0:00:06.795,0:00:09.825 ٤٣٠٠ ساڵ لەمەو بەر[br]لە سۆمەری کۆن، 0:00:09.825,0:00:15.643 بەھێزترین کەسایەتی شاری ئێر دورخرایەوە[br]بۆ ناو بیابانی گەورە. 0:00:15.643,0:00:17.753 ناوی ئەو ئینھیدوانا بوو. 0:00:17.753,0:00:22.410 ئەو گەورە قەشەی خودای مانگ و یەکەم[br]نوسەری ناسراویی مێژوو بوو. 0:00:22.410,0:00:27.776 لە کاتی دورکەوتنەوەی، ئەو ٤٢ سرودی ئاینی و[br]سێ داستانی بە ھۆنراوە نوسیوە. 0:00:27.776,0:00:30.956 و ئەمە کۆتایی ئەو نەبوو لەگەڵ وڵاتی سۆمەر. 0:00:30.956,0:00:34.700 ئینھیدوانا ١٧٠٠ ساڵ پێش[br]سافۆ دەژیا. 0:00:34.700,0:00:36.970 ١٥٠٠ ساڵ پێش ھۆمیرۆس، 0:00:36.970,0:00:41.140 و نزیکەی ٥٠٠ ساڵ بەر لە باوکە ئیبراھیم[br]کە لە ئینجیل ناوی ھاتووە. 0:00:41.140,0:00:45.800 ئەو لە میزۆپۆتامیا لە دایک بوو، زەوی نێوان[br]ڕووباری دیجلە و فوڕات. 0:00:45.800,0:00:49.230 و شوێنی لە دایک بوونی یەکەم شار و[br]کلتوری بەرز. 0:00:49.230,0:00:53.192 باوکی پاشا سارگۆنی گەورە بوو، بنیادنەری[br]یەکەم ئیمپراتۆریەت لە مێژوودا، 0:00:53.192,0:00:58.190 کە شارە سەربەخۆکانی میزۆپۆتامیای داگیر کرد[br]لە ژێر ئاڵایەکی یەگرتوودا. 0:00:58.190,0:01:01.690 سارگۆن سامییەکی باکووری بوو کە بە ئەکەدی[br]قسەی دەکرد، 0:01:01.690,0:01:06.132 و شارە کۆنەکانی تری سۆمەریی ئەویان وەک[br]داگیرکەرێک دەبینی. 0:01:06.132,0:01:09.296 ئەوان زۆر جار شۆڕشیان دەکرد بۆ [br]بەدەستھێنانەوەی سەربەخۆیی، 0:01:09.296,0:01:11.692 و شکاندنی بنەماڵەی دەسەڵاتداری نوێ. 0:01:11.692,0:01:13.722 بۆ لێک نزیک کردنەوەی کلتورەکان، 0:01:13.722,0:01:17.822 سارگۆن کچەکەی دیاری کرد، ئینھیدوانا،[br]وەک قەشەی گەورە 0:01:17.822,0:01:20.242 لە پەرستگا زۆر گرنگەکانی ئیمپراتۆریەتەکە. 0:01:20.242,0:01:22.972 کچەکەی خێزانی شاھانە بەشێوەیەکی ئاسایی[br]خزمەتی ئاینیی کرد، 0:01:22.972,0:01:27.542 و ئەو و دەیتوانی بخوێنێتەوە و بنوسێت[br]بە ھەردوو زمانی ئەکەدی و سۆمەری، 0:01:27.542,0:01:30.340 و دەیتوانی کردە بیرکاریەکان بکات. 0:01:30.340,0:01:34.252 یەکەم نوسینی جیھان وەک سیستەمێکی [br]ژمێریاری لە سۆمەرەوە دەرکەوت، 0:01:34.252,0:01:39.117 ڕێی دەدا بە بازرگانەکان بدوێن لە دوریەکی[br]زۆرەوە لەگەڵ بازرگانانی دەرەوە. 0:01:39.117,0:01:42.837 سیستەمە ھێماییەکەیان گەشەی کرد بوو[br]بۆ نووسین 0:01:42.837,0:01:46.071 ‎نزیکەی ٣٠٠ ساڵ بەر لە لە دایک بوونی[br]ئینھیدوانا. 0:01:46.071,0:01:49.001 ئەم شێوازە سەرەتاییەی نووسین،[br]پێی دەوترا بزماری، 0:01:49.001,0:01:54.304 بە قەڵەمی دارین دەنووسرا، دەپەستێورا لەسەر[br]لەوحەی قوڕینی نەرم تا شێوەی مێخی وەربگرێت. 0:01:54.304,0:01:56.154 بەڵام ھەتا کاتی ئینھیدوانا، 0:01:56.154,0:02:00.011 ئەم نووسینە بە زۆری شێوەی پاراستنی تۆمار و[br]لەبەرگیراوەی وەرگرت، 0:02:00.011,0:02:04.768 زیاتر لە کارە بنەڕەتیەکەی بۆ [br]تاکی نوسەر. 0:02:04.768,0:02:09.571 شارەکەی ئینھیدوانا ''ئێر'' شارێکی ٣٤ ھەزار[br]کەسی بوو لەگەڵ شەقامی تەنگ و 0:02:09.571,0:02:13.591 خانووی خشتی چەند نھۆم، عەمباری دانەوێڵە،[br]و جۆگەی ئاودێری تیا بوو. 0:02:13.591,0:02:17.496 و قەشەی گەورە، ئینھیدوانا توانی دانەوێڵە[br]زەخیرە بکاتە بۆ شارەکە، 0:02:17.496,0:02:21.396 چاودێری سەدان کرێکاری پەرستگەی دەکرد،[br]خەونە پیرۆزەکانی لێک دەدایەوە، 0:02:21.396,0:02:23.766 و سەرۆکایەتی ڤیستیڤاڵی مانگانەی [br]"مانگی نوێ و 0:02:23.766,0:02:27.216 ئاھەنگی یەکسان بوونی شەو و ڕۆژ دەکرد. 0:02:27.216,0:02:30.576 ئینھیدوانا دەستی کرد بە یەکخستنی[br]کلتوری کۆنی سۆمەریی 0:02:30.576,0:02:32.846 لەگەڵ شارستانیەتی نوێی ئەکەدی. 0:02:32.846,0:02:36.286 بۆ بەدەستھێنانی ئەمە، ٤٢ سروودی[br]ئاینی نووسی 0:02:36.286,0:02:38.616 کە ئەفسانەی ھەردوو نەتەوەکەی [br]تێکەڵ کرد. 0:02:38.616,0:02:41.886 ھەر شارێکی میزۆپۆتامیا بەڕێوە دەبرا لەلایەن[br]خوایەکی پارێزەرەوە، 0:02:41.886,0:02:46.146 بۆیە سروودەکانی تەرخان کردبوو بۆ ئەو[br]خودایانەی کە شارە گرنگەکانیان بەڕێوە دەبرد. 0:02:46.146,0:02:49.986 ئەو ڕێزی پەرستگەی شارەکان دەگرت[br]تایبەتمەندیەکانی خواکانی دەپەرست، 0:02:49.986,0:02:54.251 و پەیوەندی نێوان خوای ڕوون دەکردەوە[br]بە خواوەندەکانەوە لە پەرستگە دا. 0:02:54.251,0:02:58.276 لە نوسینەکانیدا،[br]خواکانی بە مرۆڤ چواندووە" 0:02:58.276,0:03:03.608 ئەوان ئازار دەچێژن، شەڕ دەکەن، خۆشەویستی[br]دەکەن و وەڵامی داواکانی مرۆڤ دەدەنەوە. 0:03:03.608,0:03:06.408 بە نرخترین کاری وێژەیی ئینھیدوانا 0:03:06.408,0:03:10.501 ئەو ھۆنراوەیە بوو کە بۆ ئینانای نووسی[br]خوای شەڕ و ئارەزوو، 0:03:10.501,0:03:14.836 وزە ئاژاوەیی و پیرۆزەکە کە[br]درەوشانەوە دەدات بە گەردوون. 0:03:14.836,0:03:18.131 ئینانا خۆشی دەبینی لە ھەمو جۆرەکانی[br]دەستەواژەی ڕەگەزی 0:03:18.131,0:03:22.301 و زۆر بەھێز بوو کە تەنانەت [br]سنورەکانی ڕەگەزیی تێدەپەڕاند، 0:03:22.301,0:03:27.856 ئەوانەی دەچوونە لای، بریتی بوون لە سۆزانی،[br]خەسێندراو، و پۆشەرانی جلی ڕەگەزی بەرامبەر. 0:03:27.856,0:03:33.406 ئینھیدوانا ئینانای دانا لە سەرووی پەرستگە[br]وەک بەھێزترین خوداوەند. 0:03:33.406,0:03:38.317 ھۆنراوەکانی بۆ ئینانا، یەکەم جار بوو نوسەرێک[br]جێناوی من بەکار بھێنێت لە نوسینەکەیدا، 0:03:38.317,0:03:43.486 و یەکەم جار بوو نووسین بەکار بێت بۆ[br]پەی بردن، بە ھەستە قوڵ و نھێنیەکان. 0:03:43.486,0:03:47.106 دوای مردنی باوکی ئینھیدوانا،[br]پاشا سارگۆن، 0:03:47.106,0:03:51.118 جەنەڕاڵێک سوودی لەم بۆشاییە سیاسیە[br]وەرگرت و دەستەڵاتی گرتە دەست. 0:03:51.118,0:03:55.550 وەک ئەندامێکی بەھێزی بنەماڵەی دەسەڵاتدار[br]ئینھیدوانا ئامانج بوو، 0:03:55.550,0:03:58.072 و جەنەڕاڵەکە ئەوی دور خستەوە لە ئێر. 0:03:58.072,0:04:02.118 خوشکەزاکەی،[br]پاشا ئەفسانەییەکەی سۆمەری نەرام-سین، 0:04:02.118,0:04:07.148 لە کۆتاییدا شکستی بە یاخیبوونەکە ھێنا و[br]پوری گەڕاندەوە وەک قەشەی گەورە. 0:04:07.148,0:04:11.753 بە گشتی، ئینھیدوانا خزمەتی کرد وەک[br]قەشەی گەورە بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ. 0:04:11.753,0:04:14.463 دوای مردنی بوو، [br]خواوەندێکی بچووک، 0:04:14.463,0:04:18.996 و ھۆنراوەکانی لەبەرگیرانەوە و دەخوێندران[br]و دەوترانەوە لە ھەموو ئیمپراتۆریەتەکەدا 0:04:18.996,0:04:21.181 بۆ ماوەی زیاتر لە ٥٠٠ ساڵ. 0:04:21.181,0:04:24.186 ھۆنراوەکانی کاری کردە سەر[br]"پەرتووکی عیبری "پەیمانی کۆن، 0:04:24.186,0:04:27.336 و داستانەکانی ھۆمیرۆس، و سروودە[br]ئاینیەکانی مەسیحیەت. 0:04:27.336,0:04:30.556 ئەمڕۆ، میراتیی ئینھیدوانا ھێشتا[br]بوونی ماوە، 0:04:30.556,0:04:33.636 لەسەر ئەو تاتە قوڕانەی کە[br]لەو کاتەوە تا ئێستا بێ زیان ماونەتەوە.