0:00:10.072,0:00:12.013 (دەنگی فیکە لێدانی ناوبژیوانەکە) 0:00:12.915,0:00:14.161 ئێوارەتان باش! 0:00:14.161,0:00:16.190 ئێوارەتان باش. چۆنن؟ 0:00:16.560,0:00:18.808 ئێوە باشن؟ باشن! 0:00:18.808,0:00:21.211 بەخێربێن، بەخیربێن،[br]بەخێربێن بۆ ئەم یارییە. 0:00:21.416,0:00:25.012 ئەم یارییە ڕێک ۱٨ خوولەک دەخایەنێت. 0:00:25.463,0:00:28.295 باشە؟ ئێوەش هەمووتان بەشێکن لە هەمان تیم: 0:00:28.811,0:00:30.080 میکێلین. 0:00:30.127,0:00:31.169 باشە؟ 0:00:31.169,0:00:34.717 ئینجا برادەران،[br]ئەمەوێ یارییەکی دادپەروەرانە بێ، و 0:00:34.717,0:00:37.206 ڕێز و ئەرێنی لە یاریگاکە هەبێت. 0:00:37.605,0:00:39.677 ئەمە گونجاوە بۆ هەمووتان؟ 0:00:40.076,0:00:41.486 زۆر باشە. 0:00:41.646,0:00:43.047 بەختێکی باش! 0:00:43.498,0:00:48.538 ساڵێک بەرلە ئێستا، بڕیارمدا[br]ببمە ناوبژیوانی یاری تۆپی پێ. 0:00:48.892,0:00:51.547 بەڵام ئەمە لەبەر پارە نەبوو. 0:00:51.547,0:00:53.920 بۆ هەر یارییەک تەنها ٢٠ یۆرۆم وەردەگرت. 0:00:53.920,0:00:56.886 بۆیە بەڕاستی دەوڵەمەند نەدەبووم[br]بەو پارەیە، وایە؟ 0:00:56.886,0:01:01.799 نەخێر. بڕیارمدا ببمە ناوبژیوان[br]لەبەر دوو هۆکاری دیکە. 0:01:02.531,0:01:05.345 یەکەم - بۆ مانەوەم بە لەش و لارێکی ڕێک. 0:01:05.345,0:01:11.755 دووەم - ئەمویست فێرببم چۆن[br]شتەکان بە کەسیی وەرنەگرم. 0:01:11.755,0:01:13.497 [چۆن شتەکان بە کەسیی وەرنەگرین؟] 0:01:14.067,0:01:15.616 وا دیارە هەندێکتان هاوڕان. 0:01:15.616,0:01:17.452 دەشێ بیربکەنەوە، 0:01:17.452,0:01:20.269 "بوون بە ناوبژیوان ژینگەیەکی زۆر گونجاوە 0:01:20.269,0:01:23.720 بۆ ئەوەی فێربین چۆن شتەکان بە کەسیی[br]وەرنەگرین، وانییە؟" 0:01:23.965,0:01:29.194 چونکە زۆر دەگمەن بینەر بۆ هاندانت[br]یان بۆ شتی باش هاوار دەکات. 0:01:29.194,0:01:30.878 نەخێر. ئەی بۆچی هاوار دەکەن؟ 0:01:30.878,0:01:32.046 بەردەوام بە،[br]بەردەوام بە. 0:01:32.046,0:01:33.610 [بینەر:] دۆڕاو! ئایا کوێریت؟" 0:01:33.610,0:01:35.960 بەڵێ، بەڵێ، وایە! 0:01:36.415,0:01:39.126 وەکو ناوبژیوان، من سەرزەنشتکراوەکەم. 0:01:39.649,0:01:41.881 هەمیشە، وادەردەکەوێت من هەڵەم. 0:01:41.881,0:01:44.411 هەمیشە هەڵەکە لە منەوەیە. 0:01:44.411,0:01:49.290 هەروەها دەمویست فێرببم چۆن [br]هەموو ئەمانە بە کەسیی وەرنەگرم. 0:01:51.227,0:01:53.859 چونکە بەڕاستی لەگەڵ ئەمەدا کێشەم هەبوو. 0:01:54.209,0:01:56.932 بۆ نموونە، کاتێ بەهێواشی ئۆتۆمبێل لێدەخوڕم 0:01:56.932,0:02:00.405 چونکە ئەمەوێ شوێنێکی دیاریکراو بدۆزمەوە[br]کە بۆی دەگەڕێم 0:02:00.405,0:02:03.705 هەروەها کەسێک لەدوامەوە ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێ، 0:02:03.705,0:02:05.275 واھەستەکەم بەشوێنمەوەن. 0:02:05.275,0:02:08.628 بەتایبەت کاتێک دەست بە ھۆڕین لێدان و[br]ھەڵکردنی لایتەکانیان دەکەن، 0:02:10.226,0:02:11.520 بەشێوەیەکی کەسیی وەریدەگرم. 0:02:11.520,0:02:16.400 ئەزانم نابێت بەو شێوە وەریبگرم،[br]بەڵام ئیتر ڕوودەدات. 0:02:16.420,0:02:18.472 تێدەگەن مەبەستم چییە؟ 0:02:19.152,0:02:22.177 یان کاتێ کەسێک لە خولەکی کۆتاییدا[br]مەوعیدێک ھەڵدەوەشێنێتەوە، 0:02:22.493,0:02:25.253 واھەستدەکەم ئەوەندە گرنگ نەبووم لای بۆیە. 0:02:25.402,0:02:28.789 دووبارە، بەشێوەیەکی کەسیی وەریدەگرم. 0:02:30.073,0:02:31.774 تەنانەت پڕۆفێشناڵیش. 0:02:31.791,0:02:33.513 من قسەکەرێکی گشتیم، وەکو ئەمشەو. 0:02:33.513,0:02:34.833 ئەمە ئیشی منە . 0:02:34.833,0:02:37.846 وتار پێشکەشدەکەم، بەڕاستیش حەزدەکەم 0:02:37.846,0:02:41.126 ھەتاکو بتوانم گوێگر بۆلای قسەکانم ڕابکێشم. 0:02:41.931,0:02:46.458 لەبەرئەوە ھەر لەسەرەتاوە ببینم[br]کەسێک ئاگای لە قسەکانم نییە 0:02:46.458,0:02:49.448 بۆ نموونە، کاتێ کەسێک[br]خەریکی مۆبایلەکەیەتی -- 0:02:49.848,0:02:52.069 یەکسەر ئەوە ڕوودەدات: 0:02:52.069,0:02:54.115 بەشێوەیەکی کەسی وەریدەگرم. 0:02:54.722,0:02:55.898 ئارام بن! 0:02:55.898,0:02:58.448 ئێوە سەلامەتن ئەمشەو. خەمتان نەبێت. 0:02:58.448,0:03:00.207 ئازادبن لە بەکارهێنانی مۆبایلەکانتان، 0:03:00.207,0:03:02.514 تەنانەت دەتوانن لەگەڵ[br]کەسەکەی تەنیشیشتان قسەبکەن. 0:03:02.514,0:03:04.916 من بە شێوەیەکی کەسی وەریناگرم. 0:03:04.916,0:03:06.076 بۆچی نا؟ 0:03:06.076,0:03:10.256 لەبەرئەوەی ئێستا لێرە زۆر بەئاگام[br]لەوەی لەوانەیە ڕووبدات. 0:03:10.256,0:03:13.980 لەوەش گرنگتر، ستراتیژێکم ھەیە[br]بۆ مامەڵەکردن لەگەڵی. 0:03:15.039,0:03:19.360 بۆیە ئەمشەو حەزدەکەم[br]ئەم ستراتیژەتان بۆ باسبکەم. 0:03:19.906,0:03:21.406 ئێوەش حەز دەکەن؟ 0:03:21.910,0:03:23.414 زۆر باشە. 0:03:23.414,0:03:26.866 چونکە ، پێموابێ من تاکە کەس نیم لێرە 0:03:26.866,0:03:29.673 کە ھەندێجار شتەکان بەکەسی وەردەگرم، ڕاستە؟ 0:03:30.636,0:03:32.003 بیھێننە پێش چاوتان - 0:03:32.253,0:03:35.571 ھاوڕێکەتان بانگهێشت دەکەن[br]بچنە سینەما، ئەویش دەڵێ، 0:03:35.571,0:03:37.584 "ئۆو، ببورە، ئیشم ھەیە." 0:03:37.934,0:03:41.304 بەڵام وێنەیەکی لە سۆشیاڵ میدیا دەبینی 0:03:41.304,0:03:45.748 کە هەمان شەو لەگەڵ ھاوڕێکانی دیکەی [br]نانی ئێوارە دەخۆن! 0:03:47.243,0:03:50.935 یان بیهێنە پێش چاوت بە پڕۆژەیەکەوە[br]زۆر خۆت ماندوو کردووە 0:03:50.935,0:03:52.998 ئەنجامی کۆتاییەکەشی زۆر جێگەی شانازیتە، 0:03:53.639,0:03:57.210 بەڵام تەنھا شتێک بۆت دێت ڕەخنەیە. 0:03:57.299,0:03:58.621 بۆیە دێیتەوە ماڵەوە، 0:03:58.621,0:04:03.023 ئەتەوێ ئەم ئەزموونە ناخۆشە باسبکەیت. 0:04:03.227,0:04:05.305 بەڵام لەکاتی قسەکردندا، 0:04:05.305,0:04:08.902 کەسێکی ترھەڵدەستێ[br]تەلەفزیۆنەکە دائەگیرسێنێ. 0:04:09.804,0:04:13.353 ئێستا، کێ لەئێوە ئەم ھەڵوێستە[br]بە کەسیی وەردەگرێت؟ 0:04:13.353,0:04:15.070 ئادەی با دەستتان ببینم. 0:04:15.563,0:04:17.100 زۆربەتان. 0:04:18.050,0:04:19.300 بۆچی؟ 0:04:19.790,0:04:22.136 بۆچی شتەکان بەکەسی وەردەگرین؟ 0:04:22.145,0:04:25.186 کەسێک قسەیەک یان شتێکی کرد.. یەکسەر 0:04:25.186,0:04:30.567 ھەست بە بێتاقەتی، پشتگوێخستن و ئازار و[br]ناپاکی لەلایەن کەسەکەی دیکەوە دەکەین. 0:04:30.567,0:04:32.097 ئێمە وا بیردەکەینەوە ، 0:04:32.097,0:04:34.260 ھەڵەی کەسەکەی ترە. 0:04:34.300,0:04:36.636 ئەو بەرپرسە لەوەی ھەستی پێدەکەین. 0:04:36.636,0:04:38.392 ئەبێ ئەو سەرزەنشت بکرێت. 0:04:38.392,0:04:40.427 ئێستا، بوەستن، بوەستن. 0:04:40.427,0:04:42.293 کێ وا دەڵێت؟ 0:04:42.293,0:04:44.408 چ بەشێکی ئێمەیە قسە دەکات؟ 0:04:44.408,0:04:45.674 [بۆچی؟] 0:04:45.674,0:04:46.684 [ئیگۆ] 0:04:46.684,0:04:48.391 ئەوە ئیگۆی ئێمەیە. 0:04:48.521,0:04:53.161 ئیگۆمان پێیوایە دەوروبەرمان[br]پێویستە بایەخمان پێبدەن. 0:04:53.161,0:04:56.123 ئیگۆمان نایەوێ ڕەخنەمان لێبگیرێت[br]نەخێر، بەهیچ جۆرێک! 0:04:56.123,0:04:58.974 ئیگۆمان دەیەوێت گرنگ بێت: 0:04:58.974,0:05:00.404 "من ڕاستم"! 0:05:02.189,0:05:04.163 ئەمە ئەوەیە تۆ ئەتەوێت؟ 0:05:04.733,0:05:06.808 ئەتەویت ڕاست بیت؟ 0:05:06.808,0:05:08.150 ئەتەویت ڕاست بیت؟ 0:05:08.150,0:05:09.159 (هەناسە هەڵکێشان) 0:05:09.159,0:05:10.705 بەڕاستی ماندووکەرە. 0:05:10.705,0:05:13.916 کاتێک ئێگۆم کۆنترۆڵم دەکات، [br]هەموو ڕۆژەکە شەڕدەکەم. 0:05:13.916,0:05:17.120 لە کێشەیەکی بەردەوامدام لەگەڵ هەموو جیهان 0:05:17.667,0:05:19.453 هەروەها ئەمە وزەم کەمدەکات. 0:05:19.840,0:05:24.695 ئایا زۆر ئاسانتر نابێ[br]ئەگەر شتەکان بە کەسیی وەرنەگرین؟ 0:05:24.975,0:05:28.134 لەبەرئەوەی ئەو کاتە[br]هیچ کەس دەسەڵاتی بەسەر تۆدا نییە. 0:05:28.134,0:05:29.268 تۆ ئازادی. 0:05:29.268,0:05:31.530 پەیوەندی و گونجاویەکی زۆر زیاتر 0:05:31.530,0:05:33.435 لەنێوان خۆت و دەورووبەر ئەزموون دەکەیت. 0:05:33.435,0:05:34.595 بەدڵنیاییەوە! 0:05:34.595,0:05:38.100 چونکە وزەت لە شتی باش بەکاردەهێنیت 0:05:38.100,0:05:42.914 لەبری ئەوەی لە شەڕێکی بێکۆتا بەکاریبهێنیت[br]دژ بەو شتانەی تێکتدەدەن. 0:05:43.917,0:05:46.063 بۆیە پرسیارەکە ئەوەیە 0:05:46.063,0:05:51.803 تۆ دەەتەوێت ڕاست بیت[br]یان دەتەوێ دڵخۆش بیت؟ 0:05:53.044,0:05:55.281 ئەزانم هەندێک لە ئێوە بیر لە چی دەکەنەوە: 0:05:55.281,0:05:59.474 "دڵنیام لەوەی دڵخۆش دەبم[br]لە ئەنجامی ئەوەی کە ڕاستم." 0:06:00.867,0:06:02.829 باشە، چۆن ئەوە دەکەیت؟ 0:06:02.829,0:06:07.999 چۆن دڵخۆش دەبیت بەوەی شتەکان[br]بە کەسیی وەرنەگریت؟ 0:06:08.347,0:06:13.063 تۆ لە سەرەتای دەستپێکردنی[br]یاری ژیانتدا وەستاویت، 0:06:13.063,0:06:17.713 لەم یارییەوە فیردەبیت چۆن وازبهێنی لەوەی[br]ئیتر شتەکان بە کەسی وەرنەگریت. 0:06:17.992,0:06:22.173 بۆیە وەکو ناوبژیواێک[br]کۆینەکەمم هێناوە بۆهەڵدان. 0:06:22.487,0:06:28.480 هەموو کۆینێک دوو ڕووی هەیە:[br]خەت و شێر 0:06:28.480,0:06:30.884 هەروەها ئاماژەن بۆ دوو ستراتیژی، 0:06:30.884,0:06:34.707 دوو ستراتیژی بۆ ئەوەی چیتر شتەکان[br]بە کەسی وەرنەگری. 0:06:35.518,0:06:37.532 بەڕێز ، بەڕێز ، ئێوارە باش. 0:06:37.532,0:06:40.561 تۆ کاپتنی ئەم تیپە گەورەیەیت. 0:06:40.561,0:06:42.697 دەتوانی هەڵبژێری: شێر یان خەت؟ 0:06:42.697,0:06:43.710 ("کاپتن") شێر. 0:06:43.710,0:06:44.910 باشە. 0:06:46.540,0:06:48.974 بەختت باشە. شێر دەرچوو! 0:06:48.974,0:06:51.185 ئامادەی بۆ ستراتیژی یەکەم؟ 0:06:51.395,0:06:53.625 باشە، بەمشێوەیەیە. 0:06:53.625,0:06:55.015 ستراتیژی یەکەم- 0:06:55.015,0:06:57.265 دەربارەی من نییە. 0:06:57.905,0:07:00.382 مەبەستت چییە لەوەی دەربارەی من نییە؟ 0:07:00.872,0:07:03.233 نامۆ دیارە، وانییە؟ 0:07:03.233,0:07:08.622 چونکە کاتێ شتەکان بەکەسی وەردەگرم،[br]بڕوام وایە دەربارەی منە. 0:07:08.622,0:07:11.946 کاتێ کەسێک دەبینم[br]سەرقاڵی مۆبایلەکەیەتی، بێتاقەت دەبم. 0:07:12.006,0:07:16.226 پێموایە، " کاتێکی زۆر و ھەوڵێکی زۆرم[br]بۆ پێشکەشکردنی ئەم بابەتە تەرخانکردووە. 0:07:16.606,0:07:18.185 ئەمەوێت جێگەی پێزانین بێت." 0:07:18.185,0:07:21.675 تەنھا بیر لە "من، و خۆم دەکەمەوە." 0:07:22.371,0:07:24.651 ئەوە ڕوون و ئاشکرایە، وانییە؟ وایە. 0:07:24.651,0:07:28.911 بەڵام لە ڕاستیدا، دەربارەی من نییە. 0:07:29.048,0:07:33.520 چی دەبێ ئەگەر لەڕوانگەی[br]بەرامبەرەوە سەیری بکەم، 0:07:33.520,0:07:35.271 پرسیار لە خۆم بکەم، 0:07:35.271,0:07:39.664 "بۆچی ئەو کەسە سەیری مۆبایلەکەی دەکات؟" 0:07:39.765,0:07:44.489 پێدەچێ نامەیەکی گرنگی بۆ ھاتبێت[br]کە چاوەڕێی بووە. 0:07:44.794,0:07:49.512 یان بابەتەکەی منی زۆر بە دڵ نییە. 0:07:49.512,0:07:50.711 ئەکرێت! 0:07:50.711,0:07:53.567 یان بەپێچەوانەوە، بابەتەکەمی زۆر بەدڵە 0:07:53.567,0:07:56.294 و دەیەوێ سەرنج و تێبینی[br]لە مۆبایلەکەیدا بنووسێت 0:07:56.294,0:07:58.645 هەر بەو بۆنەیەوە، زۆر زیرەکانەیە ئەوە بکەن 0:07:59.809,0:08:05.243 بە سادەیی پێویستە تەرکیزم لەسەر وشەی[br]"من" بۆ ئێمە "بگۆڕم،" 0:08:05.461,0:08:07.971 ھەروەھا بە کەسیش وەرینەگرم. 0:08:08.679,0:08:11.459 ئەگەر ھەوڵبدەم لە مەبەستی[br]بەرامبەر تێبگەم، 0:08:11.885,0:08:16.456 مەجالی تێگەشتنم زیاتر دەکەم[br]لەبری وەڕەسبوونم. 0:08:17.075,0:08:19.178 ئایا ئەمە شتێکی بیری ئێوە هێنایەوە؟ 0:08:19.960,0:08:22.660 کاتێ ئەتەوێ کوڕەکەت بخەوێنی[br]بەڵام ئەو نایەوێ بخەوێت. 0:08:22.660,0:08:26.546 خۆی بە زەوییەکەدا دەدات،[br]لێتدەدات و هاواردەکات "ڕقم لێتە!" 0:08:27.523,0:08:29.726 ئایا ئەمە بەکەسیی وەردەگریت؟ 0:08:30.268,0:08:31.269 نەخێر! 0:08:31.269,0:08:34.839 نا، وەر ناگریت چونکە دەزانیت[br]مەبەستی تۆ نییە. 0:08:34.839,0:08:37.377 دەربارەی خۆیەتی کە چی دەوێت و چی پێوەستە. 0:08:37.377,0:08:42.022 ئەو تووڕەیە چونکە ئەیەوێت کاتێکی زیاتر[br]بەخەبەر بێت، ئەوە هەموویەتی. 0:08:42.022,0:08:45.379 بۆیە یەکەم ستراتیژی[br]بۆ ئەوەی بە کەسیی وەرینەگرین ئەوەیە 0:08:45.379,0:08:46.625 دەربارەی من نییە. 0:08:46.625,0:08:50.645 تەماشای مەبەستی کەسی بەرامبەر بکە. 0:08:51.139,0:08:54.390 کاتێک شۆفێرێک زۆر نزیک دەبێتەوە و[br]لایتەکانیت تێدەکات 0:08:54.390,0:08:57.005 ئەگەری زۆرە بەهۆی ئەوەی پەلەیەتی وادەکات. 0:08:57.005,0:08:59.515 مەبەستی من نییە، دەبینن؟ 0:09:00.096,0:09:02.813 ڕێک هێندە سادەیە. 0:09:05.243,0:09:06.773 لەڕووی تیۆرییەوە. 0:09:06.913,0:09:10.693 بەڵام لە ژیانی واقیعیدا [br]دەردەکەوێ کە زۆر قوورسە. 0:09:12.078,0:09:14.473 خووشکان و برایان، ئایا دەزانن، 0:09:14.473,0:09:17.873 ڕۆژانە چەند بیرکردنەوە بە مێشکماندا دێت؟ 0:09:20.352,0:09:21.981 ٥٠ هەزار! 0:09:22.400,0:09:25.430 هەروەها بیربکەنەوە چەندێک لەوانە ئەرێنین؟ 0:09:25.758,0:09:28.308 تەنها ١٠ هەزار. 0:09:28.308,0:09:34.758 کەواتە لە ٪٨٠ بیرکردنەوەمان نێگەتیڤە. 0:09:34.758,0:09:36.608 ئەوە زۆرە، وانییە؟ 0:09:38.216,0:09:41.043 کاتێک دوو هاورێ دەبینی پێکەوە قسە دەکەن و، 0:09:41.043,0:09:45.234 ئینجا سەیرێکی تۆش دەکەن و پێدەکەنن، 0:09:45.234,0:09:46.494 تۆ پێتوایە، 0:09:46.494,0:09:51.425 "ئۆو، لەوانەیە پێڵاوە تازەکەمیان[br]بینیبێت و حەزی لێبکەن"؟ 0:09:51.425,0:09:52.586 نەخێر! 0:09:52.586,0:09:53.836 یان پێتوایە، 0:09:53.836,0:09:56.356 بە من پێدەکەنن. 0:09:56.356,0:09:58.581 چرپە چرپ لەبارەی منەوە دەکەن". 0:09:59.114,0:10:02.130 بۆیە زۆری دەوێت خۆت ڕاست بکەیتەوە و بڵێی، 0:10:02.130,0:10:04.260 "بوەستە. هیچ نازانم! 0:10:04.260,0:10:08.419 پێدەچێ بە شتێک پێبکەنن[br]هیچ پەیوەندی بە منەوە نەبێت." 0:10:09.350,0:10:12.957 بۆیە بینینی نیازی ئەرێنی کەسی بەرامبەر 0:10:12.957,0:10:17.577 پێویستی بە مەشق کردن و ڕاهێنانی زۆرە. 0:10:18.542,0:10:22.232 هەر بۆیە من بوومە ناوبژیوان: 0:10:22.432,0:10:26.712 بۆ ئەوەی ڕاهێنان بە مێشکم بکەم کە[br]شتەکان بە کەسی وەرنەگرێت. 0:10:27.199,0:10:30.239 هەفتەی کاتژمێر و نیوێک بە درێژایی یارییەک، 0:10:30.239,0:10:31.618 ڕاهێنان بە مێشکم دەکەم. 0:10:31.618,0:10:33.858 ئەمە دەڵێم مەبەستم ڕاهێنانی تۆپی پێیە. 0:10:34.138,0:10:36.247 ئێستا، پێش یارییەکە خۆم گەرم دەکەم. 0:10:36.247,0:10:38.447 نەک تەنها جەستەیی، بەڵکو مێشکیشم. 0:10:38.447,0:10:42.198 هەندێک ئامؤژگاری خۆم دەکەم[br]لە ژووری خۆگۆڕینەکە: 0:10:42.198,0:10:43.320 "فرێدریک، ئاگادار بە. 0:10:43.320,0:10:45.812 زۆر شت لە یارییەکەدا کارت تێدەکات. 0:10:45.812,0:10:49.342 هەندێ بڕیاردەدەیت کە [br]بەدڵی هەموو کەس نابێ 0:10:49.342,0:10:51.880 هەروەها هاوارت تێدەکەن و[br]شتی ناخۆشت پێدەڵین." 0:10:51.900,0:10:53.129 بۆیە بە خۆم دەڵێم، 0:10:53.129,0:10:56.003 "فرێدریک، بەکەسیی وەرینەگریت. 0:10:56.003,0:10:57.768 مەبەستیان من نییە. 0:10:58.927,0:11:00.908 تەنها ئەیانەوێت خۆیان ڕاست بن. 0:11:00.908,0:11:04.978 ئەوان تەنیا دەیانەوێ یانەکەیان بیباتەو." 0:11:04.978,0:11:06.368 ئەبینن؟ 0:11:06.368,0:11:09.530 کاتێک تەرکیزم لەسەر[br]مەبەستی کەسی بەرامبەرە، 0:11:09.530,0:11:12.126 پێویست بەوە ناکات بە کەسیی وەریبگرم. 0:11:12.885,0:11:16.310 کاتێک ئەم ستراتیژە زۆر بە وردی[br]جێبەجێدەکەم. 0:11:16.310,0:11:20.135 دانی پێدا دەنێم،[br]زۆر هەست بە ئاسوودەیی دەکەم لە یاریگەدا. 0:11:20.203,0:11:23.204 کاتێک ڕاهێنەرەکە، یاریزانان یان هاندەران 0:11:23.204,0:11:25.624 بە بڕیارەکانم ڕازی نین، 0:11:25.624,0:11:28.994 کەمتر باڵانسم تێکدەچێت. 0:11:29.820,0:11:33.905 خووشکان برایان، ئەم ستراتیژە،[br]ئێشی خۆی دەکات! 0:11:36.200,0:11:38.600 بەڵام هەموو کات نا، بەداخەوە. 0:11:38.600,0:11:43.174 چونکە هەندێک قسەم پێدەڵێن[br]وەک لێرەدا بەڕاستی دەمارم دەگرێت: 0:11:43.352,0:11:45.790 " تۆ دۆڕاوی. پیشەیەکی دیکە هەڵبژێرە! 0:11:45.790,0:11:47.538 ئەزانی چی؟ بڕۆ بۆ ماسی گرتن!" 0:11:48.400,0:11:49.669 ئۆو! 0:11:51.573,0:11:54.557 لەوانەیە ڕاستبکەن. 0:11:55.930,0:11:58.200 پێدەچی بڕیارێکی هەڵەم دابێت. 0:11:58.201,0:11:59.687 لەوانەیە من دۆڕاو بم. 0:11:59.687,0:12:03.415 بەڕاستی، هەندێکجار ئاوا بیر دەکەمەوە. 0:12:04.783,0:12:06.360 ئەوە دەبینن؟ 0:12:06.558,0:12:10.180 هەموو کۆینێک ڕوویەکی تری هەیە. 0:12:10.357,0:12:15.147 کاتێک ستراتیژی یەکەم کە ئەڵێیت[br]- دەربارەی من نییە - بەکەڵک نەهات، 0:12:16.150,0:12:19.172 ئەوە بە سادەیی مانای ئەوەیە[br]"دەربارەی منە!" 0:12:19.172,0:12:20.557 [دەربارەی منە.[ 0:12:22.062,0:12:24.762 پێویستە بچمە بەردەم ئاوێنە و[br]پرسیار لە خۆم بکەم. 0:12:24.823,0:12:27.950 وەکو ناوبژیوانێکی تازە، [br]هێشتا هەست بە قەلەقی دەکەم. 0:12:27.950,0:12:29.087 بەتایبەتی من. 0:12:29.087,0:12:31.667 کە قەت یاری تۆپی پێم نەکردووە. 0:12:31.667,0:12:32.670 دەربارەی خۆمە 0:12:32.670,0:12:36.457 چونکە هەندێکجار پەیوەندی[br]بە قەلەقی خۆمەوە هەیە، 0:12:36.909,0:12:38.389 گومانم لە خۆم هەیە . 0:12:39.180,0:12:42.438 یان بەشێک لە خۆم هەیە کە[br]لەگەڵی ڕێک ناکەوم. 0:12:44.384,0:12:46.760 خووشکان و برایان، لە مەبەستەکەم تێدەگەن؟ 0:12:47.175,0:12:48.611 هەتا ئەگەر بزانم 0:12:48.611,0:12:52.187 شۆفێرێک پەلەیەتی،[br]بۆیە ئەوەندە نزیکە لە ئۆتۆمبێلەکەی منەوە، 0:12:52.187,0:12:57.336 هۆڕین لێدەدات، فوول لایتم تێدەکات،[br]هێشتا بە کەسی وەریدەگرم. 0:12:57.336,0:12:58.959 بۆیە ئەبێت پرسیار لە خۆم بکەم. 0:12:58.959,0:13:02.873 دەشێت من زۆر خاو بووبم. 0:13:02.887,0:13:04.244 ئاگام لێیەتی. 0:13:04.244,0:13:08.592 حەزم لەو لایەنە هەڵەشەی خۆم نییە. 0:13:08.592,0:13:11.519 بۆچی بە کەسیی وەریبگرم، ڕاستە؟ 0:13:12.383,0:13:13.543 کاتێک دەڵێم، 0:13:13.543,0:13:16.633 "خوشکان و برایان، [br]ئێوە پرتەقاڵن،" 0:13:17.491,0:13:19.511 کێ ئەمە بە کەسی وەردەگرێت؟ 0:13:20.081,0:13:21.302 هیچ کەس، ڕاستە؟ 0:13:21.302,0:13:22.357 بۆچی نا؟ 0:13:22.357,0:13:26.877 چونکە هیچ شتێک نییە لە ئێوەدا[br]بڕوا بکات کە بەڕاستی پڕتەقاڵ بێت. 0:13:26.877,0:13:28.267 پڕتەقاڵ؟ 0:13:28.580,0:13:32.660 مەگەر قژتان پڕتەقاڵی بێت ئەوکاتە بەدڵنیایی[br]هەستێکی ناخۆشتان بۆ دروست دەبێت. 0:13:32.660,0:13:34.679 کە ئەمە خۆشبەختانە من ناگرێتەوە. 0:13:34.679,0:13:40.217 بەلام- کاتێک کەسێک پێمدەڵێ،[br]"فرێدریک، تۆ زۆر خۆپەرستیت." 0:13:40.905,0:13:41.898 ئای! 0:13:41.898,0:13:43.478 ئەمە بەکەسیی وەدەگرم. 0:13:43.478,0:13:47.478 هەروەها ئەمە تەنها کاتێک ڕوودەدات[br]کە ئەزانم هەندێ ڕاستی تێدایە . 0:13:48.320,0:13:49.760 ئەگەر ڕاست بم لەگەڵتان، 0:13:50.493,0:13:54.553 خۆم ئەزانم کە هەندێکجار[br]داواکارییەکانی خەڵک بە جددی وەرناگرم. 0:13:57.065,0:13:59.339 کاتێک ڕەخنەت لێدەگیرێت و 0:13:59.339,0:14:01.153 ئازارت دەدات، 0:14:01.153,0:14:06.417 چانسی ئەوە زیاترە کە پەیوەندی[br]بە مناڵیتەوە هەبێت. 0:14:06.950,0:14:10.072 لەوانەیە بە مناڵی زۆر باش نەبووبیت. 0:14:10.166,0:14:12.251 کاتێک دێیتەوە بۆ ماڵەوە و[br]٩ت هێناوە لە ١٠، 0:14:12.251,0:14:14.796 پێتدەڵێن "هێی، بۆچی[br]نمرەی تەواوت نەهێناوە؟" 0:14:15.625,0:14:16.791 دەبینن؟ 0:14:16.791,0:14:22.936 تەنها دەتوانین کاتێک شتەکان[br]بە کەسی وەربگرین کە دەمارمان بگرێت. 0:14:23.709,0:14:28.099 هەروەها ئەمە ئەو کاتەیە هەندێک[br]هاوسۆزی لەگەل خۆت دەرببڕی. 0:14:29.125,0:14:32.930 ئۆو، ئەمە بەئازارە! 0:14:33.608,0:14:36.505 زۆر دوور دەڕۆم بۆ تێگەشتن و پێزانینی، 0:14:37.760,0:14:40.110 ئەگەر نەگەشتم بەو هەستە ،[br]هەست بە بێتاقەتی دەکەم. 0:14:40.381,0:14:41.571 دەبینن؟ 0:14:41.930,0:14:44.268 هەروەها دەشتوانن -بۆچی نا؟ [br]قسەبکە. 0:14:44.414,0:14:47.664 بە کەسەکەی دیکە بڵێ[br]لەناخەوە هەست بە چی دەکەیت. 0:14:48.106,0:14:51.500 "هێی، من لە ناوەڕاستی قسەکانمدام، 0:14:51.500,0:14:54.087 کەچی تۆ هەڵدەستی[br]تەلەفزیۆنەکە دادەگیرسێنی؟ 0:14:54.087,0:14:56.900 وا هەستدەکەم [br]وەک ئەوەی گرنگی بە قسەکانم نەدەیت. 0:14:56.900,0:14:58.530 ئەوە جوان نییە." 0:14:59.206,0:15:01.960 بە خستنەڕووی ئەوەی لە دڵتە،[br]بە پیشاندانی لاوازیت. 0:15:01.960,0:15:05.418 بە وتنی ئەوەی هەست بەچی دەکەی[br]بەبێ ئەوەی سەرزەنشتی بەرامبەر بکەیت، 0:15:05.418,0:15:08.943 وا دەکەیت بەرامبەر زیاتر لێت تێبگات و 0:15:08.943,0:15:11.381 گرنگیت پێبدات. 0:15:11.839,0:15:13.639 تێگەشتن مەبەستم چییە؟ 0:15:14.585,0:15:16.040 لە کۆتاییدا - 0:15:16.040,0:15:19.380 چۆن شتەکان بە کەسی وەرنەگرین. 0:15:19.760,0:15:22.600 یەکەم - دەربارەی من نییە! 0:15:23.700,0:15:26.695 بڕوانە مەبەستی کەسی بەرامبەر. 0:15:26.695,0:15:28.227 ئەگەر ئەمە سوودی نەبوو: 0:15:28.227,0:15:31.167 دووەم - دەربارەی منە. 0:15:31.167,0:15:33.737 لەگەڵ خۆت قسەبکە و هاوسۆزی دەرببڕە. 0:15:36.560,0:15:38.210 خووشکان و برایان، 0:15:38.279,0:15:41.399 تکا دەکەم، تکایەکی جدیانە،[br]بە کەسیی وەریمەگرن، 0:15:41.399,0:15:45.609 بەڵام هیوامە دوو شت بەکەسی وەربگرن 0:15:45.609,0:15:47.144 لە چەند کاتژمێر و[br]ڕۆژی داهاتوودا. 0:15:47.144,0:15:51.104 ئەگەر وەرتانگرت، ئەتوانن[br]هەردوو ستراتیژەکە تاقیبکەنەوە. 0:15:52.044,0:15:58.004 بیهێننە پێش چاوتان، بیهێننە پێش چاوتان[br]ئەگەر ڕا‌هێنان لەسەر ئەمانە بکەین. 0:15:58.140,0:16:02.425 پەیوەندییەکانمان گەوروتر و بەهێزتر ناکات؟ 0:16:03.000,0:16:06.086 پێکەوە دەتوانین جیهانێکی [br]باشتر دروست بکەین. 0:16:06.779,0:16:08.467 ئایا ئەوە مەزن نابێت؟ 0:16:10.026,0:16:14.440 هەروەها وەکو ناوبژیوان،[br]پارەشی پێ پەیدا دەکەم. 0:16:15.127,0:16:18.807 کێ حەزی لە ٢٠ یۆرۆ نییە بۆ ئەوەی فێر ببێت[br]چۆن شتەکان بە کەسی وەرنەگرێت؟ 0:16:18.807,0:16:20.237 با دەستتان ببینم. 0:16:20.339,0:16:21.369 با دەستتان ببینم. 0:16:21.369,0:16:22.578 ئۆو، زۆربەتان. 0:16:25.451,0:16:27.629 ئێستا کێ هێشتا ٢٠ یۆرۆکەی دەوێت؟ 0:16:34.677,0:16:37.287 ئێستا کێ هێشتا ٢٠ یۆرۆکەی دەوێت؟ 0:16:40.612,0:16:42.750 ئێستا کێ هێشتا ٢٠ یۆرۆکەی دەوێت؟ 0:16:48.845,0:16:50.845 هەروەها کێ ‌هێشتا ئەیەوێت؟ 0:16:52.099,0:16:55.175 ؟بۆچی هێشتا ئەم ٢٠ یۆرۆتان دەوێت 0:16:55.424,0:16:58.134 (کەسێک لە ئامادەبووان)[br]چونکە هێشتا هەر ٢٠ یۆرۆیە. 0:16:58.322,0:17:04.271 لەوانەیە خەڵک هێرش بکەنە سەرت،[br]ڕەخنەت لێبگرن، یان پشتگوێت بخەن. 0:17:05.127,0:17:11.807 ئەتوانن بە قسەکانیان بتبڕن، تفت لێبکەن،[br]هەتا بەسەریشتدا بڕۆن. 0:17:12.452,0:17:14.279 بەڵام بیرت بێت: 0:17:14.599,0:17:16.826 ئەوان هەرچی بڵێن و بیکەن، 0:17:18.772,0:17:21.489 تۆ هەمیشە نرخ و بەهای خۆت دەپارێزیت. 0:17:23.313,0:17:24.482 سووپاس. 0:17:24.482,0:17:26.297 (چەپڵەڕێزان)