لە ناوەڕاستی سەدەی ۱٦دا، گۆرانیبێژێک سەرنجی ئیتاڵییەکانی ڕاکێشا کە دەیتوانی چەندین تۆن بچڕێت کە بۆ پیاوێکی تازە پێگەیشتوو ئەستەم بوو. بەهەرحاڵ، ئەم بەهرەیە زۆر گران لە سەر خاوەنەکەی کەوت. بۆ ڕێگری لە تێکچوونی دەنگی ئەم گۆرانیبێژانە، پێش باڵغ بوونیان، دەخەسێنران، ئەمەش بۆ ڕاگرتنی پڕۆسەی هۆرمۆنییە کە دەبێتە هۆی گڕ بوونی دەنگ. گۆرانیبێژەکان بە کاستراتی ناسران، دەنگە نەرم و خۆشەکەیان تەواوی ئەوروپای گرتەوە، ئەو یاساییەی کە ڕێگەی بەم کارە دەدا، لە سەدەی ١٨ قەدەغە کرا. ڕێگری کردن لە گەشەی دەنگ دەنگێکی سەیر و نائاسایی بەرهەم دەهێنێت، ئەو دەنگانەی بەشێوەیەکی سروشتی گەشە دەکەن چەندین دەنگی جیاواز و ناوەزە درووست دەکەن. کاتێک بە تەمەندا دەچین، لاشەمان دوو گۆڕانی سەرەکی بەسەردا دێت. کەواتە گەروومان چۆن کار دەکات و چی دەبێتە هۆی گڕبوونی دەنگمان لە کاتی قسەکردندا؟ هەبوونی دەنگێکی تایبەت، بەرهەمی چەندین نەشتەرگەرییە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش، زۆربەی کات تەمەن و تەندروستی کاریگەری دەبێت لەسەر دەنگمان و قەبارەی گەروومان. گەروو سیستەمێکی ئاڵۆزی ماسولکەیی و کڕکڕاگەییە کە یارمەتی جوڵەی ڕیشاڵە دەنگییەکان دەدات، یان، کە زیاتر ناسراوە بە لوولەی دەنگی. کە لە دوایی یەک، کەوتونەتە نێوان کڕکڕاگەی لیکە ڕژێن و ئاریتینۆید ئەم ماسولکانە، پەردەییەکی پلاستیکی درووست دەکەن کە بۆری هەوا دەکاتەوە و دایدەخات، ئەو بۆڕییەی هەوا دەگوازێتەوە بۆ گەروو، ناسراوە بە بۆڕی هەوا. کاتێک کە هەناسە دەدەین، لولەکان لێک دوورن، بەڵام کاتێک قسە دەکەین، یەکسەر دادەخرێن. سییەکانمان هەوا بەرەو لولە داخراوەکان پاڵ دەنێن، تاکو بیانکاتەوە و ڕیشاڵەکان بلەرێنێتەوە بەمەش دەنگ درووست دەبێت. نەک وەکو دەنگی ئامێرێکی مۆسیقایی، ئێمە تەنها بە پاڵنانی هەوا، جا خێرایان هێواش بێت، بە ئاسانی دەتوانین نۆتەکانی دەنگمان بگۆڕین. ئێمە لەرەر و مەودایی ئەم لەرینەوانە دەگۆڕین، کە یەک لە دوای یەک، دەگۆڕێن بۆ چینی دەنگی جیاواز و قەبارەی دەنگەکانمان. لەرینەوەی خێرا و بچوک دەنگی توند و نەرم درووست دەکات، بەڵام لەرینەوەی هێواش و گەورە دەنگی گڕ و قوڵ درووست دەکات. لە کۆتایدا، بەهۆی جووڵانی ماسولکە قوڕقوڕاگەییەکان لە نێوان کڕکڕاگەکان، دەتوانین ئەم لوولانە درێژ و کرژ بکەین بۆ ئەوەیی دەنگەکانمان دەر ببڕین. یەکەم وشەت تا کۆتا وشەت بە هەمان پڕۆسەدا دەڕوات، بەڵام لەگەڵ بە تەمەن بوونت، گەرووشت بە تەمەن دەبێت. لە ماوەی باڵغبووندا، یەکەم گۆڕانی دەنگت دەردەکەوێت کە ئەویش بریتییە لە گڕ بوونی دەنگت. ئەمەش لە ئەنجامی گەورەبوونی گەرووت، درێژ بوونی لولە دەنگییەکان و کردنەی بۆشایی زیاتر بۆ لەرینەوە ڕوودەدات. ئەم لوولە درێژانە لەرینەوەیی گەورەی هێواشیان هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆیی درووست بوونی چینێکی دەنگی نزمتر. ئەم گەشەی دەنگە، لەناو زۆربەی نێرەکاندا شتێکی باوە، ئەوانەی کە تێستۆسترۆنییان بەرزە یەکەم جار دەنگییان تێک دەچێت، پاشان دەبێتە دەنگێکی گڕ و بەرز، دواتر دەرپەڕینی قوڕقوڕاگەیی ڕوودەدات کە پێی دەڵێن سێوی ئادەم. گەشەکردنێکی تری دەنگیی لە ماوەی باڵغبووندا بریتییە لە داپۆشینی لولەکان لەلایەن ڕیشاڵە لێک چووەکانەوە کە تایبەتمەندین و جیاوازن لە ڕووی ئەرکەوە، ئەوانیش بریتین لە: ماسولکەی ناوەڕاست، چینێکی کۆلاجینی ڕەق پێچراوە لە ڕیشاڵی ئیلاستنی درێژ، و چینێکی دەرەوە کە پەردەیەکی لینجە ماددیە. ئەم پەردانە قوڵی بۆ دەنگ زیاد دەکەن، و ئاوازی جیاوازتری لە چاو پێش باڵغ بووندا پێ دەبەخشێت. لە دوای باڵغ بوون، دەنگی زۆربەی خەڵکی وەکو خۆی یان کەمێک جیاوازتر دەمێنێتەوە تا نزیکەیی ٥٠ ساڵی. بەڵام ئێمە دەنگمان جیاواز بەکار دەهێنین، و تا شارەزای ئەو نیشانانە دەبین کە پەیوەستن بە گەورەبوونی گەروومانەوە، کە ناسراوە بە پرێسبیفۆنیا. یەکەم، کۆلاجینی لوولەکان ڕەق دەبێت و ڕیشاڵی ئیلاستینی چواردەوری دەپوکێتەوەو دەڕزێت. ئەمەش دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی چینی دەنگە بە تەمەنەکان. بەڵام بۆ ئەو ئافرەتانەی چیتر ناکەونە سەرخوێن، لە ئەنجامی ئاوسانی لولە دەنگییەکان، دەنگییان قورس چینی دەنگییان بەرزتر دەبێت. زیادبوونی بارستایی لولەکان، لەرینەوەکان هێواش دەکاتەوە، بەمەش دەنگییان گڕتر دەبێت. هەموو ئەم نیشانانە، ئاڵۆزترن کاتێک کە کێشەی تەندروستیت هەیە لە دەمارەکانی کۆتایی قوڕقوڕاگە، کە کۆنتڕۆڵی ماسولکە کەم دەکاتەوە و دەبێتە هۆی هەناسەبڕکێ یان دەنگی زبری. لە کۆتاییدا، ئەم نەشتەرگەرییانە، چەند هۆکارێکی کەمن کە کاریگەری لەسەر دەنگت دروست دەکەن. بەڵام ئەگەرهیچ کێشەییەکت نەبێت، سندوقی دەنگت، وەکو ئامێرێکی ئاوازدانەری لێ دێت، دەتوانی دەنگی بەرز، دەنگی درێژ و بێ پچڕان و حەماسی دەرببڕیت.