WEBVTT 00:00:06.795 --> 00:00:09.825 ٤٣٠٠ ساڵ لەمەو بەر لە سۆمەری کۆن، 00:00:09.825 --> 00:00:15.643 بەھێزترین کەسایەتی شاری ئێر دورخرایەوە بۆ ناو بیابانی گەورە. NOTE Paragraph 00:00:15.643 --> 00:00:17.753 ناوی ئەو ئینھیدوانا بوو. 00:00:17.753 --> 00:00:22.410 ئەو گەورە قەشەی خودای مانگ و یەکەم نوسەری ناسراویی مێژوو بوو. 00:00:22.410 --> 00:00:27.776 لە کاتی دورکەوتنەوەی، ئەو ٤٢ سرودی ئاینی و سێ داستانی بە ھۆنراوە نوسیوە. 00:00:27.776 --> 00:00:30.956 و ئەمە کۆتایی ئەو نەبوو لەگەڵ وڵاتی سۆمەر. NOTE Paragraph 00:00:30.956 --> 00:00:34.700 ئینھیدوانا ١٧٠٠ ساڵ پێش سافۆ دەژیا. 00:00:34.700 --> 00:00:36.970 ١٥٠٠ ساڵ پێش ھۆمیرۆس، 00:00:36.970 --> 00:00:41.140 و نزیکەی ٥٠٠ ساڵ بەر لە باوکە ئیبراھیم کە لە ئینجیل ناوی ھاتووە. 00:00:41.140 --> 00:00:45.800 ئەو لە میزۆپۆتامیا لە دایک بوو، زەوی نێوان ڕووباری دیجلە و فوڕات. 00:00:45.800 --> 00:00:49.230 و شوێنی لە دایک بوونی یەکەم شار و کلتوری بەرز. 00:00:49.230 --> 00:00:53.192 باوکی پاشا سارگۆنی گەورە بوو، بنیادنەری یەکەم ئیمپراتۆریەت لە مێژوودا، 00:00:53.192 --> 00:00:58.190 کە شارە سەربەخۆکانی میزۆپۆتامیای داگیر کرد لە ژێر ئاڵایەکی یەگرتوودا. 00:00:58.190 --> 00:01:01.690 سارگۆن سامییەکی باکووری بوو کە بە ئەکەدی قسەی دەکرد، 00:01:01.690 --> 00:01:06.132 و شارە کۆنەکانی تری سۆمەریی ئەویان وەک داگیرکەرێک دەبینی. 00:01:06.132 --> 00:01:09.296 ئەوان زۆر جار شۆڕشیان دەکرد بۆ بەدەستھێنانەوەی سەربەخۆیی، 00:01:09.296 --> 00:01:11.692 و شکاندنی بنەماڵەی دەسەڵاتداری نوێ. NOTE Paragraph 00:01:11.692 --> 00:01:13.722 بۆ لێک نزیک کردنەوەی کلتورەکان، 00:01:13.722 --> 00:01:17.822 سارگۆن کچەکەی دیاری کرد، ئینھیدوانا، وەک قەشەی گەورە 00:01:17.822 --> 00:01:20.242 لە پەرستگا زۆر گرنگەکانی ئیمپراتۆریەتەکە. 00:01:20.242 --> 00:01:22.972 کچەکەی خێزانی شاھانە بەشێوەیەکی ئاسایی خزمەتی ئاینیی کرد، 00:01:22.972 --> 00:01:27.542 و ئەو و دەیتوانی بخوێنێتەوە و بنوسێت بە ھەردوو زمانی ئەکەدی و سۆمەری، 00:01:27.542 --> 00:01:30.340 و دەیتوانی کردە بیرکاریەکان بکات. NOTE Paragraph 00:01:30.340 --> 00:01:34.252 یەکەم نوسینی جیھان وەک سیستەمێکی ژمێریاری لە سۆمەرەوە دەرکەوت، 00:01:34.252 --> 00:01:39.117 ڕێی دەدا بە بازرگانەکان بدوێن لە دوریەکی زۆرەوە لەگەڵ بازرگانانی دەرەوە. 00:01:39.117 --> 00:01:42.837 سیستەمە ھێماییەکەیان گەشەی کرد بوو بۆ نووسین 00:01:42.837 --> 00:01:46.071 ‎نزیکەی ٣٠٠ ساڵ بەر لە لە دایک بوونی ئینھیدوانا. 00:01:46.071 --> 00:01:49.001 ئەم شێوازە سەرەتاییەی نووسین، پێی دەوترا بزماری، 00:01:49.001 --> 00:01:54.304 بە قەڵەمی دارین دەنووسرا، دەپەستێورا لەسەر لەوحەی قوڕینی نەرم تا شێوەی مێخی وەربگرێت. 00:01:54.304 --> 00:01:56.154 بەڵام ھەتا کاتی ئینھیدوانا، 00:01:56.154 --> 00:02:00.011 ئەم نووسینە بە زۆری شێوەی پاراستنی تۆمار و لەبەرگیراوەی وەرگرت، 00:02:00.011 --> 00:02:04.768 زیاتر لە کارە بنەڕەتیەکەی بۆ تاکی نوسەر. NOTE Paragraph 00:02:04.768 --> 00:02:09.571 شارەکەی ئینھیدوانا ''ئێر'' شارێکی ٣٤ ھەزار کەسی بوو لەگەڵ شەقامی تەنگ و 00:02:09.571 --> 00:02:13.591 خانووی خشتی چەند نھۆم، عەمباری دانەوێڵە، و جۆگەی ئاودێری تیا بوو. 00:02:13.591 --> 00:02:17.496 و قەشەی گەورە، ئینھیدوانا توانی دانەوێڵە زەخیرە بکاتە بۆ شارەکە، 00:02:17.496 --> 00:02:21.396 چاودێری سەدان کرێکاری پەرستگەی دەکرد، خەونە پیرۆزەکانی لێک دەدایەوە، 00:02:21.396 --> 00:02:23.766 و سەرۆکایەتی ڤیستیڤاڵی مانگانەی "مانگی نوێ و 00:02:23.766 --> 00:02:27.216 ئاھەنگی یەکسان بوونی شەو و ڕۆژ دەکرد. NOTE Paragraph 00:02:27.216 --> 00:02:30.576 ئینھیدوانا دەستی کرد بە یەکخستنی کلتوری کۆنی سۆمەریی 00:02:30.576 --> 00:02:32.846 لەگەڵ شارستانیەتی نوێی ئەکەدی. 00:02:32.846 --> 00:02:36.286 بۆ بەدەستھێنانی ئەمە، ٤٢ سروودی ئاینی نووسی 00:02:36.286 --> 00:02:38.616 کە ئەفسانەی ھەردوو نەتەوەکەی تێکەڵ کرد. 00:02:38.616 --> 00:02:41.886 ھەر شارێکی میزۆپۆتامیا بەڕێوە دەبرا لەلایەن خوایەکی پارێزەرەوە، 00:02:41.886 --> 00:02:46.146 بۆیە سروودەکانی تەرخان کردبوو بۆ ئەو خودایانەی کە شارە گرنگەکانیان بەڕێوە دەبرد. 00:02:46.146 --> 00:02:49.986 ئەو ڕێزی پەرستگەی شارەکان دەگرت تایبەتمەندیەکانی خواکانی دەپەرست، 00:02:49.986 --> 00:02:54.251 و پەیوەندی نێوان خوای ڕوون دەکردەوە بە خواوەندەکانەوە لە پەرستگە دا. 00:02:54.251 --> 00:02:58.276 لە نوسینەکانیدا، خواکانی بە مرۆڤ چواندووە" 00:02:58.276 --> 00:03:03.608 ئەوان ئازار دەچێژن، شەڕ دەکەن، خۆشەویستی دەکەن و وەڵامی داواکانی مرۆڤ دەدەنەوە. NOTE Paragraph 00:03:03.608 --> 00:03:06.408 بە نرخترین کاری وێژەیی ئینھیدوانا 00:03:06.408 --> 00:03:10.501 ئەو ھۆنراوەیە بوو کە بۆ ئینانای نووسی خوای شەڕ و ئارەزوو، 00:03:10.501 --> 00:03:14.836 وزە ئاژاوەیی و پیرۆزەکە کە درەوشانەوە دەدات بە گەردوون. 00:03:14.836 --> 00:03:18.131 ئینانا خۆشی دەبینی لە ھەمو جۆرەکانی دەستەواژەی ڕەگەزی 00:03:18.131 --> 00:03:22.301 و زۆر بەھێز بوو کە تەنانەت سنورەکانی ڕەگەزیی تێدەپەڕاند، 00:03:22.301 --> 00:03:27.856 ئەوانەی دەچوونە لای، بریتی بوون لە سۆزانی، خەسێندراو، و پۆشەرانی جلی ڕەگەزی بەرامبەر. NOTE Paragraph 00:03:27.856 --> 00:03:33.406 ئینھیدوانا ئینانای دانا لە سەرووی پەرستگە وەک بەھێزترین خوداوەند. 00:03:33.406 --> 00:03:38.317 ھۆنراوەکانی بۆ ئینانا، یەکەم جار بوو نوسەرێک جێناوی من بەکار بھێنێت لە نوسینەکەیدا، 00:03:38.317 --> 00:03:43.486 و یەکەم جار بوو نووسین بەکار بێت بۆ پەی بردن، بە ھەستە قوڵ و نھێنیەکان. NOTE Paragraph 00:03:43.486 --> 00:03:47.106 دوای مردنی باوکی ئینھیدوانا، پاشا سارگۆن، 00:03:47.106 --> 00:03:51.118 جەنەڕاڵێک سوودی لەم بۆشاییە سیاسیە وەرگرت و دەستەڵاتی گرتە دەست. 00:03:51.118 --> 00:03:55.550 وەک ئەندامێکی بەھێزی بنەماڵەی دەسەڵاتدار ئینھیدوانا ئامانج بوو، 00:03:55.550 --> 00:03:58.072 و جەنەڕاڵەکە ئەوی دور خستەوە لە ئێر. 00:03:58.072 --> 00:04:02.118 خوشکەزاکەی، پاشا ئەفسانەییەکەی سۆمەری نەرام-سین، 00:04:02.118 --> 00:04:07.148 لە کۆتاییدا شکستی بە یاخیبوونەکە ھێنا و پوری گەڕاندەوە وەک قەشەی گەورە. NOTE Paragraph 00:04:07.148 --> 00:04:11.753 بە گشتی، ئینھیدوانا خزمەتی کرد وەک قەشەی گەورە بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ. 00:04:11.753 --> 00:04:14.463 دوای مردنی بوو، خواوەندێکی بچووک، 00:04:14.463 --> 00:04:18.996 و ھۆنراوەکانی لەبەرگیرانەوە و دەخوێندران و دەوترانەوە لە ھەموو ئیمپراتۆریەتەکەدا 00:04:18.996 --> 00:04:21.181 بۆ ماوەی زیاتر لە ٥٠٠ ساڵ. 00:04:21.181 --> 00:04:24.186 ھۆنراوەکانی کاری کردە سەر "پەرتووکی عیبری "پەیمانی کۆن، 00:04:24.186 --> 00:04:27.336 و داستانەکانی ھۆمیرۆس، و سروودە ئاینیەکانی مەسیحیەت. 00:04:27.336 --> 00:04:30.556 ئەمڕۆ، میراتیی ئینھیدوانا ھێشتا بوونی ماوە، 00:04:30.556 --> 00:04:33.636 لەسەر ئەو تاتە قوڕانەی کە لەو کاتەوە تا ئێستا بێ زیان ماونەتەوە.