1 00:00:10,072 --> 00:00:12,013 (دەنگی فیکە لێدانی ناوبژیوانەکە) 2 00:00:12,915 --> 00:00:14,161 ئێوارەتان باش! 3 00:00:14,161 --> 00:00:16,190 ئێوارەتان باش. چۆنن؟ 4 00:00:16,560 --> 00:00:18,808 ئێوە باشن؟ باشن! 5 00:00:18,808 --> 00:00:21,211 بەخێربێن، بەخیربێن، بەخێربێن بۆ ئەم یارییە. 6 00:00:21,416 --> 00:00:25,012 ئەم یارییە ڕێک ۱٨ خوولەک دەخایەنێت. 7 00:00:25,463 --> 00:00:28,295 باشە؟ ئێوەش هەمووتان بەشێکن لە هەمان تیم: 8 00:00:28,811 --> 00:00:30,080 میکێلین. 9 00:00:30,127 --> 00:00:31,169 باشە؟ 10 00:00:31,169 --> 00:00:34,717 ئینجا برادەران، ئەمەوێ یارییەکی دادپەروەرانە بێ، و 11 00:00:34,717 --> 00:00:37,206 ڕێز و ئەرێنی لە یاریگاکە هەبێت. 12 00:00:37,605 --> 00:00:39,677 ئەمە گونجاوە بۆ هەمووتان؟ 13 00:00:40,076 --> 00:00:41,486 زۆر باشە. 14 00:00:41,646 --> 00:00:43,047 بەختێکی باش! 15 00:00:43,498 --> 00:00:48,538 ساڵێک بەرلە ئێستا، بڕیارمدا ببمە ناوبژیوانی یاری تۆپی پێ. 16 00:00:48,892 --> 00:00:51,547 بەڵام ئەمە لەبەر پارە نەبوو. 17 00:00:51,547 --> 00:00:53,920 بۆ هەر یارییەک تەنها ٢٠ یۆرۆم وەردەگرت. 18 00:00:53,920 --> 00:00:56,886 بۆیە بەڕاستی دەوڵەمەند نەدەبووم بەو پارەیە، وایە؟ 19 00:00:56,886 --> 00:01:01,799 نەخێر. بڕیارمدا ببمە ناوبژیوان لەبەر دوو هۆکاری دیکە. 20 00:01:02,531 --> 00:01:05,345 یەکەم - بۆ مانەوەم بە لەش و لارێکی ڕێک. 21 00:01:05,345 --> 00:01:11,755 دووەم - ئەمویست فێرببم چۆن شتەکان بە کەسیی وەرنەگرم. 22 00:01:11,755 --> 00:01:13,497 [چۆن شتەکان بە کەسیی وەرنەگرین؟] 23 00:01:14,067 --> 00:01:15,616 وا دیارە هەندێکتان هاوڕان. 24 00:01:15,616 --> 00:01:17,452 دەشێ بیربکەنەوە، 25 00:01:17,452 --> 00:01:20,269 "بوون بە ناوبژیوان ژینگەیەکی زۆر گونجاوە 26 00:01:20,269 --> 00:01:23,720 بۆ ئەوەی فێربین چۆن شتەکان بە کەسیی وەرنەگرین، وانییە؟" 27 00:01:23,965 --> 00:01:29,194 چونکە زۆر دەگمەن بینەر بۆ هاندانت یان بۆ شتی باش هاوار دەکات. 28 00:01:29,194 --> 00:01:30,878 نەخێر. ئەی بۆچی هاوار دەکەن؟ 29 00:01:30,878 --> 00:01:32,046 بەردەوام بە، بەردەوام بە. 30 00:01:32,046 --> 00:01:33,610 [بینەر:] دۆڕاو! ئایا کوێریت؟" 31 00:01:33,610 --> 00:01:35,960 بەڵێ، بەڵێ، وایە! 32 00:01:36,415 --> 00:01:39,126 وەکو ناوبژیوان، من سەرزەنشتکراوەکەم. 33 00:01:39,649 --> 00:01:41,881 هەمیشە، وادەردەکەوێت من هەڵەم. 34 00:01:41,881 --> 00:01:44,411 هەمیشە هەڵەکە لە منەوەیە. 35 00:01:44,411 --> 00:01:49,290 هەروەها دەمویست فێرببم چۆن هەموو ئەمانە بە کەسیی وەرنەگرم. 36 00:01:51,227 --> 00:01:53,859 چونکە بەڕاستی لەگەڵ ئەمەدا کێشەم هەبوو. 37 00:01:54,209 --> 00:01:56,932 بۆ نموونە، کاتێ بەهێواشی ئۆتۆمبێل لێدەخوڕم 38 00:01:56,932 --> 00:02:00,405 چونکە ئەمەوێ شوێنێکی دیاریکراو بدۆزمەوە کە بۆی دەگەڕێم 39 00:02:00,405 --> 00:02:03,705 هەروەها کەسێک لەدوامەوە ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێ، 40 00:02:03,705 --> 00:02:05,275 واھەستەکەم بەشوێنمەوەن. 41 00:02:05,275 --> 00:02:08,628 بەتایبەت کاتێک دەست بە ھۆڕین لێدان و ھەڵکردنی لایتەکانیان دەکەن، 42 00:02:10,226 --> 00:02:11,520 بەشێوەیەکی کەسیی وەریدەگرم. 43 00:02:11,520 --> 00:02:16,400 ئەزانم نابێت بەو شێوە وەریبگرم، بەڵام ئیتر ڕوودەدات. 44 00:02:16,420 --> 00:02:18,472 تێدەگەن مەبەستم چییە؟ 45 00:02:19,152 --> 00:02:22,177 یان کاتێ کەسێک لە خولەکی کۆتاییدا مەوعیدێک ھەڵدەوەشێنێتەوە، 46 00:02:22,493 --> 00:02:25,253 واھەستدەکەم ئەوەندە گرنگ نەبووم لای بۆیە. 47 00:02:25,402 --> 00:02:28,789 دووبارە، بەشێوەیەکی کەسیی وەریدەگرم. 48 00:02:30,073 --> 00:02:31,774 تەنانەت پڕۆفێشناڵیش. 49 00:02:31,791 --> 00:02:33,513 من قسەکەرێکی گشتیم، وەکو ئەمشەو. 50 00:02:33,513 --> 00:02:34,833 ئەمە ئیشی منە . 51 00:02:34,833 --> 00:02:37,846 وتار پێشکەشدەکەم، بەڕاستیش حەزدەکەم 52 00:02:37,846 --> 00:02:41,126 ھەتاکو بتوانم گوێگر بۆلای قسەکانم ڕابکێشم. 53 00:02:41,931 --> 00:02:46,458 لەبەرئەوە ھەر لەسەرەتاوە ببینم کەسێک ئاگای لە قسەکانم نییە 54 00:02:46,458 --> 00:02:49,448 بۆ نموونە، کاتێ کەسێک خەریکی مۆبایلەکەیەتی -- 55 00:02:49,848 --> 00:02:52,069 یەکسەر ئەوە ڕوودەدات: 56 00:02:52,069 --> 00:02:54,115 بەشێوەیەکی کەسی وەریدەگرم. 57 00:02:54,722 --> 00:02:55,898 ئارام بن! 58 00:02:55,898 --> 00:02:58,448 ئێوە سەلامەتن ئەمشەو. خەمتان نەبێت. 59 00:02:58,448 --> 00:03:00,207 ئازادبن لە بەکارهێنانی مۆبایلەکانتان، 60 00:03:00,207 --> 00:03:02,514 تەنانەت دەتوانن لەگەڵ کەسەکەی تەنیشیشتان قسەبکەن. 61 00:03:02,514 --> 00:03:04,916 من بە شێوەیەکی کەسی وەریناگرم. 62 00:03:04,916 --> 00:03:06,076 بۆچی نا؟ 63 00:03:06,076 --> 00:03:10,256 لەبەرئەوەی ئێستا لێرە زۆر بەئاگام لەوەی لەوانەیە ڕووبدات. 64 00:03:10,256 --> 00:03:13,980 لەوەش گرنگتر، ستراتیژێکم ھەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵی. 65 00:03:15,039 --> 00:03:19,360 بۆیە ئەمشەو حەزدەکەم ئەم ستراتیژەتان بۆ باسبکەم. 66 00:03:19,906 --> 00:03:21,406 ئێوەش حەز دەکەن؟ 67 00:03:21,910 --> 00:03:23,414 زۆر باشە. 68 00:03:23,414 --> 00:03:26,866 چونکە ، پێموابێ من تاکە کەس نیم لێرە 69 00:03:26,866 --> 00:03:29,673 کە ھەندێجار شتەکان بەکەسی وەردەگرم، ڕاستە؟ 70 00:03:30,636 --> 00:03:32,003 بیھێننە پێش چاوتان - 71 00:03:32,253 --> 00:03:35,571 ھاوڕێکەتان بانگهێشت دەکەن بچنە سینەما، ئەویش دەڵێ، 72 00:03:35,571 --> 00:03:37,584 "ئۆو، ببورە، ئیشم ھەیە." 73 00:03:37,934 --> 00:03:41,304 بەڵام وێنەیەکی لە سۆشیاڵ میدیا دەبینی 74 00:03:41,304 --> 00:03:45,748 کە هەمان شەو لەگەڵ ھاوڕێکانی دیکەی نانی ئێوارە دەخۆن! 75 00:03:47,243 --> 00:03:50,935 یان بیهێنە پێش چاوت بە پڕۆژەیەکەوە زۆر خۆت ماندوو کردووە 76 00:03:50,935 --> 00:03:52,998 ئەنجامی کۆتاییەکەشی زۆر جێگەی شانازیتە، 77 00:03:53,639 --> 00:03:57,210 بەڵام تەنھا شتێک بۆت دێت ڕەخنەیە. 78 00:03:57,299 --> 00:03:58,621 بۆیە دێیتەوە ماڵەوە، 79 00:03:58,621 --> 00:04:03,023 ئەتەوێ ئەم ئەزموونە ناخۆشە باسبکەیت. 80 00:04:03,227 --> 00:04:05,305 بەڵام لەکاتی قسەکردندا، 81 00:04:05,305 --> 00:04:08,902 کەسێکی ترھەڵدەستێ تەلەفزیۆنەکە دائەگیرسێنێ. 82 00:04:09,804 --> 00:04:13,353 ئێستا، کێ لەئێوە ئەم ھەڵوێستە بە کەسیی وەردەگرێت؟ 83 00:04:13,353 --> 00:04:15,070 ئادەی با دەستتان ببینم. 84 00:04:15,563 --> 00:04:17,100 زۆربەتان. 85 00:04:18,050 --> 00:04:19,300 بۆچی؟ 86 00:04:19,790 --> 00:04:22,136 بۆچی شتەکان بەکەسی وەردەگرین؟ 87 00:04:22,145 --> 00:04:25,186 کەسێک قسەیەک یان شتێکی کرد.. یەکسەر 88 00:04:25,186 --> 00:04:30,567 ھەست بە بێتاقەتی، پشتگوێخستن و ئازار و ناپاکی لەلایەن کەسەکەی دیکەوە دەکەین. 89 00:04:30,567 --> 00:04:32,097 ئێمە وا بیردەکەینەوە ، 90 00:04:32,097 --> 00:04:34,260 ھەڵەی کەسەکەی ترە. 91 00:04:34,300 --> 00:04:36,636 ئەو بەرپرسە لەوەی ھەستی پێدەکەین. 92 00:04:36,636 --> 00:04:38,392 ئەبێ ئەو سەرزەنشت بکرێت. 93 00:04:38,392 --> 00:04:40,427 ئێستا، بوەستن، بوەستن. 94 00:04:40,427 --> 00:04:42,293 کێ وا دەڵێت؟ 95 00:04:42,293 --> 00:04:44,408 چ بەشێکی ئێمەیە قسە دەکات؟ 96 00:04:44,408 --> 00:04:45,674 [بۆچی؟] 97 00:04:45,674 --> 00:04:46,684 [ئیگۆ] 98 00:04:46,684 --> 00:04:48,391 ئەوە ئیگۆی ئێمەیە. 99 00:04:48,521 --> 00:04:53,161 ئیگۆمان پێیوایە دەوروبەرمان پێویستە بایەخمان پێبدەن. 100 00:04:53,161 --> 00:04:56,123 ئیگۆمان نایەوێ ڕەخنەمان لێبگیرێت نەخێر، بەهیچ جۆرێک! 101 00:04:56,123 --> 00:04:58,974 ئیگۆمان دەیەوێت گرنگ بێت: 102 00:04:58,974 --> 00:05:00,404 "من ڕاستم"! 103 00:05:02,189 --> 00:05:04,163 ئەمە ئەوەیە تۆ ئەتەوێت؟ 104 00:05:04,733 --> 00:05:06,808 ئەتەویت ڕاست بیت؟ 105 00:05:06,808 --> 00:05:08,150 ئەتەویت ڕاست بیت؟ 106 00:05:08,150 --> 00:05:09,159 (هەناسە هەڵکێشان) 107 00:05:09,159 --> 00:05:10,705 بەڕاستی ماندووکەرە. 108 00:05:10,705 --> 00:05:13,916 کاتێک ئێگۆم کۆنترۆڵم دەکات، هەموو ڕۆژەکە شەڕدەکەم. 109 00:05:13,916 --> 00:05:17,120 لە کێشەیەکی بەردەوامدام لەگەڵ هەموو جیهان 110 00:05:17,667 --> 00:05:19,453 هەروەها ئەمە وزەم کەمدەکات. 111 00:05:19,840 --> 00:05:24,695 ئایا زۆر ئاسانتر نابێ ئەگەر شتەکان بە کەسیی وەرنەگرین؟ 112 00:05:24,975 --> 00:05:28,134 لەبەرئەوەی ئەو کاتە هیچ کەس دەسەڵاتی بەسەر تۆدا نییە. 113 00:05:28,134 --> 00:05:29,268 تۆ ئازادی. 114 00:05:29,268 --> 00:05:31,530 پەیوەندی و گونجاویەکی زۆر زیاتر 115 00:05:31,530 --> 00:05:33,435 لەنێوان خۆت و دەورووبەر ئەزموون دەکەیت. 116 00:05:33,435 --> 00:05:34,595 بەدڵنیاییەوە! 117 00:05:34,595 --> 00:05:38,100 چونکە وزەت لە شتی باش بەکاردەهێنیت 118 00:05:38,100 --> 00:05:42,914 لەبری ئەوەی لە شەڕێکی بێکۆتا بەکاریبهێنیت دژ بەو شتانەی تێکتدەدەن. 119 00:05:43,917 --> 00:05:46,063 بۆیە پرسیارەکە ئەوەیە 120 00:05:46,063 --> 00:05:51,803 تۆ دەەتەوێت ڕاست بیت یان دەتەوێ دڵخۆش بیت؟ 121 00:05:53,044 --> 00:05:55,281 ئەزانم هەندێک لە ئێوە بیر لە چی دەکەنەوە: 122 00:05:55,281 --> 00:05:59,474 "دڵنیام لەوەی دڵخۆش دەبم لە ئەنجامی ئەوەی کە ڕاستم." 123 00:06:00,867 --> 00:06:02,829 باشە، چۆن ئەوە دەکەیت؟ 124 00:06:02,829 --> 00:06:07,999 چۆن دڵخۆش دەبیت بەوەی شتەکان بە کەسیی وەرنەگریت؟ 125 00:06:08,347 --> 00:06:13,063 تۆ لە سەرەتای دەستپێکردنی یاری ژیانتدا وەستاویت، 126 00:06:13,063 --> 00:06:17,713 لەم یارییەوە فیردەبیت چۆن وازبهێنی لەوەی ئیتر شتەکان بە کەسی وەرنەگریت. 127 00:06:17,992 --> 00:06:22,173 بۆیە وەکو ناوبژیواێک کۆینەکەمم هێناوە بۆهەڵدان. 128 00:06:22,487 --> 00:06:28,480 هەموو کۆینێک دوو ڕووی هەیە: خەت و شێر 129 00:06:28,480 --> 00:06:30,884 هەروەها ئاماژەن بۆ دوو ستراتیژی، 130 00:06:30,884 --> 00:06:34,707 دوو ستراتیژی بۆ ئەوەی چیتر شتەکان بە کەسی وەرنەگری. 131 00:06:35,518 --> 00:06:37,532 بەڕێز ، بەڕێز ، ئێوارە باش. 132 00:06:37,532 --> 00:06:40,561 تۆ کاپتنی ئەم تیپە گەورەیەیت. 133 00:06:40,561 --> 00:06:42,697 دەتوانی هەڵبژێری: شێر یان خەت؟ 134 00:06:42,697 --> 00:06:43,710 ("کاپتن") شێر. 135 00:06:43,710 --> 00:06:44,910 باشە. 136 00:06:46,540 --> 00:06:48,974 بەختت باشە. شێر دەرچوو! 137 00:06:48,974 --> 00:06:51,185 ئامادەی بۆ ستراتیژی یەکەم؟ 138 00:06:51,395 --> 00:06:53,625 باشە، بەمشێوەیەیە. 139 00:06:53,625 --> 00:06:55,015 ستراتیژی یەکەم- 140 00:06:55,015 --> 00:06:57,265 دەربارەی من نییە. 141 00:06:57,905 --> 00:07:00,382 مەبەستت چییە لەوەی دەربارەی من نییە؟ 142 00:07:00,872 --> 00:07:03,233 نامۆ دیارە، وانییە؟ 143 00:07:03,233 --> 00:07:08,622 چونکە کاتێ شتەکان بەکەسی وەردەگرم، بڕوام وایە دەربارەی منە. 144 00:07:08,622 --> 00:07:11,946 کاتێ کەسێک دەبینم سەرقاڵی مۆبایلەکەیەتی، بێتاقەت دەبم. 145 00:07:12,006 --> 00:07:16,226 پێموایە، " کاتێکی زۆر و ھەوڵێکی زۆرم بۆ پێشکەشکردنی ئەم بابەتە تەرخانکردووە. 146 00:07:16,606 --> 00:07:18,185 ئەمەوێت جێگەی پێزانین بێت." 147 00:07:18,185 --> 00:07:21,675 تەنھا بیر لە "من، و خۆم دەکەمەوە." 148 00:07:22,371 --> 00:07:24,651 ئەوە ڕوون و ئاشکرایە، وانییە؟ وایە. 149 00:07:24,651 --> 00:07:28,911 بەڵام لە ڕاستیدا، دەربارەی من نییە. 150 00:07:29,048 --> 00:07:33,520 چی دەبێ ئەگەر لەڕوانگەی بەرامبەرەوە سەیری بکەم، 151 00:07:33,520 --> 00:07:35,271 پرسیار لە خۆم بکەم، 152 00:07:35,271 --> 00:07:39,664 "بۆچی ئەو کەسە سەیری مۆبایلەکەی دەکات؟" 153 00:07:39,765 --> 00:07:44,489 پێدەچێ نامەیەکی گرنگی بۆ ھاتبێت کە چاوەڕێی بووە. 154 00:07:44,794 --> 00:07:49,512 یان بابەتەکەی منی زۆر بە دڵ نییە. 155 00:07:49,512 --> 00:07:50,711 ئەکرێت! 156 00:07:50,711 --> 00:07:53,567 یان بەپێچەوانەوە، بابەتەکەمی زۆر بەدڵە 157 00:07:53,567 --> 00:07:56,294 و دەیەوێ سەرنج و تێبینی لە مۆبایلەکەیدا بنووسێت 158 00:07:56,294 --> 00:07:58,645 هەر بەو بۆنەیەوە، زۆر زیرەکانەیە ئەوە بکەن 159 00:07:59,809 --> 00:08:05,243 بە سادەیی پێویستە تەرکیزم لەسەر وشەی "من" بۆ ئێمە "بگۆڕم،" 160 00:08:05,461 --> 00:08:07,971 ھەروەھا بە کەسیش وەرینەگرم. 161 00:08:08,679 --> 00:08:11,459 ئەگەر ھەوڵبدەم لە مەبەستی بەرامبەر تێبگەم، 162 00:08:11,885 --> 00:08:16,456 مەجالی تێگەشتنم زیاتر دەکەم لەبری وەڕەسبوونم. 163 00:08:17,075 --> 00:08:19,178 ئایا ئەمە شتێکی بیری ئێوە هێنایەوە؟ 164 00:08:19,960 --> 00:08:22,660 کاتێ ئەتەوێ کوڕەکەت بخەوێنی بەڵام ئەو نایەوێ بخەوێت. 165 00:08:22,660 --> 00:08:26,546 خۆی بە زەوییەکەدا دەدات، لێتدەدات و هاواردەکات "ڕقم لێتە!" 166 00:08:27,523 --> 00:08:29,726 ئایا ئەمە بەکەسیی وەردەگریت؟ 167 00:08:30,268 --> 00:08:31,269 نەخێر! 168 00:08:31,269 --> 00:08:34,839 نا، وەر ناگریت چونکە دەزانیت مەبەستی تۆ نییە. 169 00:08:34,839 --> 00:08:37,377 دەربارەی خۆیەتی کە چی دەوێت و چی پێوەستە. 170 00:08:37,377 --> 00:08:42,022 ئەو تووڕەیە چونکە ئەیەوێت کاتێکی زیاتر بەخەبەر بێت، ئەوە هەموویەتی. 171 00:08:42,022 --> 00:08:45,379 بۆیە یەکەم ستراتیژی بۆ ئەوەی بە کەسیی وەرینەگرین ئەوەیە 172 00:08:45,379 --> 00:08:46,625 دەربارەی من نییە. 173 00:08:46,625 --> 00:08:50,645 تەماشای مەبەستی کەسی بەرامبەر بکە. 174 00:08:51,139 --> 00:08:54,390 کاتێک شۆفێرێک زۆر نزیک دەبێتەوە و لایتەکانیت تێدەکات 175 00:08:54,390 --> 00:08:57,005 ئەگەری زۆرە بەهۆی ئەوەی پەلەیەتی وادەکات. 176 00:08:57,005 --> 00:08:59,515 مەبەستی من نییە، دەبینن؟ 177 00:09:00,096 --> 00:09:02,813 ڕێک هێندە سادەیە. 178 00:09:05,243 --> 00:09:06,773 لەڕووی تیۆرییەوە. 179 00:09:06,913 --> 00:09:10,693 بەڵام لە ژیانی واقیعیدا دەردەکەوێ کە زۆر قوورسە. 180 00:09:12,078 --> 00:09:14,473 خووشکان و برایان، ئایا دەزانن، 181 00:09:14,473 --> 00:09:17,873 ڕۆژانە چەند بیرکردنەوە بە مێشکماندا دێت؟ 182 00:09:20,352 --> 00:09:21,981 ٥٠ هەزار! 183 00:09:22,400 --> 00:09:25,430 هەروەها بیربکەنەوە چەندێک لەوانە ئەرێنین؟ 184 00:09:25,758 --> 00:09:28,308 تەنها ١٠ هەزار. 185 00:09:28,308 --> 00:09:34,758 کەواتە لە ٪٨٠ بیرکردنەوەمان نێگەتیڤە. 186 00:09:34,758 --> 00:09:36,608 ئەوە زۆرە، وانییە؟ 187 00:09:38,216 --> 00:09:41,043 کاتێک دوو هاورێ دەبینی پێکەوە قسە دەکەن و، 188 00:09:41,043 --> 00:09:45,234 ئینجا سەیرێکی تۆش دەکەن و پێدەکەنن، 189 00:09:45,234 --> 00:09:46,494 تۆ پێتوایە، 190 00:09:46,494 --> 00:09:51,425 "ئۆو، لەوانەیە پێڵاوە تازەکەمیان بینیبێت و حەزی لێبکەن"؟ 191 00:09:51,425 --> 00:09:52,586 نەخێر! 192 00:09:52,586 --> 00:09:53,836 یان پێتوایە، 193 00:09:53,836 --> 00:09:56,356 بە من پێدەکەنن. 194 00:09:56,356 --> 00:09:58,581 چرپە چرپ لەبارەی منەوە دەکەن". 195 00:09:59,114 --> 00:10:02,130 بۆیە زۆری دەوێت خۆت ڕاست بکەیتەوە و بڵێی، 196 00:10:02,130 --> 00:10:04,260 "بوەستە. هیچ نازانم! 197 00:10:04,260 --> 00:10:08,419 پێدەچێ بە شتێک پێبکەنن هیچ پەیوەندی بە منەوە نەبێت." 198 00:10:09,350 --> 00:10:12,957 بۆیە بینینی نیازی ئەرێنی کەسی بەرامبەر 199 00:10:12,957 --> 00:10:17,577 پێویستی بە مەشق کردن و ڕاهێنانی زۆرە. 200 00:10:18,542 --> 00:10:22,232 هەر بۆیە من بوومە ناوبژیوان: 201 00:10:22,432 --> 00:10:26,712 بۆ ئەوەی ڕاهێنان بە مێشکم بکەم کە شتەکان بە کەسی وەرنەگرێت. 202 00:10:27,199 --> 00:10:30,239 هەفتەی کاتژمێر و نیوێک بە درێژایی یارییەک، 203 00:10:30,239 --> 00:10:31,618 ڕاهێنان بە مێشکم دەکەم. 204 00:10:31,618 --> 00:10:33,858 ئەمە دەڵێم مەبەستم ڕاهێنانی تۆپی پێیە. 205 00:10:34,138 --> 00:10:36,247 ئێستا، پێش یارییەکە خۆم گەرم دەکەم. 206 00:10:36,247 --> 00:10:38,447 نەک تەنها جەستەیی، بەڵکو مێشکیشم. 207 00:10:38,447 --> 00:10:42,198 هەندێک ئامؤژگاری خۆم دەکەم لە ژووری خۆگۆڕینەکە: 208 00:10:42,198 --> 00:10:43,320 "فرێدریک، ئاگادار بە. 209 00:10:43,320 --> 00:10:45,812 زۆر شت لە یارییەکەدا کارت تێدەکات. 210 00:10:45,812 --> 00:10:49,342 هەندێ بڕیاردەدەیت کە بەدڵی هەموو کەس نابێ 211 00:10:49,342 --> 00:10:51,880 هەروەها هاوارت تێدەکەن و شتی ناخۆشت پێدەڵین." 212 00:10:51,900 --> 00:10:53,129 بۆیە بە خۆم دەڵێم، 213 00:10:53,129 --> 00:10:56,003 "فرێدریک، بەکەسیی وەرینەگریت. 214 00:10:56,003 --> 00:10:57,768 مەبەستیان من نییە. 215 00:10:58,927 --> 00:11:00,908 تەنها ئەیانەوێت خۆیان ڕاست بن. 216 00:11:00,908 --> 00:11:04,978 ئەوان تەنیا دەیانەوێ یانەکەیان بیباتەو." 217 00:11:04,978 --> 00:11:06,368 ئەبینن؟ 218 00:11:06,368 --> 00:11:09,530 کاتێک تەرکیزم لەسەر مەبەستی کەسی بەرامبەرە، 219 00:11:09,530 --> 00:11:12,126 پێویست بەوە ناکات بە کەسیی وەریبگرم. 220 00:11:12,885 --> 00:11:16,310 کاتێک ئەم ستراتیژە زۆر بە وردی جێبەجێدەکەم. 221 00:11:16,310 --> 00:11:20,135 دانی پێدا دەنێم، زۆر هەست بە ئاسوودەیی دەکەم لە یاریگەدا. 222 00:11:20,203 --> 00:11:23,204 کاتێک ڕاهێنەرەکە، یاریزانان یان هاندەران 223 00:11:23,204 --> 00:11:25,624 بە بڕیارەکانم ڕازی نین، 224 00:11:25,624 --> 00:11:28,994 کەمتر باڵانسم تێکدەچێت. 225 00:11:29,820 --> 00:11:33,905 خووشکان برایان، ئەم ستراتیژە، ئێشی خۆی دەکات! 226 00:11:36,200 --> 00:11:38,600 بەڵام هەموو کات نا، بەداخەوە. 227 00:11:38,600 --> 00:11:43,174 چونکە هەندێک قسەم پێدەڵێن وەک لێرەدا بەڕاستی دەمارم دەگرێت: 228 00:11:43,352 --> 00:11:45,790 " تۆ دۆڕاوی. پیشەیەکی دیکە هەڵبژێرە! 229 00:11:45,790 --> 00:11:47,538 ئەزانی چی؟ بڕۆ بۆ ماسی گرتن!" 230 00:11:48,400 --> 00:11:49,669 ئۆو! 231 00:11:51,573 --> 00:11:54,557 لەوانەیە ڕاستبکەن. 232 00:11:55,930 --> 00:11:58,200 پێدەچی بڕیارێکی هەڵەم دابێت. 233 00:11:58,201 --> 00:11:59,687 لەوانەیە من دۆڕاو بم. 234 00:11:59,687 --> 00:12:03,415 بەڕاستی، هەندێکجار ئاوا بیر دەکەمەوە. 235 00:12:04,783 --> 00:12:06,360 ئەوە دەبینن؟ 236 00:12:06,558 --> 00:12:10,180 هەموو کۆینێک ڕوویەکی تری هەیە. 237 00:12:10,357 --> 00:12:15,147 کاتێک ستراتیژی یەکەم کە ئەڵێیت - دەربارەی من نییە - بەکەڵک نەهات، 238 00:12:16,150 --> 00:12:19,172 ئەوە بە سادەیی مانای ئەوەیە "دەربارەی منە!" 239 00:12:19,172 --> 00:12:20,557 [دەربارەی منە.[ 240 00:12:22,062 --> 00:12:24,762 پێویستە بچمە بەردەم ئاوێنە و پرسیار لە خۆم بکەم. 241 00:12:24,823 --> 00:12:27,950 وەکو ناوبژیوانێکی تازە، هێشتا هەست بە قەلەقی دەکەم. 242 00:12:27,950 --> 00:12:29,087 بەتایبەتی من. 243 00:12:29,087 --> 00:12:31,667 کە قەت یاری تۆپی پێم نەکردووە. 244 00:12:31,667 --> 00:12:32,670 دەربارەی خۆمە 245 00:12:32,670 --> 00:12:36,457 چونکە هەندێکجار پەیوەندی بە قەلەقی خۆمەوە هەیە، 246 00:12:36,909 --> 00:12:38,389 گومانم لە خۆم هەیە . 247 00:12:39,180 --> 00:12:42,438 یان بەشێک لە خۆم هەیە کە لەگەڵی ڕێک ناکەوم. 248 00:12:44,384 --> 00:12:46,760 خووشکان و برایان، لە مەبەستەکەم تێدەگەن؟ 249 00:12:47,175 --> 00:12:48,611 هەتا ئەگەر بزانم 250 00:12:48,611 --> 00:12:52,187 شۆفێرێک پەلەیەتی، بۆیە ئەوەندە نزیکە لە ئۆتۆمبێلەکەی منەوە، 251 00:12:52,187 --> 00:12:57,336 هۆڕین لێدەدات، فوول لایتم تێدەکات، هێشتا بە کەسی وەریدەگرم. 252 00:12:57,336 --> 00:12:58,959 بۆیە ئەبێت پرسیار لە خۆم بکەم. 253 00:12:58,959 --> 00:13:02,873 دەشێت من زۆر خاو بووبم. 254 00:13:02,887 --> 00:13:04,244 ئاگام لێیەتی. 255 00:13:04,244 --> 00:13:08,592 حەزم لەو لایەنە هەڵەشەی خۆم نییە. 256 00:13:08,592 --> 00:13:11,519 بۆچی بە کەسیی وەریبگرم، ڕاستە؟ 257 00:13:12,383 --> 00:13:13,543 کاتێک دەڵێم، 258 00:13:13,543 --> 00:13:16,633 "خوشکان و برایان، ئێوە پرتەقاڵن،" 259 00:13:17,491 --> 00:13:19,511 کێ ئەمە بە کەسی وەردەگرێت؟ 260 00:13:20,081 --> 00:13:21,302 هیچ کەس، ڕاستە؟ 261 00:13:21,302 --> 00:13:22,357 بۆچی نا؟ 262 00:13:22,357 --> 00:13:26,877 چونکە هیچ شتێک نییە لە ئێوەدا بڕوا بکات کە بەڕاستی پڕتەقاڵ بێت. 263 00:13:26,877 --> 00:13:28,267 پڕتەقاڵ؟ 264 00:13:28,580 --> 00:13:32,660 مەگەر قژتان پڕتەقاڵی بێت ئەوکاتە بەدڵنیایی هەستێکی ناخۆشتان بۆ دروست دەبێت. 265 00:13:32,660 --> 00:13:34,679 کە ئەمە خۆشبەختانە من ناگرێتەوە. 266 00:13:34,679 --> 00:13:40,217 بەلام- کاتێک کەسێک پێمدەڵێ، "فرێدریک، تۆ زۆر خۆپەرستیت." 267 00:13:40,905 --> 00:13:41,898 ئای! 268 00:13:41,898 --> 00:13:43,478 ئەمە بەکەسیی وەدەگرم. 269 00:13:43,478 --> 00:13:47,478 هەروەها ئەمە تەنها کاتێک ڕوودەدات کە ئەزانم هەندێ ڕاستی تێدایە . 270 00:13:48,320 --> 00:13:49,760 ئەگەر ڕاست بم لەگەڵتان، 271 00:13:50,493 --> 00:13:54,553 خۆم ئەزانم کە هەندێکجار داواکارییەکانی خەڵک بە جددی وەرناگرم. 272 00:13:57,065 --> 00:13:59,339 کاتێک ڕەخنەت لێدەگیرێت و 273 00:13:59,339 --> 00:14:01,153 ئازارت دەدات، 274 00:14:01,153 --> 00:14:06,417 چانسی ئەوە زیاترە کە پەیوەندی بە مناڵیتەوە هەبێت. 275 00:14:06,950 --> 00:14:10,072 لەوانەیە بە مناڵی زۆر باش نەبووبیت. 276 00:14:10,166 --> 00:14:12,251 کاتێک دێیتەوە بۆ ماڵەوە و ٩ت هێناوە لە ١٠، 277 00:14:12,251 --> 00:14:14,796 پێتدەڵێن "هێی، بۆچی نمرەی تەواوت نەهێناوە؟" 278 00:14:15,625 --> 00:14:16,791 دەبینن؟ 279 00:14:16,791 --> 00:14:22,936 تەنها دەتوانین کاتێک شتەکان بە کەسی وەربگرین کە دەمارمان بگرێت. 280 00:14:23,709 --> 00:14:28,099 هەروەها ئەمە ئەو کاتەیە هەندێک هاوسۆزی لەگەل خۆت دەرببڕی. 281 00:14:29,125 --> 00:14:32,930 ئۆو، ئەمە بەئازارە! 282 00:14:33,608 --> 00:14:36,505 زۆر دوور دەڕۆم بۆ تێگەشتن و پێزانینی، 283 00:14:37,760 --> 00:14:40,110 ئەگەر نەگەشتم بەو هەستە ، هەست بە بێتاقەتی دەکەم. 284 00:14:40,381 --> 00:14:41,571 دەبینن؟ 285 00:14:41,930 --> 00:14:44,268 هەروەها دەشتوانن -بۆچی نا؟ قسەبکە. 286 00:14:44,414 --> 00:14:47,664 بە کەسەکەی دیکە بڵێ لەناخەوە هەست بە چی دەکەیت. 287 00:14:48,106 --> 00:14:51,500 "هێی، من لە ناوەڕاستی قسەکانمدام، 288 00:14:51,500 --> 00:14:54,087 کەچی تۆ هەڵدەستی تەلەفزیۆنەکە دادەگیرسێنی؟ 289 00:14:54,087 --> 00:14:56,900 وا هەستدەکەم وەک ئەوەی گرنگی بە قسەکانم نەدەیت. 290 00:14:56,900 --> 00:14:58,530 ئەوە جوان نییە." 291 00:14:59,206 --> 00:15:01,960 بە خستنەڕووی ئەوەی لە دڵتە، بە پیشاندانی لاوازیت. 292 00:15:01,960 --> 00:15:05,418 بە وتنی ئەوەی هەست بەچی دەکەی بەبێ ئەوەی سەرزەنشتی بەرامبەر بکەیت، 293 00:15:05,418 --> 00:15:08,943 وا دەکەیت بەرامبەر زیاتر لێت تێبگات و 294 00:15:08,943 --> 00:15:11,381 گرنگیت پێبدات. 295 00:15:11,839 --> 00:15:13,639 تێگەشتن مەبەستم چییە؟ 296 00:15:14,585 --> 00:15:16,040 لە کۆتاییدا - 297 00:15:16,040 --> 00:15:19,380 چۆن شتەکان بە کەسی وەرنەگرین. 298 00:15:19,760 --> 00:15:22,600 یەکەم - دەربارەی من نییە! 299 00:15:23,700 --> 00:15:26,695 بڕوانە مەبەستی کەسی بەرامبەر. 300 00:15:26,695 --> 00:15:28,227 ئەگەر ئەمە سوودی نەبوو: 301 00:15:28,227 --> 00:15:31,167 دووەم - دەربارەی منە. 302 00:15:31,167 --> 00:15:33,737 لەگەڵ خۆت قسەبکە و هاوسۆزی دەرببڕە. 303 00:15:36,560 --> 00:15:38,210 خووشکان و برایان، 304 00:15:38,279 --> 00:15:41,399 تکا دەکەم، تکایەکی جدیانە، بە کەسیی وەریمەگرن، 305 00:15:41,399 --> 00:15:45,609 بەڵام هیوامە دوو شت بەکەسی وەربگرن 306 00:15:45,609 --> 00:15:47,144 لە چەند کاتژمێر و ڕۆژی داهاتوودا. 307 00:15:47,144 --> 00:15:51,104 ئەگەر وەرتانگرت، ئەتوانن هەردوو ستراتیژەکە تاقیبکەنەوە. 308 00:15:52,044 --> 00:15:58,004 بیهێننە پێش چاوتان، بیهێننە پێش چاوتان ئەگەر ڕا‌هێنان لەسەر ئەمانە بکەین. 309 00:15:58,140 --> 00:16:02,425 پەیوەندییەکانمان گەوروتر و بەهێزتر ناکات؟ 310 00:16:03,000 --> 00:16:06,086 پێکەوە دەتوانین جیهانێکی باشتر دروست بکەین. 311 00:16:06,779 --> 00:16:08,467 ئایا ئەوە مەزن نابێت؟ 312 00:16:10,026 --> 00:16:14,440 هەروەها وەکو ناوبژیوان، پارەشی پێ پەیدا دەکەم. 313 00:16:15,127 --> 00:16:18,807 کێ حەزی لە ٢٠ یۆرۆ نییە بۆ ئەوەی فێر ببێت چۆن شتەکان بە کەسی وەرنەگرێت؟ 314 00:16:18,807 --> 00:16:20,237 با دەستتان ببینم. 315 00:16:20,339 --> 00:16:21,369 با دەستتان ببینم. 316 00:16:21,369 --> 00:16:22,578 ئۆو، زۆربەتان. 317 00:16:25,451 --> 00:16:27,629 ئێستا کێ هێشتا ٢٠ یۆرۆکەی دەوێت؟ 318 00:16:34,677 --> 00:16:37,287 ئێستا کێ هێشتا ٢٠ یۆرۆکەی دەوێت؟ 319 00:16:40,612 --> 00:16:42,750 ئێستا کێ هێشتا ٢٠ یۆرۆکەی دەوێت؟ 320 00:16:48,845 --> 00:16:50,845 هەروەها کێ ‌هێشتا ئەیەوێت؟ 321 00:16:52,099 --> 00:16:55,175 ؟بۆچی هێشتا ئەم ٢٠ یۆرۆتان دەوێت 322 00:16:55,424 --> 00:16:58,134 (کەسێک لە ئامادەبووان) چونکە هێشتا هەر ٢٠ یۆرۆیە. 323 00:16:58,322 --> 00:17:04,271 لەوانەیە خەڵک هێرش بکەنە سەرت، ڕەخنەت لێبگرن، یان پشتگوێت بخەن. 324 00:17:05,127 --> 00:17:11,807 ئەتوانن بە قسەکانیان بتبڕن، تفت لێبکەن، هەتا بەسەریشتدا بڕۆن. 325 00:17:12,452 --> 00:17:14,279 بەڵام بیرت بێت: 326 00:17:14,599 --> 00:17:16,826 ئەوان هەرچی بڵێن و بیکەن، 327 00:17:18,772 --> 00:17:21,489 تۆ هەمیشە نرخ و بەهای خۆت دەپارێزیت. 328 00:17:23,313 --> 00:17:24,482 سووپاس. 329 00:17:24,482 --> 00:17:26,297 (چەپڵەڕێزان)