WEBVTT 00:00:00.423 --> 00:00:05.309 ساڵی پار، لەگەڵ ئەم خێزانە ڕەسەنەی ئەم ناوچەیەی هیندستان ئەژیام. 00:00:06.547 --> 00:00:08.228 دواینیوەڕۆیەکیان، 00:00:08.252 --> 00:00:10.680 کوڕە بچووکەکە نانی ئەخوارد، و 00:00:10.704 --> 00:00:15.805 هەر کە منی بینی، خێرا خواردنەکەی خستە پشتی و شاردییەوە. 00:00:16.694 --> 00:00:21.278 زۆرم پێچوو هەتا قایلم کرد پیشانم بات چی ئەخوات. 00:00:21.994 --> 00:00:25.345 دەرچوو کە کرمۆکەیە، 00:00:25.369 --> 00:00:28.748 خواردنێکی باوی خەڵکی ڕەسەنی مادییا. 00:00:29.364 --> 00:00:30.575 هاوارم کرد، 00:00:30.599 --> 00:00:33.067 "ئای خوایە، ئەمانە ئەخۆیت! 00:00:33.091 --> 00:00:35.421 هیوادارم کەمێکیش بۆ من بهێڵیتەوە!" 00:00:36.466 --> 00:00:38.928 باوەڕپێنەکردنم ئەبینی لە چاوەکانی کوڕەکەیا. NOTE Paragraph 00:00:38.952 --> 00:00:40.833 "تۆ... ئەمانە ئەخۆیت؟" NOTE Paragraph 00:00:42.388 --> 00:00:45.338 منیش وتم، "حەزم لەمانەیە،" NOTE Paragraph 00:00:46.513 --> 00:00:49.846 دیاربوو هیچ متمانەی بە قسەکەم نەبوو. 00:00:50.678 --> 00:00:55.413 چۆن ئەکرێت ژنێکی ڕۆشنبینی شاری حەزی لە هەمان خواردنی ئەو بێت؟ 00:00:56.562 --> 00:01:00.277 دواتر، بابەتەکەم لەگەڵ باوکی باسکرد، و 00:01:00.301 --> 00:01:03.388 دەرچوو کە بابەتێکی زۆر هەستیارە. 00:01:04.793 --> 00:01:06.831 هەندێک قسەی کرد وەک، 00:01:06.855 --> 00:01:10.190 "ئاه، بەس کوڕەکەی من حەز ئەکات خواردنی ئاوا بخوات. 00:01:10.214 --> 00:01:13.084 پێی ئەڵێین، 'واز بێنە. خراپە بۆت.' 00:01:13.108 --> 00:01:14.978 وەک ئەبینیت، گوێناگرێت. 00:01:15.002 --> 00:01:18.275 چەندین ساڵە هەموو وازمان لە خواردنی ئەمە هێناوە." NOTE Paragraph 00:01:19.763 --> 00:01:21.831 پرسیم، "بۆچی؟" 00:01:22.752 --> 00:01:25.126 "ئەمە خواردنی ڕەسەنی خۆتانە. 00:01:26.108 --> 00:01:28.700 بەردەستە لە ژینگەکەتانا، 00:01:28.724 --> 00:01:30.170 بەهای خۆراکی بەرزە، و 00:01:30.194 --> 00:01:32.898 دڵنیام لەوەی کە -- بەتامیشە. 00:01:33.584 --> 00:01:35.554 کەواتە بۆچی خواردنی هەڵەیە؟" NOTE Paragraph 00:01:36.768 --> 00:01:38.437 پیاوەکە بێدەنگ بوو. NOTE Paragraph 00:01:39.360 --> 00:01:40.529 پرسیم، 00:01:40.998 --> 00:01:45.343 "پێتان وتراوە کە خواردنەکەتان خراپە، 00:01:45.367 --> 00:01:48.472 خواردنی دواکەوتووییە، 00:01:48.496 --> 00:01:49.984 شارستانی نییە؟" NOTE Paragraph 00:01:51.960 --> 00:01:53.683 بە بێدەنگی سەری لەقاند. NOTE Paragraph 00:01:55.069 --> 00:02:01.209 ئەمە یەکێک بوو لەو چەندین جارەی کاتی کارکردنم لەگەڵ خەڵکی ڕەسەنی ناوچەیی هیندستان 00:02:01.233 --> 00:02:03.537 کە بینیم شەرم ئەکەنەوە لە خواردنەکانیان، 00:02:04.545 --> 00:02:08.171 شەرم بکەیت لەوەی خواردنەکەی حەز ئەکەی بیخۆیت، 00:02:08.195 --> 00:02:11.372 خواردنەکەی چەندین نەوەیە ئەخورێت، 00:02:11.396 --> 00:02:13.416 بەجۆرێک کەمترە، 00:02:13.440 --> 00:02:14.813 تەنانەت نامرۆڤانەتریشە. و 00:02:16.008 --> 00:02:21.152 ئەم شەرمکردنەش تەنیا بۆ خواردنی نائاسایی، لینج نییە 00:02:21.176 --> 00:02:23.997 وەک مێروو یان جرج با بڵێین، 00:02:24.021 --> 00:02:27.203 بەڵکو خواردنی ئاساییش ئەگرێتەوە: 00:02:27.227 --> 00:02:29.219 سەوزەی کێوی، 00:02:29.243 --> 00:02:32.035 قارچک، گووڵ -- 00:02:32.059 --> 00:02:36.403 هەر شتێک لە سرووشتدا لێبکرێتەوە وەک لەوەی بچێنرێت. NOTE Paragraph 00:02:37.172 --> 00:02:40.708 لە هیندستانی ڕەسەن، ئەم شەرمکردنە لەهەموو شوێنێکە. 00:02:41.946 --> 00:02:43.700 هەرشتێک بێت ئەتوانی بیبزوێنێت. 00:02:44.308 --> 00:02:49.194 ڕووەک خۆرێک لە چینی سەرەوە ئەکرێت بە بەڕێوبەری قوتابخانە، 00:02:49.218 --> 00:02:53.666 لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا، منداڵان بە دایک و باوکیان ئەڵێت قرژاڵ پیسە 00:02:53.690 --> 00:02:55.364 یان خواردنی گۆشت حەرامە. 00:02:56.202 --> 00:03:00.272 پرۆگرامێکی خۆراکی حکومەت برنجی سپی بڵ پێشکەش ئەکات، 00:03:00.296 --> 00:03:03.392 ئێستا چیتر کەس نایەوێت برنجی سور یان هەرزن بخوات. 00:03:03.984 --> 00:03:08.798 هاوکاری قازانج نەویست ئەگاتە ئەم گوندە بە خشتەیەکی خواردنی نمونەیی بۆ ژنی دووگیان. 00:03:09.344 --> 00:03:10.640 ئەمە خۆیەتی. 00:03:10.664 --> 00:03:13.015 هەموو دایکەکانی چاوەڕێی منداڵ ئەکەن هەست بە دڵتەنگی ئەکەن 00:03:13.039 --> 00:03:15.581 پارەی سێو و ترێیان پێنادرێت. 00:03:16.009 --> 00:03:19.219 خەڵکیش خەریکە ئەو میوانە لەبیر ئەکەن 00:03:19.243 --> 00:03:21.492 کە ئەکرێت لەسەر زەوی دارستانەکان لێیکەنەوە. 00:03:22.611 --> 00:03:23.999 کارمەندانی تەندروستی، 00:03:25.086 --> 00:03:27.206 نێردە ئاینییەکان، 00:03:27.230 --> 00:03:29.668 کارمەندە حکومییە هەمەجۆرەکان و 00:03:29.692 --> 00:03:32.664 تەنانەت منداڵە خوێندەوارەکانی خۆشیان 00:03:32.688 --> 00:03:37.264 هەموویان هاوار بەسەر خەڵکە ڕەسەنەکەیا ئەکەن 00:03:37.288 --> 00:03:40.562 کە خواردنەکەیان وەک پێویست باش نییە، 00:03:40.586 --> 00:03:42.238 وەک پێویست شارستانی نییە. 00:03:43.480 --> 00:03:46.024 بۆیە خواردنەکانیان بەردەوام ئەبێت لە دیارنەمان، 00:03:46.972 --> 00:03:48.519 هەر جارە و کەمێک. NOTE Paragraph 00:03:49.836 --> 00:03:54.185 بیر ئەکەمەوە ئەگەر هەمووتان هەرگیز بیرتان لەوە کردبێتەوە 00:03:54.209 --> 00:03:57.754 ئەگەر کۆمەڵگاکانتان چیرۆکێکی هاوشێوەی هەبووبێت لەسەر خواردن. 00:03:59.468 --> 00:04:02.671 ئەگەر قسە لەگەڵ نەنکە ٩٠ ساڵانەکەت بکەیت، 00:04:03.587 --> 00:04:07.493 باسی ئەو خۆراکانە ئەکات کە هەرگیز نەتبینیوە یان نەتبیستوە؟ 00:04:08.631 --> 00:04:11.390 ئاگاداریت لەوەی چەندێک لە خواردنی کۆمەڵگاکەت 00:04:11.414 --> 00:04:13.280 چیتر بەردەست نییە بۆت؟ NOTE Paragraph 00:04:14.652 --> 00:04:16.488 پسپۆڕە ناوخۆییەکان پێم ئەڵێن 00:04:16.512 --> 00:04:22.374 ئابووری خۆراکی ئەفریقای باشوور بە تەواوەتی پشتی بە خواردنی هاوردەکراو بەستووە. 00:04:23.493 --> 00:04:25.637 گەنمەشامی بەزۆری بەکاردێت، 00:04:25.661 --> 00:04:31.635 لەکاتێکدا گەنمەشامی شیرین، هەرزن، پیازۆکەکان و پەتاتەکانی ناوچەکە هیچی نەماون. 00:04:32.384 --> 00:04:35.406 بە هەمان شێوە دانەوێڵە کێوی و سەوزەکانیش، 00:04:35.430 --> 00:04:39.058 لەکاتێکدا خەڵک پەتاتە و پیاز و کەلەرم و گێزەر ئەخۆن. NOTE Paragraph 00:04:39.921 --> 00:04:41.771 لە وڵاتەکەی من، 00:04:41.795 --> 00:04:44.598 ئەم لەدەستدانی خواردنە ناوچەییانە زۆر زەبەلاحە. 00:04:45.077 --> 00:04:49.144 هیندستانی نوێ گیریخواردووە بەدەست برنج و گەنم و 00:04:49.168 --> 00:04:51.352 نەخۆشی شەکرەوە. 00:04:52.220 --> 00:04:57.401 بە تەواوەتیش خواردنەکانمان لەبیرکردووە وەک ڕەگە شێوە پەتاتە هەمەجۆرەکان، 00:04:57.425 --> 00:05:01.260 شیلەی درەختەکان، ماسی، گوێچکە ماسی، 00:05:01.284 --> 00:05:03.176 زەیتی تۆوەکان، 00:05:03.200 --> 00:05:07.285 نەرمە قاوغدارەکان، قارچک، مێرووەکان، 00:05:07.309 --> 00:05:10.436 گۆشتی گیاندارە بچووکەکانی مەترسییان لەسەر نییە، 00:05:10.460 --> 00:05:14.629 هەموویان کە بەردەست بوون لە ناوچەکانی چواردەورمان. NOTE Paragraph 00:05:15.804 --> 00:05:17.645 کەواتە ئەم خواردنە چی لێهات؟ 00:05:18.630 --> 00:05:21.719 بۆچی سەبەتەی خواردنی ئەم سەردەمە هێندە بچووکە؟ 00:05:22.895 --> 00:05:29.044 ئەتوانین باسی هۆکارە ژینگەیی و ئابورییە سیاسییە ئاڵۆزەکان بکەین، 00:05:29.068 --> 00:05:33.349 بەڵام لێرەم بۆ ئەوەی زیاتر باسی ئەم دیاردە مرۆڤانەترەی شەرمەزاری بکەم، 00:05:34.590 --> 00:05:38.315 چونکە شەرمەزاری خاڵە گرنگەکەیە 00:05:38.339 --> 00:05:42.438 کە خواردن لەسەر قاپەکەت دیارنامێنێت بەهۆیەوە. NOTE Paragraph 00:05:43.444 --> 00:05:44.900 شەرمەزاری چی ئەکات؟ 00:05:45.845 --> 00:05:48.512 شەرمەزاری واتلێئەکات هەست بە بچووکی بکەیت، 00:05:48.536 --> 00:05:50.071 بە دڵتەنگی، 00:05:50.095 --> 00:05:51.317 شایستەنەبوون، 00:05:51.341 --> 00:05:52.715 نامرۆڤی. 00:05:53.543 --> 00:05:57.549 شەرمەزاری ناڕازیبوون لە بیروباوەڕ ئەهێنێت. 00:05:58.115 --> 00:05:59.906 چیرۆکی خۆراکەکان ئەشێوێنێت. NOTE Paragraph 00:06:00.963 --> 00:06:02.676 با ئەم نموونەیە وەرگرین. 00:06:03.549 --> 00:06:05.793 ئەتەوێت چۆن شتێکی 00:06:06.742 --> 00:06:08.945 خۆشی بەربڵاو بخۆیت 00:06:09.817 --> 00:06:13.113 کە لە هەموو ژینگەکەی چواردەورتا هەیە؟ 00:06:13.137 --> 00:06:15.298 هەموو ئەوەی لەسەرتە بیکەیت کۆکردنەوەیەتی، 00:06:15.322 --> 00:06:17.695 وشککردنەوەیەتی، و هەڵگرتنی، و 00:06:17.719 --> 00:06:20.093 ئیتر ماوەی ساڵێک ئەتبێت بۆ ئەوەی 00:06:20.117 --> 00:06:24.033 وەک چەندین ژەمە خواردنی هەمەجۆر ئامادەی بکەیت. 00:06:24.701 --> 00:06:28.516 هیندستان خواردنێکی لەو جۆرەی هەبوو، پێی ئەوترا، "ماهوا،" 00:06:28.540 --> 00:06:29.981 ئەم گووڵە لەویا. و 00:06:30.989 --> 00:06:34.895 ماوەی سێ ساڵ ئەبێت توێژینەوە لەسەر ئەم خواردن ئەکەم. 00:06:35.651 --> 00:06:40.230 ناسراوە بەوەی بەها خۆراکییەکەی زۆر بەرزە لە دابونەریتی ڕەسەن و 00:06:40.254 --> 00:06:42.311 بەپێی توێژینەوەی زانستی. 00:06:43.130 --> 00:06:44.997 بۆ خەڵکە ڕەسەنەکە، 00:06:45.021 --> 00:06:49.398 زۆر بەردەست بوو ماوەی چوار بۆ شەش مانگی ساڵ. 00:06:50.739 --> 00:06:54.447 بە چەندین ڕێگا، زۆر هاوشێوەیە لەگەڵ مارولای ناوچەی خۆتان، 00:06:54.471 --> 00:06:57.403 جگە لەوەی گووڵە، نەک میوە. 00:06:58.236 --> 00:07:00.169 چونکە دارستانەکان زۆری لێیە، 00:07:00.193 --> 00:07:03.548 خەڵک ئەتوانن بەشی ساڵێک کۆکەنەوە بۆ ئەوەی بیخۆن و 00:07:03.572 --> 00:07:05.441 بەشی فرۆشتنیش هەڵگرن. NOTE Paragraph 00:07:06.292 --> 00:07:11.273 بۆم دەرکەوت ٣٥ خواردن هەیە بە ماهوا درووست ئەکرێت 00:07:11.297 --> 00:07:13.971 کە چیتر کەس لێینانێت. 00:07:15.225 --> 00:07:19.860 ئەم خواردنە چیتر تەنانەت وەک خواردنیش ناناسێنرێت، 00:07:19.884 --> 00:07:22.036 بەڵکو وەک ماددەیەکی خاو بۆ مەی. 00:07:23.162 --> 00:07:25.830 ئەکرێت دەستگیر بکرێیت ئەگەر لە ماڵەکەتدا هەبێت. 00:07:26.417 --> 00:07:28.597 هۆکارەکەی؟ شەرمکردن. 00:07:29.211 --> 00:07:32.646 قسەم لەگەڵ خەڵکی ڕەسەنی هەموو هیندستان کرد 00:07:32.670 --> 00:07:35.211 کە بۆچی چیتر ماهوا ناخورێت. و 00:07:35.701 --> 00:07:38.173 هەمان وەڵامم وەرگرت لە هەموویان. 00:07:39.237 --> 00:07:42.484 "ئاه، ئەوکاتە ئەمانخوارد کە هەژار و برسی بووین. 00:07:43.405 --> 00:07:45.224 ئێستا بۆچی بیخۆین؟ 00:07:45.248 --> 00:07:47.375 برنج یان گەنممان هەیە." 00:07:48.574 --> 00:07:50.869 لە هەمان کاتیشدا، 00:07:50.893 --> 00:07:54.111 خەڵکیش هەیە پێ ئەڵێن ماهوا چەند خواردنێکی باشە. 00:07:54.835 --> 00:07:58.500 هەمووکات چیرۆکی ئەو بەتەمەنانە هەیە کە حەزیان لە خواردنی ماهوا بوو. 00:07:59.222 --> 00:08:03.186 "ئەم نەنکەی ئێمە، دە منداڵی بووە، و 00:08:03.210 --> 00:08:07.543 هەر بەردەوامبوو لەوەی کۆشش بکات، نە ماندوو ئەبوو، نە نەخۆش ئەکەوت." 00:08:08.896 --> 00:08:13.584 هەمان چیرۆک لە هەموو لایەک هەیە. 00:08:14.634 --> 00:08:15.865 چۆن ئەبێت؟ 00:08:16.442 --> 00:08:18.648 هەمان خواردن 00:08:18.672 --> 00:08:23.764 وەک خواردنێکی باش و خواردنی هەژاریش سەیر ئەکرێت، 00:08:23.788 --> 00:08:25.706 لە هەمان ڕستەدا؟ NOTE Paragraph 00:08:26.822 --> 00:08:28.906 بە هەمان شێوە بۆ خواردنەکانی تری دارستان. 00:08:29.653 --> 00:08:32.612 چیرۆکی جەرگ بڕم بیستووە 00:08:32.636 --> 00:08:35.528 لەسەر قاتوقڕی و برسێتی، 00:08:35.552 --> 00:08:39.376 خەڵکەکەی لەسەر خواردنی پاشماوەی ناو دارستانەکان ژیاون، 00:08:40.455 --> 00:08:42.001 چونکە هیچ خواردنێک نەبووە. 00:08:43.207 --> 00:08:45.272 ئەگەر کەمێک قوڵتر ببیتەوە، 00:08:45.296 --> 00:08:49.029 دەرئەکەوێت مەسەلە نەبوونی خواردن نەبووە 00:08:49.053 --> 00:08:51.586 بەڵکو نەبوونی خواردنێکی سەردەمی وەک برنج بووە. 00:08:52.396 --> 00:08:54.061 لێم پرسین، 00:08:54.085 --> 00:08:57.838 چۆن فێربوویت ئەو خواردنە بەناو پاشەڕۆیە ئەخورێت؟ 00:08:59.141 --> 00:09:03.878 کێ پێی وتیت هەندێک ڕەگی کێوی تاڵی هاوشێوەی پەتاتە ئەکرێت شیرین بکرێت 00:09:03.902 --> 00:09:06.213 بەوەی شەو لەناو جۆگەکەیا بەجێی بێڵیت؟ 00:09:07.380 --> 00:09:10.395 یان چۆن گۆشتی ناو قاوغی لولوپێچێک دەرکەیت؟ 00:09:10.419 --> 00:09:12.869 یان چۆن تەڵە بۆ جرجێکی کێوی دابنێیت؟" 00:09:14.085 --> 00:09:17.327 لەو کاتەیایە دەست ئەکەن بە خووراندنی سەریان، و 00:09:17.351 --> 00:09:20.487 درک بەوە ئەکەن کە لە گەورەکانیانەوە فێری بوون، 00:09:21.347 --> 00:09:27.265 کە باوباپیرانیان بۆ چەندین سەدە لەسەر ئەم خواردنانە ژیاون و ماونەتەوە 00:09:27.289 --> 00:09:29.470 پێش ئەوەی برنج بێت، و 00:09:29.494 --> 00:09:32.529 ئەوکاتە زۆر لە نەوەکانی ئێستا لەشیان تەندروستتر بووە. NOTE Paragraph 00:09:34.029 --> 00:09:36.318 کەواتە خواردنی ڕەسەن ئاوای لێهاتووە، 00:09:37.898 --> 00:09:39.467 شەرمکردن لێی ئاوای لێهاتووە: 00:09:39.491 --> 00:09:45.857 ونکردنی خواردن و دابونەریتی خواردنی کۆن لە ژیان و یادەوەری خەڵک 00:09:45.881 --> 00:09:48.051 بێ ئەوەی تەنانەت درکیشی پێبکەن. NOTE Paragraph 00:09:49.971 --> 00:09:52.914 کەواتە چۆن ئەمە چاککەینەوە؟ 00:09:53.847 --> 00:09:59.882 چۆن سیستمە جوان و ئاڵۆزەکانی خواردنە سرووشتییەکانمان بگێڕینەوە، 00:10:01.017 --> 00:10:05.818 خواردنەکانی بە خۆشەویستییەوە لەلایەن دایکە زەوییەوە بەپێی ئاوازی خۆی دراوە پێمان، 00:10:06.718 --> 00:10:10.864 خواردنەکانی بە شادییەوە لەلایەن ژنە ڕەسەنەکانەوە ئامادە ئەکرا و 00:10:10.888 --> 00:10:13.768 لەلایەن باوباپیرانمانەوە بە شادی و سوپاسگوزارییەوە ئەخورا، 00:10:14.786 --> 00:10:19.487 خواردنەکەی تەندروست، ناوخۆیی، سرووشتی، 00:10:19.511 --> 00:10:22.311 هەمەجۆر، و خۆش بوو، 00:10:22.335 --> 00:10:25.312 پێویستی بە بەخێوکرن نەبوو، 00:10:25.336 --> 00:10:27.477 زیانی نەئەگەیاند بە ژینگەکەمان، 00:10:27.501 --> 00:10:29.106 هیچی تێنەئەچوو؟ 00:10:30.360 --> 00:10:32.210 هەموو ئەم خواردنەمان ئەوێت، و 00:10:32.234 --> 00:10:35.338 پێموانییە پێویست بکات پێتان بڵێم بۆچی. 00:10:36.489 --> 00:10:40.093 پێویست ناکات هیچتان پێبڵێم لەسەر قەیرانی جیهانی خۆراک، 00:10:40.117 --> 00:10:42.659 گۆڕانی کەشوهەوا، قەیرانی ئاو، 00:10:42.683 --> 00:10:44.023 ماندوێتی خاک، 00:10:44.047 --> 00:10:46.039 هەرەسهێنانی سیستمی کشتوکاڵی، 00:10:46.063 --> 00:10:47.218 هەموو ئەوانە. 00:10:48.040 --> 00:10:52.333 بەڵام بۆ من، هۆکارە گرنگەکان کە بۆچی ئەم خواردنانەمان ئەوێت 00:10:52.357 --> 00:10:54.139 ئەوانەی لە قوڵاییەوە هەستیپێئەکەین، 00:10:55.059 --> 00:10:57.652 چونکە خواردن زۆر شتە. 00:10:58.355 --> 00:11:02.072 خواردن بەخێوکردنە، ئاسوودەییە، 00:11:02.096 --> 00:11:04.861 داهێنانە، کۆمەڵگایە، 00:11:04.885 --> 00:11:08.610 شادییە، ئارامی، ناسنامە، و 00:11:08.634 --> 00:11:09.992 چەندین شتی تریش. NOTE Paragraph 00:11:10.708 --> 00:11:13.097 پەیوەندیمان چۆنە لەگەڵ خواردنەکانمان 00:11:13.121 --> 00:11:15.189 پێناسەی زۆر شتی ژیانمان ئەکات. 00:11:15.745 --> 00:11:18.280 پێناسەی پەیوەندیمان ئەکات لەگەڵ لەشماندا، 00:11:19.027 --> 00:11:21.391 چونکە دەرئەنجام لەشمان خۆراکە. 00:11:22.192 --> 00:11:25.759 پێناسەی هەستی بنچینەیی پەیوەندیمان ئەکات 00:11:25.783 --> 00:11:27.326 لەگەڵ بوونماندا. 00:11:28.464 --> 00:11:31.501 لەم ڕۆژەدا لەهەموو شتێک زیاتر پێویستمان بەم خواردنانەیە 00:11:31.525 --> 00:11:35.376 بۆ ئەوەی بتوانین پێناسەی شوێنی خۆمان بکەینەوە وەک مرۆڤ 00:11:35.400 --> 00:11:37.677 لەناو نەخشەی سرووشتی چواردەوردا. 00:11:38.507 --> 00:11:41.169 ئایا ئەمڕۆ پێویستمان بەوەیە دووبارە پێناسە بکەینەوە؟ NOTE Paragraph 00:11:43.692 --> 00:11:47.682 بۆ من، وەڵامە ڕاستەقینەکە خۆشەویستییە، 00:11:49.261 --> 00:11:54.247 چونکە خۆشەویستی تەنیا شتە بەرەنگاری شەرملێکردن ببێتەوە. و 00:11:55.571 --> 00:12:00.499 چۆن خۆشەویستی زیاتری خۆمان بهێنین بۆ ئەم پەیوەندییەمان لەگەڵ خواردنەکانمان؟ 00:12:02.285 --> 00:12:06.065 بۆ من، خۆشەویستی بەزۆری، 00:12:06.089 --> 00:12:09.857 دەربارەی ئامادەبوونتە بۆ هێواشبوونەوە، 00:12:10.826 --> 00:12:14.193 بۆ ئەوەی کاتی خۆت وەرگریت بۆ هەستپێکردن، 00:12:14.217 --> 00:12:18.470 گوێگرتن، و پرسیارکردن. NOTE Paragraph 00:12:19.704 --> 00:12:22.188 لەوانەیە گوێگرتن بێت لە لەشی خۆمان. 00:12:22.875 --> 00:12:29.587 چییان ئەوێ لە خوار خووی خواردنمان، و بیروباوەڕمان و 00:12:30.188 --> 00:12:31.565 ئالوودەبوونمانەوە؟ 00:12:32.488 --> 00:12:36.497 لەوانەیە کات وەرگرتن بێت بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو بیروباوەڕانە. 00:12:37.159 --> 00:12:38.756 لە کوێوە هاتوون؟ 00:12:39.586 --> 00:12:42.115 لەوانەیە گەڕانەوە بێت بۆ منداڵیمان. 00:12:43.012 --> 00:12:44.719 ئەوکاتە چی خواردنێکمان حەز لێبوو، و 00:12:45.577 --> 00:12:47.107 چی شتێک گۆڕاوە؟ 00:12:47.940 --> 00:12:53.038 لەوانەیە بەسەربردنی ئێوارەیەکی ئارام بێت لەگەڵ گەورەیەکا، 00:12:53.062 --> 00:12:55.748 گوێگرتن لە یادەوەری خواردنەکانیان، 00:12:55.772 --> 00:12:58.697 یان تەنانەت یارمەتیدانیان لە ئامادەکردنی شتێکدا کە حەزیان لێیە و 00:12:58.721 --> 00:13:00.162 پێکەوە خواردنی ژەمێک. 00:13:02.035 --> 00:13:06.251 خۆشەویستی ئەکرێت دەربارەی بیرهاتنەوەی ئەوەبێت 00:13:06.275 --> 00:13:08.433 کە مرۆڤایەتی فراوانە و 00:13:08.457 --> 00:13:10.279 هەڵبژاردنی خواردنەکان ئەگۆڕێت. 00:13:11.018 --> 00:13:14.782 ئەکرێت دەربارەی نیشاندانی ڕێز و مەراق بێت 00:13:14.806 --> 00:13:16.663 لەجیاتی لۆمەکردن 00:13:16.687 --> 00:13:20.375 کاتێک ئەبینین کەسێک چێژ ئەبینێت لە خواردنێک کە پێی ئاشنا نین. 00:13:22.344 --> 00:13:25.647 خۆشەویستی ئەکرێت دەربارەی تەرخانکردنی کات بێت بۆ پرسیارکردن، 00:13:26.591 --> 00:13:28.423 بۆ هەڵکۆڵین بۆ زانیاری، 00:13:28.447 --> 00:13:30.326 هەوڵدان بۆ درووستکردنی پێکەوە بەستن. 00:13:31.233 --> 00:13:34.598 لەوانەیە تەنانەت پیاسەیەکی ئارامیش بێت بەناو سەوزاییەکدا 00:13:35.485 --> 00:13:39.969 بۆ ئەوەی بزانیت ئایا هەندێک ڕووەکی دیاریکراو قسەت لەگەڵ ئەکەن. 00:13:39.993 --> 00:13:41.159 ئەوە ڕووئەیات. 00:13:41.183 --> 00:13:42.793 هەمووکات قسە لەگەڵ من ئەکەن. NOTE Paragraph 00:13:44.940 --> 00:13:46.493 لە هەموو شتێکیش زیاتر، 00:13:46.517 --> 00:13:51.271 خۆشەویستی متمانەکردن کە ئەم هەنگاوە بچووکانە بۆ گەڕان 00:13:51.295 --> 00:13:54.812 توانای ئەوەی هەیە بمانگەیەنێت بە شتێکی گەورەتر، 00:13:55.738 --> 00:13:58.605 هەندێک جار بۆ هەندێک وەڵامی زۆر سەرسامکەر. 00:13:59.756 --> 00:14:02.981 جارێکیان ژنێک کە کاری لەسەر گژوگیای پزیشکی ئەکرد پێی وتم 00:14:03.005 --> 00:14:06.454 کە خۆشەویستی پیاسەکردنە بەسەر دایکە زەویدا 00:14:06.478 --> 00:14:08.859 وەک خۆشەویستترین منداڵی، 00:14:10.108 --> 00:14:14.866 متمانە بەوە بکەیت کە مەرامێکی ڕاستگۆیانەی هەیە و 00:14:14.890 --> 00:14:17.044 ئەزانێت چۆن ڕێبەری هەنگاوەکانمان بکات. NOTE Paragraph 00:14:17.808 --> 00:14:19.882 هیوادارم ئیلهامم پێبەخشیبێتن 00:14:19.906 --> 00:14:23.453 بۆ ئەوەی دەستبکەنەوە بە بیرکردنەوە لە خواردنی باوباپیرانتان. NOTE Paragraph 00:14:23.477 --> 00:14:24.936 سوپاس بۆ گوێگرتنتان. NOTE Paragraph 00:14:24.960 --> 00:14:27.141 (چەپڵەلێدان)