1 00:00:00,423 --> 00:00:05,309 ساڵی پار، لەگەڵ ئەم خێزانە ڕەسەنەی ئەم ناوچەیەی هیندستان ئەژیام. 2 00:00:06,547 --> 00:00:08,228 دواینیوەڕۆیەکیان، 3 00:00:08,252 --> 00:00:10,680 کوڕە بچووکەکە نانی ئەخوارد، و 4 00:00:10,704 --> 00:00:15,805 هەر کە منی بینی، خێرا خواردنەکەی خستە پشتی و شاردییەوە. 5 00:00:16,694 --> 00:00:21,278 زۆرم پێچوو هەتا قایلم کرد پیشانم بات چی ئەخوات. 6 00:00:21,994 --> 00:00:25,345 دەرچوو کە کرمۆکەیە، 7 00:00:25,369 --> 00:00:28,748 خواردنێکی باوی خەڵکی ڕەسەنی مادییا. 8 00:00:29,364 --> 00:00:30,575 هاوارم کرد، 9 00:00:30,599 --> 00:00:33,067 "ئای خوایە، ئەمانە ئەخۆیت! 10 00:00:33,091 --> 00:00:35,421 هیوادارم کەمێکیش بۆ من بهێڵیتەوە!" 11 00:00:36,466 --> 00:00:38,928 باوەڕپێنەکردنم ئەبینی لە چاوەکانی کوڕەکەیا. 12 00:00:38,952 --> 00:00:40,833 "تۆ... ئەمانە ئەخۆیت؟" 13 00:00:42,388 --> 00:00:45,338 منیش وتم، "حەزم لەمانەیە،" 14 00:00:46,513 --> 00:00:49,846 دیاربوو هیچ متمانەی بە قسەکەم نەبوو. 15 00:00:50,678 --> 00:00:55,413 چۆن ئەکرێت ژنێکی ڕۆشنبینی شاری حەزی لە هەمان خواردنی ئەو بێت؟ 16 00:00:56,562 --> 00:01:00,277 دواتر، بابەتەکەم لەگەڵ باوکی باسکرد، و 17 00:01:00,301 --> 00:01:03,388 دەرچوو کە بابەتێکی زۆر هەستیارە. 18 00:01:04,793 --> 00:01:06,831 هەندێک قسەی کرد وەک، 19 00:01:06,855 --> 00:01:10,190 "ئاه، بەس کوڕەکەی من حەز ئەکات خواردنی ئاوا بخوات. 20 00:01:10,214 --> 00:01:13,084 پێی ئەڵێین، 'واز بێنە. خراپە بۆت.' 21 00:01:13,108 --> 00:01:14,978 وەک ئەبینیت، گوێناگرێت. 22 00:01:15,002 --> 00:01:18,275 چەندین ساڵە هەموو وازمان لە خواردنی ئەمە هێناوە." 23 00:01:19,763 --> 00:01:21,831 پرسیم، "بۆچی؟" 24 00:01:22,752 --> 00:01:25,126 "ئەمە خواردنی ڕەسەنی خۆتانە. 25 00:01:26,108 --> 00:01:28,700 بەردەستە لە ژینگەکەتانا، 26 00:01:28,724 --> 00:01:30,170 بەهای خۆراکی بەرزە، و 27 00:01:30,194 --> 00:01:32,898 دڵنیام لەوەی کە -- بەتامیشە. 28 00:01:33,584 --> 00:01:35,554 کەواتە بۆچی خواردنی هەڵەیە؟" 29 00:01:36,768 --> 00:01:38,437 پیاوەکە بێدەنگ بوو. 30 00:01:39,360 --> 00:01:40,529 پرسیم، 31 00:01:40,998 --> 00:01:45,343 "پێتان وتراوە کە خواردنەکەتان خراپە، 32 00:01:45,367 --> 00:01:48,472 خواردنی دواکەوتووییە، 33 00:01:48,496 --> 00:01:49,984 شارستانی نییە؟" 34 00:01:51,960 --> 00:01:53,683 بە بێدەنگی سەری لەقاند. 35 00:01:55,069 --> 00:02:01,209 ئەمە یەکێک بوو لەو چەندین جارەی کاتی کارکردنم لەگەڵ خەڵکی ڕەسەنی ناوچەیی هیندستان 36 00:02:01,233 --> 00:02:03,537 کە بینیم شەرم ئەکەنەوە لە خواردنەکانیان، 37 00:02:04,545 --> 00:02:08,171 شەرم بکەیت لەوەی خواردنەکەی حەز ئەکەی بیخۆیت، 38 00:02:08,195 --> 00:02:11,372 خواردنەکەی چەندین نەوەیە ئەخورێت، 39 00:02:11,396 --> 00:02:13,416 بەجۆرێک کەمترە، 40 00:02:13,440 --> 00:02:14,813 تەنانەت نامرۆڤانەتریشە. و 41 00:02:16,008 --> 00:02:21,152 ئەم شەرمکردنەش تەنیا بۆ خواردنی نائاسایی، لینج نییە 42 00:02:21,176 --> 00:02:23,997 وەک مێروو یان جرج با بڵێین، 43 00:02:24,021 --> 00:02:27,203 بەڵکو خواردنی ئاساییش ئەگرێتەوە: 44 00:02:27,227 --> 00:02:29,219 سەوزەی کێوی، 45 00:02:29,243 --> 00:02:32,035 قارچک، گووڵ -- 46 00:02:32,059 --> 00:02:36,403 هەر شتێک لە سرووشتدا لێبکرێتەوە وەک لەوەی بچێنرێت. 47 00:02:37,172 --> 00:02:40,708 لە هیندستانی ڕەسەن، ئەم شەرمکردنە لەهەموو شوێنێکە. 48 00:02:41,946 --> 00:02:43,700 هەرشتێک بێت ئەتوانی بیبزوێنێت. 49 00:02:44,308 --> 00:02:49,194 ڕووەک خۆرێک لە چینی سەرەوە ئەکرێت بە بەڕێوبەری قوتابخانە، 50 00:02:49,218 --> 00:02:53,666 لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا، منداڵان بە دایک و باوکیان ئەڵێت قرژاڵ پیسە 51 00:02:53,690 --> 00:02:55,364 یان خواردنی گۆشت حەرامە. 52 00:02:56,202 --> 00:03:00,272 پرۆگرامێکی خۆراکی حکومەت برنجی سپی بڵ پێشکەش ئەکات، 53 00:03:00,296 --> 00:03:03,392 ئێستا چیتر کەس نایەوێت برنجی سور یان هەرزن بخوات. 54 00:03:03,984 --> 00:03:08,798 هاوکاری قازانج نەویست ئەگاتە ئەم گوندە بە خشتەیەکی خواردنی نمونەیی بۆ ژنی دووگیان. 55 00:03:09,344 --> 00:03:10,640 ئەمە خۆیەتی. 56 00:03:10,664 --> 00:03:13,015 هەموو دایکەکانی چاوەڕێی منداڵ ئەکەن هەست بە دڵتەنگی ئەکەن 57 00:03:13,039 --> 00:03:15,581 پارەی سێو و ترێیان پێنادرێت. 58 00:03:16,009 --> 00:03:19,219 خەڵکیش خەریکە ئەو میوانە لەبیر ئەکەن 59 00:03:19,243 --> 00:03:21,492 کە ئەکرێت لەسەر زەوی دارستانەکان لێیکەنەوە. 60 00:03:22,611 --> 00:03:23,999 کارمەندانی تەندروستی، 61 00:03:25,086 --> 00:03:27,206 نێردە ئاینییەکان، 62 00:03:27,230 --> 00:03:29,668 کارمەندە حکومییە هەمەجۆرەکان و 63 00:03:29,692 --> 00:03:32,664 تەنانەت منداڵە خوێندەوارەکانی خۆشیان 64 00:03:32,688 --> 00:03:37,264 هەموویان هاوار بەسەر خەڵکە ڕەسەنەکەیا ئەکەن 65 00:03:37,288 --> 00:03:40,562 کە خواردنەکەیان وەک پێویست باش نییە، 66 00:03:40,586 --> 00:03:42,238 وەک پێویست شارستانی نییە. 67 00:03:43,480 --> 00:03:46,024 بۆیە خواردنەکانیان بەردەوام ئەبێت لە دیارنەمان، 68 00:03:46,972 --> 00:03:48,519 هەر جارە و کەمێک. 69 00:03:49,836 --> 00:03:54,185 بیر ئەکەمەوە ئەگەر هەمووتان هەرگیز بیرتان لەوە کردبێتەوە 70 00:03:54,209 --> 00:03:57,754 ئەگەر کۆمەڵگاکانتان چیرۆکێکی هاوشێوەی هەبووبێت لەسەر خواردن. 71 00:03:59,468 --> 00:04:02,671 ئەگەر قسە لەگەڵ نەنکە ٩٠ ساڵانەکەت بکەیت، 72 00:04:03,587 --> 00:04:07,493 باسی ئەو خۆراکانە ئەکات کە هەرگیز نەتبینیوە یان نەتبیستوە؟ 73 00:04:08,631 --> 00:04:11,390 ئاگاداریت لەوەی چەندێک لە خواردنی کۆمەڵگاکەت 74 00:04:11,414 --> 00:04:13,280 چیتر بەردەست نییە بۆت؟ 75 00:04:14,652 --> 00:04:16,488 پسپۆڕە ناوخۆییەکان پێم ئەڵێن 76 00:04:16,512 --> 00:04:22,374 ئابووری خۆراکی ئەفریقای باشوور بە تەواوەتی پشتی بە خواردنی هاوردەکراو بەستووە. 77 00:04:23,493 --> 00:04:25,637 گەنمەشامی بەزۆری بەکاردێت، 78 00:04:25,661 --> 00:04:31,635 لەکاتێکدا گەنمەشامی شیرین، هەرزن، پیازۆکەکان و پەتاتەکانی ناوچەکە هیچی نەماون. 79 00:04:32,384 --> 00:04:35,406 بە هەمان شێوە دانەوێڵە کێوی و سەوزەکانیش، 80 00:04:35,430 --> 00:04:39,058 لەکاتێکدا خەڵک پەتاتە و پیاز و کەلەرم و گێزەر ئەخۆن. 81 00:04:39,921 --> 00:04:41,771 لە وڵاتەکەی من، 82 00:04:41,795 --> 00:04:44,598 ئەم لەدەستدانی خواردنە ناوچەییانە زۆر زەبەلاحە. 83 00:04:45,077 --> 00:04:49,144 هیندستانی نوێ گیریخواردووە بەدەست برنج و گەنم و 84 00:04:49,168 --> 00:04:51,352 نەخۆشی شەکرەوە. 85 00:04:52,220 --> 00:04:57,401 بە تەواوەتیش خواردنەکانمان لەبیرکردووە وەک ڕەگە شێوە پەتاتە هەمەجۆرەکان، 86 00:04:57,425 --> 00:05:01,260 شیلەی درەختەکان، ماسی، گوێچکە ماسی، 87 00:05:01,284 --> 00:05:03,176 زەیتی تۆوەکان، 88 00:05:03,200 --> 00:05:07,285 نەرمە قاوغدارەکان، قارچک، مێرووەکان، 89 00:05:07,309 --> 00:05:10,436 گۆشتی گیاندارە بچووکەکانی مەترسییان لەسەر نییە، 90 00:05:10,460 --> 00:05:14,629 هەموویان کە بەردەست بوون لە ناوچەکانی چواردەورمان. 91 00:05:15,804 --> 00:05:17,645 کەواتە ئەم خواردنە چی لێهات؟ 92 00:05:18,630 --> 00:05:21,719 بۆچی سەبەتەی خواردنی ئەم سەردەمە هێندە بچووکە؟ 93 00:05:22,895 --> 00:05:29,044 ئەتوانین باسی هۆکارە ژینگەیی و ئابورییە سیاسییە ئاڵۆزەکان بکەین، 94 00:05:29,068 --> 00:05:33,349 بەڵام لێرەم بۆ ئەوەی زیاتر باسی ئەم دیاردە مرۆڤانەترەی شەرمەزاری بکەم، 95 00:05:34,590 --> 00:05:38,315 چونکە شەرمەزاری خاڵە گرنگەکەیە 96 00:05:38,339 --> 00:05:42,438 کە خواردن لەسەر قاپەکەت دیارنامێنێت بەهۆیەوە. 97 00:05:43,444 --> 00:05:44,900 شەرمەزاری چی ئەکات؟ 98 00:05:45,845 --> 00:05:48,512 شەرمەزاری واتلێئەکات هەست بە بچووکی بکەیت، 99 00:05:48,536 --> 00:05:50,071 بە دڵتەنگی، 100 00:05:50,095 --> 00:05:51,317 شایستەنەبوون، 101 00:05:51,341 --> 00:05:52,715 نامرۆڤی. 102 00:05:53,543 --> 00:05:57,549 شەرمەزاری ناڕازیبوون لە بیروباوەڕ ئەهێنێت. 103 00:05:58,115 --> 00:05:59,906 چیرۆکی خۆراکەکان ئەشێوێنێت. 104 00:06:00,963 --> 00:06:02,676 با ئەم نموونەیە وەرگرین. 105 00:06:03,549 --> 00:06:05,793 ئەتەوێت چۆن شتێکی 106 00:06:06,742 --> 00:06:08,945 خۆشی بەربڵاو بخۆیت 107 00:06:09,817 --> 00:06:13,113 کە لە هەموو ژینگەکەی چواردەورتا هەیە؟ 108 00:06:13,137 --> 00:06:15,298 هەموو ئەوەی لەسەرتە بیکەیت کۆکردنەوەیەتی، 109 00:06:15,322 --> 00:06:17,695 وشککردنەوەیەتی، و هەڵگرتنی، و 110 00:06:17,719 --> 00:06:20,093 ئیتر ماوەی ساڵێک ئەتبێت بۆ ئەوەی 111 00:06:20,117 --> 00:06:24,033 وەک چەندین ژەمە خواردنی هەمەجۆر ئامادەی بکەیت. 112 00:06:24,701 --> 00:06:28,516 هیندستان خواردنێکی لەو جۆرەی هەبوو، پێی ئەوترا، "ماهوا،" 113 00:06:28,540 --> 00:06:29,981 ئەم گووڵە لەویا. و 114 00:06:30,989 --> 00:06:34,895 ماوەی سێ ساڵ ئەبێت توێژینەوە لەسەر ئەم خواردن ئەکەم. 115 00:06:35,651 --> 00:06:40,230 ناسراوە بەوەی بەها خۆراکییەکەی زۆر بەرزە لە دابونەریتی ڕەسەن و 116 00:06:40,254 --> 00:06:42,311 بەپێی توێژینەوەی زانستی. 117 00:06:43,130 --> 00:06:44,997 بۆ خەڵکە ڕەسەنەکە، 118 00:06:45,021 --> 00:06:49,398 زۆر بەردەست بوو ماوەی چوار بۆ شەش مانگی ساڵ. 119 00:06:50,739 --> 00:06:54,447 بە چەندین ڕێگا، زۆر هاوشێوەیە لەگەڵ مارولای ناوچەی خۆتان، 120 00:06:54,471 --> 00:06:57,403 جگە لەوەی گووڵە، نەک میوە. 121 00:06:58,236 --> 00:07:00,169 چونکە دارستانەکان زۆری لێیە، 122 00:07:00,193 --> 00:07:03,548 خەڵک ئەتوانن بەشی ساڵێک کۆکەنەوە بۆ ئەوەی بیخۆن و 123 00:07:03,572 --> 00:07:05,441 بەشی فرۆشتنیش هەڵگرن. 124 00:07:06,292 --> 00:07:11,273 بۆم دەرکەوت ٣٥ خواردن هەیە بە ماهوا درووست ئەکرێت 125 00:07:11,297 --> 00:07:13,971 کە چیتر کەس لێینانێت. 126 00:07:15,225 --> 00:07:19,860 ئەم خواردنە چیتر تەنانەت وەک خواردنیش ناناسێنرێت، 127 00:07:19,884 --> 00:07:22,036 بەڵکو وەک ماددەیەکی خاو بۆ مەی. 128 00:07:23,162 --> 00:07:25,830 ئەکرێت دەستگیر بکرێیت ئەگەر لە ماڵەکەتدا هەبێت. 129 00:07:26,417 --> 00:07:28,597 هۆکارەکەی؟ شەرمکردن. 130 00:07:29,211 --> 00:07:32,646 قسەم لەگەڵ خەڵکی ڕەسەنی هەموو هیندستان کرد 131 00:07:32,670 --> 00:07:35,211 کە بۆچی چیتر ماهوا ناخورێت. و 132 00:07:35,701 --> 00:07:38,173 هەمان وەڵامم وەرگرت لە هەموویان. 133 00:07:39,237 --> 00:07:42,484 "ئاه، ئەوکاتە ئەمانخوارد کە هەژار و برسی بووین. 134 00:07:43,405 --> 00:07:45,224 ئێستا بۆچی بیخۆین؟ 135 00:07:45,248 --> 00:07:47,375 برنج یان گەنممان هەیە." 136 00:07:48,574 --> 00:07:50,869 لە هەمان کاتیشدا، 137 00:07:50,893 --> 00:07:54,111 خەڵکیش هەیە پێ ئەڵێن ماهوا چەند خواردنێکی باشە. 138 00:07:54,835 --> 00:07:58,500 هەمووکات چیرۆکی ئەو بەتەمەنانە هەیە کە حەزیان لە خواردنی ماهوا بوو. 139 00:07:59,222 --> 00:08:03,186 "ئەم نەنکەی ئێمە، دە منداڵی بووە، و 140 00:08:03,210 --> 00:08:07,543 هەر بەردەوامبوو لەوەی کۆشش بکات، نە ماندوو ئەبوو، نە نەخۆش ئەکەوت." 141 00:08:08,896 --> 00:08:13,584 هەمان چیرۆک لە هەموو لایەک هەیە. 142 00:08:14,634 --> 00:08:15,865 چۆن ئەبێت؟ 143 00:08:16,442 --> 00:08:18,648 هەمان خواردن 144 00:08:18,672 --> 00:08:23,764 وەک خواردنێکی باش و خواردنی هەژاریش سەیر ئەکرێت، 145 00:08:23,788 --> 00:08:25,706 لە هەمان ڕستەدا؟ 146 00:08:26,822 --> 00:08:28,906 بە هەمان شێوە بۆ خواردنەکانی تری دارستان. 147 00:08:29,653 --> 00:08:32,612 چیرۆکی جەرگ بڕم بیستووە 148 00:08:32,636 --> 00:08:35,528 لەسەر قاتوقڕی و برسێتی، 149 00:08:35,552 --> 00:08:39,376 خەڵکەکەی لەسەر خواردنی پاشماوەی ناو دارستانەکان ژیاون، 150 00:08:40,455 --> 00:08:42,001 چونکە هیچ خواردنێک نەبووە. 151 00:08:43,207 --> 00:08:45,272 ئەگەر کەمێک قوڵتر ببیتەوە، 152 00:08:45,296 --> 00:08:49,029 دەرئەکەوێت مەسەلە نەبوونی خواردن نەبووە 153 00:08:49,053 --> 00:08:51,586 بەڵکو نەبوونی خواردنێکی سەردەمی وەک برنج بووە. 154 00:08:52,396 --> 00:08:54,061 لێم پرسین، 155 00:08:54,085 --> 00:08:57,838 چۆن فێربوویت ئەو خواردنە بەناو پاشەڕۆیە ئەخورێت؟ 156 00:08:59,141 --> 00:09:03,878 کێ پێی وتیت هەندێک ڕەگی کێوی تاڵی هاوشێوەی پەتاتە ئەکرێت شیرین بکرێت 157 00:09:03,902 --> 00:09:06,213 بەوەی شەو لەناو جۆگەکەیا بەجێی بێڵیت؟ 158 00:09:07,380 --> 00:09:10,395 یان چۆن گۆشتی ناو قاوغی لولوپێچێک دەرکەیت؟ 159 00:09:10,419 --> 00:09:12,869 یان چۆن تەڵە بۆ جرجێکی کێوی دابنێیت؟" 160 00:09:14,085 --> 00:09:17,327 لەو کاتەیایە دەست ئەکەن بە خووراندنی سەریان، و 161 00:09:17,351 --> 00:09:20,487 درک بەوە ئەکەن کە لە گەورەکانیانەوە فێری بوون، 162 00:09:21,347 --> 00:09:27,265 کە باوباپیرانیان بۆ چەندین سەدە لەسەر ئەم خواردنانە ژیاون و ماونەتەوە 163 00:09:27,289 --> 00:09:29,470 پێش ئەوەی برنج بێت، و 164 00:09:29,494 --> 00:09:32,529 ئەوکاتە زۆر لە نەوەکانی ئێستا لەشیان تەندروستتر بووە. 165 00:09:34,029 --> 00:09:36,318 کەواتە خواردنی ڕەسەن ئاوای لێهاتووە، 166 00:09:37,898 --> 00:09:39,467 شەرمکردن لێی ئاوای لێهاتووە: 167 00:09:39,491 --> 00:09:45,857 ونکردنی خواردن و دابونەریتی خواردنی کۆن لە ژیان و یادەوەری خەڵک 168 00:09:45,881 --> 00:09:48,051 بێ ئەوەی تەنانەت درکیشی پێبکەن. 169 00:09:49,971 --> 00:09:52,914 کەواتە چۆن ئەمە چاککەینەوە؟ 170 00:09:53,847 --> 00:09:59,882 چۆن سیستمە جوان و ئاڵۆزەکانی خواردنە سرووشتییەکانمان بگێڕینەوە، 171 00:10:01,017 --> 00:10:05,818 خواردنەکانی بە خۆشەویستییەوە لەلایەن دایکە زەوییەوە بەپێی ئاوازی خۆی دراوە پێمان، 172 00:10:06,718 --> 00:10:10,864 خواردنەکانی بە شادییەوە لەلایەن ژنە ڕەسەنەکانەوە ئامادە ئەکرا و 173 00:10:10,888 --> 00:10:13,768 لەلایەن باوباپیرانمانەوە بە شادی و سوپاسگوزارییەوە ئەخورا، 174 00:10:14,786 --> 00:10:19,487 خواردنەکەی تەندروست، ناوخۆیی، سرووشتی، 175 00:10:19,511 --> 00:10:22,311 هەمەجۆر، و خۆش بوو، 176 00:10:22,335 --> 00:10:25,312 پێویستی بە بەخێوکرن نەبوو، 177 00:10:25,336 --> 00:10:27,477 زیانی نەئەگەیاند بە ژینگەکەمان، 178 00:10:27,501 --> 00:10:29,106 هیچی تێنەئەچوو؟ 179 00:10:30,360 --> 00:10:32,210 هەموو ئەم خواردنەمان ئەوێت، و 180 00:10:32,234 --> 00:10:35,338 پێموانییە پێویست بکات پێتان بڵێم بۆچی. 181 00:10:36,489 --> 00:10:40,093 پێویست ناکات هیچتان پێبڵێم لەسەر قەیرانی جیهانی خۆراک، 182 00:10:40,117 --> 00:10:42,659 گۆڕانی کەشوهەوا، قەیرانی ئاو، 183 00:10:42,683 --> 00:10:44,023 ماندوێتی خاک، 184 00:10:44,047 --> 00:10:46,039 هەرەسهێنانی سیستمی کشتوکاڵی، 185 00:10:46,063 --> 00:10:47,218 هەموو ئەوانە. 186 00:10:48,040 --> 00:10:52,333 بەڵام بۆ من، هۆکارە گرنگەکان کە بۆچی ئەم خواردنانەمان ئەوێت 187 00:10:52,357 --> 00:10:54,139 ئەوانەی لە قوڵاییەوە هەستیپێئەکەین، 188 00:10:55,059 --> 00:10:57,652 چونکە خواردن زۆر شتە. 189 00:10:58,355 --> 00:11:02,072 خواردن بەخێوکردنە، ئاسوودەییە، 190 00:11:02,096 --> 00:11:04,861 داهێنانە، کۆمەڵگایە، 191 00:11:04,885 --> 00:11:08,610 شادییە، ئارامی، ناسنامە، و 192 00:11:08,634 --> 00:11:09,992 چەندین شتی تریش. 193 00:11:10,708 --> 00:11:13,097 پەیوەندیمان چۆنە لەگەڵ خواردنەکانمان 194 00:11:13,121 --> 00:11:15,189 پێناسەی زۆر شتی ژیانمان ئەکات. 195 00:11:15,745 --> 00:11:18,280 پێناسەی پەیوەندیمان ئەکات لەگەڵ لەشماندا، 196 00:11:19,027 --> 00:11:21,391 چونکە دەرئەنجام لەشمان خۆراکە. 197 00:11:22,192 --> 00:11:25,759 پێناسەی هەستی بنچینەیی پەیوەندیمان ئەکات 198 00:11:25,783 --> 00:11:27,326 لەگەڵ بوونماندا. 199 00:11:28,464 --> 00:11:31,501 لەم ڕۆژەدا لەهەموو شتێک زیاتر پێویستمان بەم خواردنانەیە 200 00:11:31,525 --> 00:11:35,376 بۆ ئەوەی بتوانین پێناسەی شوێنی خۆمان بکەینەوە وەک مرۆڤ 201 00:11:35,400 --> 00:11:37,677 لەناو نەخشەی سرووشتی چواردەوردا. 202 00:11:38,507 --> 00:11:41,169 ئایا ئەمڕۆ پێویستمان بەوەیە دووبارە پێناسە بکەینەوە؟ 203 00:11:43,692 --> 00:11:47,682 بۆ من، وەڵامە ڕاستەقینەکە خۆشەویستییە، 204 00:11:49,261 --> 00:11:54,247 چونکە خۆشەویستی تەنیا شتە بەرەنگاری شەرملێکردن ببێتەوە. و 205 00:11:55,571 --> 00:12:00,499 چۆن خۆشەویستی زیاتری خۆمان بهێنین بۆ ئەم پەیوەندییەمان لەگەڵ خواردنەکانمان؟ 206 00:12:02,285 --> 00:12:06,065 بۆ من، خۆشەویستی بەزۆری، 207 00:12:06,089 --> 00:12:09,857 دەربارەی ئامادەبوونتە بۆ هێواشبوونەوە، 208 00:12:10,826 --> 00:12:14,193 بۆ ئەوەی کاتی خۆت وەرگریت بۆ هەستپێکردن، 209 00:12:14,217 --> 00:12:18,470 گوێگرتن، و پرسیارکردن. 210 00:12:19,704 --> 00:12:22,188 لەوانەیە گوێگرتن بێت لە لەشی خۆمان. 211 00:12:22,875 --> 00:12:29,587 چییان ئەوێ لە خوار خووی خواردنمان، و بیروباوەڕمان و 212 00:12:30,188 --> 00:12:31,565 ئالوودەبوونمانەوە؟ 213 00:12:32,488 --> 00:12:36,497 لەوانەیە کات وەرگرتن بێت بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو بیروباوەڕانە. 214 00:12:37,159 --> 00:12:38,756 لە کوێوە هاتوون؟ 215 00:12:39,586 --> 00:12:42,115 لەوانەیە گەڕانەوە بێت بۆ منداڵیمان. 216 00:12:43,012 --> 00:12:44,719 ئەوکاتە چی خواردنێکمان حەز لێبوو، و 217 00:12:45,577 --> 00:12:47,107 چی شتێک گۆڕاوە؟ 218 00:12:47,940 --> 00:12:53,038 لەوانەیە بەسەربردنی ئێوارەیەکی ئارام بێت لەگەڵ گەورەیەکا، 219 00:12:53,062 --> 00:12:55,748 گوێگرتن لە یادەوەری خواردنەکانیان، 220 00:12:55,772 --> 00:12:58,697 یان تەنانەت یارمەتیدانیان لە ئامادەکردنی شتێکدا کە حەزیان لێیە و 221 00:12:58,721 --> 00:13:00,162 پێکەوە خواردنی ژەمێک. 222 00:13:02,035 --> 00:13:06,251 خۆشەویستی ئەکرێت دەربارەی بیرهاتنەوەی ئەوەبێت 223 00:13:06,275 --> 00:13:08,433 کە مرۆڤایەتی فراوانە و 224 00:13:08,457 --> 00:13:10,279 هەڵبژاردنی خواردنەکان ئەگۆڕێت. 225 00:13:11,018 --> 00:13:14,782 ئەکرێت دەربارەی نیشاندانی ڕێز و مەراق بێت 226 00:13:14,806 --> 00:13:16,663 لەجیاتی لۆمەکردن 227 00:13:16,687 --> 00:13:20,375 کاتێک ئەبینین کەسێک چێژ ئەبینێت لە خواردنێک کە پێی ئاشنا نین. 228 00:13:22,344 --> 00:13:25,647 خۆشەویستی ئەکرێت دەربارەی تەرخانکردنی کات بێت بۆ پرسیارکردن، 229 00:13:26,591 --> 00:13:28,423 بۆ هەڵکۆڵین بۆ زانیاری، 230 00:13:28,447 --> 00:13:30,326 هەوڵدان بۆ درووستکردنی پێکەوە بەستن. 231 00:13:31,233 --> 00:13:34,598 لەوانەیە تەنانەت پیاسەیەکی ئارامیش بێت بەناو سەوزاییەکدا 232 00:13:35,485 --> 00:13:39,969 بۆ ئەوەی بزانیت ئایا هەندێک ڕووەکی دیاریکراو قسەت لەگەڵ ئەکەن. 233 00:13:39,993 --> 00:13:41,159 ئەوە ڕووئەیات. 234 00:13:41,183 --> 00:13:42,793 هەمووکات قسە لەگەڵ من ئەکەن. 235 00:13:44,940 --> 00:13:46,493 لە هەموو شتێکیش زیاتر، 236 00:13:46,517 --> 00:13:51,271 خۆشەویستی متمانەکردن کە ئەم هەنگاوە بچووکانە بۆ گەڕان 237 00:13:51,295 --> 00:13:54,812 توانای ئەوەی هەیە بمانگەیەنێت بە شتێکی گەورەتر، 238 00:13:55,738 --> 00:13:58,605 هەندێک جار بۆ هەندێک وەڵامی زۆر سەرسامکەر. 239 00:13:59,756 --> 00:14:02,981 جارێکیان ژنێک کە کاری لەسەر گژوگیای پزیشکی ئەکرد پێی وتم 240 00:14:03,005 --> 00:14:06,454 کە خۆشەویستی پیاسەکردنە بەسەر دایکە زەویدا 241 00:14:06,478 --> 00:14:08,859 وەک خۆشەویستترین منداڵی، 242 00:14:10,108 --> 00:14:14,866 متمانە بەوە بکەیت کە مەرامێکی ڕاستگۆیانەی هەیە و 243 00:14:14,890 --> 00:14:17,044 ئەزانێت چۆن ڕێبەری هەنگاوەکانمان بکات. 244 00:14:17,808 --> 00:14:19,882 هیوادارم ئیلهامم پێبەخشیبێتن 245 00:14:19,906 --> 00:14:23,453 بۆ ئەوەی دەستبکەنەوە بە بیرکردنەوە لە خواردنی باوباپیرانتان. 246 00:14:23,477 --> 00:14:24,936 سوپاس بۆ گوێگرتنتان. 247 00:14:24,960 --> 00:14:27,141 (چەپڵەلێدان)