بۆچی هەندێک بەرهەم دەکڕین یان هەندێک
مارکەی دیاریکراو هەڵدەبژێرین؟
ئەمە ئەو جۆرە پرسیارەیە کە هەمیشە
بانگەشەکەرەکان کردوویانە،
و وەڵامێکی ئاسانیان نییە.
لەگەڵ ئەوەشدا، ئامرازێکی دەستکرد هەیە
کە یارمەتی کۆمپانیەکان دەدات بۆ گەڕان لەم
بابەتە، پرسیارە هاوشێوەییەکان،
و پێی دەگوترێت گروپی ئامانج.
تا چلەکان، توێژینەوەی بازار
زۆرجار چەندێتی بوو
بەکارهێنانی شتەکان وەک ژمارەی فرۆشتن و
ڕاپرسی کڕیارەکان بۆ شوێنکەوتنی بەکارهێنان.
بەڵام ئەمە لە جەنگی جیهانی دووەمدا گۆڕا.
کۆمەڵناسان ڕۆبێرت مێرتۆن و
پاول لازارسفێڵد
هەوڵیان دا بۆ زانینی ئەوەی چۆن بەرکەوتنی
بێ وێنە بۆ پروپاگەندەی جەنگ
کاریگەری لەسەر خەڵک هەیە.
لە بری ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک
بە پرساری ڕاستەوخۆ و
وەڵامە هەژماردەییەکان،
توێژەرەکان چاوپێکەوتنی
تایبەتیان ئەنجامدا،
هەندێک جار لەگەڵ گروپی بچووك،
بەشداری پێکردنیان لە گفتوگۆی کراوەتردا.
دواتر، ئەم شێوازە لە لایەن پیشەسازی
ڕیکلامەوە هەڵگیرا
بە هاوکاری ڕاوێژکاران،
وەک پسپۆڕی دەروونی نەمسایی
ئێرنێستت دیچتەر،
کە بۆ یەکمجار دەربڕینی
گرووپی ئامانجی داهێنا.
ئەم تەکنیکە نوێیە جۆرێک بوو
لە توێژینەوەی جۆری
کە تیشکی خستە سەر سروشتی
پەسەندی و بیرکردنەوەی خەڵک.
نەیتوانی بە بازرگانان بڵێت لە سەدا چەندی
خەڵك بەرهەمی تایبەت یان ماڕکە دەکڕن،
بەڵام دەکرێت زیاتر باسی ئەو
کەسانەیان بۆ بکات کە ئەو
کارە دەکەن، و هۆیەکانی ئەو کارەیان،
و تەنانەت پاڵنەرە نا هۆشیارەکانی
پشت ئەو هۆکارانەش.
لە جیاتی ئەوەی دەرئەنجامێکی ڕوون بۆ
بازرگانی و فرۆشتن دابین بکرێت،
گروپەکانی سەرنج بەکاردەهێنرێت
بۆ لێکۆڵینەوەی گەڕان،
و بەرهەم هێنانی بیرۆکەی
نوێ بۆ بەرهەمەکان
و بازاڕکردن پەیوەستە بە تێگەیشتنی
قووڵ بۆ خووی کڕیار.
بۆ نموونە، گروپەکانی ئامانج دەریانخست
کە پێچەوانەی ڕای گشتیە لەو کاتەدا،
زۆربەی کات، کاتێک کام ئۆتۆمبێڵ دەکڕن،
ژنەکان کاریگەریان زیاترە لە مێردەکانیان،
بۆیە کریسلەر رێگەکەی گۆڕی بە کڕین و
فرۆشتنی ئۆتۆمبێل راستەوخۆ بۆ ئافرەتان.
و دکتۆر دیچتەر خۆی گروپی سەرنجی
بۆ مەتێل بەرێوەبرد
بۆ ئەوەی فێربن کە کچان چیان
دەوێت لە بووکەڵەدا.
ئەنجامەکە بوکەڵەی باربی ڕەسەن بوو.
کەواتە گروپی سەرنج چۆن کار دەکات؟
سەرەتا، کۆمپانیا لە نێوان شەش تا دە
بەشدار دادەمەزرێنن
بەپێی گەیشتن بە پێوەرە دیاریکراوەکان
ئامانجی توێژینەوەکانیان دەهێنیتە دی.
دەکرێت دایکی منداڵانی نێوان
پێنج و حەوت بن،
یان هەرزەکاران پلانیان هەیە لە سێ
مانگی داهاتوودا مۆبایلێکی نوێ بکڕن.
ئەمە زۆرجار دەکرێت لە ڕێگەی دامەزراوی
پرۆفیشناڵ کە لیستی خەڵک بەڕێوە دەبەن
کە ڕازی بوون بە بەشداری کردن لە
گروپی سەرنج بۆ پارەدان و خەڵات کردنی تر.
لە میانەی دانیشتنێکدا داوا لە باشداربووان
دەکرێت وەڵامی چەند داواکارییەکی جۆراوجۆر
بدەنەوە، لە لایەن بەڕێوبەری گروپەوە،
وەک هاوبەشکردنی بۆچوونەکانیان
لەسەر بەرهەمێکی
دیاریکراو، یان کاردانەوە
سۆزداریەکانیان بۆ بانگەشەیەک.
تەنانەت لەوانەیە داوایان لی بکرێت کە
بە ڕواڵەت ئەرکی نا پەیوەست ئەنجام بدەن،
وەک ئەوەی مارکەکان وەک ئاژەڵ
لە باخچەی ئاژەڵان وێنا بکەن.
بیرۆکەکە ئەوەیە کە ئەمە
دەتوانێت زانیاری بەسوود
لە بارەی هەستی بەشداربوان ئاشکرا بکات
کە پرسیاری سادەیان پێناگات.
لە دەرەوەی ئەم بنەما سەرەکیانە،
زۆر جیاوازی هەیە.
گروپی سەرنج لەوانەیە دوو
یان زیاتر بەڕێوبەری هەبێت
رەنگە وەرگرتنی لایەنی
پێچەوانەی پرسیارێک،
یان توێژەرێک لە گروپی تەرکیزدا شاراوە بێت
نەناسراو بۆ بەشداربووانی تر بۆ ئەوەی
ببینن کە چۆن وەڵامەکانیان کاریگەریان
لەسەر دەبێت. هەروەها ڕەنگە هەموو
پرۆسەکە لەلایەن توێژەرەوەکان چاودێری
بکرێت، لە ڕێگەی ئاوێنەیەکی یەک لایەنەوە.
بەڵام هەرچەندە دەتوانن بەهای
تێگەیشتن دابینکەن،
بەڵام گروپەکانی سەرنج سنورداری خۆیان هەیە،
و یەکێک لە سەرەکیترینیان ئەوەیە کە
کردارە سادەکەی چاودێری کردنی شتێک
دەتوانێت بیگۆڕێت.
ئەم بنەمایە پێی دەوترێت
خۆ تێهەڵقورتاندنی چاودێر.
بەشداربووان وەڵامی ئەوەیان داوەتەوە
لەوانەیە کاریگەری لەسەر دروست
بێت بەهۆی بوونی توێژەرەوەکان،
فشاری کۆمەلایەتی لەلایەن
ئەوانی تری گروپەکە،
یان بە سادەیی بزانن کە ئەوان
لە گروپی سەرنجدا بەشیان دەبێت.
و لەبەر ئەوەی توێژەرەوان زۆرجار قەبارەی
نمونەیەکی بچووک لە ڕێکخستنێکی دیاریکراو
بەکاردێنن. سەختە ئەنجامەکانیان گشتگیربکەن.
ئەو دەرکەوتنانەی کە توێژەران لە
گرووپەکانی سەرنج پێی دەگەن
زۆرجار لە ڕێگەی تاقیکردنەوە و
کۆکردنەوەی داتاوە تاقی دەکرێتەوە.
ئەو ژمارانە لە پرسیارەکاندا دادەنرێ وەک
ئەوەی چەند کڕیاری شاراوە هەیە
و ئەوان ئامادەن چ نرخێک بدەن.
ئەم بەشەی پرۆسەکە دەگۆڕێت وەک ئەوەی
تەکنەلۆژیا گەشە دەکات.
بەڵام گروپەکانی سەرنج بە زۆری بۆ
دەیان ساڵ وەک خۆیان ماونەتەوە.
ڕەنگە کاتێک دێتە سەر
پرسیارە گرنگ و گەورەکان،
هیچ جێگرەوەیەک بۆ خەڵک نییە کە
بەڕاستی لەگەڵ یەکتردا مامەڵە بکەن.