WEBVTT 00:00:10.072 --> 00:00:12.013 (دەنگی فیکە لێدانی ناوبژیوانەکە) 00:00:12.915 --> 00:00:14.161 ئێوارەتان باش! 00:00:14.161 --> 00:00:16.190 ئێوارەتان باش. چۆنن؟ 00:00:16.560 --> 00:00:18.808 ئێوە باشن؟ باشن! 00:00:18.808 --> 00:00:21.211 بەخێربێن، بەخیربێن، بەخێربێن بۆ ئەم یارییە. 00:00:21.416 --> 00:00:25.012 ئەم یارییە ڕێک ۱٨ خوولەک دەخایەنێت. 00:00:25.463 --> 00:00:28.295 باشە؟ ئێوەش هەمووتان بەشێکن لە هەمان تیم: 00:00:28.811 --> 00:00:30.080 میکێلین. 00:00:30.127 --> 00:00:31.169 باشە؟ 00:00:31.169 --> 00:00:34.717 ئینجا برادەران، ئەمەوێ یارییەکی دادپەروەرانە بێ، و 00:00:34.717 --> 00:00:37.206 ڕێز و ئەرێنی لە یاریگاکە هەبێت. 00:00:37.605 --> 00:00:39.677 ئەمە گونجاوە بۆ هەمووتان؟ 00:00:40.076 --> 00:00:41.486 زۆر باشە. 00:00:41.646 --> 00:00:43.047 بەختێکی باش! 00:00:43.498 --> 00:00:48.538 ساڵێک بەرلە ئێستا، بڕیارمدا ببمە ناوبژیوانی یاری تۆپی پێ. 00:00:48.892 --> 00:00:51.547 بەڵام ئەمە لەبەر پارە نەبوو. 00:00:51.547 --> 00:00:53.920 بۆ هەر یارییەک تەنها ٢٠ یۆرۆم وەردەگرت. 00:00:53.920 --> 00:00:56.886 بۆیە بەڕاستی دەوڵەمەند نەدەبووم بەو پارەیە، وایە؟ 00:00:56.886 --> 00:01:01.799 نەخێر. بڕیارمدا ببمە ناوبژیوان لەبەر دوو هۆکاری دیکە. 00:01:02.531 --> 00:01:05.345 یەکەم - بۆ مانەوەم بە لەش و لارێکی ڕێک. 00:01:05.345 --> 00:01:11.755 دووەم - ئەمویست فێرببم چۆن شتەکان بە کەسیی وەرنەگرم. 00:01:11.755 --> 00:01:13.497 [چۆن شتەکان بە کەسیی وەرنەگرین؟] 00:01:14.067 --> 00:01:15.616 وا دیارە هەندێکتان هاوڕان. 00:01:15.616 --> 00:01:17.452 دەشێ بیربکەنەوە، 00:01:17.452 --> 00:01:20.269 "بوون بە ناوبژیوان ژینگەیەکی زۆر گونجاوە 00:01:20.269 --> 00:01:23.720 بۆ ئەوەی فێربین چۆن شتەکان بە کەسیی وەرنەگرین، وانییە؟" 00:01:23.965 --> 00:01:29.194 چونکە زۆر دەگمەن بینەر بۆ هاندانت یان بۆ شتی باش هاوار دەکات. 00:01:29.194 --> 00:01:30.878 نەخێر. ئەی بۆچی هاوار دەکەن؟ 00:01:30.878 --> 00:01:32.046 بەردەوام بە، بەردەوام بە. 00:01:32.046 --> 00:01:33.610 [بینەر:] دۆڕاو! ئایا کوێریت؟" 00:01:33.610 --> 00:01:35.960 بەڵێ، بەڵێ، وایە! 00:01:36.415 --> 00:01:39.126 وەکو ناوبژیوان، من سەرزەنشتکراوەکەم. 00:01:39.649 --> 00:01:41.881 هەمیشە، وادەردەکەوێت من هەڵەم. 00:01:41.881 --> 00:01:44.411 هەمیشە هەڵەکە لە منەوەیە. 00:01:44.411 --> 00:01:49.290 هەروەها دەمویست فێرببم چۆن هەموو ئەمانە بە کەسیی وەرنەگرم. 00:01:51.227 --> 00:01:53.859 چونکە بەڕاستی لەگەڵ ئەمەدا کێشەم هەبوو. 00:01:54.209 --> 00:01:56.932 بۆ نموونە، کاتێ بەهێواشی ئۆتۆمبێل لێدەخوڕم 00:01:56.932 --> 00:02:00.405 چونکە ئەمەوێ شوێنێکی دیاریکراو بدۆزمەوە کە بۆی دەگەڕێم 00:02:00.405 --> 00:02:03.705 هەروەها کەسێک لەدوامەوە ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێ، 00:02:03.705 --> 00:02:05.275 واھەستەکەم بەشوێنمەوەن. 00:02:05.275 --> 00:02:08.628 بەتایبەت کاتێک دەست بە ھۆڕین لێدان و ھەڵکردنی لایتەکانیان دەکەن، 00:02:10.226 --> 00:02:11.520 بەشێوەیەکی کەسیی وەریدەگرم. 00:02:11.520 --> 00:02:16.400 ئەزانم نابێت بەو شێوە وەریبگرم، بەڵام ئیتر ڕوودەدات. 00:02:16.420 --> 00:02:18.472 تێدەگەن مەبەستم چییە؟ 00:02:19.152 --> 00:02:22.177 یان کاتێ کەسێک لە خولەکی کۆتاییدا مەوعیدێک ھەڵدەوەشێنێتەوە، 00:02:22.493 --> 00:02:25.253 واھەستدەکەم ئەوەندە گرنگ نەبووم لای بۆیە. 00:02:25.402 --> 00:02:28.789 دووبارە، بەشێوەیەکی کەسیی وەریدەگرم. 00:02:30.073 --> 00:02:31.774 تەنانەت پڕۆفێشناڵیش. 00:02:31.791 --> 00:02:33.513 من قسەکەرێکی گشتیم، وەکو ئەمشەو. 00:02:33.513 --> 00:02:34.833 ئەمە ئیشی منە . 00:02:34.833 --> 00:02:37.846 وتار پێشکەشدەکەم، بەڕاستیش حەزدەکەم 00:02:37.846 --> 00:02:41.126 ھەتاکو بتوانم گوێگر بۆلای قسەکانم ڕابکێشم. 00:02:41.931 --> 00:02:46.458 لەبەرئەوە ھەر لەسەرەتاوە ببینم کەسێک ئاگای لە قسەکانم نییە 00:02:46.458 --> 00:02:49.448 بۆ نموونە، کاتێ کەسێک خەریکی مۆبایلەکەیەتی -- 00:02:49.848 --> 00:02:52.069 یەکسەر ئەوە ڕوودەدات: 00:02:52.069 --> 00:02:54.115 بەشێوەیەکی کەسی وەریدەگرم. 00:02:54.722 --> 00:02:55.898 ئارام بن! 00:02:55.898 --> 00:02:58.448 ئێوە سەلامەتن ئەمشەو. خەمتان نەبێت. 00:02:58.448 --> 00:03:00.207 ئازادبن لە بەکارهێنانی مۆبایلەکانتان، 00:03:00.207 --> 00:03:02.514 تەنانەت دەتوانن لەگەڵ کەسەکەی تەنیشیشتان قسەبکەن. 00:03:02.514 --> 00:03:04.916 من بە شێوەیەکی کەسی وەریناگرم. 00:03:04.916 --> 00:03:06.076 بۆچی نا؟ 00:03:06.076 --> 00:03:10.256 لەبەرئەوەی ئێستا لێرە زۆر بەئاگام لەوەی لەوانەیە ڕووبدات. 00:03:10.256 --> 00:03:13.980 لەوەش گرنگتر، ستراتیژێکم ھەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵی. 00:03:15.039 --> 00:03:19.360 بۆیە ئەمشەو حەزدەکەم ئەم ستراتیژەتان بۆ باسبکەم. 00:03:19.906 --> 00:03:21.406 ئێوەش حەز دەکەن؟ 00:03:21.910 --> 00:03:23.414 زۆر باشە. 00:03:23.414 --> 00:03:26.866 چونکە ، پێموابێ من تاکە کەس نیم لێرە 00:03:26.866 --> 00:03:29.673 کە ھەندێجار شتەکان بەکەسی وەردەگرم، ڕاستە؟ 00:03:30.636 --> 00:03:32.003 بیھێننە پێش چاوتان - 00:03:32.253 --> 00:03:35.571 ھاوڕێکەتان بانگهێشت دەکەن بچنە سینەما، ئەویش دەڵێ، 00:03:35.571 --> 00:03:37.584 "ئۆو، ببورە، ئیشم ھەیە." 00:03:37.934 --> 00:03:41.304 بەڵام وێنەیەکی لە سۆشیاڵ میدیا دەبینی 00:03:41.304 --> 00:03:45.748 کە هەمان شەو لەگەڵ ھاوڕێکانی دیکەی نانی ئێوارە دەخۆن! 00:03:47.243 --> 00:03:50.935 یان بیهێنە پێش چاوت بە پڕۆژەیەکەوە زۆر خۆت ماندوو کردووە 00:03:50.935 --> 00:03:52.998 ئەنجامی کۆتاییەکەشی زۆر جێگەی شانازیتە، 00:03:53.639 --> 00:03:57.210 بەڵام تەنھا شتێک بۆت دێت ڕەخنەیە. 00:03:57.299 --> 00:03:58.621 بۆیە دێیتەوە ماڵەوە، 00:03:58.621 --> 00:04:03.023 ئەتەوێ ئەم ئەزموونە ناخۆشە باسبکەیت. 00:04:03.227 --> 00:04:05.305 بەڵام لەکاتی قسەکردندا، 00:04:05.305 --> 00:04:08.902 کەسێکی ترھەڵدەستێ تەلەفزیۆنەکە دائەگیرسێنێ. 00:04:09.804 --> 00:04:13.353 ئێستا، کێ لەئێوە ئەم ھەڵوێستە بە کەسیی وەردەگرێت؟ 00:04:13.353 --> 00:04:15.070 ئادەی با دەستتان ببینم. 00:04:15.563 --> 00:04:17.100 زۆربەتان. 00:04:18.050 --> 00:04:19.300 بۆچی؟ 00:04:19.790 --> 00:04:22.136 بۆچی شتەکان بەکەسی وەردەگرین؟ 00:04:22.145 --> 00:04:25.186 کەسێک قسەیەک یان شتێکی کرد.. یەکسەر 00:04:25.186 --> 00:04:30.567 ھەست بە بێتاقەتی، پشتگوێخستن و ئازار و ناپاکی لەلایەن کەسەکەی دیکەوە دەکەین. 00:04:30.567 --> 00:04:32.097 ئێمە وا بیردەکەینەوە ، 00:04:32.097 --> 00:04:34.260 ھەڵەی کەسەکەی ترە. 00:04:34.300 --> 00:04:36.636 ئەو بەرپرسە لەوەی ھەستی پێدەکەین. 00:04:36.636 --> 00:04:38.392 ئەبێ ئەو سەرزەنشت بکرێت. 00:04:38.392 --> 00:04:40.427 ئێستا، بوەستن، بوەستن. 00:04:40.427 --> 00:04:42.293 کێ وا دەڵێت؟ 00:04:42.293 --> 00:04:44.408 چ بەشێکی ئێمەیە قسە دەکات؟ 00:04:44.408 --> 00:04:45.674 [بۆچی؟] 00:04:45.674 --> 00:04:46.684 [ئیگۆ] 00:04:46.684 --> 00:04:48.391 ئەوە ئیگۆی ئێمەیە. 00:04:48.521 --> 00:04:53.161 ئیگۆمان پێیوایە دەوروبەرمان پێویستە بایەخمان پێبدەن. 00:04:53.161 --> 00:04:56.123 ئیگۆمان نایەوێ ڕەخنەمان لێبگیرێت نەخێر، بەهیچ جۆرێک! 00:04:56.123 --> 00:04:58.974 ئیگۆمان دەیەوێت گرنگ بێت: 00:04:58.974 --> 00:05:00.404 "من ڕاستم"! 00:05:02.189 --> 00:05:04.163 ئەمە ئەوەیە تۆ ئەتەوێت؟ 00:05:04.733 --> 00:05:06.808 ئەتەویت ڕاست بیت؟ 00:05:06.808 --> 00:05:08.150 ئەتەویت ڕاست بیت؟ 00:05:08.150 --> 00:05:09.159 (هەناسە هەڵکێشان) 00:05:09.159 --> 00:05:10.705 بەڕاستی ماندووکەرە. 00:05:10.705 --> 00:05:13.916 کاتێک ئێگۆم کۆنترۆڵم دەکات، هەموو ڕۆژەکە شەڕدەکەم. 00:05:13.916 --> 00:05:17.120 لە کێشەیەکی بەردەوامدام لەگەڵ هەموو جیهان 00:05:17.667 --> 00:05:19.453 هەروەها ئەمە وزەم کەمدەکات. 00:05:19.840 --> 00:05:24.695 ئایا زۆر ئاسانتر نابێ ئەگەر شتەکان بە کەسیی وەرنەگرین؟ 00:05:24.975 --> 00:05:28.134 لەبەرئەوەی ئەو کاتە هیچ کەس دەسەڵاتی بەسەر تۆدا نییە. 00:05:28.134 --> 00:05:29.268 تۆ ئازادی. 00:05:29.268 --> 00:05:31.530 پەیوەندی و گونجاویەکی زۆر زیاتر 00:05:31.530 --> 00:05:33.435 لەنێوان خۆت و دەورووبەر ئەزموون دەکەیت. 00:05:33.435 --> 00:05:34.595 بەدڵنیاییەوە! 00:05:34.595 --> 00:05:38.100 چونکە وزەت لە شتی باش بەکاردەهێنیت 00:05:38.100 --> 00:05:42.914 لەبری ئەوەی لە شەڕێکی بێکۆتا بەکاریبهێنیت دژ بەو شتانەی تێکتدەدەن. 00:05:43.917 --> 00:05:46.063 بۆیە پرسیارەکە ئەوەیە 00:05:46.063 --> 00:05:51.803 تۆ دەەتەوێت ڕاست بیت یان دەتەوێ دڵخۆش بیت؟ 00:05:53.044 --> 00:05:55.281 ئەزانم هەندێک لە ئێوە بیر لە چی دەکەنەوە: 00:05:55.281 --> 00:05:59.474 "دڵنیام لەوەی دڵخۆش دەبم لە ئەنجامی ئەوەی کە ڕاستم." 00:06:00.867 --> 00:06:02.829 باشە، چۆن ئەوە دەکەیت؟ 00:06:02.829 --> 00:06:07.999 چۆن دڵخۆش دەبیت بەوەی شتەکان بە کەسیی وەرنەگریت؟ 00:06:08.347 --> 00:06:13.063 تۆ لە سەرەتای دەستپێکردنی یاری ژیانتدا وەستاویت، 00:06:13.063 --> 00:06:17.713 لەم یارییەوە فیردەبیت چۆن وازبهێنی لەوەی ئیتر شتەکان بە کەسی وەرنەگریت. 00:06:17.992 --> 00:06:22.173 بۆیە وەکو ناوبژیواێک کۆینەکەمم هێناوە بۆهەڵدان. 00:06:22.487 --> 00:06:28.480 هەموو کۆینێک دوو ڕووی هەیە: خەت و شێر 00:06:28.480 --> 00:06:30.884 هەروەها ئاماژەن بۆ دوو ستراتیژی، 00:06:30.884 --> 00:06:34.707 دوو ستراتیژی بۆ ئەوەی چیتر شتەکان بە کەسی وەرنەگری. 00:06:35.518 --> 00:06:37.532 بەڕێز ، بەڕێز ، ئێوارە باش. 00:06:37.532 --> 00:06:40.561 تۆ کاپتنی ئەم تیپە گەورەیەیت. 00:06:40.561 --> 00:06:42.697 دەتوانی هەڵبژێری: شێر یان خەت؟ 00:06:42.697 --> 00:06:43.710 ("کاپتن") شێر. 00:06:43.710 --> 00:06:44.910 باشە. 00:06:46.540 --> 00:06:48.974 بەختت باشە. شێر دەرچوو! 00:06:48.974 --> 00:06:51.185 ئامادەی بۆ ستراتیژی یەکەم؟ 00:06:51.395 --> 00:06:53.625 باشە، بەمشێوەیەیە. 00:06:53.625 --> 00:06:55.015 ستراتیژی یەکەم- 00:06:55.015 --> 00:06:57.265 دەربارەی من نییە. 00:06:57.905 --> 00:07:00.382 مەبەستت چییە لەوەی دەربارەی من نییە؟ 00:07:00.872 --> 00:07:03.233 نامۆ دیارە، وانییە؟ 00:07:03.233 --> 00:07:08.622 چونکە کاتێ شتەکان بەکەسی وەردەگرم، بڕوام وایە دەربارەی منە. 00:07:08.622 --> 00:07:11.946 کاتێ کەسێک دەبینم سەرقاڵی مۆبایلەکەیەتی، بێتاقەت دەبم. 00:07:12.006 --> 00:07:16.226 پێموایە، " کاتێکی زۆر و ھەوڵێکی زۆرم بۆ پێشکەشکردنی ئەم بابەتە تەرخانکردووە. 00:07:16.606 --> 00:07:18.185 ئەمەوێت جێگەی پێزانین بێت." 00:07:18.185 --> 00:07:21.675 تەنھا بیر لە "من، و خۆم دەکەمەوە." 00:07:22.371 --> 00:07:24.651 ئەوە ڕوون و ئاشکرایە، وانییە؟ وایە. 00:07:24.651 --> 00:07:28.911 بەڵام لە ڕاستیدا، دەربارەی من نییە. 00:07:29.048 --> 00:07:33.520 چی دەبێ ئەگەر لەڕوانگەی بەرامبەرەوە سەیری بکەم، 00:07:33.520 --> 00:07:35.271 پرسیار لە خۆم بکەم، 00:07:35.271 --> 00:07:39.664 "بۆچی ئەو کەسە سەیری مۆبایلەکەی دەکات؟" 00:07:39.765 --> 00:07:44.489 پێدەچێ نامەیەکی گرنگی بۆ ھاتبێت کە چاوەڕێی بووە. 00:07:44.794 --> 00:07:49.512 یان بابەتەکەی منی زۆر بە دڵ نییە. 00:07:49.512 --> 00:07:50.711 ئەکرێت! 00:07:50.711 --> 00:07:53.567 یان بەپێچەوانەوە، بابەتەکەمی زۆر بەدڵە 00:07:53.567 --> 00:07:56.294 و دەیەوێ سەرنج و تێبینی لە مۆبایلەکەیدا بنووسێت 00:07:56.294 --> 00:07:58.645 هەر بەو بۆنەیەوە، زۆر زیرەکانەیە ئەوە بکەن 00:07:59.809 --> 00:08:05.243 بە سادەیی پێویستە تەرکیزم لەسەر وشەی "من" بۆ ئێمە "بگۆڕم،" 00:08:05.461 --> 00:08:07.971 ھەروەھا بە کەسیش وەرینەگرم. 00:08:08.679 --> 00:08:11.459 ئەگەر ھەوڵبدەم لە مەبەستی بەرامبەر تێبگەم، 00:08:11.885 --> 00:08:16.456 مەجالی تێگەشتنم زیاتر دەکەم لەبری وەڕەسبوونم. 00:08:17.075 --> 00:08:19.178 ئایا ئەمە شتێکی بیری ئێوە هێنایەوە؟ 00:08:19.960 --> 00:08:22.660 کاتێ ئەتەوێ کوڕەکەت بخەوێنی بەڵام ئەو نایەوێ بخەوێت. 00:08:22.660 --> 00:08:26.546 خۆی بە زەوییەکەدا دەدات، لێتدەدات و هاواردەکات "ڕقم لێتە!" 00:08:27.523 --> 00:08:29.726 ئایا ئەمە بەکەسیی وەردەگریت؟ 00:08:30.268 --> 00:08:31.269 نەخێر! 00:08:31.269 --> 00:08:34.839 نا، وەر ناگریت چونکە دەزانیت مەبەستی تۆ نییە. 00:08:34.839 --> 00:08:37.377 دەربارەی خۆیەتی کە چی دەوێت و چی پێوەستە. 00:08:37.377 --> 00:08:42.022 ئەو تووڕەیە چونکە ئەیەوێت کاتێکی زیاتر بەخەبەر بێت، ئەوە هەموویەتی. 00:08:42.022 --> 00:08:45.379 بۆیە یەکەم ستراتیژی بۆ ئەوەی بە کەسیی وەرینەگرین ئەوەیە 00:08:45.379 --> 00:08:46.625 دەربارەی من نییە. 00:08:46.625 --> 00:08:50.645 تەماشای مەبەستی کەسی بەرامبەر بکە. 00:08:51.139 --> 00:08:54.390 کاتێک شۆفێرێک زۆر نزیک دەبێتەوە و لایتەکانیت تێدەکات 00:08:54.390 --> 00:08:57.005 ئەگەری زۆرە بەهۆی ئەوەی پەلەیەتی وادەکات. 00:08:57.005 --> 00:08:59.515 مەبەستی من نییە، دەبینن؟ 00:09:00.096 --> 00:09:02.813 ڕێک هێندە سادەیە. 00:09:05.243 --> 00:09:06.773 لەڕووی تیۆرییەوە. 00:09:06.913 --> 00:09:10.693 بەڵام لە ژیانی واقیعیدا دەردەکەوێ کە زۆر قوورسە. 00:09:12.078 --> 00:09:14.473 خووشکان و برایان، ئایا دەزانن، 00:09:14.473 --> 00:09:17.873 ڕۆژانە چەند بیرکردنەوە بە مێشکماندا دێت؟ 00:09:20.352 --> 00:09:21.981 ٥٠ هەزار! 00:09:22.400 --> 00:09:25.430 هەروەها بیربکەنەوە چەندێک لەوانە ئەرێنین؟ 00:09:25.758 --> 00:09:28.308 تەنها ١٠ هەزار. 00:09:28.308 --> 00:09:34.758 کەواتە لە ٪٨٠ بیرکردنەوەمان نێگەتیڤە. 00:09:34.758 --> 00:09:36.608 ئەوە زۆرە، وانییە؟ 00:09:38.216 --> 00:09:41.043 کاتێک دوو هاورێ دەبینی پێکەوە قسە دەکەن و، 00:09:41.043 --> 00:09:45.234 ئینجا سەیرێکی تۆش دەکەن و پێدەکەنن، 00:09:45.234 --> 00:09:46.494 تۆ پێتوایە، 00:09:46.494 --> 00:09:51.425 "ئۆو، لەوانەیە پێڵاوە تازەکەمیان بینیبێت و حەزی لێبکەن"؟ 00:09:51.425 --> 00:09:52.586 نەخێر! 00:09:52.586 --> 00:09:53.836 یان پێتوایە، 00:09:53.836 --> 00:09:56.356 بە من پێدەکەنن. 00:09:56.356 --> 00:09:58.581 چرپە چرپ لەبارەی منەوە دەکەن". 00:09:59.114 --> 00:10:02.130 بۆیە زۆری دەوێت خۆت ڕاست بکەیتەوە و بڵێی، 00:10:02.130 --> 00:10:04.260 "بوەستە. هیچ نازانم! 00:10:04.260 --> 00:10:08.419 پێدەچێ بە شتێک پێبکەنن هیچ پەیوەندی بە منەوە نەبێت." 00:10:09.350 --> 00:10:12.957 بۆیە بینینی نیازی ئەرێنی کەسی بەرامبەر 00:10:12.957 --> 00:10:17.577 پێویستی بە مەشق کردن و ڕاهێنانی زۆرە. 00:10:18.542 --> 00:10:22.232 هەر بۆیە من بوومە ناوبژیوان: 00:10:22.432 --> 00:10:26.712 بۆ ئەوەی ڕاهێنان بە مێشکم بکەم کە شتەکان بە کەسی وەرنەگرێت. 00:10:27.199 --> 00:10:30.239 هەفتەی کاتژمێر و نیوێک بە درێژایی یارییەک، 00:10:30.239 --> 00:10:31.618 ڕاهێنان بە مێشکم دەکەم. 00:10:31.618 --> 00:10:33.858 ئەمە دەڵێم مەبەستم ڕاهێنانی تۆپی پێیە. 00:10:34.138 --> 00:10:36.247 ئێستا، پێش یارییەکە خۆم گەرم دەکەم. 00:10:36.247 --> 00:10:38.447 نەک تەنها جەستەیی، بەڵکو مێشکیشم. 00:10:38.447 --> 00:10:42.198 هەندێک ئامؤژگاری خۆم دەکەم لە ژووری خۆگۆڕینەکە: 00:10:42.198 --> 00:10:43.320 "فرێدریک، ئاگادار بە. 00:10:43.320 --> 00:10:45.812 زۆر شت لە یارییەکەدا کارت تێدەکات. 00:10:45.812 --> 00:10:49.342 هەندێ بڕیاردەدەیت کە بەدڵی هەموو کەس نابێ 00:10:49.342 --> 00:10:51.880 هەروەها هاوارت تێدەکەن و شتی ناخۆشت پێدەڵین." 00:10:51.900 --> 00:10:53.129 بۆیە بە خۆم دەڵێم، 00:10:53.129 --> 00:10:56.003 "فرێدریک، بەکەسیی وەرینەگریت. 00:10:56.003 --> 00:10:57.768 مەبەستیان من نییە. 00:10:58.927 --> 00:11:00.908 تەنها ئەیانەوێت خۆیان ڕاست بن. 00:11:00.908 --> 00:11:04.978 ئەوان تەنیا دەیانەوێ یانەکەیان بیباتەو." 00:11:04.978 --> 00:11:06.368 ئەبینن؟ 00:11:06.368 --> 00:11:09.530 کاتێک تەرکیزم لەسەر مەبەستی کەسی بەرامبەرە، 00:11:09.530 --> 00:11:12.126 پێویست بەوە ناکات بە کەسیی وەریبگرم. 00:11:12.885 --> 00:11:16.310 کاتێک ئەم ستراتیژە زۆر بە وردی جێبەجێدەکەم. 00:11:16.310 --> 00:11:20.135 دانی پێدا دەنێم، زۆر هەست بە ئاسوودەیی دەکەم لە یاریگەدا. 00:11:20.203 --> 00:11:23.204 کاتێک ڕاهێنەرەکە، یاریزانان یان هاندەران 00:11:23.204 --> 00:11:25.624 بە بڕیارەکانم ڕازی نین، 00:11:25.624 --> 00:11:28.994 کەمتر باڵانسم تێکدەچێت. 00:11:29.820 --> 00:11:33.905 خووشکان برایان، ئەم ستراتیژە، ئێشی خۆی دەکات! 00:11:36.200 --> 00:11:38.600 بەڵام هەموو کات نا، بەداخەوە. 00:11:38.600 --> 00:11:43.174 چونکە هەندێک قسەم پێدەڵێن وەک لێرەدا بەڕاستی دەمارم دەگرێت: 00:11:43.352 --> 00:11:45.790 " تۆ دۆڕاوی. پیشەیەکی دیکە هەڵبژێرە! 00:11:45.790 --> 00:11:47.538 ئەزانی چی؟ بڕۆ بۆ ماسی گرتن!" 00:11:48.400 --> 00:11:49.669 ئۆو! 00:11:51.573 --> 00:11:54.557 لەوانەیە ڕاستبکەن. 00:11:55.930 --> 00:11:58.200 پێدەچی بڕیارێکی هەڵەم دابێت. 00:11:58.201 --> 00:11:59.687 لەوانەیە من دۆڕاو بم. 00:11:59.687 --> 00:12:03.415 بەڕاستی، هەندێکجار ئاوا بیر دەکەمەوە. 00:12:04.783 --> 00:12:06.360 ئەوە دەبینن؟ 00:12:06.558 --> 00:12:10.180 هەموو کۆینێک ڕوویەکی تری هەیە. 00:12:10.357 --> 00:12:15.147 کاتێک ستراتیژی یەکەم کە ئەڵێیت - دەربارەی من نییە - بەکەڵک نەهات، 00:12:16.150 --> 00:12:19.172 ئەوە بە سادەیی مانای ئەوەیە "دەربارەی منە!" 00:12:19.172 --> 00:12:20.557 [دەربارەی منە.[ 00:12:22.062 --> 00:12:24.762 پێویستە بچمە بەردەم ئاوێنە و پرسیار لە خۆم بکەم. 00:12:24.823 --> 00:12:27.950 وەکو ناوبژیوانێکی تازە، هێشتا هەست بە قەلەقی دەکەم. 00:12:27.950 --> 00:12:29.087 بەتایبەتی من. 00:12:29.087 --> 00:12:31.667 کە قەت یاری تۆپی پێم نەکردووە. 00:12:31.667 --> 00:12:32.670 دەربارەی خۆمە 00:12:32.670 --> 00:12:36.457 چونکە هەندێکجار پەیوەندی بە قەلەقی خۆمەوە هەیە، 00:12:36.909 --> 00:12:38.389 گومانم لە خۆم هەیە . 00:12:39.180 --> 00:12:42.438 یان بەشێک لە خۆم هەیە کە لەگەڵی ڕێک ناکەوم. 00:12:44.384 --> 00:12:46.760 خووشکان و برایان، لە مەبەستەکەم تێدەگەن؟ 00:12:47.175 --> 00:12:48.611 هەتا ئەگەر بزانم 00:12:48.611 --> 00:12:52.187 شۆفێرێک پەلەیەتی، بۆیە ئەوەندە نزیکە لە ئۆتۆمبێلەکەی منەوە، 00:12:52.187 --> 00:12:57.336 هۆڕین لێدەدات، فوول لایتم تێدەکات، هێشتا بە کەسی وەریدەگرم. 00:12:57.336 --> 00:12:58.959 بۆیە ئەبێت پرسیار لە خۆم بکەم. 00:12:58.959 --> 00:13:02.873 دەشێت من زۆر خاو بووبم. 00:13:02.887 --> 00:13:04.244 ئاگام لێیەتی. 00:13:04.244 --> 00:13:08.592 حەزم لەو لایەنە هەڵەشەی خۆم نییە. 00:13:08.592 --> 00:13:11.519 بۆچی بە کەسیی وەریبگرم، ڕاستە؟ 00:13:12.383 --> 00:13:13.543 کاتێک دەڵێم، 00:13:13.543 --> 00:13:16.633 "خوشکان و برایان، ئێوە پرتەقاڵن،" 00:13:17.491 --> 00:13:19.511 کێ ئەمە بە کەسی وەردەگرێت؟ 00:13:20.081 --> 00:13:21.302 هیچ کەس، ڕاستە؟ 00:13:21.302 --> 00:13:22.357 بۆچی نا؟ 00:13:22.357 --> 00:13:26.877 چونکە هیچ شتێک نییە لە ئێوەدا بڕوا بکات کە بەڕاستی پڕتەقاڵ بێت. 00:13:26.877 --> 00:13:28.267 پڕتەقاڵ؟ 00:13:28.580 --> 00:13:32.660 مەگەر قژتان پڕتەقاڵی بێت ئەوکاتە بەدڵنیایی هەستێکی ناخۆشتان بۆ دروست دەبێت. 00:13:32.660 --> 00:13:34.679 کە ئەمە خۆشبەختانە من ناگرێتەوە. 00:13:34.679 --> 00:13:40.217 بەلام- کاتێک کەسێک پێمدەڵێ، "فرێدریک، تۆ زۆر خۆپەرستیت." 00:13:40.905 --> 00:13:41.898 ئای! 00:13:41.898 --> 00:13:43.478 ئەمە بەکەسیی وەدەگرم. 00:13:43.478 --> 00:13:47.478 هەروەها ئەمە تەنها کاتێک ڕوودەدات کە ئەزانم هەندێ ڕاستی تێدایە . 00:13:48.320 --> 00:13:49.760 ئەگەر ڕاست بم لەگەڵتان، 00:13:50.493 --> 00:13:54.553 خۆم ئەزانم کە هەندێکجار داواکارییەکانی خەڵک بە جددی وەرناگرم. 00:13:57.065 --> 00:13:59.339 کاتێک ڕەخنەت لێدەگیرێت و 00:13:59.339 --> 00:14:01.153 ئازارت دەدات، 00:14:01.153 --> 00:14:06.417 چانسی ئەوە زیاترە کە پەیوەندی بە مناڵیتەوە هەبێت. 00:14:06.950 --> 00:14:10.072 لەوانەیە بە مناڵی زۆر باش نەبووبیت. 00:14:10.166 --> 00:14:12.251 کاتێک دێیتەوە بۆ ماڵەوە و ٩ت هێناوە لە ١٠، 00:14:12.251 --> 00:14:14.796 پێتدەڵێن "هێی، بۆچی نمرەی تەواوت نەهێناوە؟" 00:14:15.625 --> 00:14:16.791 دەبینن؟ 00:14:16.791 --> 00:14:22.936 تەنها دەتوانین کاتێک شتەکان بە کەسی وەربگرین کە دەمارمان بگرێت. 00:14:23.709 --> 00:14:28.099 هەروەها ئەمە ئەو کاتەیە هەندێک هاوسۆزی لەگەل خۆت دەرببڕی. 00:14:29.125 --> 00:14:32.930 ئۆو، ئەمە بەئازارە! 00:14:33.608 --> 00:14:36.505 زۆر دوور دەڕۆم بۆ تێگەشتن و پێزانینی، 00:14:37.760 --> 00:14:40.110 ئەگەر نەگەشتم بەو هەستە ، هەست بە بێتاقەتی دەکەم. 00:14:40.381 --> 00:14:41.571 دەبینن؟ 00:14:41.930 --> 00:14:44.268 هەروەها دەشتوانن -بۆچی نا؟ قسەبکە. 00:14:44.414 --> 00:14:47.664 بە کەسەکەی دیکە بڵێ لەناخەوە هەست بە چی دەکەیت. 00:14:48.106 --> 00:14:51.500 "هێی، من لە ناوەڕاستی قسەکانمدام، 00:14:51.500 --> 00:14:54.087 کەچی تۆ هەڵدەستی تەلەفزیۆنەکە دادەگیرسێنی؟ 00:14:54.087 --> 00:14:56.900 وا هەستدەکەم وەک ئەوەی گرنگی بە قسەکانم نەدەیت. 00:14:56.900 --> 00:14:58.530 ئەوە جوان نییە." 00:14:59.206 --> 00:15:01.960 بە خستنەڕووی ئەوەی لە دڵتە، بە پیشاندانی لاوازیت. 00:15:01.960 --> 00:15:05.418 بە وتنی ئەوەی هەست بەچی دەکەی بەبێ ئەوەی سەرزەنشتی بەرامبەر بکەیت، 00:15:05.418 --> 00:15:08.943 وا دەکەیت بەرامبەر زیاتر لێت تێبگات و 00:15:08.943 --> 00:15:11.381 گرنگیت پێبدات. 00:15:11.839 --> 00:15:13.639 تێگەشتن مەبەستم چییە؟ 00:15:14.585 --> 00:15:16.040 لە کۆتاییدا - 00:15:16.040 --> 00:15:19.380 چۆن شتەکان بە کەسی وەرنەگرین. 00:15:19.760 --> 00:15:22.600 یەکەم - دەربارەی من نییە! 00:15:23.700 --> 00:15:26.695 بڕوانە مەبەستی کەسی بەرامبەر. 00:15:26.695 --> 00:15:28.227 ئەگەر ئەمە سوودی نەبوو: 00:15:28.227 --> 00:15:31.167 دووەم - دەربارەی منە. 00:15:31.167 --> 00:15:33.737 لەگەڵ خۆت قسەبکە و هاوسۆزی دەرببڕە. 00:15:36.560 --> 00:15:38.210 خووشکان و برایان، 00:15:38.279 --> 00:15:41.399 تکا دەکەم، تکایەکی جدیانە، بە کەسیی وەریمەگرن، 00:15:41.399 --> 00:15:45.609 بەڵام هیوامە دوو شت بەکەسی وەربگرن 00:15:45.609 --> 00:15:47.144 لە چەند کاتژمێر و ڕۆژی داهاتوودا. 00:15:47.144 --> 00:15:51.104 ئەگەر وەرتانگرت، ئەتوانن هەردوو ستراتیژەکە تاقیبکەنەوە. 00:15:52.044 --> 00:15:58.004 بیهێننە پێش چاوتان، بیهێننە پێش چاوتان ئەگەر ڕا‌هێنان لەسەر ئەمانە بکەین. 00:15:58.140 --> 00:16:02.425 پەیوەندییەکانمان گەوروتر و بەهێزتر ناکات؟ 00:16:03.000 --> 00:16:06.086 پێکەوە دەتوانین جیهانێکی باشتر دروست بکەین. 00:16:06.779 --> 00:16:08.467 ئایا ئەوە مەزن نابێت؟ 00:16:10.026 --> 00:16:14.440 هەروەها وەکو ناوبژیوان، پارەشی پێ پەیدا دەکەم. 00:16:15.127 --> 00:16:18.807 کێ حەزی لە ٢٠ یۆرۆ نییە بۆ ئەوەی فێر ببێت چۆن شتەکان بە کەسی وەرنەگرێت؟ 00:16:18.807 --> 00:16:20.237 با دەستتان ببینم. 00:16:20.339 --> 00:16:21.369 با دەستتان ببینم. 00:16:21.369 --> 00:16:22.578 ئۆو، زۆربەتان. 00:16:25.451 --> 00:16:27.629 ئێستا کێ هێشتا ٢٠ یۆرۆکەی دەوێت؟ 00:16:34.677 --> 00:16:37.287 ئێستا کێ هێشتا ٢٠ یۆرۆکەی دەوێت؟ 00:16:40.612 --> 00:16:42.750 ئێستا کێ هێشتا ٢٠ یۆرۆکەی دەوێت؟ 00:16:48.845 --> 00:16:50.845 هەروەها کێ ‌هێشتا ئەیەوێت؟ 00:16:52.099 --> 00:16:55.175 ؟بۆچی هێشتا ئەم ٢٠ یۆرۆتان دەوێت 00:16:55.424 --> 00:16:58.134 (کەسێک لە ئامادەبووان) چونکە هێشتا هەر ٢٠ یۆرۆیە. 00:16:58.322 --> 00:17:04.271 لەوانەیە خەڵک هێرش بکەنە سەرت، ڕەخنەت لێبگرن، یان پشتگوێت بخەن. 00:17:05.127 --> 00:17:11.807 ئەتوانن بە قسەکانیان بتبڕن، تفت لێبکەن، هەتا بەسەریشتدا بڕۆن. 00:17:12.452 --> 00:17:14.279 بەڵام بیرت بێت: 00:17:14.599 --> 00:17:16.826 ئەوان هەرچی بڵێن و بیکەن، 00:17:18.772 --> 00:17:21.489 تۆ هەمیشە نرخ و بەهای خۆت دەپارێزیت. 00:17:23.313 --> 00:17:24.482 سووپاس. 00:17:24.482 --> 00:17:26.297 (چەپڵەڕێزان)