دەکەوێت، زەردەخەنە دەکەم بۆی، 00:00:18.698 --> 00:00:21.725 تەنانەت پێش ئەوەی بڵێم، "سڵاو!" 00:00:22.947 --> 00:00:26.758 کاتێک کەسێک زەردەخەنەیەکم بۆ دەکات، وا دەکات ھەست بە باشی ئەکەم. 00:00:27.053 --> 00:00:29.173 ئەگەر من ڕۆژێکی خراپم ھەبێ، 00:00:29.193 --> 00:00:33.548 ئەوە ھەمیشە وام لێ دەکات ھەست بە باشتر بکەم. 00:00:34.123 --> 00:00:37.821 جارێکیان، منداڵێک کەیفی بە من نەھات 00:00:37.841 --> 00:00:39.891 و نەیھێشت یاری بکەم. 00:00:39.911 --> 00:00:42.344 ھەستم بە خەمباریەکی زۆر کرد 00:00:42.364 --> 00:00:47.095 تا ئەو کاتەی ھاوڕێکەم ھات و داوای کرد یاری بکەم. 00:00:47.122 --> 00:00:51.375 لەو ساتەدا، زەردەخەنە و میھرەبانی ھاورێکەم دڵی منی بۆ خۆی برد. 00:00:52.113 --> 00:00:56.531 من حەز دەکەم زەردەخەنە بۆ خەڵک بکەم چونکە ھیچ شتێکی تێناچێت، 00:00:56.551 --> 00:00:59.760 شایەنی ملیۆنێکە. 00:00:59.943 --> 00:01:02.423 ھەر جارێک زەردەخەنە بۆ کەسێک دەکەم، 00:01:02.443 --> 00:01:05.860 وایان لێ دەکات دڵ خۆش بن. 00:01:05.878 --> 00:01:07.563 ھەستێکی زۆر خۆشە. 00:01:08.513 --> 00:01:11.581 کاتێک باپیرم لە نەخۆشخانە بوو، 00:01:11.601 --> 00:01:15.362 ئەوان لێیان نەگەڕا سەردانی بکەم چونکە پەتای وەرزی ھەبوو. 00:01:15.646 --> 00:01:19.198 ئێمە زۆر بیری یەکتریمان دەکرد. 00:01:19.436 --> 00:01:22.239 بۆیە بڕیارمدا بە ڤیدیۆ قسەی لەگەڵ بکەم. 00:01:22.255 --> 00:01:25.762 کاتێک وەڵامی دایەوە، ھەردووکمان زەردەخەنەمان بۆ یەکتر کرد. 00:01:25.782 --> 00:01:28.416 خۆشەویستییەکی بێ وێنە بوو. 00:01:29.049 --> 00:01:34.315 زەردەخەنەیەک ناتوانرێت بکڕدڕێت، وەربگیرێت، یان بدزرێت، 00:01:34.336 --> 00:01:36.783 بەڵام نرخەکەی بێ سنوورە. 00:01:37.143 --> 00:01:40.030 ئێمە ھەموومان پێویستیمان بە تێروانینی ڕوخسارێکی ڕووخۆش ھەیە. 00:01:40.050 --> 00:01:42.546 ئەوە گەورەترین ھێزە. 00:01:42.966 --> 00:01:46.889 ئەگەر تۆ زەردەخەنە بکەیت، دەتوانیت جیھان بکەیتە شوێنێکی باشتر. 00:01:47.043 --> 00:01:49.453 بە ڕووخساری خۆمەوە دیارە. 00:01:49.468 --> 00:01:51.728 جاری داھاتوو کە بە لای کەسێکدا تێپەڕییت، 00:01:51.756 --> 00:01:55.290 سەیریان بکە و زەردەخەنەیەکی جوانی ھاوڕێیانەیان بۆ بکە. 00:01:55.610 --> 00:01:58.731 چونکە ھەستێکی خۆشە بۆ ھەردووکتان. 00:01:58.945 --> 00:02:03.261 ئێمە ھەرگیز نازانین ھێزی پێکەنین چەندە گەورەیە. 00:02:03.276 --> 00:02:05.702 بۆیە زەردەخەنە لە ھەموو جیھان بڵاو بکەنەوە. 00:02:06.689 --> 00:02:08.077 (چەپڵەڕێزان) 00:02:08.077 --> 00:02:09.339 (کاتێکی خۆش)