0:00:00.423,0:00:05.309 ساڵی پار، لەگەڵ ئەم خێزانە [br]ڕەسەنەی ئەم ناوچەیەی هیندستان ئەژیام. 0:00:06.547,0:00:08.228 دواینیوەڕۆیەکیان، 0:00:08.252,0:00:10.680 کوڕە بچووکەکە نانی ئەخوارد، و 0:00:10.704,0:00:15.805 هەر کە منی بینی،[br]خێرا خواردنەکەی خستە پشتی و شاردییەوە. 0:00:16.694,0:00:21.278 زۆرم پێچوو هەتا قایلم کرد[br]پیشانم بات چی ئەخوات. 0:00:21.994,0:00:25.345 دەرچوو کە کرمۆکەیە، 0:00:25.369,0:00:28.748 خواردنێکی باوی خەڵکی[br]ڕەسەنی مادییا. 0:00:29.364,0:00:30.575 هاوارم کرد، 0:00:30.599,0:00:33.067 "ئای خوایە، ئەمانە ئەخۆیت! 0:00:33.091,0:00:35.421 هیوادارم کەمێکیش بۆ من بهێڵیتەوە!" 0:00:36.466,0:00:38.928 باوەڕپێنەکردنم ئەبینی لە چاوەکانی کوڕەکەیا. 0:00:38.952,0:00:40.833 "تۆ... ئەمانە ئەخۆیت؟" 0:00:42.388,0:00:45.338 منیش وتم، "حەزم لەمانەیە،" 0:00:46.513,0:00:49.846 دیاربوو هیچ متمانەی بە قسەکەم نەبوو. 0:00:50.678,0:00:55.413 چۆن ئەکرێت ژنێکی ڕۆشنبینی شاری[br]حەزی لە هەمان خواردنی ئەو بێت؟ 0:00:56.562,0:01:00.277 دواتر، بابەتەکەم لەگەڵ باوکی باسکرد، و 0:01:00.301,0:01:03.388 دەرچوو کە بابەتێکی زۆر هەستیارە. 0:01:04.793,0:01:06.831 هەندێک قسەی کرد وەک، 0:01:06.855,0:01:10.190 "ئاه، بەس کوڕەکەی من حەز ئەکات[br]خواردنی ئاوا بخوات. 0:01:10.214,0:01:13.084 پێی ئەڵێین، 'واز بێنە. خراپە بۆت.' 0:01:13.108,0:01:14.978 وەک ئەبینیت، گوێناگرێت. 0:01:15.002,0:01:18.275 چەندین ساڵە هەموو وازمان[br]لە خواردنی ئەمە هێناوە." 0:01:19.763,0:01:21.831 پرسیم، "بۆچی؟" 0:01:22.752,0:01:25.126 "ئەمە خواردنی ڕەسەنی خۆتانە. 0:01:26.108,0:01:28.700 بەردەستە لە ژینگەکەتانا، 0:01:28.724,0:01:30.170 بەهای خۆراکی بەرزە، و 0:01:30.194,0:01:32.898 دڵنیام لەوەی کە -- بەتامیشە. 0:01:33.584,0:01:35.554 کەواتە بۆچی خواردنی هەڵەیە؟" 0:01:36.768,0:01:38.437 پیاوەکە بێدەنگ بوو. 0:01:39.360,0:01:40.529 پرسیم، 0:01:40.998,0:01:45.343 "پێتان وتراوە کە خواردنەکەتان خراپە، 0:01:45.367,0:01:48.472 خواردنی دواکەوتووییە، 0:01:48.496,0:01:49.984 شارستانی نییە؟" 0:01:51.960,0:01:53.683 بە بێدەنگی سەری لەقاند. 0:01:55.069,0:02:01.209 ئەمە یەکێک بوو لەو چەندین جارەی کاتی[br]کارکردنم لەگەڵ خەڵکی ڕەسەنی ناوچەیی هیندستان 0:02:01.233,0:02:03.537 کە بینیم شەرم ئەکەنەوە لە خواردنەکانیان، 0:02:04.545,0:02:08.171 شەرم بکەیت لەوەی خواردنەکەی[br]حەز ئەکەی بیخۆیت، 0:02:08.195,0:02:11.372 خواردنەکەی چەندین نەوەیە ئەخورێت، 0:02:11.396,0:02:13.416 بەجۆرێک کەمترە، 0:02:13.440,0:02:14.813 تەنانەت نامرۆڤانەتریشە. و 0:02:16.008,0:02:21.152 ئەم شەرمکردنەش تەنیا بۆ[br]خواردنی نائاسایی، لینج نییە 0:02:21.176,0:02:23.997 وەک مێروو یان جرج با بڵێین، 0:02:24.021,0:02:27.203 بەڵکو خواردنی ئاساییش ئەگرێتەوە: 0:02:27.227,0:02:29.219 سەوزەی کێوی، 0:02:29.243,0:02:32.035 قارچک، گووڵ -- 0:02:32.059,0:02:36.403 هەر شتێک لە سرووشتدا لێبکرێتەوە[br]وەک لەوەی بچێنرێت. 0:02:37.172,0:02:40.708 لە هیندستانی ڕەسەن،[br]ئەم شەرمکردنە لەهەموو شوێنێکە. 0:02:41.946,0:02:43.700 هەرشتێک بێت ئەتوانی بیبزوێنێت. 0:02:44.308,0:02:49.194 ڕووەک خۆرێک لە چینی سەرەوە[br]ئەکرێت بە بەڕێوبەری قوتابخانە، 0:02:49.218,0:02:53.666 لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا، منداڵان [br]بە دایک و باوکیان ئەڵێت قرژاڵ پیسە 0:02:53.690,0:02:55.364 یان خواردنی گۆشت حەرامە. 0:02:56.202,0:03:00.272 پرۆگرامێکی خۆراکی حکومەت[br]برنجی سپی بڵ پێشکەش ئەکات، 0:03:00.296,0:03:03.392 ئێستا چیتر کەس نایەوێت برنجی سور[br]یان هەرزن بخوات. 0:03:03.984,0:03:08.798 هاوکاری قازانج نەویست ئەگاتە ئەم گوندە[br]بە خشتەیەکی خواردنی نمونەیی بۆ ژنی دووگیان. 0:03:09.344,0:03:10.640 ئەمە خۆیەتی. 0:03:10.664,0:03:13.015 هەموو دایکەکانی چاوەڕێی منداڵ ئەکەن [br]هەست بە دڵتەنگی ئەکەن 0:03:13.039,0:03:15.581 پارەی سێو و ترێیان پێنادرێت. 0:03:16.009,0:03:19.219 خەڵکیش خەریکە ئەو میوانە[br]لەبیر ئەکەن 0:03:19.243,0:03:21.492 کە ئەکرێت لەسەر زەوی[br]دارستانەکان لێیکەنەوە. 0:03:22.611,0:03:23.999 کارمەندانی تەندروستی، 0:03:25.086,0:03:27.206 نێردە ئاینییەکان، 0:03:27.230,0:03:29.668 کارمەندە حکومییە هەمەجۆرەکان و 0:03:29.692,0:03:32.664 تەنانەت منداڵە خوێندەوارەکانی خۆشیان 0:03:32.688,0:03:37.264 هەموویان هاوار بەسەر خەڵکە[br]ڕەسەنەکەیا ئەکەن 0:03:37.288,0:03:40.562 کە خواردنەکەیان وەک پێویست باش نییە، 0:03:40.586,0:03:42.238 وەک پێویست شارستانی نییە. 0:03:43.480,0:03:46.024 بۆیە خواردنەکانیان بەردەوام ئەبێت[br]لە دیارنەمان، 0:03:46.972,0:03:48.519 هەر جارە و کەمێک. 0:03:49.836,0:03:54.185 بیر ئەکەمەوە ئەگەر هەمووتان[br]هەرگیز بیرتان لەوە کردبێتەوە 0:03:54.209,0:03:57.754 ئەگەر کۆمەڵگاکانتان چیرۆکێکی هاوشێوەی [br]هەبووبێت لەسەر خواردن. 0:03:59.468,0:04:02.671 ئەگەر قسە لەگەڵ نەنکە[br]٩٠ ساڵانەکەت بکەیت، 0:04:03.587,0:04:07.493 باسی ئەو خۆراکانە ئەکات[br]کە هەرگیز نەتبینیوە یان نەتبیستوە؟ 0:04:08.631,0:04:11.390 ئاگاداریت لەوەی چەندێک[br]لە خواردنی کۆمەڵگاکەت 0:04:11.414,0:04:13.280 چیتر بەردەست نییە بۆت؟ 0:04:14.652,0:04:16.488 پسپۆڕە ناوخۆییەکان پێم ئەڵێن 0:04:16.512,0:04:22.374 ئابووری خۆراکی ئەفریقای باشوور[br]بە تەواوەتی پشتی بە خواردنی هاوردەکراو بەستووە. 0:04:23.493,0:04:25.637 گەنمەشامی بەزۆری بەکاردێت، 0:04:25.661,0:04:31.635 لەکاتێکدا گەنمەشامی شیرین، هەرزن،[br]پیازۆکەکان و پەتاتەکانی ناوچەکە هیچی نەماون. 0:04:32.384,0:04:35.406 بە هەمان شێوە دانەوێڵە کێوی و سەوزەکانیش، 0:04:35.430,0:04:39.058 لەکاتێکدا خەڵک پەتاتە و پیاز و[br]کەلەرم و گێزەر ئەخۆن. 0:04:39.921,0:04:41.771 لە وڵاتەکەی من، 0:04:41.795,0:04:44.598 ئەم لەدەستدانی خواردنە[br]ناوچەییانە زۆر زەبەلاحە. 0:04:45.077,0:04:49.144 هیندستانی نوێ گیریخواردووە[br]بەدەست برنج و گەنم و 0:04:49.168,0:04:51.352 نەخۆشی شەکرەوە. 0:04:52.220,0:04:57.401 بە تەواوەتیش خواردنەکانمان لەبیرکردووە[br]وەک ڕەگە شێوە پەتاتە هەمەجۆرەکان، 0:04:57.425,0:05:01.260 شیلەی درەختەکان، ماسی، گوێچکە ماسی، 0:05:01.284,0:05:03.176 زەیتی تۆوەکان، 0:05:03.200,0:05:07.285 نەرمە قاوغدارەکان، قارچک، مێرووەکان، 0:05:07.309,0:05:10.436 گۆشتی گیاندارە بچووکەکانی[br]مەترسییان لەسەر نییە، 0:05:10.460,0:05:14.629 هەموویان کە بەردەست بوون[br]لە ناوچەکانی چواردەورمان. 0:05:15.804,0:05:17.645 کەواتە ئەم خواردنە چی لێهات؟ 0:05:18.630,0:05:21.719 بۆچی سەبەتەی خواردنی ئەم سەردەمە[br]هێندە بچووکە؟ 0:05:22.895,0:05:29.044 ئەتوانین باسی هۆکارە ژینگەیی و[br]ئابورییە سیاسییە ئاڵۆزەکان بکەین، 0:05:29.068,0:05:33.349 بەڵام لێرەم بۆ ئەوەی زیاتر باسی[br]ئەم دیاردە مرۆڤانەترەی شەرمەزاری بکەم، 0:05:34.590,0:05:38.315 چونکە شەرمەزاری خاڵە گرنگەکەیە 0:05:38.339,0:05:42.438 کە خواردن لەسەر قاپەکەت دیارنامێنێت بەهۆیەوە. 0:05:43.444,0:05:44.900 شەرمەزاری چی ئەکات؟ 0:05:45.845,0:05:48.512 شەرمەزاری واتلێئەکات[br]هەست بە بچووکی بکەیت، 0:05:48.536,0:05:50.071 بە دڵتەنگی، 0:05:50.095,0:05:51.317 شایستەنەبوون، 0:05:51.341,0:05:52.715 نامرۆڤی. 0:05:53.543,0:05:57.549 شەرمەزاری ناڕازیبوون[br]لە بیروباوەڕ ئەهێنێت. 0:05:58.115,0:05:59.906 چیرۆکی خۆراکەکان ئەشێوێنێت. 0:06:00.963,0:06:02.676 با ئەم نموونەیە وەرگرین. 0:06:03.549,0:06:05.793 ئەتەوێت چۆن شتێکی 0:06:06.742,0:06:08.945 خۆشی بەربڵاو بخۆیت 0:06:09.817,0:06:13.113 کە لە هەموو ژینگەکەی چواردەورتا هەیە؟ 0:06:13.137,0:06:15.298 هەموو ئەوەی لەسەرتە بیکەیت[br]کۆکردنەوەیەتی، 0:06:15.322,0:06:17.695 وشککردنەوەیەتی، و هەڵگرتنی، و 0:06:17.719,0:06:20.093 ئیتر ماوەی ساڵێک ئەتبێت بۆ ئەوەی 0:06:20.117,0:06:24.033 وەک چەندین ژەمە خواردنی [br]هەمەجۆر ئامادەی بکەیت. 0:06:24.701,0:06:28.516 هیندستان خواردنێکی لەو جۆرەی هەبوو،[br]پێی ئەوترا، "ماهوا،" 0:06:28.540,0:06:29.981 ئەم گووڵە لەویا. و 0:06:30.989,0:06:34.895 ماوەی سێ ساڵ ئەبێت[br]توێژینەوە لەسەر ئەم خواردن ئەکەم. 0:06:35.651,0:06:40.230 ناسراوە بەوەی بەها خۆراکییەکەی [br]زۆر بەرزە لە دابونەریتی ڕەسەن و 0:06:40.254,0:06:42.311 بەپێی توێژینەوەی زانستی. 0:06:43.130,0:06:44.997 بۆ خەڵکە ڕەسەنەکە، 0:06:45.021,0:06:49.398 زۆر بەردەست بوو[br]ماوەی چوار بۆ شەش مانگی ساڵ. 0:06:50.739,0:06:54.447 بە چەندین ڕێگا، زۆر هاوشێوەیە لەگەڵ[br]مارولای ناوچەی خۆتان، 0:06:54.471,0:06:57.403 جگە لەوەی گووڵە، نەک میوە. 0:06:58.236,0:07:00.169 چونکە دارستانەکان زۆری لێیە، 0:07:00.193,0:07:03.548 خەڵک ئەتوانن بەشی ساڵێک کۆکەنەوە[br]بۆ ئەوەی بیخۆن و 0:07:03.572,0:07:05.441 بەشی فرۆشتنیش هەڵگرن. 0:07:06.292,0:07:11.273 بۆم دەرکەوت ٣٥ خواردن هەیە[br]بە ماهوا درووست ئەکرێت 0:07:11.297,0:07:13.971 کە چیتر کەس لێینانێت. 0:07:15.225,0:07:19.860 ئەم خواردنە چیتر تەنانەت[br]وەک خواردنیش ناناسێنرێت، 0:07:19.884,0:07:22.036 بەڵکو وەک ماددەیەکی خاو بۆ مەی. 0:07:23.162,0:07:25.830 ئەکرێت دەستگیر بکرێیت[br]ئەگەر لە ماڵەکەتدا هەبێت. 0:07:26.417,0:07:28.597 هۆکارەکەی؟ شەرمکردن. 0:07:29.211,0:07:32.646 قسەم لەگەڵ خەڵکی ڕەسەنی[br]هەموو هیندستان کرد 0:07:32.670,0:07:35.211 کە بۆچی چیتر ماهوا ناخورێت. و 0:07:35.701,0:07:38.173 هەمان وەڵامم وەرگرت لە هەموویان. 0:07:39.237,0:07:42.484 "ئاه، ئەوکاتە ئەمانخوارد[br]کە هەژار و برسی بووین. 0:07:43.405,0:07:45.224 ئێستا بۆچی بیخۆین؟ 0:07:45.248,0:07:47.375 برنج یان گەنممان هەیە." 0:07:48.574,0:07:50.869 لە هەمان کاتیشدا، 0:07:50.893,0:07:54.111 خەڵکیش هەیە پێ ئەڵێن[br]ماهوا چەند خواردنێکی باشە. 0:07:54.835,0:07:58.500 هەمووکات چیرۆکی ئەو بەتەمەنانە هەیە[br]کە حەزیان لە خواردنی ماهوا بوو. 0:07:59.222,0:08:03.186 "ئەم نەنکەی ئێمە،[br]دە منداڵی بووە، و 0:08:03.210,0:08:07.543 هەر بەردەوامبوو لەوەی کۆشش بکات،[br]نە ماندوو ئەبوو، نە نەخۆش ئەکەوت." 0:08:08.896,0:08:13.584 هەمان چیرۆک لە هەموو لایەک هەیە. 0:08:14.634,0:08:15.865 چۆن ئەبێت؟ 0:08:16.442,0:08:18.648 هەمان خواردن 0:08:18.672,0:08:23.764 وەک خواردنێکی باش و[br]خواردنی هەژاریش سەیر ئەکرێت، 0:08:23.788,0:08:25.706 لە هەمان ڕستەدا؟ 0:08:26.822,0:08:28.906 بە هەمان شێوە بۆ خواردنەکانی تری دارستان. 0:08:29.653,0:08:32.612 چیرۆکی جەرگ بڕم بیستووە 0:08:32.636,0:08:35.528 لەسەر قاتوقڕی و برسێتی، 0:08:35.552,0:08:39.376 خەڵکەکەی لەسەر خواردنی پاشماوەی[br]ناو دارستانەکان ژیاون، 0:08:40.455,0:08:42.001 چونکە هیچ خواردنێک نەبووە. 0:08:43.207,0:08:45.272 ئەگەر کەمێک قوڵتر ببیتەوە، 0:08:45.296,0:08:49.029 دەرئەکەوێت مەسەلە[br]نەبوونی خواردن نەبووە 0:08:49.053,0:08:51.586 بەڵکو نەبوونی خواردنێکی[br]سەردەمی وەک برنج بووە. 0:08:52.396,0:08:54.061 لێم پرسین، 0:08:54.085,0:08:57.838 چۆن فێربوویت ئەو خواردنە بەناو[br]پاشەڕۆیە ئەخورێت؟ 0:08:59.141,0:09:03.878 کێ پێی وتیت هەندێک ڕەگی کێوی تاڵی[br]هاوشێوەی پەتاتە ئەکرێت شیرین بکرێت 0:09:03.902,0:09:06.213 بەوەی شەو لەناو جۆگەکەیا بەجێی بێڵیت؟ 0:09:07.380,0:09:10.395 یان چۆن گۆشتی ناو قاوغی[br]لولوپێچێک دەرکەیت؟ 0:09:10.419,0:09:12.869 یان چۆن تەڵە بۆ جرجێکی کێوی دابنێیت؟" 0:09:14.085,0:09:17.327 لەو کاتەیایە دەست ئەکەن[br]بە خووراندنی سەریان، و 0:09:17.351,0:09:20.487 درک بەوە ئەکەن کە[br]لە گەورەکانیانەوە فێری بوون، 0:09:21.347,0:09:27.265 کە باوباپیرانیان بۆ چەندین سەدە لەسەر[br]ئەم خواردنانە ژیاون و ماونەتەوە 0:09:27.289,0:09:29.470 پێش ئەوەی برنج بێت، و 0:09:29.494,0:09:32.529 ئەوکاتە زۆر لە نەوەکانی ئێستا[br]لەشیان تەندروستتر بووە. 0:09:34.029,0:09:36.318 کەواتە خواردنی ڕەسەن ئاوای لێهاتووە، 0:09:37.898,0:09:39.467 شەرمکردن لێی ئاوای لێهاتووە: 0:09:39.491,0:09:45.857 ونکردنی خواردن و دابونەریتی خواردنی کۆن[br]لە ژیان و یادەوەری خەڵک 0:09:45.881,0:09:48.051 بێ ئەوەی تەنانەت درکیشی پێبکەن. 0:09:49.971,0:09:52.914 کەواتە چۆن ئەمە چاککەینەوە؟ 0:09:53.847,0:09:59.882 چۆن سیستمە جوان و ئاڵۆزەکانی[br]خواردنە سرووشتییەکانمان بگێڕینەوە، 0:10:01.017,0:10:05.818 خواردنەکانی بە خۆشەویستییەوە لەلایەن دایکە زەوییەوە[br]بەپێی ئاوازی خۆی دراوە پێمان، 0:10:06.718,0:10:10.864 خواردنەکانی بە شادییەوە لەلایەن[br]ژنە ڕەسەنەکانەوە ئامادە ئەکرا و 0:10:10.888,0:10:13.768 لەلایەن باوباپیرانمانەوە بە شادی و[br]سوپاسگوزارییەوە ئەخورا، 0:10:14.786,0:10:19.487 خواردنەکەی تەندروست، ناوخۆیی، سرووشتی، 0:10:19.511,0:10:22.311 هەمەجۆر، و خۆش بوو، 0:10:22.335,0:10:25.312 پێویستی بە بەخێوکرن نەبوو، 0:10:25.336,0:10:27.477 زیانی نەئەگەیاند بە ژینگەکەمان، 0:10:27.501,0:10:29.106 هیچی تێنەئەچوو؟ 0:10:30.360,0:10:32.210 هەموو ئەم خواردنەمان ئەوێت، و 0:10:32.234,0:10:35.338 پێموانییە پێویست بکات[br]پێتان بڵێم بۆچی. 0:10:36.489,0:10:40.093 پێویست ناکات هیچتان پێبڵێم[br]لەسەر قەیرانی جیهانی خۆراک، 0:10:40.117,0:10:42.659 گۆڕانی کەشوهەوا، قەیرانی ئاو، 0:10:42.683,0:10:44.023 ماندوێتی خاک، 0:10:44.047,0:10:46.039 هەرەسهێنانی سیستمی کشتوکاڵی، 0:10:46.063,0:10:47.218 هەموو ئەوانە. 0:10:48.040,0:10:52.333 بەڵام بۆ من، هۆکارە گرنگەکان[br]کە بۆچی ئەم خواردنانەمان ئەوێت 0:10:52.357,0:10:54.139 ئەوانەی لە قوڵاییەوە هەستیپێئەکەین، 0:10:55.059,0:10:57.652 چونکە خواردن زۆر شتە. 0:10:58.355,0:11:02.072 خواردن بەخێوکردنە، ئاسوودەییە، 0:11:02.096,0:11:04.861 داهێنانە، کۆمەڵگایە، 0:11:04.885,0:11:08.610 شادییە، ئارامی، ناسنامە، و 0:11:08.634,0:11:09.992 چەندین شتی تریش. 0:11:10.708,0:11:13.097 پەیوەندیمان چۆنە لەگەڵ خواردنەکانمان 0:11:13.121,0:11:15.189 پێناسەی زۆر شتی ژیانمان ئەکات. 0:11:15.745,0:11:18.280 پێناسەی پەیوەندیمان ئەکات لەگەڵ لەشماندا، 0:11:19.027,0:11:21.391 چونکە دەرئەنجام لەشمان خۆراکە. 0:11:22.192,0:11:25.759 پێناسەی هەستی بنچینەیی[br]پەیوەندیمان ئەکات 0:11:25.783,0:11:27.326 لەگەڵ بوونماندا. 0:11:28.464,0:11:31.501 لەم ڕۆژەدا لەهەموو شتێک زیاتر[br]پێویستمان بەم خواردنانەیە 0:11:31.525,0:11:35.376 بۆ ئەوەی بتوانین پێناسەی[br]شوێنی خۆمان بکەینەوە وەک مرۆڤ 0:11:35.400,0:11:37.677 لەناو نەخشەی سرووشتی چواردەوردا. 0:11:38.507,0:11:41.169 ئایا ئەمڕۆ پێویستمان بەوەیە[br]دووبارە پێناسە بکەینەوە؟ 0:11:43.692,0:11:47.682 بۆ من، وەڵامە ڕاستەقینەکە خۆشەویستییە، 0:11:49.261,0:11:54.247 چونکە خۆشەویستی تەنیا شتە بەرەنگاری[br]شەرملێکردن ببێتەوە. و 0:11:55.571,0:12:00.499 چۆن خۆشەویستی زیاتری خۆمان بهێنین[br]بۆ ئەم پەیوەندییەمان لەگەڵ خواردنەکانمان؟ 0:12:02.285,0:12:06.065 بۆ من، خۆشەویستی بەزۆری، 0:12:06.089,0:12:09.857 دەربارەی ئامادەبوونتە[br]بۆ هێواشبوونەوە، 0:12:10.826,0:12:14.193 بۆ ئەوەی کاتی خۆت وەرگریت[br]بۆ هەستپێکردن، 0:12:14.217,0:12:18.470 گوێگرتن، و پرسیارکردن. 0:12:19.704,0:12:22.188 لەوانەیە گوێگرتن بێت لە لەشی خۆمان. 0:12:22.875,0:12:29.587 چییان ئەوێ لە خوار خووی[br]خواردنمان، و بیروباوەڕمان و 0:12:30.188,0:12:31.565 ئالوودەبوونمانەوە؟ 0:12:32.488,0:12:36.497 لەوانەیە کات وەرگرتن بێت[br]بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو بیروباوەڕانە. 0:12:37.159,0:12:38.756 لە کوێوە هاتوون؟ 0:12:39.586,0:12:42.115 لەوانەیە گەڕانەوە بێت بۆ منداڵیمان. 0:12:43.012,0:12:44.719 ئەوکاتە چی خواردنێکمان حەز لێبوو، و 0:12:45.577,0:12:47.107 چی شتێک گۆڕاوە؟ 0:12:47.940,0:12:53.038 لەوانەیە بەسەربردنی ئێوارەیەکی[br]ئارام بێت لەگەڵ گەورەیەکا، 0:12:53.062,0:12:55.748 گوێگرتن لە یادەوەری خواردنەکانیان، 0:12:55.772,0:12:58.697 یان تەنانەت یارمەتیدانیان لە ئامادەکردنی[br]شتێکدا کە حەزیان لێیە و 0:12:58.721,0:13:00.162 پێکەوە خواردنی ژەمێک. 0:13:02.035,0:13:06.251 خۆشەویستی ئەکرێت دەربارەی[br]بیرهاتنەوەی ئەوەبێت 0:13:06.275,0:13:08.433 کە مرۆڤایەتی فراوانە و 0:13:08.457,0:13:10.279 هەڵبژاردنی خواردنەکان ئەگۆڕێت. 0:13:11.018,0:13:14.782 ئەکرێت دەربارەی نیشاندانی[br]ڕێز و مەراق بێت 0:13:14.806,0:13:16.663 لەجیاتی لۆمەکردن 0:13:16.687,0:13:20.375 کاتێک ئەبینین کەسێک چێژ ئەبینێت[br]لە خواردنێک کە پێی ئاشنا نین. 0:13:22.344,0:13:25.647 خۆشەویستی ئەکرێت دەربارەی[br]تەرخانکردنی کات بێت بۆ پرسیارکردن، 0:13:26.591,0:13:28.423 بۆ هەڵکۆڵین بۆ زانیاری، 0:13:28.447,0:13:30.326 هەوڵدان بۆ درووستکردنی پێکەوە بەستن. 0:13:31.233,0:13:34.598 لەوانەیە تەنانەت پیاسەیەکی[br]ئارامیش بێت بەناو سەوزاییەکدا 0:13:35.485,0:13:39.969 بۆ ئەوەی بزانیت ئایا هەندێک ڕووەکی[br]دیاریکراو قسەت لەگەڵ ئەکەن. 0:13:39.993,0:13:41.159 ئەوە ڕووئەیات. 0:13:41.183,0:13:42.793 هەمووکات قسە لەگەڵ من ئەکەن. 0:13:44.940,0:13:46.493 لە هەموو شتێکیش زیاتر، 0:13:46.517,0:13:51.271 خۆشەویستی متمانەکردن کە [br]ئەم هەنگاوە بچووکانە بۆ گەڕان 0:13:51.295,0:13:54.812 توانای ئەوەی هەیە بمانگەیەنێت[br]بە شتێکی گەورەتر، 0:13:55.738,0:13:58.605 هەندێک جار بۆ هەندێک وەڵامی زۆر سەرسامکەر. 0:13:59.756,0:14:02.981 جارێکیان ژنێک کە کاری[br]لەسەر گژوگیای پزیشکی ئەکرد پێی وتم 0:14:03.005,0:14:06.454 کە خۆشەویستی پیاسەکردنە بەسەر[br]دایکە زەویدا 0:14:06.478,0:14:08.859 وەک خۆشەویستترین منداڵی، 0:14:10.108,0:14:14.866 متمانە بەوە بکەیت کە[br]مەرامێکی ڕاستگۆیانەی هەیە و 0:14:14.890,0:14:17.044 ئەزانێت چۆن ڕێبەری هەنگاوەکانمان بکات. 0:14:17.808,0:14:19.882 هیوادارم ئیلهامم پێبەخشیبێتن 0:14:19.906,0:14:23.453 بۆ ئەوەی دەستبکەنەوە بە بیرکردنەوە[br]لە خواردنی باوباپیرانتان. 0:14:23.477,0:14:24.936 سوپاس بۆ گوێگرتنتان. 0:14:24.960,0:14:27.141 (چەپڵەلێدان)