سوپاس بۆ ئەم دەستپێکە جوانە زۆر باشە. لێرەم بۆ ئەوەی قسە بکەم دەربارەی ھاندان و فێربووم لەو چەند ساڵە کەمەم لەسەر زەوی. کە ھاندان کلیلێکە کاریگەری لەسەر گۆڕێنی ھەرشتێکە کە دەیکەیت. دەتوانیت کاغەزێک دابنێیت کە، بەبێ ھاندان و ھەوڵدان نوسراوە، و کاغەزێکی تر کە بە پاڵنەر و سۆزەوە نوسراوە لەتەنیشت یەکتر؛ ئەوە ڕوونە کە کێ دەباتەوە. ھاندان ھۆکارێکی کاریگەرە. بڕوام وایە، لە ھەموو ئەو شتانەی کە ئێمە ڕۆژانە دەیکەین ئەگەر ھاندانت نەبێت لەو شتەی کە دەیکەیت، دواتر ناتوانی شتەکە بەدەست بێنیت ھەمووکەسێک ھاندەری ھەیە بۆ ئەوشتانەی کە بەسۆزن بۆیان. ئەوشتانەی سەرنجت ڕادەکێشن، ئەوشتانەی ھانت دەدەن، و بێگومان ھاندانت دەبێت ئەگەر وەرزش دەکەیت، یان شانۆگەریەک،یان لەناو باندێکیت، تۆ ھاندەرێکت دەبێت بۆ بەجێھێنانی ئەو ئەرکە دۆزینەوەی ھاندەر تاقیکردنەوەی ڕاستەقینە ئەگەر توانیت بیدۆزیەوە لە شتێک کەوا بەدڵت نیە. حەز دەکەم،لەشارەوانی شارۆچکەکەم دابنیشم و کتێبی ٤٠٤ پەڕی بودجەی بارنستەیبل بخوێنمەوە بەلام ئەوانیتر لەوانەیە پەری زۆر نەدۆزنەوە کە زۆر سەرنجراکێشبن. بەھەرحاڵ، ھاندان دەتواندرێت بدۆزرێتەوە لە ھەرشتێک کە دەکەیت حەزدەکەم سەیری بکەم، لە لایەنی دۆزینەوەی ھاندان تەنھا خۆت دابنئ لەشوێنی کەسێکی تر. کاتێک کە پرسیار دەکەیت، "بۆچی دەبێت ئەمە بکەم؟ ‎بۆچی دەبێت ‎کات و ھەوڵی بۆ تەرخان بکام؟" تەنھا تیشك بخە سەر ئەوەی کە دەیکەیت و بڵێ"ئەمە یارمەتی ئەو کەسەدەدات لەبەر ئەوە... " یان "ئەو کەسە سوپاسگوزار دەبێت ھەوڵ و ھاندانی من بۆ ئەمە پێویستە چونکە ... " ‎ھەمیشە زانیومە ‎کە ئەم سوپاسگوزاریە ‎کە ئەوانی تر ھەیانە ‎بۆ ئەو ھەوڵانە کە داومە، ئەمە ھانم دەدات، ئەو ڕاستیەی کە کەسێک دەستخۆشی بکات لەو شتەی کە کردوومە. بۆیە کاتێک مامۆستا ئەرکێک یان شتێکت دەداتێ بۆئەوەی ئەنجامی بدەی، و تۆ دەڵێی "ئەمە گەمژەیە من کاری باشترم ھەیە بیکەم. پێم باشترە بچمە دەرەوە یاری تۆپی پێ بکەم." ھەر شتێک بێت، سەیری بکەو بلێ، "ئەو کەسە کارەکە بەرز دەنرخێنێت. ‎ئەو کەسە ھەوڵی ‎دروستکردنی ئەرکەکەی داوە. ئێستا دەیبینێت و دەینرخێنێت." ئەمە دەکەم لە ھەموو ئەرکێک کە پێم دەدرێت و ‎ھەموو ئەو شتانەی کە بۆم ھاتوون. و ئەمەش ھەمیشە شتێکە کە پێموایە پێویستە بچینە دەرەوە و سەیری بکەین کاتێک دەچینە دەرەوە بۆ چارەسەر کردنی کێشەیەک. لەوانەیە خەڵك ئارەزووی پرکردنەوەی فۆڕمی نەبێت. بەلام بیر لەوە بکەوە کە چەند یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەسانی تر بیر لەو بەرپرسیاریەتییە بکەوە کە دەتوانیت یارمەتی کەسانی تری پێبدەیت. ئەو جۆرە یارمەتیدانە و پێزانینە ھانت دەدەن. پۆشینی جلو بەرگی شیك ئارەزووی ڕۆژانەمە و من ئەوە ناکەم تەنھا بۆ چێژ وەرگرتن؛ ئەوە دەکەم لەبەر ئەوەی خەڵکی پێدەزانن. خەڵکی دەبینێت کە کاتی زیاد وەردەگرم بۆ ئەوەی خۆم ئامادەبکەم بۆ ھەرچیەک کە دەیکەم، و ئەوان سوپاسم دەکەن بۆ ئەوە، ئەم سوپاسگوزاریە و دەستخۆشیانە، بەڕاستی ھانم دەدەن بچمەدەرەوە ھەرچیەک بێتە پێشم ئەنجامی بدەم. بۆیە دەمەوێت بە کورتی کۆتای پێبێنم ھاندان زۆر گرینگە لە ھەرشتێک کە دەیکەیت، و بەبێ ھاندان، بەڕاستی ناتوانی ئەوە بەدەست بێنی کە دەدتەوێت، و لەگەڵ ھاندان ئارەزووی گۆڕانکاریت دەبێت، ئارەزووی دروستکردنی جیاوازی، و ئارەزووت دەبێت بچیتە دەرەوە و ڕێگای شتەکان بگۆڕیت کە کراون جیاوازی لەو شتانە دەدۆزیەوە کە دەتەوێت ئەنجامی بدەیت، سوپاس بۆ کاتەکەتان و گوێگرتنتان. (چەپڵە لێدان)