0:00:00.887,0:00:04.415 ئەمڕۆ دەستپێئەکەم بە ڕووداوێکی[br]تەمومژاوی مێژوویی. 0:00:05.037,0:00:08.006 ساڵی ١٩٥٧، دوو ژنی گەنج هەبوون، 0:00:08.030,0:00:09.385 هەردووکیان لە ٢٠ەکانی تەمەنیان، 0:00:09.409,0:00:10.893 هەردووکیان لە هەمان شاردا ئەژیان، 0:00:10.917,0:00:13.753 هەردووکیان ئەندامی هەمان[br]گرووپی سیاسی بوون. 0:00:14.751,0:00:18.591 ئەو ساڵە، هەردووکیان بڕیاریان یا[br]کاری توندتویژی ئەنجام بەن. 0:00:19.284,0:00:23.413 کچێکیان چەکێکی هەڵگرت و نزیکبۆوە[br]لە سەربازێک لە خاڵی پشکنین. 0:00:24.300,0:00:29.078 کچەکەی تریان قومبەلەیەکی هەڵگرت و[br]چوو بۆ کافێیەکی قەرەباڵغ. 0:00:30.287,0:00:31.986 بەڵام ئەمە ڕووی یا: 0:00:32.429,0:00:36.138 یەکێک لەو کچانە هێرشەکەی[br]ئەنجام یا، 0:00:37.028,0:00:40.048 بەڵام ئەوەی تریان گەڕایەوە. 0:00:41.303,0:00:42.997 کەواتە چی جیاوازییەکەی درووستکرد؟ 0:00:44.157,0:00:47.414 من مێژووناسی ڕەفتاریم، و[br]هەڵسوکەوتی دووژمنکارانە، 0:00:47.438,0:00:49.359 ڕۆڵی مێشک لە ڕەوشتدا و 0:00:49.383,0:00:52.592 توانای بڕیاردان ئەخوێنم[br]لە جموجۆڵە کۆمەڵایەتییەکاندا. 0:00:52.616,0:00:54.613 زۆر ئەکات. (پێکەنین) 0:00:54.637,0:00:57.287 کەواتە، وەرگێڕانی ئەوە ئەمەیە: 0:00:57.311,0:01:02.089 توێژینەوە لەسەر ئەو ساتە ئەکەم[br]کە کەسەکە بڕیار ئەیات بیتەقێنێت، 0:01:02.113,0:01:06.749 لەگەڵ بڕیارە ڕۆژانەکانی [br]ئەیگەیەنێتە ئەو ساتە و 0:01:06.773,0:01:12.896 چیرۆکەکانی بەخۆیانی ئەڵێن دەربارەی ئەوەی[br]بۆچی ڕەفتارەکەیان ڕەوایی هەیە. 0:01:13.468,0:01:14.724 ئێستا، ئەم تەوەرە -- 0:01:14.748,0:01:17.418 تەنیا توێژەرانە نییە بۆ من. 0:01:17.442,0:01:19.227 ڕاستییەکەی کەمێکیش کەسییە. 0:01:19.251,0:01:22.612 من لە ناوچەی کووتینای ئایداهۆ گەورەبووم، و 0:01:22.636,0:01:24.724 ئەمە زۆر گرنگە. 0:01:25.147,0:01:29.669 ئەمە بەشەکەی ئایداهۆ نییە[br]بە پەتاتەوە. 0:01:29.693,0:01:32.111 پەتاتەمان نییە. و 0:01:32.135,0:01:34.108 ئەگەر پرسیارم لێبکەیت دەربارەی پەتاتە، 0:01:34.132,0:01:35.483 ئەتدۆزمەوە. 0:01:35.507,0:01:36.726 (پێکەنین) 0:01:36.750,0:01:40.198 ئەم بەشەی ئایداهۆ ناسراوە[br]بە دەریاچەی شاخەکان، 0:01:40.222,0:01:42.047 ئەسپسواری، 0:01:42.071,0:01:43.319 خلیسکێنە. 0:01:43.684,0:01:46.938 بەداخەوە، سەرەتای ١٩٨٠کان، 0:01:46.962,0:01:50.969 بوو بە شوێنێکی ناسراویش[br]وەک بارەگا جیهانییەکانی 0:01:50.993,0:01:52.984 نەتەوە ئاریانەکان. 0:01:53.348,0:01:56.911 هەموو ساڵێک، ئەندامەکانی ڕێکخراوە[br]نازییە نوێکە 0:01:56.935,0:01:59.924 یەنە دەرەوە و بەناو شارۆچکەکەمانا ئەڕۆن و 0:01:59.948,0:02:01.158 هەموو ساڵێکیش، 0:02:01.182,0:02:04.523 ئەندامەکانی شارۆچکەکەمان ئەچنە دەرەوە و[br]ناڕەزایی دەرئەبڕن لەدژیان. 0:02:04.547,0:02:08.395 ساڵی ٢٠٠١، لە ئامادەیی دەرچووم، و 0:02:08.419,0:02:12.577 چووم بۆ زانکۆ لە شاری نیو یۆرک. 0:02:12.601,0:02:16.553 مانگی ئابی ٢٠٠١ گەشتم. 0:02:17.482,0:02:19.766 وەک هەندێکتان لەوانەیە ئاگادار بن، 0:02:19.790,0:02:21.681 سێ هەفتە دواتر، 0:02:21.705,0:02:23.500 دوو باڵەخانە بەرزەکە تەقێنرانەوە. 0:02:24.243,0:02:27.997 زۆر تاسام بەوە. 0:02:28.503,0:02:30.878 زۆر تووڕەبووم. 0:02:32.613,0:02:34.222 ئەمویست شتێک بکەم، 0:02:34.246,0:02:38.396 بەڵام تەنیا شت کە ئەمتوانی ئەوکاتە[br]بیری لێبکەمەوە بیکەم 0:02:38.420,0:02:40.623 فێربوونی عەرەبی بوو. 0:02:41.955,0:02:43.112 دانی پیا ئەنێم، 0:02:43.136,0:02:49.223 ئەو کچەی ناو پۆلەکە بووم کە ئەمویست[br]بزانم بۆچی "ئەوان" ڕقیان لە "ئێمە"یە. 0:02:49.247,0:02:52.638 لەبەر هۆکاری زۆر خراپ[br]خۆم فێری عەرەبی ئەکرد. 0:02:53.265,0:02:55.200 بەڵام شتێکی چاوەڕوان نەکراو ڕووی یا. 0:02:55.224,0:02:58.194 زەمالەیەکی خوێندنم دەستکەوت[br]بۆ خوێندن لە ئیسرائیل. 0:02:58.718,0:03:01.535 بۆیە کچەکەی ئایداهۆ [br]چوو بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست. 0:03:01.559,0:03:06.045 ئەوکاتەش کە لەوێ بووم،[br]چاوم بە فەڵەستینییە موسوڵمانەکان کەوت، 0:03:06.069,0:03:08.101 فەڵەستینییە مەسیحییەکان، 0:03:08.125,0:03:09.282 دانیشتووانەکانی ئیسرائیل، 0:03:09.306,0:03:10.975 چالاکەوانە ئاشتیخوازەکانی ئیسرائیل. 0:03:11.501,0:03:16.035 ئەوەی فێریبووم ئەوە بوو کە[br]هەر کردەوەیەک ژینگەناسی هەیە. 0:03:16.696,0:03:18.125 چوارچێوەیەکی هەیە. 0:03:20.074,0:03:23.627 لەوکاتەوە، بە جیهاندا گەڕاوم، 0:03:23.651,0:03:27.565 توێژینەوەم لەسەر چالاکییە[br]توندوتیژییەکان کردووە، 0:03:27.589,0:03:32.554 کارم لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومی و[br]جەنگاوەرەکانی پێشووی شەڕی عێراق، 0:03:32.578,0:03:33.776 سوریا، 0:03:33.800,0:03:35.219 ڤێتنام، 0:03:35.243,0:03:36.425 باڵکان، و 0:03:36.449,0:03:37.730 کوبا کردووە. 0:03:38.422,0:03:40.817 دکتۆراکەم لە مێژووا هێناوە، و 0:03:40.841,0:03:43.355 ئەوەی ئێستا ئەیکەم ئەوەیە[br]ئەچم بۆ ئەرشیفە جیاوازەکان و 0:03:43.379,0:03:45.600 بەناو بەڵگەنامەکانا ئەگەڕێم، 0:03:45.624,0:03:49.257 بۆ دانپیانانەکانی پۆلیس ئەگەڕێم، 0:03:49.281,0:03:51.846 بۆ دۆسییەکانی دادگا، 0:03:51.870,0:03:57.086 دەفتەری بیرەوەری و مەنەفێستی کەسەکانی[br]تێوەگلاون لە کاری توندوتیژییەوە. 0:03:57.110,0:04:00.296 ئێستا، هەموو ئەم بەڵگەنامانە کۆئەکەیتەوە -- 0:04:00.320,0:04:01.730 چیت پێئەڵێن؟ 0:04:01.754,0:04:04.921 مێشکمان حەزی لە نهێنی[br]پشت هۆکارەکەیە، 0:04:04.945,0:04:06.133 ئەوە ڕاستییەکەیە. 0:04:06.157,0:04:09.107 بۆیە هەر جارێک هێرشێک ئەبینین لە هەواڵەکاندا، 0:04:09.131,0:04:11.563 بەزۆری یەک پرسیار ئەکەین: 0:04:11.587,0:04:12.889 بۆچی؟ 0:04:12.913,0:04:14.404 بۆچی ئەوە ڕووی یا؟ 0:04:14.428,0:04:17.328 ئەتوانم پێتان بڵێم کە[br]هەزارەها مەنەفێستم خوێندۆتەوە، و 0:04:17.352,0:04:21.913 ئەوەی ئەیدۆزیتەوە ئەوەیە کە [br]لە ڕاستیدا لاساییکەرەوەن. 0:04:21.937,0:04:25.506 لاسایی ئەو جوڵە سیاسییە ئەکەنەوە[br]کە لێوەی هاتوون. 0:04:25.530,0:04:29.543 بۆیە ڕاستییەکەی زۆرمان پێناڵێن[br]دەربارەی بڕیاردان 0:04:29.567,0:04:31.561 لەو دۆسییە دیاریکراوەیا. 0:04:31.924,0:04:36.542 بۆیە پێویستە خۆمان فێرکەین[br]پرسیارێکی تەواو جیاواز بکەین. 0:04:36.566,0:04:40.144 لەجیاتی "بۆچی"؟ پێویستە بپرسیت "چۆن؟" 0:04:40.168,0:04:43.079 ئەو کەسانە چۆن ئەم[br]هێرشانەیان کرد، و 0:04:43.103,0:04:48.381 چۆن ژینگەی بڕیاردانەکەیان[br]ڕۆڵی هەبووە لە کردارە توندوتیژییەکەیا؟ 0:04:48.781,0:04:53.799 دوو شت هەیە فێری بووم[br]لە کردنی ئەم جۆرە پرسیارانەوە. 0:04:53.823,0:04:55.895 گرنگترین شت ئەوەیە 0:04:55.919,0:04:58.955 توندوتیژی سیاسی شتێک نییە[br]تایبەت بێت بە کلتورێکەوە 0:04:58.979,0:05:00.359 ئێمە درووستی ئەکەین. 0:05:00.383,0:05:02.673 ئەگەر درکیشی پێبکەین یان نا، 0:05:02.697,0:05:08.160 خووەکانی ڕۆژانەمان دەبنە هۆی[br]درووستکردنی توندوتیژی 0:05:08.184,0:05:09.738 لە ژینگەکەماندا. 0:05:09.762,0:05:14.978 ئەمەش دوو خوون کە بۆم دەرکەوت[br]هۆکارن بۆ توندوتیژی. 0:05:16.322,0:05:19.562 یەکێک لە یەکەمین شتەکانی[br]هێرشبەرەکان کردوویانە 0:05:19.586,0:05:23.392 کاتێک خۆیان ئامادەکردووە[br]بۆ ڕووداوێکی توندوتیژی 0:05:23.416,0:05:27.111 ئەوەیە خۆیان داپۆشیوە[br]بە بڵقێکی زانیاری. 0:05:27.135,0:05:29.693 هەواڵی ساختەمان بیستووە، وانییە؟ 0:05:29.717,0:05:32.094 ئەمە منی تاساند: 0:05:32.118,0:05:35.616 هەموو کۆمەڵێک کە توێژینەوەم لەسەر کردووە[br]جۆرێک لە درووشمی هەواڵی ساختەی هەبووە. 0:05:35.640,0:05:39.028 کۆمەنیستە فەڕەنسییەکان پێیان ئەوت[br]"ڕاگەیاندنی گەنیو." 0:05:39.052,0:05:43.149 نەتەوەپەرستە فەڕەنسییەکان پێی ئەڵێن[br]"ڕاگەیاندنی فرۆشراو" و 0:05:43.173,0:05:45.365 "ڕاگەیاندنی ناپاک." 0:05:45.389,0:05:48.900 جوڵە ئیسلامییەکانی میسڕ پێی ئەڵێن[br]"ڕاگەیاندنی بەدڕەوشت." و 0:05:48.924,0:05:51.989 کۆمەنیستە میسڕییەکانیش پێیان ئەوت... 0:05:52.013,0:05:53.266 "هەواڵی ساختە." 0:05:53.290,0:05:57.796 کەواتە بۆچی گروپەکان ئەم هەموو کاتە[br]بەسەر ئەبەن بۆ دروستکردنی ئەم بڵقە زانیارییانە؟ 0:05:57.820,0:06:00.701 ڕاستییەکەی وەڵامەکەی زۆر سادەیە. 0:06:00.725,0:06:05.220 لەسەر بنەمای زانیارییەکەی متمانەی پێئەکەین[br]بڕیار ئەیەین، وانییە؟ 0:06:05.244,0:06:09.087 کەواتە ئەگەر متمانە بە زانیاری خراپ بکەین، 0:06:09.111,0:06:12.086 بڕیاری خراپیش ئەیەین. 0:06:12.110,0:06:15.100 خوێکی تری سەرنجڕاکێشیش[br]کە بەکاریان هێناوە 0:06:15.124,0:06:18.067 کاتێک ویستویانە هێرشێکی[br]توندوتیژی بکەن ئەوەیە 0:06:18.091,0:06:21.621 وەک کەسێک سەیری قوربانییەکەیان نەکردووە 0:06:21.645,0:06:24.356 بەڵکو وەک ئەندامێکی گرووپی دژ. 0:06:25.006,0:06:26.737 لێرەیا شتەکان سەیر ئەبن. 0:06:27.554,0:06:31.889 زانستێکی خۆشی مێشک هەیە لەپشتی ئەوەی[br]بۆچی ئەو جۆرە بیرکردنەوەیە کاریگەرە. 0:06:31.913,0:06:35.441 با بڵێین هەمووتان بکەین[br]بە دوو تیمەوە: 0:06:35.465,0:06:36.617 تیمی شین، 0:06:36.641,0:06:37.945 تیمی سوور. و 0:06:37.969,0:06:41.437 ئینجا داواتان لێئەکەم لە یارییەکدا[br]ڕکابەری بکەن دژی یەکتر. 0:06:41.461,0:06:45.419 ئەوەی جێگەی پێکەنینە ئەوەیە،[br]لە چەند میلی چرکەیەکدا، 0:06:45.443,0:06:50.292 دەست ئەکەن بە هەستکردن بە خۆشی --[br]خۆشی-- 0:06:50.316,0:06:55.129 کاتێک شتی خراپ بەسەر ئەندامەکانی[br]تیمەکەی تردا یەت. 0:06:55.814,0:06:59.898 ئەوەی جێگەی پێکەنینە لەوەیا ئەوەیە[br]ئەگەر داوا لە یەکێک لە ئێوەی تیمی شین بکەم 0:06:59.922,0:07:01.837 بڕۆن و بچنە ناو تیمە سوورەکەوە، 0:07:02.805,0:07:04.797 مێشکتان دووبارە[br]پێوانەیی ڕێکئەخاتەوە، و 0:07:04.821,0:07:06.195 لەماوەی چەند میلی چرکەیەکدا، 0:07:06.219,0:07:08.812 دەست ئەکەن بە هەستکردن بە خۆشی 0:07:08.836,0:07:12.294 کاتێک شتی خراپ بەسەر ئەندامەکانی[br]تیمەکەی پێشووترتاندا یەت. 0:07:14.064,0:07:20.669 ئەمە نموونەیەکی زۆر باشە لەسەر ئەوەی[br]بۆچی بیرکردنەوەی ئێمە-ئەوان ئەوەنە مەترسیدارە 0:07:20.693,0:07:22.463 لە ژینگە سیاسییەکەماندا. 0:07:22.487,0:07:26.828 خوێکی تر کە هێرشبەرەکان بەکاریانهێناوە[br]بۆ ئەوەی خۆیان خێراترکەن بۆ هێرشێک 0:07:26.852,0:07:29.220 ئەوەیە تیشکیان خستۆتە سەر جیاوازییەکان. 0:07:29.244,0:07:32.201 بە واتایەکی تر، سەیری قوربانییەکانیان[br]کردوون، و بیریان کردۆتەوە، 0:07:33.075,0:07:35.221 "هیچ شتێکی هاوبەشم نییە[br]لەگەڵ ئەو کەسەیا. 0:07:35.245,0:07:37.374 تەواو جیاوازن لەمن." 0:07:38.829,0:07:41.995 دووبارە، ئەمە لەوانەیە[br]لە چەمکێکی زۆر سادە بچێت، 0:07:42.019,0:07:46.676 بەڵام زانستێکی سەرنجڕاکێش هەیە لەپشت[br]ئەوەی بۆچی ئەمە کارئەکات. 0:07:47.209,0:07:52.438 با بڵێین ڤیدیۆی چەند دەستێکی[br]ڕەنگ کراوتان نیشان ئەیەم و 0:07:52.462,0:07:56.237 دەرزی تیژ ئەکرێت بەم دەستانەی[br]ڕەنگی جیا جیا کراون، 0:07:56.261,0:07:57.411 باشە؟ 0:07:58.360,0:08:00.219 ئەگەر سپی بیت،، 0:08:00.243,0:08:05.954 ئەگەری هەیە تووشی زۆرترین[br]هەڵچوون بیت، 0:08:05.978,0:08:07.541 یان زۆرترین ئازاربیت، 0:08:07.565,0:08:10.496 کاتێک ئەبینیت دەرزییەکە ئەکرێت[br]بە دەستێکی سپیدا. 0:08:12.053,0:08:15.447 ئەگەر ئەمریکی لاتینی بیت، عەرەب،[br]ڕەش پێست، 0:08:15.471,0:08:19.038 هەست بە زۆرترین هەڵچوون ئەکەیت 0:08:19.062,0:08:23.926 کاتێک ئەبینیت دەرزییەکە ئەکرێت[br]بەو دەستەی لە هی خۆت ئەچێت. 0:08:26.846,0:08:30.718 هەواڵە باشەکە ئەوەیە،[br]لەڕووی بایۆلۆجییەوە جێگیرکراو نییە. 0:08:30.742,0:08:32.537 ئەوە هەڵسوکەوتێکە فێری ئەبیت. 0:08:33.252,0:08:37.730 واتە هەتا کاتی زیاتر بەسەر بەرین[br]لەگەڵ کۆمەڵە ڕەگەزەکانی تردا و 0:08:37.754,0:08:44.623 زیاتر سەیریان بکەین وەک هاوشێوەی خۆمان و[br]بەشێک لە تیمەکانی خۆمان، 0:08:44.647,0:08:46.875 زیاتر هەست بە ئازاریان ئەکەین. 0:08:46.899,0:08:49.456 دوایین خوو کە باسی ئەکەم 0:08:49.480,0:08:54.537 ئەوەیە کاتێک هێرشبەرەکان خۆیان ئامادەکردووە[br]بۆ ئەوەی بچن و یەکێک لەم کارانە بکەن، 0:08:54.561,0:08:57.227 تیشکیان خستۆتە سەر ئاماژەی دەستپێکردنی[br]سۆزی دیاریکراو. 0:08:57.251,0:09:03.117 بۆ چەندین مانگ، خۆیان بەستووە بە تیشکخستنە سەر[br]ئاماژەی دەستپێکردنی توڕەیی، بۆ نموونە. 0:09:03.141,0:09:05.839 بۆیە باسی ئەکەم چونکە ئەمە ئێستا[br]زۆر بەبرەوە. 0:09:05.863,0:09:09.547 ئەگەر ماڵپەڕەکان یان[br]هەواڵەکان بخوێنیتەوە، 0:09:09.571,0:09:13.550 قسەکردن لەسەر دوو چەمک ئەبینیت[br]لە زانستی تاقیگەدا: 0:09:13.574,0:09:16.779 دەستبەسەردا گرتنی ئەمیگدالا و[br]دەستبەسەرداگرتنی سۆزی. 0:09:16.803,0:09:19.376 دەستبەسەرداگرتنی ئەمیگدالا: 0:09:19.400,0:09:23.489 ئەو چەمکەیە کە ئاماژەیەکی دەستپێکردنت[br]پێ نیشان ئەیەم -- با بڵێین چەکێک -- 0:09:23.513,0:09:27.406 مێشکیشت کاردانەوەی ئەبێت[br]بە وەڵامێکی خۆدرووستکەری 0:09:27.430,0:09:28.599 بۆ ئەو ئاماژەی دەستپێکردنە. 0:09:28.623,0:09:31.124 دەستبەسەرداگرتنی سۆزی --[br]چەمکێکی زۆر هاوشێوەیە. 0:09:31.148,0:09:36.179 ئەو بیرۆکەیەیە کە ئاماژەیەکی دەستپێکردنی[br]توڕەکردنت نیشان ئەیەم، بۆ نموونە، و 0:09:36.203,0:09:41.292 مێشکت کاردانەوەی ئەبێت بە وەڵامێکی[br]خۆدروستکەری تووڕەبوون 0:09:41.316,0:09:42.643 بۆ ئەو ئاماژە درووستکەرە. 0:09:42.667,0:09:46.646 پێموابێت ژنان زیاتر تووشی ئەمە ئەبن[br]وەک لە پیاوان. (پێکەنین) 0:09:46.670,0:09:47.677 (پێکەنین) 0:09:47.701,0:09:51.227 ئەو جۆرە لە باسکردنی دەستبەسەرداگرتن[br]سەرنجمان ڕائەکێشێت. 0:09:51.251,0:09:54.016 تەنیا وشەی "دەستبەسەرداگرتن"[br]سەرنجمان ڕائەکێشێت. 0:09:54.526,0:09:55.677 مەسەلەکە ئەوەیە، 0:09:55.701,0:10:00.472 زۆربەی کات، ئاماژەی دەستپێکردن[br]بەو شێوەیە نابێت لە ژیانی ڕاستیدا. 0:10:00.970,0:10:02.120 ئەگەر مێژوو بخوێنیت، 0:10:02.144,0:10:07.406 ئەوەی ئەیدۆزیتەوە ئەوەیە کە ڕۆژانە[br]بۆردوومان ئەکرێین بە سەدان هەزار 0:10:07.430,0:10:08.837 ئاماژەی دەستپێکردنەوە. 0:10:08.861,0:10:10.908 بۆیە ئەوەی ئەیکەین[br]فێربوونی فیلتەرکردنە. 0:10:10.932,0:10:12.776 هەندێک لە ئاماژەکان [br]بۆ دەستپێکردن فەرامۆش ئەکەین، 0:10:12.800,0:10:14.979 سەرنجیش بەوانی تر ئەیەین. 0:10:15.003,0:10:18.631 بۆ توندوتیژی سیاسی،[br]ئەمە زۆر گرنگ ئەبێت، 0:10:18.655,0:10:24.566 چونکە واتاکەی ئەوە بووە کە هێرشکەرەکان[br]زۆربەی کات ئاماژەی دەستپێکردنی توڕەبوونیان نەبینیوە و 0:10:24.590,0:10:26.470 لەناکاو هاتبێتنەوە هۆش خۆیان. 0:10:26.825,0:10:28.288 لەجیاتی ئەوە، 0:10:28.312,0:10:34.831 سیاسییەکان، چالاکەوانە کۆمەڵایەتییەکان[br]چەندین هەفتە، مانگ و ساڵیان بەسەربردووە 0:10:34.855,0:10:39.878 لە پڕکردنی ژینگە بە ئاماژەکانی دەستپێکردنی[br]توڕەیی، بۆ نموونە، و 0:10:39.902,0:10:41.905 هێرشکەرەکانیش، 0:10:41.929,0:10:44.364 سەرنجیان یاوە بەو ئاماژەی دەستپێکردنانە، 0:10:44.388,0:10:46.914 متمانەیان پێکردوون، 0:10:46.938,0:10:48.486 تیشکیان خستۆتە سەریان، 0:10:48.510,0:10:51.112 تەنانەت ئەو ئاماژانەی[br]دەستپێکردنیشیان لەبەرکردووە. 0:10:51.136,0:10:57.613 هەموو ئەمە نیشانی ئەیات چەند گرنگە[br]مێژوو بخوێنیت. 0:10:57.637,0:11:01.607 بینینی کارکردنی ئاماژەی دەستپێکردن[br]لە ڕێکخستنی تاقیگەدا شتێکە. و 0:11:01.631,0:11:05.245 ئەو تاقیکردنەوانەی تاقیگە[br]هەتا بڵێیت گرنگن. 0:11:05.269,0:11:09.491 چەندین زانیاری نوێمان ئەیەنێ[br]دەربارەی ئەوەی لەشمان چۆن کار ئەکات. 0:11:10.269,0:11:15.488 بەڵام هەروەها گرنگیشە ببینیت ئەو[br]ئاماژەی دەستپێکردنانە لە ژیانی ڕاستیدا چۆن کار ئەکەن. 0:11:18.535,0:11:22.700 کەواتە هەموو ئەمە چیمان پێئەڵێت[br]لەسەر توندوتیژی سیاسی؟ 0:11:23.908,0:11:27.496 توندوتیژی سیاسی[br]پەیوەست نییە بە کلتورێکەوە. 0:11:27.985,0:11:33.208 کاردانەوەیەکی خۆبەڕێوەبەر و[br]پێشتردیاریکراو نییە بۆ بزوێنەری چواردەور. 0:11:33.523,0:11:34.706 خۆمان بەرهەمی ئەهێنین. 0:11:35.356,0:11:37.429 خووەکانی ڕۆژانەمان بەرهەمی ئەهێنێت. 0:11:38.945,0:11:42.906 با بگەڕێینەوە، بۆ ئەو دوو ژنەی[br]کە لە سەرەتایا باسمان کرد. 0:11:43.940,0:11:49.518 ژنی یەکەم سەرنجی یاوە بەو[br]هەڵمەتی خراپکارییە گەورانە، 0:11:49.542,0:11:50.965 بۆیە چەکەکەی هەڵگرتووە و 0:11:50.989,0:11:53.258 نزیک بۆتەوە لە سەربازی[br]خاڵێکی پشکنین. 0:11:55.302,0:11:58.905 لەو ساتەدا، شتێکی زۆر سەرنجڕاکێش ڕوویداوە. 0:11:58.929,0:12:01.798 سەیری ئەو سەربازەی کردووە، و 0:12:01.822,0:12:03.775 بیری کردۆتەوە، 0:12:06.180,0:12:08.762 "هەمان تەمەنی خۆمی هەیە. 0:12:09.435,0:12:10.953 لە خۆم ئەچێت." 0:12:12.724,0:12:15.262 چەکەکەی داگرتووە، و[br]دوورکەوتۆتەوە. 0:12:16.179,0:12:18.602 تەنیا بەو یەکتۆز لێکچوونە. 0:12:20.128,0:12:23.702 کچی دووەم ئەنجامێکی[br]تەواو جیاوازی هەبووە. 0:12:25.533,0:12:28.382 گوێی لە هەڵمەتەکانی[br]خراپەکارییەکان گرتووە، 0:12:28.406,0:12:31.398 بەڵام چواردەوری خۆی گرتووە[br]بەو کەسانەی 0:12:31.422,0:12:33.246 کە پشتیوانی توندوتیژی بوون، 0:12:33.270,0:12:35.776 هاوەڵەکانیشی پشتیوانی توندوتیژی بوون. 0:12:36.707,0:12:39.983 خۆی داپۆشیوە بە بڵقێکی زانیاری ساختە. 0:12:40.747,0:12:44.397 بۆ چەندین مانگ تیشکی خستۆتە سەر[br]ئاماژەی دەستپێکردنی سۆزی. 0:12:44.421,0:12:50.013 خۆی فێرکردووە هەندێک ڕێگری کلتوری[br]دژی توندوتیژی تێپەڕێنێت. 0:12:50.037,0:12:51.784 ڕاهێنانی لەسەر پلانەکەی کردووە، 0:12:51.808,0:12:54.055 خووى نوێی فێری خۆی کردووە، و 0:12:54.079,0:12:58.201 کە کاتی هاتووە،[br]قومبەلەکەی بردووە بۆ کافێکە، و 0:12:58.225,0:13:00.526 هێرشەکەی ئەنجامییاوە. 0:13:03.592,0:13:06.403 ئەمە هەڵچوون نەبووە. 0:13:06.903,0:13:08.576 ئەمە فێربوون بووە. 0:13:10.463,0:13:14.345 جەمسەرگیری لە کۆمەڵگاکەماندا[br]هەڵچوون نییە، 0:13:14.369,0:13:15.715 فێربوونە. 0:13:16.391,0:13:19.318 هەموو ڕۆژێک خۆمان فێری ئەمانە ئەکەین: 0:13:19.342,0:13:21.304 هەواڵەکانی ئەیکەینەوە، 0:13:21.328,0:13:23.372 سۆزەکانی تیشک ئەخەینە سەریان، 0:13:23.396,0:13:27.756 بیرکردنەوەکانی خۆمانی پێ ئاسوودە ئەکەین[br]لەسەر تیمە سوورەکە یان تیمە شینەکە. 0:13:28.284,0:13:30.549 هەموو ئەمانە ڕۆڵ دەگێڕن[br]لە فێربوونەکەدا، 0:13:30.573,0:13:32.296 ئەگەر درکی پێبکەین یان نا. 0:13:32.696,0:13:34.324 هەواڵە باشەکە ئەوەیە 0:13:35.570,0:13:41.441 ئەو کەسانەی توێژینەوەیان لەسەر ئەکەم[br]بڕیاری خۆیان یاوە، 0:13:41.465,0:13:43.885 هێشتا ئەتوانین ئاراستەی خۆمان بگۆڕین. 0:13:45.164,0:13:48.824 لەوانەیە هەرگیز ئێمە[br]ئەو بڕیارە نەیەین کە ئەوان یاویانە، 0:13:48.848,0:13:52.997 بەڵام ئەکرێت بوەستین لەوەی[br]ڕۆڵمان هەبێت لەو ژینگەی توندوتیژی دروستکەرانە. 0:13:53.552,0:13:58.038 ئەتوانین بچینە دەر لەو[br]بڵقی هەواڵانەی تیایداین، 0:13:58.062,0:14:02.106 ئەکرێت زیاتر بەئاگا بین بۆ ئەو[br]ئاماژەی دەستپێکردنە سۆزییانەی 0:14:02.130,0:14:03.359 تیشک ئەخەینە سەریان، 0:14:03.383,0:14:05.782 ئەو داوی خراپەکارییە گەورەیەی[br]کلیکی لەسەر ئەکەین. 0:14:06.422,0:14:07.602 بەڵام لەهەموی گرنگتر، 0:14:07.626,0:14:12.127 ئەکرێت چیتر سەیری یەکتر نەکەین وەک[br]ئەندامەکانی تیمی سور 0:14:12.151,0:14:13.545 یان تیمی شین. 0:14:13.959,0:14:19.856 چونکە ئەگەر مەسیحی بین،[br]یان موسوڵمان، جولەکە، و بێباوەڕ، 0:14:19.880,0:14:22.364 دیموکراسیی یان کۆماری، 0:14:22.388,0:14:23.544 ئێمە مرۆڤین. 0:14:23.568,0:14:24.843 ئێمە مرۆڤین. 0:14:25.992,0:14:29.494 زۆربەی جار خووی زۆر هاوشێوەمان هەیە. 0:14:30.224,0:14:32.057 جیاوازیمان هەیە. 0:14:32.081,0:14:34.296 ئەو جیاوازییانە جوانن، و 0:14:34.320,0:14:36.761 ئەو جیاوازییانە زۆر گرنگن. 0:14:36.785,0:14:43.254 بەڵام داهاتوومان پشتی بە خۆمان بەستووە و[br]پێویستە مەیدانی هاوبەش بدۆزینەوە 0:14:43.278,0:14:44.628 لەگەڵ لایەنەکەی تر. 0:14:45.785,0:14:49.120 لەبەر ئەوەشە زۆر گرنگە، 0:14:49.144,0:14:51.723 ڕاهێنان بە مێشکمان بکەینەوە و 0:14:51.747,0:14:55.547 چیتر ڕۆڵ نەگێڕین لەو ژینگانەی[br]توندوتیژی درووست ئەکەن. 0:14:56.272,0:14:57.444 زۆر سوپاس. 0:14:57.468,0:14:59.374 (چەپڵەلێدان)