1 00:00:00,887 --> 00:00:04,415 ئەمڕۆ دەستپێئەکەم بە ڕووداوێکی تەمومژاوی مێژوویی. 2 00:00:05,037 --> 00:00:08,006 ساڵی ١٩٥٧، دوو ژنی گەنج هەبوون، 3 00:00:08,030 --> 00:00:09,385 هەردووکیان لە ٢٠ەکانی تەمەنیان، 4 00:00:09,409 --> 00:00:10,893 هەردووکیان لە هەمان شاردا ئەژیان، 5 00:00:10,917 --> 00:00:13,753 هەردووکیان ئەندامی هەمان گرووپی سیاسی بوون. 6 00:00:14,751 --> 00:00:18,591 ئەو ساڵە، هەردووکیان بڕیاریان یا کاری توندتویژی ئەنجام بەن. 7 00:00:19,284 --> 00:00:23,413 کچێکیان چەکێکی هەڵگرت و نزیکبۆوە لە سەربازێک لە خاڵی پشکنین. 8 00:00:24,300 --> 00:00:29,078 کچەکەی تریان قومبەلەیەکی هەڵگرت و چوو بۆ کافێیەکی قەرەباڵغ. 9 00:00:30,287 --> 00:00:31,986 بەڵام ئەمە ڕووی یا: 10 00:00:32,429 --> 00:00:36,138 یەکێک لەو کچانە هێرشەکەی ئەنجام یا، 11 00:00:37,028 --> 00:00:40,048 بەڵام ئەوەی تریان گەڕایەوە. 12 00:00:41,303 --> 00:00:42,997 کەواتە چی جیاوازییەکەی درووستکرد؟ 13 00:00:44,157 --> 00:00:47,414 من مێژووناسی ڕەفتاریم، و هەڵسوکەوتی دووژمنکارانە، 14 00:00:47,438 --> 00:00:49,359 ڕۆڵی مێشک لە ڕەوشتدا و 15 00:00:49,383 --> 00:00:52,592 توانای بڕیاردان ئەخوێنم لە جموجۆڵە کۆمەڵایەتییەکاندا. 16 00:00:52,616 --> 00:00:54,613 زۆر ئەکات. (پێکەنین) 17 00:00:54,637 --> 00:00:57,287 کەواتە، وەرگێڕانی ئەوە ئەمەیە: 18 00:00:57,311 --> 00:01:02,089 توێژینەوە لەسەر ئەو ساتە ئەکەم کە کەسەکە بڕیار ئەیات بیتەقێنێت، 19 00:01:02,113 --> 00:01:06,749 لەگەڵ بڕیارە ڕۆژانەکانی ئەیگەیەنێتە ئەو ساتە و 20 00:01:06,773 --> 00:01:12,896 چیرۆکەکانی بەخۆیانی ئەڵێن دەربارەی ئەوەی بۆچی ڕەفتارەکەیان ڕەوایی هەیە. 21 00:01:13,468 --> 00:01:14,724 ئێستا، ئەم تەوەرە -- 22 00:01:14,748 --> 00:01:17,418 تەنیا توێژەرانە نییە بۆ من. 23 00:01:17,442 --> 00:01:19,227 ڕاستییەکەی کەمێکیش کەسییە. 24 00:01:19,251 --> 00:01:22,612 من لە ناوچەی کووتینای ئایداهۆ گەورەبووم، و 25 00:01:22,636 --> 00:01:24,724 ئەمە زۆر گرنگە. 26 00:01:25,147 --> 00:01:29,669 ئەمە بەشەکەی ئایداهۆ نییە بە پەتاتەوە. 27 00:01:29,693 --> 00:01:32,111 پەتاتەمان نییە. و 28 00:01:32,135 --> 00:01:34,108 ئەگەر پرسیارم لێبکەیت دەربارەی پەتاتە، 29 00:01:34,132 --> 00:01:35,483 ئەتدۆزمەوە. 30 00:01:35,507 --> 00:01:36,726 (پێکەنین) 31 00:01:36,750 --> 00:01:40,198 ئەم بەشەی ئایداهۆ ناسراوە بە دەریاچەی شاخەکان، 32 00:01:40,222 --> 00:01:42,047 ئەسپسواری، 33 00:01:42,071 --> 00:01:43,319 خلیسکێنە. 34 00:01:43,684 --> 00:01:46,938 بەداخەوە، سەرەتای ١٩٨٠کان، 35 00:01:46,962 --> 00:01:50,969 بوو بە شوێنێکی ناسراویش وەک بارەگا جیهانییەکانی 36 00:01:50,993 --> 00:01:52,984 نەتەوە ئاریانەکان. 37 00:01:53,348 --> 00:01:56,911 هەموو ساڵێک، ئەندامەکانی ڕێکخراوە نازییە نوێکە 38 00:01:56,935 --> 00:01:59,924 یەنە دەرەوە و بەناو شارۆچکەکەمانا ئەڕۆن و 39 00:01:59,948 --> 00:02:01,158 هەموو ساڵێکیش، 40 00:02:01,182 --> 00:02:04,523 ئەندامەکانی شارۆچکەکەمان ئەچنە دەرەوە و ناڕەزایی دەرئەبڕن لەدژیان. 41 00:02:04,547 --> 00:02:08,395 ساڵی ٢٠٠١، لە ئامادەیی دەرچووم، و 42 00:02:08,419 --> 00:02:12,577 چووم بۆ زانکۆ لە شاری نیو یۆرک. 43 00:02:12,601 --> 00:02:16,553 مانگی ئابی ٢٠٠١ گەشتم. 44 00:02:17,482 --> 00:02:19,766 وەک هەندێکتان لەوانەیە ئاگادار بن، 45 00:02:19,790 --> 00:02:21,681 سێ هەفتە دواتر، 46 00:02:21,705 --> 00:02:23,500 دوو باڵەخانە بەرزەکە تەقێنرانەوە. 47 00:02:24,243 --> 00:02:27,997 زۆر تاسام بەوە. 48 00:02:28,503 --> 00:02:30,878 زۆر تووڕەبووم. 49 00:02:32,613 --> 00:02:34,222 ئەمویست شتێک بکەم، 50 00:02:34,246 --> 00:02:38,396 بەڵام تەنیا شت کە ئەمتوانی ئەوکاتە بیری لێبکەمەوە بیکەم 51 00:02:38,420 --> 00:02:40,623 فێربوونی عەرەبی بوو. 52 00:02:41,955 --> 00:02:43,112 دانی پیا ئەنێم، 53 00:02:43,136 --> 00:02:49,223 ئەو کچەی ناو پۆلەکە بووم کە ئەمویست بزانم بۆچی "ئەوان" ڕقیان لە "ئێمە"یە. 54 00:02:49,247 --> 00:02:52,638 لەبەر هۆکاری زۆر خراپ خۆم فێری عەرەبی ئەکرد. 55 00:02:53,265 --> 00:02:55,200 بەڵام شتێکی چاوەڕوان نەکراو ڕووی یا. 56 00:02:55,224 --> 00:02:58,194 زەمالەیەکی خوێندنم دەستکەوت بۆ خوێندن لە ئیسرائیل. 57 00:02:58,718 --> 00:03:01,535 بۆیە کچەکەی ئایداهۆ چوو بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست. 58 00:03:01,559 --> 00:03:06,045 ئەوکاتەش کە لەوێ بووم، چاوم بە فەڵەستینییە موسوڵمانەکان کەوت، 59 00:03:06,069 --> 00:03:08,101 فەڵەستینییە مەسیحییەکان، 60 00:03:08,125 --> 00:03:09,282 دانیشتووانەکانی ئیسرائیل، 61 00:03:09,306 --> 00:03:10,975 چالاکەوانە ئاشتیخوازەکانی ئیسرائیل. 62 00:03:11,501 --> 00:03:16,035 ئەوەی فێریبووم ئەوە بوو کە هەر کردەوەیەک ژینگەناسی هەیە. 63 00:03:16,696 --> 00:03:18,125 چوارچێوەیەکی هەیە. 64 00:03:20,074 --> 00:03:23,627 لەوکاتەوە، بە جیهاندا گەڕاوم، 65 00:03:23,651 --> 00:03:27,565 توێژینەوەم لەسەر چالاکییە توندوتیژییەکان کردووە، 66 00:03:27,589 --> 00:03:32,554 کارم لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومی و جەنگاوەرەکانی پێشووی شەڕی عێراق، 67 00:03:32,578 --> 00:03:33,776 سوریا، 68 00:03:33,800 --> 00:03:35,219 ڤێتنام، 69 00:03:35,243 --> 00:03:36,425 باڵکان، و 70 00:03:36,449 --> 00:03:37,730 کوبا کردووە. 71 00:03:38,422 --> 00:03:40,817 دکتۆراکەم لە مێژووا هێناوە، و 72 00:03:40,841 --> 00:03:43,355 ئەوەی ئێستا ئەیکەم ئەوەیە ئەچم بۆ ئەرشیفە جیاوازەکان و 73 00:03:43,379 --> 00:03:45,600 بەناو بەڵگەنامەکانا ئەگەڕێم، 74 00:03:45,624 --> 00:03:49,257 بۆ دانپیانانەکانی پۆلیس ئەگەڕێم، 75 00:03:49,281 --> 00:03:51,846 بۆ دۆسییەکانی دادگا، 76 00:03:51,870 --> 00:03:57,086 دەفتەری بیرەوەری و مەنەفێستی کەسەکانی تێوەگلاون لە کاری توندوتیژییەوە. 77 00:03:57,110 --> 00:04:00,296 ئێستا، هەموو ئەم بەڵگەنامانە کۆئەکەیتەوە -- 78 00:04:00,320 --> 00:04:01,730 چیت پێئەڵێن؟ 79 00:04:01,754 --> 00:04:04,921 مێشکمان حەزی لە نهێنی پشت هۆکارەکەیە، 80 00:04:04,945 --> 00:04:06,133 ئەوە ڕاستییەکەیە. 81 00:04:06,157 --> 00:04:09,107 بۆیە هەر جارێک هێرشێک ئەبینین لە هەواڵەکاندا، 82 00:04:09,131 --> 00:04:11,563 بەزۆری یەک پرسیار ئەکەین: 83 00:04:11,587 --> 00:04:12,889 بۆچی؟ 84 00:04:12,913 --> 00:04:14,404 بۆچی ئەوە ڕووی یا؟ 85 00:04:14,428 --> 00:04:17,328 ئەتوانم پێتان بڵێم کە هەزارەها مەنەفێستم خوێندۆتەوە، و 86 00:04:17,352 --> 00:04:21,913 ئەوەی ئەیدۆزیتەوە ئەوەیە کە لە ڕاستیدا لاساییکەرەوەن. 87 00:04:21,937 --> 00:04:25,506 لاسایی ئەو جوڵە سیاسییە ئەکەنەوە کە لێوەی هاتوون. 88 00:04:25,530 --> 00:04:29,543 بۆیە ڕاستییەکەی زۆرمان پێناڵێن دەربارەی بڕیاردان 89 00:04:29,567 --> 00:04:31,561 لەو دۆسییە دیاریکراوەیا. 90 00:04:31,924 --> 00:04:36,542 بۆیە پێویستە خۆمان فێرکەین پرسیارێکی تەواو جیاواز بکەین. 91 00:04:36,566 --> 00:04:40,144 لەجیاتی "بۆچی"؟ پێویستە بپرسیت "چۆن؟" 92 00:04:40,168 --> 00:04:43,079 ئەو کەسانە چۆن ئەم هێرشانەیان کرد، و 93 00:04:43,103 --> 00:04:48,381 چۆن ژینگەی بڕیاردانەکەیان ڕۆڵی هەبووە لە کردارە توندوتیژییەکەیا؟ 94 00:04:48,781 --> 00:04:53,799 دوو شت هەیە فێری بووم لە کردنی ئەم جۆرە پرسیارانەوە. 95 00:04:53,823 --> 00:04:55,895 گرنگترین شت ئەوەیە 96 00:04:55,919 --> 00:04:58,955 توندوتیژی سیاسی شتێک نییە تایبەت بێت بە کلتورێکەوە 97 00:04:58,979 --> 00:05:00,359 ئێمە درووستی ئەکەین. 98 00:05:00,383 --> 00:05:02,673 ئەگەر درکیشی پێبکەین یان نا، 99 00:05:02,697 --> 00:05:08,160 خووەکانی ڕۆژانەمان دەبنە هۆی درووستکردنی توندوتیژی 100 00:05:08,184 --> 00:05:09,738 لە ژینگەکەماندا. 101 00:05:09,762 --> 00:05:14,978 ئەمەش دوو خوون کە بۆم دەرکەوت هۆکارن بۆ توندوتیژی. 102 00:05:16,322 --> 00:05:19,562 یەکێک لە یەکەمین شتەکانی هێرشبەرەکان کردوویانە 103 00:05:19,586 --> 00:05:23,392 کاتێک خۆیان ئامادەکردووە بۆ ڕووداوێکی توندوتیژی 104 00:05:23,416 --> 00:05:27,111 ئەوەیە خۆیان داپۆشیوە بە بڵقێکی زانیاری. 105 00:05:27,135 --> 00:05:29,693 هەواڵی ساختەمان بیستووە، وانییە؟ 106 00:05:29,717 --> 00:05:32,094 ئەمە منی تاساند: 107 00:05:32,118 --> 00:05:35,616 هەموو کۆمەڵێک کە توێژینەوەم لەسەر کردووە جۆرێک لە درووشمی هەواڵی ساختەی هەبووە. 108 00:05:35,640 --> 00:05:39,028 کۆمەنیستە فەڕەنسییەکان پێیان ئەوت "ڕاگەیاندنی گەنیو." 109 00:05:39,052 --> 00:05:43,149 نەتەوەپەرستە فەڕەنسییەکان پێی ئەڵێن "ڕاگەیاندنی فرۆشراو" و 110 00:05:43,173 --> 00:05:45,365 "ڕاگەیاندنی ناپاک." 111 00:05:45,389 --> 00:05:48,900 جوڵە ئیسلامییەکانی میسڕ پێی ئەڵێن "ڕاگەیاندنی بەدڕەوشت." و 112 00:05:48,924 --> 00:05:51,989 کۆمەنیستە میسڕییەکانیش پێیان ئەوت... 113 00:05:52,013 --> 00:05:53,266 "هەواڵی ساختە." 114 00:05:53,290 --> 00:05:57,796 کەواتە بۆچی گروپەکان ئەم هەموو کاتە بەسەر ئەبەن بۆ دروستکردنی ئەم بڵقە زانیارییانە؟ 115 00:05:57,820 --> 00:06:00,701 ڕاستییەکەی وەڵامەکەی زۆر سادەیە. 116 00:06:00,725 --> 00:06:05,220 لەسەر بنەمای زانیارییەکەی متمانەی پێئەکەین بڕیار ئەیەین، وانییە؟ 117 00:06:05,244 --> 00:06:09,087 کەواتە ئەگەر متمانە بە زانیاری خراپ بکەین، 118 00:06:09,111 --> 00:06:12,086 بڕیاری خراپیش ئەیەین. 119 00:06:12,110 --> 00:06:15,100 خوێکی تری سەرنجڕاکێشیش کە بەکاریان هێناوە 120 00:06:15,124 --> 00:06:18,067 کاتێک ویستویانە هێرشێکی توندوتیژی بکەن ئەوەیە 121 00:06:18,091 --> 00:06:21,621 وەک کەسێک سەیری قوربانییەکەیان نەکردووە 122 00:06:21,645 --> 00:06:24,356 بەڵکو وەک ئەندامێکی گرووپی دژ. 123 00:06:25,006 --> 00:06:26,737 لێرەیا شتەکان سەیر ئەبن. 124 00:06:27,554 --> 00:06:31,889 زانستێکی خۆشی مێشک هەیە لەپشتی ئەوەی بۆچی ئەو جۆرە بیرکردنەوەیە کاریگەرە. 125 00:06:31,913 --> 00:06:35,441 با بڵێین هەمووتان بکەین بە دوو تیمەوە: 126 00:06:35,465 --> 00:06:36,617 تیمی شین، 127 00:06:36,641 --> 00:06:37,945 تیمی سوور. و 128 00:06:37,969 --> 00:06:41,437 ئینجا داواتان لێئەکەم لە یارییەکدا ڕکابەری بکەن دژی یەکتر. 129 00:06:41,461 --> 00:06:45,419 ئەوەی جێگەی پێکەنینە ئەوەیە، لە چەند میلی چرکەیەکدا، 130 00:06:45,443 --> 00:06:50,292 دەست ئەکەن بە هەستکردن بە خۆشی -- خۆشی-- 131 00:06:50,316 --> 00:06:55,129 کاتێک شتی خراپ بەسەر ئەندامەکانی تیمەکەی تردا یەت. 132 00:06:55,814 --> 00:06:59,898 ئەوەی جێگەی پێکەنینە لەوەیا ئەوەیە ئەگەر داوا لە یەکێک لە ئێوەی تیمی شین بکەم 133 00:06:59,922 --> 00:07:01,837 بڕۆن و بچنە ناو تیمە سوورەکەوە، 134 00:07:02,805 --> 00:07:04,797 مێشکتان دووبارە پێوانەیی ڕێکئەخاتەوە، و 135 00:07:04,821 --> 00:07:06,195 لەماوەی چەند میلی چرکەیەکدا، 136 00:07:06,219 --> 00:07:08,812 دەست ئەکەن بە هەستکردن بە خۆشی 137 00:07:08,836 --> 00:07:12,294 کاتێک شتی خراپ بەسەر ئەندامەکانی تیمەکەی پێشووترتاندا یەت. 138 00:07:14,064 --> 00:07:20,669 ئەمە نموونەیەکی زۆر باشە لەسەر ئەوەی بۆچی بیرکردنەوەی ئێمە-ئەوان ئەوەنە مەترسیدارە 139 00:07:20,693 --> 00:07:22,463 لە ژینگە سیاسییەکەماندا. 140 00:07:22,487 --> 00:07:26,828 خوێکی تر کە هێرشبەرەکان بەکاریانهێناوە بۆ ئەوەی خۆیان خێراترکەن بۆ هێرشێک 141 00:07:26,852 --> 00:07:29,220 ئەوەیە تیشکیان خستۆتە سەر جیاوازییەکان. 142 00:07:29,244 --> 00:07:32,201 بە واتایەکی تر، سەیری قوربانییەکانیان کردوون، و بیریان کردۆتەوە، 143 00:07:33,075 --> 00:07:35,221 "هیچ شتێکی هاوبەشم نییە لەگەڵ ئەو کەسەیا. 144 00:07:35,245 --> 00:07:37,374 تەواو جیاوازن لەمن." 145 00:07:38,829 --> 00:07:41,995 دووبارە، ئەمە لەوانەیە لە چەمکێکی زۆر سادە بچێت، 146 00:07:42,019 --> 00:07:46,676 بەڵام زانستێکی سەرنجڕاکێش هەیە لەپشت ئەوەی بۆچی ئەمە کارئەکات. 147 00:07:47,209 --> 00:07:52,438 با بڵێین ڤیدیۆی چەند دەستێکی ڕەنگ کراوتان نیشان ئەیەم و 148 00:07:52,462 --> 00:07:56,237 دەرزی تیژ ئەکرێت بەم دەستانەی ڕەنگی جیا جیا کراون، 149 00:07:56,261 --> 00:07:57,411 باشە؟ 150 00:07:58,360 --> 00:08:00,219 ئەگەر سپی بیت،، 151 00:08:00,243 --> 00:08:05,954 ئەگەری هەیە تووشی زۆرترین هەڵچوون بیت، 152 00:08:05,978 --> 00:08:07,541 یان زۆرترین ئازاربیت، 153 00:08:07,565 --> 00:08:10,496 کاتێک ئەبینیت دەرزییەکە ئەکرێت بە دەستێکی سپیدا. 154 00:08:12,053 --> 00:08:15,447 ئەگەر ئەمریکی لاتینی بیت، عەرەب، ڕەش پێست، 155 00:08:15,471 --> 00:08:19,038 هەست بە زۆرترین هەڵچوون ئەکەیت 156 00:08:19,062 --> 00:08:23,926 کاتێک ئەبینیت دەرزییەکە ئەکرێت بەو دەستەی لە هی خۆت ئەچێت. 157 00:08:26,846 --> 00:08:30,718 هەواڵە باشەکە ئەوەیە، لەڕووی بایۆلۆجییەوە جێگیرکراو نییە. 158 00:08:30,742 --> 00:08:32,537 ئەوە هەڵسوکەوتێکە فێری ئەبیت. 159 00:08:33,252 --> 00:08:37,730 واتە هەتا کاتی زیاتر بەسەر بەرین لەگەڵ کۆمەڵە ڕەگەزەکانی تردا و 160 00:08:37,754 --> 00:08:44,623 زیاتر سەیریان بکەین وەک هاوشێوەی خۆمان و بەشێک لە تیمەکانی خۆمان، 161 00:08:44,647 --> 00:08:46,875 زیاتر هەست بە ئازاریان ئەکەین. 162 00:08:46,899 --> 00:08:49,456 دوایین خوو کە باسی ئەکەم 163 00:08:49,480 --> 00:08:54,537 ئەوەیە کاتێک هێرشبەرەکان خۆیان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی بچن و یەکێک لەم کارانە بکەن، 164 00:08:54,561 --> 00:08:57,227 تیشکیان خستۆتە سەر ئاماژەی دەستپێکردنی سۆزی دیاریکراو. 165 00:08:57,251 --> 00:09:03,117 بۆ چەندین مانگ، خۆیان بەستووە بە تیشکخستنە سەر ئاماژەی دەستپێکردنی توڕەیی، بۆ نموونە. 166 00:09:03,141 --> 00:09:05,839 بۆیە باسی ئەکەم چونکە ئەمە ئێستا زۆر بەبرەوە. 167 00:09:05,863 --> 00:09:09,547 ئەگەر ماڵپەڕەکان یان هەواڵەکان بخوێنیتەوە، 168 00:09:09,571 --> 00:09:13,550 قسەکردن لەسەر دوو چەمک ئەبینیت لە زانستی تاقیگەدا: 169 00:09:13,574 --> 00:09:16,779 دەستبەسەردا گرتنی ئەمیگدالا و دەستبەسەرداگرتنی سۆزی. 170 00:09:16,803 --> 00:09:19,376 دەستبەسەرداگرتنی ئەمیگدالا: 171 00:09:19,400 --> 00:09:23,489 ئەو چەمکەیە کە ئاماژەیەکی دەستپێکردنت پێ نیشان ئەیەم -- با بڵێین چەکێک -- 172 00:09:23,513 --> 00:09:27,406 مێشکیشت کاردانەوەی ئەبێت بە وەڵامێکی خۆدرووستکەری 173 00:09:27,430 --> 00:09:28,599 بۆ ئەو ئاماژەی دەستپێکردنە. 174 00:09:28,623 --> 00:09:31,124 دەستبەسەرداگرتنی سۆزی -- چەمکێکی زۆر هاوشێوەیە. 175 00:09:31,148 --> 00:09:36,179 ئەو بیرۆکەیەیە کە ئاماژەیەکی دەستپێکردنی توڕەکردنت نیشان ئەیەم، بۆ نموونە، و 176 00:09:36,203 --> 00:09:41,292 مێشکت کاردانەوەی ئەبێت بە وەڵامێکی خۆدروستکەری تووڕەبوون 177 00:09:41,316 --> 00:09:42,643 بۆ ئەو ئاماژە درووستکەرە. 178 00:09:42,667 --> 00:09:46,646 پێموابێت ژنان زیاتر تووشی ئەمە ئەبن وەک لە پیاوان. (پێکەنین) 179 00:09:46,670 --> 00:09:47,677 (پێکەنین) 180 00:09:47,701 --> 00:09:51,227 ئەو جۆرە لە باسکردنی دەستبەسەرداگرتن سەرنجمان ڕائەکێشێت. 181 00:09:51,251 --> 00:09:54,016 تەنیا وشەی "دەستبەسەرداگرتن" سەرنجمان ڕائەکێشێت. 182 00:09:54,526 --> 00:09:55,677 مەسەلەکە ئەوەیە، 183 00:09:55,701 --> 00:10:00,472 زۆربەی کات، ئاماژەی دەستپێکردن بەو شێوەیە نابێت لە ژیانی ڕاستیدا. 184 00:10:00,970 --> 00:10:02,120 ئەگەر مێژوو بخوێنیت، 185 00:10:02,144 --> 00:10:07,406 ئەوەی ئەیدۆزیتەوە ئەوەیە کە ڕۆژانە بۆردوومان ئەکرێین بە سەدان هەزار 186 00:10:07,430 --> 00:10:08,837 ئاماژەی دەستپێکردنەوە. 187 00:10:08,861 --> 00:10:10,908 بۆیە ئەوەی ئەیکەین فێربوونی فیلتەرکردنە. 188 00:10:10,932 --> 00:10:12,776 هەندێک لە ئاماژەکان بۆ دەستپێکردن فەرامۆش ئەکەین، 189 00:10:12,800 --> 00:10:14,979 سەرنجیش بەوانی تر ئەیەین. 190 00:10:15,003 --> 00:10:18,631 بۆ توندوتیژی سیاسی، ئەمە زۆر گرنگ ئەبێت، 191 00:10:18,655 --> 00:10:24,566 چونکە واتاکەی ئەوە بووە کە هێرشکەرەکان زۆربەی کات ئاماژەی دەستپێکردنی توڕەبوونیان نەبینیوە و 192 00:10:24,590 --> 00:10:26,470 لەناکاو هاتبێتنەوە هۆش خۆیان. 193 00:10:26,825 --> 00:10:28,288 لەجیاتی ئەوە، 194 00:10:28,312 --> 00:10:34,831 سیاسییەکان، چالاکەوانە کۆمەڵایەتییەکان چەندین هەفتە، مانگ و ساڵیان بەسەربردووە 195 00:10:34,855 --> 00:10:39,878 لە پڕکردنی ژینگە بە ئاماژەکانی دەستپێکردنی توڕەیی، بۆ نموونە، و 196 00:10:39,902 --> 00:10:41,905 هێرشکەرەکانیش، 197 00:10:41,929 --> 00:10:44,364 سەرنجیان یاوە بەو ئاماژەی دەستپێکردنانە، 198 00:10:44,388 --> 00:10:46,914 متمانەیان پێکردوون، 199 00:10:46,938 --> 00:10:48,486 تیشکیان خستۆتە سەریان، 200 00:10:48,510 --> 00:10:51,112 تەنانەت ئەو ئاماژانەی دەستپێکردنیشیان لەبەرکردووە. 201 00:10:51,136 --> 00:10:57,613 هەموو ئەمە نیشانی ئەیات چەند گرنگە مێژوو بخوێنیت. 202 00:10:57,637 --> 00:11:01,607 بینینی کارکردنی ئاماژەی دەستپێکردن لە ڕێکخستنی تاقیگەدا شتێکە. و 203 00:11:01,631 --> 00:11:05,245 ئەو تاقیکردنەوانەی تاقیگە هەتا بڵێیت گرنگن. 204 00:11:05,269 --> 00:11:09,491 چەندین زانیاری نوێمان ئەیەنێ دەربارەی ئەوەی لەشمان چۆن کار ئەکات. 205 00:11:10,269 --> 00:11:15,488 بەڵام هەروەها گرنگیشە ببینیت ئەو ئاماژەی دەستپێکردنانە لە ژیانی ڕاستیدا چۆن کار ئەکەن. 206 00:11:18,535 --> 00:11:22,700 کەواتە هەموو ئەمە چیمان پێئەڵێت لەسەر توندوتیژی سیاسی؟ 207 00:11:23,908 --> 00:11:27,496 توندوتیژی سیاسی پەیوەست نییە بە کلتورێکەوە. 208 00:11:27,985 --> 00:11:33,208 کاردانەوەیەکی خۆبەڕێوەبەر و پێشتردیاریکراو نییە بۆ بزوێنەری چواردەور. 209 00:11:33,523 --> 00:11:34,706 خۆمان بەرهەمی ئەهێنین. 210 00:11:35,356 --> 00:11:37,429 خووەکانی ڕۆژانەمان بەرهەمی ئەهێنێت. 211 00:11:38,945 --> 00:11:42,906 با بگەڕێینەوە، بۆ ئەو دوو ژنەی کە لە سەرەتایا باسمان کرد. 212 00:11:43,940 --> 00:11:49,518 ژنی یەکەم سەرنجی یاوە بەو هەڵمەتی خراپکارییە گەورانە، 213 00:11:49,542 --> 00:11:50,965 بۆیە چەکەکەی هەڵگرتووە و 214 00:11:50,989 --> 00:11:53,258 نزیک بۆتەوە لە سەربازی خاڵێکی پشکنین. 215 00:11:55,302 --> 00:11:58,905 لەو ساتەدا، شتێکی زۆر سەرنجڕاکێش ڕوویداوە. 216 00:11:58,929 --> 00:12:01,798 سەیری ئەو سەربازەی کردووە، و 217 00:12:01,822 --> 00:12:03,775 بیری کردۆتەوە، 218 00:12:06,180 --> 00:12:08,762 "هەمان تەمەنی خۆمی هەیە. 219 00:12:09,435 --> 00:12:10,953 لە خۆم ئەچێت." 220 00:12:12,724 --> 00:12:15,262 چەکەکەی داگرتووە، و دوورکەوتۆتەوە. 221 00:12:16,179 --> 00:12:18,602 تەنیا بەو یەکتۆز لێکچوونە. 222 00:12:20,128 --> 00:12:23,702 کچی دووەم ئەنجامێکی تەواو جیاوازی هەبووە. 223 00:12:25,533 --> 00:12:28,382 گوێی لە هەڵمەتەکانی خراپەکارییەکان گرتووە، 224 00:12:28,406 --> 00:12:31,398 بەڵام چواردەوری خۆی گرتووە بەو کەسانەی 225 00:12:31,422 --> 00:12:33,246 کە پشتیوانی توندوتیژی بوون، 226 00:12:33,270 --> 00:12:35,776 هاوەڵەکانیشی پشتیوانی توندوتیژی بوون. 227 00:12:36,707 --> 00:12:39,983 خۆی داپۆشیوە بە بڵقێکی زانیاری ساختە. 228 00:12:40,747 --> 00:12:44,397 بۆ چەندین مانگ تیشکی خستۆتە سەر ئاماژەی دەستپێکردنی سۆزی. 229 00:12:44,421 --> 00:12:50,013 خۆی فێرکردووە هەندێک ڕێگری کلتوری دژی توندوتیژی تێپەڕێنێت. 230 00:12:50,037 --> 00:12:51,784 ڕاهێنانی لەسەر پلانەکەی کردووە، 231 00:12:51,808 --> 00:12:54,055 خووى نوێی فێری خۆی کردووە، و 232 00:12:54,079 --> 00:12:58,201 کە کاتی هاتووە، قومبەلەکەی بردووە بۆ کافێکە، و 233 00:12:58,225 --> 00:13:00,526 هێرشەکەی ئەنجامییاوە. 234 00:13:03,592 --> 00:13:06,403 ئەمە هەڵچوون نەبووە. 235 00:13:06,903 --> 00:13:08,576 ئەمە فێربوون بووە. 236 00:13:10,463 --> 00:13:14,345 جەمسەرگیری لە کۆمەڵگاکەماندا هەڵچوون نییە، 237 00:13:14,369 --> 00:13:15,715 فێربوونە. 238 00:13:16,391 --> 00:13:19,318 هەموو ڕۆژێک خۆمان فێری ئەمانە ئەکەین: 239 00:13:19,342 --> 00:13:21,304 هەواڵەکانی ئەیکەینەوە، 240 00:13:21,328 --> 00:13:23,372 سۆزەکانی تیشک ئەخەینە سەریان، 241 00:13:23,396 --> 00:13:27,756 بیرکردنەوەکانی خۆمانی پێ ئاسوودە ئەکەین لەسەر تیمە سوورەکە یان تیمە شینەکە. 242 00:13:28,284 --> 00:13:30,549 هەموو ئەمانە ڕۆڵ دەگێڕن لە فێربوونەکەدا، 243 00:13:30,573 --> 00:13:32,296 ئەگەر درکی پێبکەین یان نا. 244 00:13:32,696 --> 00:13:34,324 هەواڵە باشەکە ئەوەیە 245 00:13:35,570 --> 00:13:41,441 ئەو کەسانەی توێژینەوەیان لەسەر ئەکەم بڕیاری خۆیان یاوە، 246 00:13:41,465 --> 00:13:43,885 هێشتا ئەتوانین ئاراستەی خۆمان بگۆڕین. 247 00:13:45,164 --> 00:13:48,824 لەوانەیە هەرگیز ئێمە ئەو بڕیارە نەیەین کە ئەوان یاویانە، 248 00:13:48,848 --> 00:13:52,997 بەڵام ئەکرێت بوەستین لەوەی ڕۆڵمان هەبێت لەو ژینگەی توندوتیژی دروستکەرانە. 249 00:13:53,552 --> 00:13:58,038 ئەتوانین بچینە دەر لەو بڵقی هەواڵانەی تیایداین، 250 00:13:58,062 --> 00:14:02,106 ئەکرێت زیاتر بەئاگا بین بۆ ئەو ئاماژەی دەستپێکردنە سۆزییانەی 251 00:14:02,130 --> 00:14:03,359 تیشک ئەخەینە سەریان، 252 00:14:03,383 --> 00:14:05,782 ئەو داوی خراپەکارییە گەورەیەی کلیکی لەسەر ئەکەین. 253 00:14:06,422 --> 00:14:07,602 بەڵام لەهەموی گرنگتر، 254 00:14:07,626 --> 00:14:12,127 ئەکرێت چیتر سەیری یەکتر نەکەین وەک ئەندامەکانی تیمی سور 255 00:14:12,151 --> 00:14:13,545 یان تیمی شین. 256 00:14:13,959 --> 00:14:19,856 چونکە ئەگەر مەسیحی بین، یان موسوڵمان، جولەکە، و بێباوەڕ، 257 00:14:19,880 --> 00:14:22,364 دیموکراسیی یان کۆماری، 258 00:14:22,388 --> 00:14:23,544 ئێمە مرۆڤین. 259 00:14:23,568 --> 00:14:24,843 ئێمە مرۆڤین. 260 00:14:25,992 --> 00:14:29,494 زۆربەی جار خووی زۆر هاوشێوەمان هەیە. 261 00:14:30,224 --> 00:14:32,057 جیاوازیمان هەیە. 262 00:14:32,081 --> 00:14:34,296 ئەو جیاوازییانە جوانن، و 263 00:14:34,320 --> 00:14:36,761 ئەو جیاوازییانە زۆر گرنگن. 264 00:14:36,785 --> 00:14:43,254 بەڵام داهاتوومان پشتی بە خۆمان بەستووە و پێویستە مەیدانی هاوبەش بدۆزینەوە 265 00:14:43,278 --> 00:14:44,628 لەگەڵ لایەنەکەی تر. 266 00:14:45,785 --> 00:14:49,120 لەبەر ئەوەشە زۆر گرنگە، 267 00:14:49,144 --> 00:14:51,723 ڕاهێنان بە مێشکمان بکەینەوە و 268 00:14:51,747 --> 00:14:55,547 چیتر ڕۆڵ نەگێڕین لەو ژینگانەی توندوتیژی درووست ئەکەن. 269 00:14:56,272 --> 00:14:57,444 زۆر سوپاس. 270 00:14:57,468 --> 00:14:59,374 (چەپڵەلێدان)